
چاورێی هاتنتم.. كه‌ویار محمد
ساتێ ,له خه‌یاڵما نیگاكانت گیر ئه‌بن و ناڕۆن
ساتێ, بۆنت له ژێر هه‌ناسه‌مه‌وه لاناچێ
ساتێ, ده‌نگی پێیه‌كانت بۆ لای ناخم به‌ڕێ ئه‌كه‌وێ
ده‌رگای ژووره‌كه‌م دا ناخه‌م ,و چاوه‌ڕێی هاتنتم
به‌م شه‌وه باراناویه
كه‌چی ده‌نگێك له‌په‌نا سه‌رمه‌وه پێم ئه‌ڵێ نایه‌ت ,و نه‌هاتی
به ئاوازی تانگۆ سه‌ما بۆ باڵات ئه‌كه‌م
وه تۆش به چاوانی پڕ له نامۆیی لێم ئه‌ڕوانی
ده‌سته‌كانم هه‌تا بنمیچی ژووره‌كه‌م به‌رز ئه‌كه‌م
ئه‌مه‌وێ به دیواره‌كان بڵێم من باڵنده‌یه‌كی پڕ له ئیراده‌م
نووكی پێم وه‌كو شه‌پۆل ئه‌خلیسكێنم به زه‌وی
ئه‌مه‌وێ بڵێم ,من مه‌لێكم گیرساوی هیوام
دڵۆپه باراناویه‌كان ئه‌مشه‌و
به‌ره به‌ره دێنه ژوور,و منیش له سه‌ما ناوه‌ستم
په‌نجه‌كانم له‌گه‌ل ئاوازی ڕووحم ,موزیك ئه‌ژه‌نن
رووحم ئه‌كه‌وێته بیری قووڵی زه‌ینمه‌وه
ئاوێته‌ی هه‌ناسه گه‌نیوه‌كانی ئاسمانه ,ئه‌مشه‌و
منیان مه‌ست و شێت كرد, له دووری ئه‌و
هه‌تا ئه‌مشه‌و ته‌واو ئه‌بێ نامه‌وێ چاوه‌كانم بكرێنه‌وه
له بێ ئۆقره‌یی من هیچ به‌دی ناكه‌م, جگه له وێڵی
باڵه شكاوه‌كانم وه‌سفی كێ ئه‌كه‌ن
له تاو تۆ هاواری چی ئه‌كه‌ن!
كاروانی هه‌ناسه‌م هه‌تا په‌نا سه‌رینه‌كه‌ته‌وه دێت
كه ئه‌بینم به ئاگایت و چاو ناكه‌یته‌وه
شعوری ناخم ماتی دای ئه‌گرێ ,و ئه‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هێلانه‌كه‌ی ,و هه‌تا ڕۆژهه‌ڵدێ ئه‌گیرسێته‌وه
…………………….
نووسین: كه‌ویار محمد