
ژیان چییه؟.. شیعری عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی.. وه‌رگێر : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
جگه له به‌رهه‌مهێنانی ژیان !
مرؤڤ له پێشكه‌وه (1)
تا گۆره‌كه‌ی (2)
له سه‌ر دزوی ژیان
هه‌ناسه بركێیتی..
بؤ ئه‌وه‌ی له ژياندا!
بمێنێته‌وه
خه‌لك ده‌پرسێ و :
ئایا له ژیاندا
ماوه ؟!
لاوه‌كه تیره یان برسییه ،
پؤشته‌یه یان رووته ،
پێده‌كه‌نێ یان ده‌گری ،
راوه‌ستاوه یان دانیشتووه ،
سه‌رده‌كه‌وێ یان دێده‌خوارێ
به ئاگایه یان نووستوه
زانایه یان نه‌خوێنده‌واره
هه‌مووی له ژیاندا نییه
ئه‌گه‌ر بێتوو د‌ۆ ستایه‌تی سؤز (3)
سیمای (4) مردن بێت ..
له رێی ژیاندا
وترا : ئه‌و مرد ! وتيان :
ئه‌رێ ، ئه‌و ده‌نگێكی به‌جێهێشت
خه‌ڵك گوێی لێبێت؟ و
ئایا ئه‌و زانیارییه‌كی به‌جێهێشت
سوودی بۆ خه‌ڵك هه‌بێت؟ و..
ئایا نه‌وه‌یه‌كی به‌جێهێشت
خه‌ڵك ئاشتبكاته‌وه؟ و..
ئایا ته‌ختێكی(5) به‌جێهێشت
خه‌ڵك بپارێزێت ؟ و..
ئایا هونه‌رێكی به‌جێهێشت
خه‌ڵك دڵخؤش بكات ؟ و..
ئایا نانێكی به‌حێهێشت
خه‌ڵك تێر بكات ؟ و..
ئایا كراسێكی به‌جێهێشت
خه‌ڵك داپۆشێت؟ و..
ئایا سه‌قفێكی(6) به‌حێهێشت
خه‌ڵك كؤبكاته‌وه ؟..
بؤيه ئه‌وه‌ی وتی.. :
“” ئه‌و كه‌سه‌ی شتی به‌جێهێشت نه‌مردووه”، ..
تا ئێستا له ژیاندایه !.
شاعیری گه‌وره : عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی**
وه‌رگێر : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
16/7/2021
تێبینی :
(1) له سه‌ره‌تای ژیاندا
(2) تا مردن
(3) هاورێتی روح
(4) كارتێكردن، وێنه، به‌ڵگه
(5) تاج ، ته‌ختی شاهانه
(6) بان، سه‌ربان
عه‌بدولسه‌تار نور عه‌لی** : خاوه‌نی گه‌نجینه‌یه‌كی شیعره‌و به جوانی كێشه‌و گیروگرفته‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ده‌خاته‌روو. خاوه‌نی چه‌ندین په‌رتوكه و، ژیان چییه له 26/10/2013 نووسراوه.