
ئه‌و مه‌رجانه‌ی کە پێویستن بۆ كاریگه‌ربوونی كاریكاتێر به‌شی – 5 و کۆتایی- هه‌ندرێن خۆشناو
به‌م شێوه‌یه پێكه‌نین به‌نده به شێوه‌یه‌كی ته‌واو به مرۆڤه‌وه، كه‌واته مرۆڤ كه‌ره‌سته و بابه‌تی پێكه‌نینه، هه‌ر ئه‌ویش ئاڕاسته‌كار و ئامانجه‌كه‌یه‌تی، مرۆڤ پێده‌كه‌نێت و هه‌ربه‌خۆی ئه‌و پێكه‌نینه به‌رهه‌مدێنێت، و به حاڵه‌تێكی مرۆڤایه‌تی پێده‌كه‌نێت، مرۆڤ به مه‌یمون پێناكه‌نێت وه‌كو مه‌یمون، به‌ڵكو مرۆڤ ئه‌و مه‌یمونه به‌راورد ده‌كات به مرۆڤێك، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵێكی سێ بوونه‌وه‌ریمان هه‌بێت، دوو مه‌یمون و مرۆڤێك، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و مه‌یمونانه چه‌ند جوڵه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی بكات، ئه‌وا ئه‌وه‌ی به‌م جوڵانه پێده‌كه‌نێت له‌هه‌ر سێ بوونه‌وه‌ردا ته‌نیا مرۆڤه‌كه‌یه، كه‌چی مه‌یمونی دووه‌م بایه‌خ به‌م جوڵانه نادات، یان به چه‌ند شتێكی دیكه‌ی تێده‌گات، چونكه مه‌یمونی یه‌كه‌م ئه‌م جوڵانه‌ی ئه‌نجام نه‌دا به مه‌به‌ستی پێكه‌نین، به‌ڵكو چه‌ند جوڵه‌یه‌كی سروشتی بوون، به‌ڵام مرۆڤ پێده‌كه‌نێت، به‌هۆی هاوشێوه‌كردنی ئه‌م مه‌یمونه به مرۆڤه‌وه، چونكه هه‌ر مرۆڤێك ئه‌م جوڵانه ئه‌نجام بدات، شتێكی پێكه‌نیناوی ده‌بێت، له تابلۆیه‌كی كاریكاتێریشدا مرۆڤ به سه‌گێك پێده‌كه‌نێت، چونكه ئه‌و سه‌گه هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆڤانه ئه‌نجام ده‌دات، ده‌توانین هه‌مان شت له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی تریش بڵێین كه له كاریكاتێردا وێنا ده‌كرێت.
له‌وانه‌یه ئه‌و بابه‌ته‌ی پێكه‌نین هه‌ر هه‌ڵوێستێك له هه‌ڵوێسته مرۆڤایه‌تیه‌كان بێت، به‌بێ ره‌چاوكردنی تراجیدیایی ئه‌و هه‌ڵوێسته، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك مكوڕن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته تراجیدیاییه‌كانی وه‌كو مردن ناكرێت بكرێته بابه‌تێك بۆ پێكه‌نین، ته‌نانه‌ت ئه‌و بابه‌ته‌ش ده‌كرێت بكرێته بابه‌تێك بۆ پێكه‌نین، به‌ڵام واباوه كه مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته تراجیدیاییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت كه نابێته هۆی به‌كه‌م سه‌یركردن و تیزپێوه‌كردنی ئه‌و بابه‌تانه، كاتێك كه كاریكاتێر بابه‌تێكی وه‌كو مردن یان هه‌ر بابه‌تێكی تراجیدی تر به‌كاردێنێت، یان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستێكی دژ به تراجیدیاكه لای خوێنه‌ر بێنێته‌كایه‌وه، یان وه‌كو بابه‌تێك بۆ گاڵته‌جاڕی ره‌ش، ئه‌میش خۆی له خۆیدا ئه‌گه‌ر له خانه‌ی كۆمیدیاش بێت، له ترۆپكی جیدیه‌ت و دڵكاریدایه، ته‌نانه‌ت ده‌توانین ئه‌م گاڵته‌جاڕییه له خانه‌ی تراجیدیادا بژمێرین، به‌هه‌مان ئه‌و بڕه‌ی كه له خانه‌ی كۆمیدیاوه ده‌ژمێردرێت، ئه‌و ناوبڕه‌ی نێوان كۆمیدیا و تراجیدیا كه‌ڵه‌مووه‌كی ورده، له‌وانه‌یه هه‌ندێك جار پێش تراجیدیای كلاسیكی بكه‌وێت، له هێنانه‌كایه‌ی كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی دژه‌ئاڕاسته، له مامه‌ڵه‌كردنیدا بۆ زۆرێك له بابه‌ته‌كاندا، چونكه دانانی چه‌ندین دژبه‌یه‌كه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كدا، له‌وانه‌یه هه‌ستێكی گه‌وره‌تر دروست بكات به‌رانبه‌ر به تراجیدیاوە، له‌وانه‌یه بیگه‌یه‌نێته حاڵه‌تی هستیریای خپكراو یان هستیریای شاراوه، كه‌چی تراجیدیای كلاسیكی زۆرجاران ده‌تگه‌یه‌نێته حاڵه‌تێكی رۆمانسیانه، كه ده‌بێته هۆی كارلێكردنت له‌گه‌ڵ تراجیدیاكه‌دا، نه‌ك بۆ دژه كاردانه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام گاڵته‌جاڕی ره‌ش ده‌بێته هۆی دژه كاردانه‌وه، كه زۆرجار ده‌گاته پله‌ی هاندان و وروژاندن، به‌مه‌ش گاڵته‌جاڕی ره‌ش به‌سه‌ر تراجیدیادا سه‌رده‌كه‌وێت له تراجیدیایه‌تیدا.
بۆیه كاریكاتێر له‌هه‌ر جۆرێكیدا بێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر بابه‌تێكدا بكات، ده‌بێت توخمی كۆمیدیای تێدابێت، له كاتی جێبه‌جێكردنی كاریكاتێره‌كه‌شدا، ده‌بێت هونه‌رمه‌نده‌كه له كۆمیدیادا بگه‌ڕێت له‌نێو بابه‌ته‌كه‌دا، له‌م خاڵه‌شدا ده‌بێت ده‌ست به كێشانی كاریكاتێره‌كه‌یدا بكات.
بۆ گه‌یشتن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كۆمیدیایه له بابه‌ته‌كه‌دا، هونه‌رمه‌ند ده‌بێت له‌ناو بابه‌ته‌كه‌دا به‌دوای دژبه‌یه‌كه رێتێچووه‌كاندا بگه‌ڕێت، یان له هه‌ر بابه‌تێك كه خزمه‌تی ئه‌م بابه‌ته بكات، یان له‌هه‌ر دۆخێك كه‌له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته جێبه‌جێ بكرێت، و دژبه‌یه‌كه‌كان له‌خۆده‌گرێت، وه‌كو په‌ندی پێشینان، و ئه‌و كێشانه‌ی كه خه‌ڵكی ده‌یزانن، لێره‌دا ناتوانین راوێژێك یان ره‌چه‌ته‌یه‌كی ئاماده‌كراوتان پێشكه‌ش بكه‌ین، ده‌نا هه‌موو كه‌سێك، یان لایه‌نی كه‌م هه‌موو شێوەكارێك ده‌یتوانی ببێته كاریكاتێریست، چونكه ئه‌م كاره به پله‌ی یه‌ك پشت به به‌هره و سروشی خوایی ده‌به‌ستێت، له‌كاتی فه‌راهه‌مبوونی ئه‌م دووانه، دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م دژبه‌یه‌كانه له بابه‌ته‌كاندا له توانادا ده‌بێت.