
وتوێژ لەگەڵ هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی.. ئامادەکردنی: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
Closed
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆر و كلتوری كوردی سه‌رچاوه ده‌گرن
هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د زه‌هاوی: ده‌بێ شوێنی دانانی په‌یكه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی بێت
هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاوی ) له ساڵی 1962 له شاری خانه‌قین له دایك بووه ، ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدایه، له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێری له ژێر ناوی “جوانكاری و ته‌كنیكی له كاری هونه‌رمه‌ندانی په‌یكه‌رسازی كوردستان” وه‌رگرتووه . په‌یكه‌ره‌كانی زیاتر واقعین ، به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵی له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانی كردوه ، ئێستا مامۆستایه له كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر بۆ زیاتر ئاشنا بوون به كاره‌هونه‌رییه‌كان و ئه‌م دیداره‌مان له‌گه‌ڵیدا ساز داوه.
- به‌رێزتان هونه‌رمه‌ندێكی ناسراون به‌ڵام پێمان باش بوو بۆ خوێنه‌رامان ، زیاتر باس له ژیانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت.
- ناوم هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د مسته‌فا زه‌هاویه له ساڵی 1962 له شاری خانه‌قین له دایك بووم ده‌رچووی ئه‌كادیمیای هونه‌رجوانه‌كانی به‌غدام به‌شی په‌یكه‌تارشی ، له ساڵی 1988 بڕوانامه‌ی به‌كه‌لۆریسی له هونه‌ری شێوه‌كاری به‌ده‌ست هێنا،دواتر له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین بڕوانامه‌ی ماجستێرم وه‌رگرتووه .. به‌شداری چه‌ندین پیشانگا و فیستڤاڵ له‌سه‌رئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كردوه، په‌یكه‌ره‌كانم له چه‌ندین شوێنی جیاجیا كوردستان دانراوه.
- زۆربه‌ی هونه‌ره‌كان په‌یوه‌ستن به به‌هره ،سه‌رچاوه‌ی به‌هره‌كانی تۆ بۆ په‌یكه‌ره‌كانت چین؟
- زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانی من ،له فلكلۆرو كلتوری كوردی سه‌رچاوه ده‌گرن.
*كێن ئه‌و په‌یكه‌رتاشانه‌ی ،كاریگه‌ریان له‌سه‌ر به‌رێزتان هه‌بووه؟ یاخود سه‌رسامی به كاره‌كانیان؟
-زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه،كاریگه‌ره‌یان له‌سه‌ر من هه‌بووه بۆ نموونه له كورده‌كان ،مامۆستا دارا حمه سعید، له عێراقیه‌كان مامۆستا محه‌مه‌د غه‌نی حیكمت و مامۆستا ئیسمایل فه‌تاح وه له جیهانیه‌كان زۆر سه‌رسامم به كاره‌كانی هونه‌رمه‌ند جاكو منی روداو. - كامه‌ن ئه‌و بابه‌تانه‌ی بۆ په‌یكاره‌كانت هه‌ڵده‌بژێت ؟
- ئه‌و بابه‌تانه‌ی ده‌بنه، پۆرتریت زیاتر كوردین وه‌كو سه‌ركرده‌كان ، شاعیران ، ژنیاران…
*په‌یكه‌ره‌كانت زیاتر واقعین ، یاخود له خه‌یاڵین؟
-ئه‌وه‌ی راستی بێت ، زۆربه‌ی په‌یكه‌ره‌كانم زیاتر له واقع نزیك نه‌وه‌ك له خه‌یاڵ.
*ئاستی هونه‌ری په‌یكه‌رتاشی له كوردستان چۆن ده‌بینی؟ - ناتوانین بڵێن هونه‌ری ئاستی په‌یكه‌رتاشی له كوردستان زۆر باشه،به‌ڵام تا راده‌یه‌ك باشه.
*كێشه‌و گرفته‌كانی هونه‌ری په‌یكه‌ر تاشی له‌كورستان چین؟ - گرفته‌كان زۆرن ، به‌ڵام كێشه‌ی سه‌ره‌كی بریتییه،له نه‌بوونی كارگه‌ی برۆنزه له كوردستان.
*به بۆچوونی به‌رێزتان ،شوێنی دانانی په‌یكه‌ره‌كان له شاره‌كانی كوردستان شوێنی گونجاون؟ - شوێنی دانانی په‌یكه‌ر ، ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی ولێكۆلێنه‌وه بێت ،واته ده‌بێ ره‌چاوی پانتایی شوێنی په‌یكه‌ر،بابه‌تی په‌یكه‌ر، ماده‌ی په‌یكه‌ر،قه‌باره‌ی په‌یكه‌ر،فۆرمی په‌یكه‌ر..بكرێت، به‌داخه‌وه هه‌ندێك له په‌یكه‌ره‌كان ، له شوێنی گونجاو دانه‌نراون.
*ئاواتی به‌رێزتان چیه؟
-ئه‌وه‌ی راستی بێت،ئاواتمه هونه‌ری كوردی له ڕیگای كلتور و فلكلۆری كوردی، بگاته ئاست هونه‌ری جیهانی.
كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس