Skip to Content

ئه‌لبۆمی شه‌هیدان یان زیندووان؟.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

ئه‌لبۆمی شه‌هیدان یان زیندووان؟.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب

Closed
by September 7, 2021 General


‌رۆژی 6/9/2021 له هه‌ولێر ئه‌لبۆمێكی {334} لاپه‌ره‌یی به‌ناو : گه‌ران به‌ دوای ئازادیدا بڵاوكرایه‌وه‌و بیرۆكه‌كه‌ی ‌بۆ هاورێ گۆران كۆیی ده‌گه‌رێته‌وه‌ هاورێ عومه‌ر خدر كاكیل ئاماده‌ی كردووه‌و له‌ راستیدا نه‌مویست‌ دوورو نزیك توخنی بكه‌مه‌وه‌ به‌ڵام خودی هاورێ عومه‌ر وتی پێمخۆشه‌ رای تۆ بزانم.
پێش هه‌موو شتێك ده‌ستخۆشی له‌ هاورێیان : عومه‌ر خدر كاكیل ، گۆران كۆیی ، جاسم خیڵانی و هاورێ سه‌عید شابۆ وه‌ك (كۆمیته‌ی ئاماده‌كار) ده‌كه‌م و چاپكردنی ئه‌ڵبۆمێك بۆ شه‌هیدان كارێكی جوان و به‌ جێیه‌.
نامه‌وێت درێژه‌ به‌ نووسین بده‌م و ده‌مه‌وێت یه‌كسه‌ر چه‌ند تێبینییه‌ك بخه‌مه‌روو :
ئه‌ڵبۆمه‌كه‌ : قه‌واره‌ی بچوكه‌و له‌ ئه‌لبۆم ناچێت و هه‌ندێ وێنه‌ی تیادایه‌ له‌ باتی ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ بكرێته‌وه‌ بچوك كراوه‌ته‌وه‌.
ئه‌لبۆمه‌كه‌ بۆ شه‌هیدان ته‌رخان نه‌كراوه‌ چونكه‌ زووربه‌ی وێنه‌كان ، وێنه‌ی هاورێیانی زیندووه‌.
شه‌هید سه‌ربه‌رزییه‌و له‌ هه‌موو شتێك گه‌وره‌تره‌و هه‌میشه‌ ئێمه‌ی شیوعی سه‌رداده‌نوێنین بۆ شه‌هیده‌كانمان ، شه‌هیدان بۆ ئازادی و دادپه‌روه‌ری خوێنی خۆیان به‌ گه‌ل و نیشتمان و حزب به‌خشیوه‌ به‌ڵام له‌ ئه‌لبۆمێكدا ناكرێت وێنه‌ی شه‌هیدێك زیاتر له 27 جار بڵاوبكرێته‌وه‌ له‌ كاتێكدا سه‌دان شه‌هیدمان هه‌یه‌ ، راسته‌ هاورێ عومه‌ر زۆر به‌ ئه‌مه‌ك و به‌ سۆزه‌ بۆ شه‌هید عوسمان خدر كاكیل { سه‌ركه‌وتی} برای و، پێویسه‌ بزانێت وه‌ك ئاماده‌كار چۆنچۆنی وێنه‌كان دابه‌ش‌ ده‌كات.
باشتر وابوو ئه‌لبۆمه‌كه‌ ناو بنرێت ئه‌لبۆمی : په‌خشان زه‌نگه‌نه‌ و هاورێ ئارام له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی 18 لاپه‌ره‌ بۆ په‌خشان دانراوه‌ له‌ گه‌ل بڵاوكردنه‌وه‌ی 24 وینه‌وه‌و ، 15 لاپه‌ره‌ و 29 وێنه‌ بۆئارام ته‌رخانكراوه‌و ‌ خۆزگه له‌ باتی ئه‌وان وێنه‌ی شه‌هیدان داده‌نران و بڵاو ده‌كرانه‌وه‌.‌
نازانم له‌ سلێمانی و كه‌ركوك و گه‌رمیان شه‌هیدی هه‌یه‌ ؟ جگه‌ له‌ شه‌هیدان دایكی سه‌ربازو سه‌ربازو كۆچكردووان : حه‌مه‌ ره‌شیدی نانه‌وا { مام بارام } و مه‌حمود دیكتارۆڤ هیچی تر دیار نییه‌.
پیتی ژێر نووسه‌كان زۆر وردن و به‌ زه‌ره‌بینیش ناخوینرێنه‌وه‌.
باشتر وایه‌ له‌ داهاتوودا بایه‌خ بدرێت به‌ بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی شه‌هیدان و به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ یه‌ك دوو دێر له‌ سه‌ر شه‌هیدان بنووسرین وه‌ك رۆژی له‌ دایكبوون، باری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ كۆێ شه‌هید كراوه‌.
نازانم كۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌ركه‌ دێرینه‌كانی حزب له‌و چالاكییه‌ ئاگاداره‌و رۆڵی چییه‌؟
7/9/2021

Previous
Next