
دیمانە لەگەڵ هونه‌رمه‌ند كاوه ژاژڵه‌یی.. ئامادەکردنی: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
هونه‌رمه‌ند كاوه ژاژڵه‌یی: ئه‌و بێ سانسۆریه وای كردوه ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات و پولدار بێت ببێته شازی هونه‌رمه‌ند
هونه‌رمه‌ند كاوه ژاژڵه‌یی: سه‌رسامی ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند بلیمه‌ت قادر كابان و كه‌ریم كابانم
دیمانه- كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
زۆرن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌رهه‌میان به‌ژماره،زۆر نیه به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانیان شاكار و نه‌مرن ،له هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك دا له هزر و زایه‌ڵه‌ی وه‌رگر ده‌مێنێته‌وه، هونه‌رمه‌ند كاوه ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن ناسراو به (كاوه ژاژڵه‌یی) ، یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه،كه خاوه‌نی چه‌ندین ،ئاواز و گۆرانی كه‌مه به‌ڵام هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی نه‌مر و به‌پێزن ژاژڵه‌یی،له ساڵانی حه‌فتایه‌كان، چۆته نێو جیهانی ئاواز و گۆرانی ، ئێمه وه‌كو ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی به چه‌ند پرسیارێك به‌سه‌رمان كردۆته‌وه:
*سه‌ره‌تا ئه‌گه‌ر بۆ خوێنه‌رانمان به‌كورتی باس له كاروانی هونه‌ری خۆت بكه‌یت .
-ده‌ستپێكی هونه‌ریم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1977 ئه‌و كاته كه هاوكاربووم له‌گه‌ڵ تیپی شانۆی لادێ كه‌سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵ بوو له گه‌ڵ ئه‌م تیپه و هاوكار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی خوا لێخۆش‌بوو (حه‌مه جه‌زا علی و قادر زیره‌ك )به‌شداری بۆنه و ئاهه‌نگه‌كانمان ده‌كرد، دواتر له ساڵی 1978 له‌گه‌ڵ تیپی هونه‌ری هه‌ولێر چه‌ندین چالاكیم ئه‌نجام دا.
- گۆرانی (په‌شیمانی) یه‌كێك بوو له‌و گۆرانیه‌كانی به‌رێزتان كه ده‌نگ وزایه‌ڵه‌ی زرۆی هه‌بوو ئه‌گه‌ر بكرێت باس له چیرۆكی ئه‌م گۆرانییه بكه‌یت؟
-له مانگی 3ی ساڵی 1978 كاتێك سه‌رقاڵی پڕۆڤه‌ی بابه‌ته هونه‌ریه‌كانی فیستیڤاڵی چالاكی قوتابخانه‌كان بووین، مامۆستای خوا لێخۆش‌بوو “سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی “كه سه‌رپه‌ریشتی چالاكیه‌كانی فیستیڤاڵی ده‌كرد، له كاتی پڕۆڤه‌كردن دا هه‌ستی كرد ده‌نگی من شیاوه بۆ ئه‌و ئاوازه‌ی كه داینابوو، بۆیه ڕۆژانه دوای ته‌واو بوونی پرۆڤه، هه‌ر له باخچه‌كه دا چه‌ند جارێك ئاوازه‌كه‌ی بۆ ووتمه‌وه، دواجار ووتی ده‌توانی وه‌ك من بیڵێیته‌وه، منیش به هه‌ست و سۆزی خۆم ئاوازه‌كه‌م بۆ ووته‌وه، زۆری پێ خۆش بوو ،ووتی ئه‌وه ئاوازی خۆمه و پێشكه‌شت بێ، ئه‌وه بوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك گۆرانی تری ناوازه‌ی تیپ له هاوینی ئه‌م ساڵه‌دا تۆماركرا، گۆرانیه‌كه ناوی په‌شیمانیه و ئاوازی مامۆستای خوالێخۆشبووه هۆنراوه‌كه‌شی هی شاعیر كاك نازم دڵبه‌نده.
