Skip to Content

ڕۆمــــــانی” بەڕێـــــگاوە”..جیهانێکی تری خوێنەر.. میدیا خۆشناو

ڕۆمــــــانی” بەڕێـــــگاوە”..جیهانێکی تری خوێنەر.. میدیا خۆشناو

Closed
by ته‌مموز 25, 2021 General

ڕۆمانی بە ڕێگاوە یەکێک بوو لە دەگمەنترین ئەو ڕۆمانە کوردیانەی کە زیاتر لە ئاست چاوەڕوانی و پەرۆشی من بوو بۆ خوێندنەوەی.

ئەرک و وەزیفەی نووسەری سەرکەوتوو هەر ئەوەنییە کە بنووسێت، بەڵکو دەبێت بزانێ بۆچی و بۆ کێ دەنووسێت؟
بزانێ خوێنەرەکانی تا چ ئاستێک، قوڵبوونەوەیان هەیە بۆ ژانرەکانی نووسین، هەتا دەبێ شارەزایی ئەوەیشی هەبێت خوێنەرەکان لە چ بارێکی ئابووری ! کۆمەڵایەتی و سیاسین، چوون ، لە کۆتاییدا ، ئەم دەقە دەبێتە هی خوێنەر ، ئەوە خوێنەرە دەقی نووسەر شەن و کەو دەکات و ، باڵایی و ئاست بەرزی نووسەر دیاریدەکات.

ڕۆمانی بەڕێگاوە،کە سەرەتا بە ڵاڵ کردنی خەڵک و بەستانەوەی “نارسیس” و گرێ کوێرەی نهێنییەکان و پەرۆشی نارسیس بۆ دۆزینەوەی باوکی و ڕەچەڵەکی . کوشتن و شەڕانگێزی و باج دان بە بەخوێنی مرۆڤەکان و چێژ بینین لە قڕکردن و پارچەپارچەکردنی مرۆڤ و پێکدادانی ئاین و شارستانییەکان و ململانێی ئامۆزاکان بۆ دەسەڵات دەستپێدەکات، تا دەگاتە ئەوەی “نارسیس” هەوڵی خۆکوشتن بدات، لێ دواسات پەشیمان دەبێتەوە.

کات لە بەڕێگاوە

کات: کاتی ڕۆمانەکە لە ساتی فەرمانڕەوایی
میر ئەمبێز دەست پێدەکات، تا گەڕانەوەی دەسەڵات بۆ نەوەکانی کە زیاتر لە نیو سەدە ساڵ مەزندە دەکرێت.

شون

شوێن: زیاتر ڕووداوەکان لە شەقڵاوەو دەورووبەری دەسووڕێنەوە
گۆڕی نێرگزان : دەکەوێتە نێوان دوو گوندی دەرەوەی شەقڵاوە

  • شاری قەچووچان گەڕێکی شەقڵاەوە یە.
  • هەرێمی فومەن شارێکی باکوری ئێرانە.
  • هەرێمیئەشکەوت و چیایان تەوێڵە و بیارە و خوڕماڵە…..تاد.

ڕووداوەکانی ناو ڕۆمانەکە
ڕووداو: هەموو ڕووداوەکان خۆی لە شەڕانگێزی و کوشتن و ژیانی چەرمەسەری و لێکدابڕان و پێکدادانی ئاینەکان و حەز بۆ وەرگرتنی دەسەڵات دەبینێتەوە.

کارەکتەرە سەرەکییەکان

کارەکتەر: پاڵەوان و کارەکتەر ” نارسیس” ی کوڕی” ئۆدیب “ە
لە گەڵ” میخۆی جولەکە” ،”مەلاخدری بەخورتی” و ” قۆیتاسی کوڕی قریاقۆس” ە

زمان لە لای منووسەر

نووسەر فرە دەوڵەمەندە لە زمان زۆر شاڕەزاییە لە زمان و بن زمانەکان، چەندەها وشەو و زاراوە هەن لە ڕێگای ئەم ڕۆمانەوە نوێکرانەتەوە،
لەوانە ( قەتاندن، قەراش قەری، جەخار،
پۆڵاو کوڕۆژ، هەڵزنان…هتد).

سەڕنج ڕاکێشترین دەقی ئەدەبی کوردی.

ئەتوانم بڵێم” بەڕێگاوە” تەنها ڕۆمانێکی ئاسایی و تەقلیدی نییە ، ڕۆمانێکە خوێنەر ماندوو و پەرۆش دەکات، بە وەڵامی هەر پرسیارێک ، پرسیارێکی ترت لا درووست دەبێت، خەمبار و شۆکت دەکات.
هەڵبەتە نووسەر زۆر لێهاتوانە توانیوویەتی واقیعی کۆمەڵگەکەمان کە پڕیەتی لە کوشتن و بڕین ، لە ڕێگەی مێژووەوە بە شێوازێکی فانتازیا بگەیەنێت بە خوێنەر.

لە کۆتاییدا ئەتوانم بڵێم:
“بەڕێگاوە” تەنها ڕۆمانێک نییە، بەڵکو جیهانێکی تری خوێنەرە.!
مەحاڵە تۆ خوێنەری “بەڕێگاوە” بیت و هەست نەکەیت خۆت کارەکتەری
نێو ڕۆمانەکەی.! ماوە بێژم کە دڵشاد کاوانی
نووسەرێکی گەورە و خاکی و مرۆڤدۆستە.
ئەفسووس ڕۆمانی بەڕێگاوە بەزمانی کوردی نووسراوەتەوە، گەرنا ئێستا یەکێک دەبوو لە ڕۆمانە پێشەنگەکانی جیهانی، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەم ڕۆمانە لای وەرگێڕانی لێبکرێتەوە و بچێتە سەر زمانە زیندووەکانی جیهان، خزمەتێکی گەورە به ئەدەب و فکر و باڵایی مەعریفە و ڕووانینی کورد نیشان گەلان دەدات.
سوپــــاس بۆ دیارییـە بەنرخەکەتان پێشکەشی ئەدەبیاتی کوردستان کرد.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish