
ئالان و كریارێكی سویدی : فرین به سه‌ر به‌فردا.. شاعیر: نه‌جم خه‌تاوی
ئالان
شاعیر : نه‌جم خه‌تاوی
وه‌رگێر : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
كوره جوانه‌كه‌م
هه‌شت ساڵانه
یارییه‌كی پێشكه‌ش كردم
ئؤتؤمبێلێكی شین
قه‌واره‌كه‌ی پاكێته شقارته‌یه‌ك بوو
( بیبه باوكه
له كاتی بێزاری
سوودی هه‌یه)
دوێنی شه‌و
كاتێك بێزاری میوانم بوو
ئؤتؤمبێله‌كه‌ی ئالانی بچكؤله‌م ده‌رهێناو
ده‌ستم به یاریكردن كرد
توت توت توت ………
ــ * ــ * ــ * ــ
كریارێكی سویدی
شیعری : نه‌جم خه‌تاوی*
وه‌رگێرانی : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
پێنج ساڵ تێپه‌ری
دێته دوكانه‌كه‌م
جگه‌ره‌و
رۆژنامه‌و
شیرینی ده‌كرێ و
هه‌موو جارێك
له باره‌ی
عێراق و
سیاسه‌ت و
هاوكاری قسه‌م له گه‌ڵدا ده‌كات و
رۆژێكیان كاتێك توره‌بوو
به هۆ ی شتێكی قیزه‌وه‌ن
جنێوی پێدام
هاواریكرد
بگه‌رێره‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ت
ئه‌ی بێگانه
ــ نه‌جم خه‌تاوی* : شاعر، له‌ساڵی 1957 له پارێزگاری كوت له دایك بووه، چه‌ندین ساڵ پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی عێراق بووه‌و ئێستا له سوید نشته‌جێیه. ئالان و كریارێكی سویدی له په‌رتوكی ــ تحلیق فوق الثلج ( فرین به سه‌ر به‌فردا Hovering over the snow ) وه‌رگیراون.
9/7/2021