 
	پڕۆفایلی شارێك.. عەبدولوەهاب بەیاتی/ و: نهژاد عزیز سورمێ
Closed							
	
						
						
					گۆڕستانێك ، گۆڕستانێكی دی بەسەرەوەیە
نێوانیان
خۆشەویستی، مەرگ، ئادەمزادی زیندوو
سواڵكەرو هەبووییە چاوچنۆكەكان. .
گەر پڕ بە زار هاوار بكەی ،
دەنگەكە دێتەوە(*)
لە هەناسەی مردووان و
كۆكەی زستانی ساڵاندا هەڵكێشراوە ..
گەر بتەوێ ڕابكەی ،
چهرچیی و فرۆشیاره تەڵەكەبازەكان دوات دەكەون
لەو گۆڕستانە گەورەیەدا ،
لەو بیابانەدا
خوداوەندی شیعر سەربڕان
شاعیریش لە مەیخانەدا مرد.
- له گۆڤاری(المقدمة)ی پاریسی ژمارە (6)ی ساڵی 1987، ل 12
 (*) بە پێی تێكستی ئەسڵی من ئەمەم پێ لە (دەنگدانەوە) ڕاستتربوو .

 
			 
			 
			