Skip to Content

کودەتایەک لە مێژوو.. راسانێک بۆ ئێستا.. ئیدریس مستەفا

کودەتایەک لە مێژوو.. راسانێک بۆ ئێستا.. ئیدریس مستەفا

Closed
by ته‌مموز 21, 2021 General, Opinion, Slider


باسێک دەربارەی رۆمانی “نیشتمانی سارا”ی میران ئەبراهام

“ئاخ شارەکەم سلێمانی هیچ جێگا و شوێنێک نیە لەم دونیایەدا بە قەد تۆ دڵگیر و خۆش بێت.”
باپیرە خایم

وشەیەکی پێویست:
ئەرستۆ دەڵێت “بیروباوەڕی مەزن کاتێ لە دایک دەبێ کە دەم بکوتێ لە بابەتە حەرامکراوەکان.” رچەشکێنی لە بیروباوەڕی باودا هەمیشە زەحمەت بووە بەڵام بەرهەمێکی هەبووە کە دواتر هەموان یان دوای کەوتوون یاخود کەوتوونەتە مینە کردنی. ئەمە بۆ هەر بیروباوەڕێکی نوێ یان دیدێکی جیا لەوەی کە هەیە هاتۆتە پێش. من لێرەدا تەواوی رەمزە رۆشنبیری و مێژوویی و ئاینی و سیاسی و خامە بەدەستەکانی نێزیک بە سەدەیەک لە رابردووی خۆمان، بەتایبەت ئەوانەی ناوچەی سلێمانی، دەخەمە ژێر پرسیار و رەخنەیەکی توندەوە لەمەڕ مەسەلەی کارەساتی نەنووسراوەی کوردە جووەکان. مەسەلەکە هەر کوردە جووەکان نین بەڵکو ئەو خوڵق و مۆراڵ و هەڵویست و ئەخلاقیات و شەهامەت و نمەکزادەیی و تێگەیشتنە کۆمەڵایەتی و سیاسی و رۆشنبیری و مرۆڤدۆستیەیە کە رەمزە مێژووییەکانی ئێمەی تێیدا بوون. رەنگە بێ بڵێن زیاد لە پیویست دەڕوات، بەڵام “ئێمە دەبێ زیاد لە پیویست بڕۆین گەر بمانەوێ راستیە ونبووەکان بدۆزینەوە.” ئەلبێرت کامۆ.

بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرەبکەن…

Previous
Next
Kurdish