Skip to Content

ڕێباز و پیاوە پیرەکە.. نووسینی/ هۆشیارجەمال

ڕێباز و پیاوە پیرەکە.. نووسینی/ هۆشیارجەمال

Closed
by نیسان 10, 2021 General


“هەستە هەتیو هەستە نیوەڕۆیە” ڕێبازی تەمەن ١٨ ساڵ هەموو بەیانیەک باوکی بەم شێوەیە لەخەو هەڵیدەساند، لە کاتێکدا هێشتا سەعات هەشت و نیوی بەیانی بوو، ئەویش بەو پەڕی بێزاریەوە بە ناچاری لە خەو هەڵدەستا، بەدڵی تەنگەوە هەرچۆنێك بووە بۆ تامی دەم نانی بەیانی دەخوارد و لە بێکاری و بێ پارەییدا ڕۆژی بەڕێ ئەکرد و هەموو ژیانی ببووە جنێودان بە حکومەت و هیچ شتێک یان کەسێکیش نەبوو لەم دۆخە دەریبهێنێت.

چەندین جار لەبەر خۆیەوە دەیگوت بەخوا مردن چاکترە لەم ژیانە من یان دەمرم بە جەڵدە یان توشی نەخۆشی دەروونی دەبم و دەبمە گاڵتە جاڕی ئەم کۆمەڵگایە کە بێنرخترین شت لایان مرۆڤە.
هەتا شەوێک پیاوێکی پیری دەنگ ناخۆش هاتە سەرشاشەی تیڤیەکان و بەڵێنی چەسپاندنی دادپەروەری و ژیانی خۆش بۆ گەنجان و نەمانی گەندەڵی دا لە شاردا، ڕێبازیش بەو پەڕی هیوا و ئومێدەوە بانگەشەی بۆ بۆچوونەکانی ئەو دەکرد، چەندین جار لەسەر بانگەشەکردن تێی هەڵدرا لە لایەن پیاوانی حیزبەکانی ترەوە.
ڕۆژ هات و ڕۆژ ڕۆیشت پیاوە پیرە دەنگ ناخۆشە کە پێگەی گەورەی لە شاردا هەبوو لە بانگەوازی دادپەروەری بەردەوام بوو، بەڵام ڕێباز هەر هەژارتر دەبوو، ئەم دۆخە بەردەوام بوو تا پیاوە سیاسیە پیرەکە مرد، ئەو دوای مەرگی لە پەنای دروشمە سواوەکانی بۆ گەنجان و لە جیاتی دادپەروەری باشترین باخ و زۆرترین پارەی بۆ نەوەکانی جێهێشتن.
ڕێبازی بێ کار و بێ پارەش پاش چەندین ساڵ ماندووبوون و مەرگی ئەم پیاوەش هێندەی تر بێ ئومێدی کرد، بەڵام کاتێک تێگەیشت ئەوەی ئەو هیوای لەسەر هەڵچنی بوو دوای بانگەشەکانی کەوتبوو وەهم بووە، هێندەی تر تێكشکا و توشی نەخۆشیەکی سەختی دەروونی بوو.

Previous
Next
Kurdish