*كامه‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ند وكه‌سانه ، كه‌هاوكارو هاندانی به‌رێزت بوون؟
ئه‌ڵبه‌ت له هه‌ر كارێكی هونه‌ری كه‌سانێك هاوكار و دڵسۆزت ده‌بن، وه ئه‌وانه‌ی هاوكاری منیان كردووه مامۆستا (سه‌ید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی) و مامۆستا (وریا ئه‌حمه‌د)و كاك (حه‌میدی بزق) وه هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپی نالی و كاك (سید ئه‌حمه‌د ڕواندزی)،له‌گه‌ڵ هه‌ردوو خۆشه‌ویستانم كاك سه‌باحی سه‌نتوور و كاك فه‌رهاد محمد ساڵح رێز و حورمه‌تم هه‌یه بۆ هه‌موویان، خوای گه‌وره له مامۆستا سید ئه‌حمه‌د به‌رزنجی خۆش بێت.
*ئه‌و گۆرانیبێژانه كامه‌ن كه‌كاریگه‌ریان له‌سه‌ر تۆدا هه‌بووه؟
- هه‌ر له مناڵیمه‌وه سه‌رسامی ده‌نگی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو بلیمه‌ته‌كانی ئاواز و گۆرانی كوردی، قادر كابان و كه‌ریم كابان بووم، زۆر جار حه‌زم كردووه یه‌كێك له گۆرانیه‌كانیان بڵێمه‌وه، یادیان به خێر و گۆڕیان پڕ نور بێ.
*بۆچی به‌رهه‌می نوێت نیه؟
من له ساڵی ٢٠٠٢وه وه وازم هێناوه هه‌ستم كرد ئیدی جێگای من نابێته‌وه له‌و بازاڕه‌ی ئه‌مڕۆی به ناو هونه‌ر و ته‌مه‌نیش هۆیه‌كی تری وازهێنانمه هه‌ر بۆیه‌ش له‌و ساته وه‌خته‌وه هیچ به‌رهه‌مێكم نیه.
- ئاستی هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردی له ئێستادا له چ ئاستێك دایه؟
- ئه‌گه‌ر اغرا‌وات و ئیمتیازات لێبگه‌ڕێت ئێستاش شتی جوان و چاك ده‌كرێت.
- چۆن ده‌ڕوانیته گۆرانیبێژه گه‌نجه‌كان؟ -ماشا‌ڵڵا ئه‌مڕۆ بێ سانسۆر ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات و پولدار بێت ده‌بێته شازی هونه‌رمه‌ند له ماوه‌ی چه‌ند مانگێك ده‌یان چاوپێكه‌وتن و ده‌یان كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
*رۆڵی میدیا (تیڤییه‌كان) له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانی كوردی به ئه‌رێنی ده‌بینی؟
-خوا خێریان بنوسێ هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كان جار جاره وه‌ك یادێك گۆرانیه ڕه‌سه‌نه‌كان په‌خش ده‌كه‌ن.
*ئه‌و په‌نده‌ی له ژیانتا بڕوات پێی هه‌یه؟
- هه‌ر چه‌ندێكم زانیبێ ، ئێستا زانیم كه هێشتا هیچ نازانم.
- به‌كورتی چی ده‌ڵیت بۆ (خۆشه‌ویستی ، هیوا ، ژیان )
-ده‌كرێ ئه‌م سێ ووشه جوانه ئاوێته‌ی یه‌كتر بن، ئێمه هه‌ر هه‌موومان وه‌كو مرۆڤ ئه‌گه‌ر ناخمان پڕاوپڕ نه‌بێ له سۆز و خۆشه ویستی بۆ ده‌وروبه‌ر و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌ژین به هیواو ئاواته‌وه نه‌ژین هیچ جیاوازیه‌كمان نابێ له گه‌ڵ بونه‌وه‌رانی تر.
