شانۆی كوردی ئاراسته جیاوازه‌كانی جوگرافیا … حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
شانۆی كوردی له‌هه‌ر سنوورێكی كورستان بێت هه‌ر موڵكی كورده ، به‌ڵام ئاستی داهێنانی له شارێكه‌وه بۆ شارێك، له‌شارۆچكه‌یه‌كه‌وه بۆ شارۆچكه‌یه‌كی تر، توانستی شانۆكاره به‌تواناو داهێنه‌ره‌كانی، له‌گه‌ڵ شانۆكاره گه‌نده‌ڵ و مردووه‌كانی، بینه‌ری هوشیاریی، له‌گه‌ڵ بینه‌ری ساده‌ی شارێكی تر ده‌گۆڕێت .
بۆیه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و توانا‌و بوێریه‌مان هه‌بێت، وه‌ك شانۆكار، دوور له‌نه‌خۆشیه ناوچه‌گه‌ریی و سیاسییه‌كانه‌وه بیر كه‌ینه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت شانازی به‌و بزاڤه نوێیه‌ی شانۆ بكه‌ین له‌شاری سلێمانی، كه له‌قۆناغێكی سه‌ختو دژواریی سیاسی، ته‌ندروستی، ئابووری، سایكۆلۆژی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی شانۆ به‌رله‌وه‌ی چاره‌سه‌ری زۆر له‌كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكات كه ئه‌مڕۆ له كوردستاندا له‌بن نایه‌ن، چاره‌سه‌ری ده‌روونی بۆ ئه‌و حاڵه‌ته بێ ئومێدییه كوشنده‌یه بكات كه تاڵترین و ناكامترین حاڵه‌تی نامۆ بوونه له‌مێژووی نوێ دا .
بۆیه ئامانجه مرۆییه‌كان و به‌ئه‌كتیف كردنی شانۆ وه‌ك چاره‌سه‌رو مقاوه‌مه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، كه شانۆ كاریگه‌رترین هێزه بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی رۆماڵی بینه‌ر و دوور خستنه‌وه‌ی له‌ئه‌تمۆسفیرێكی خنكێنه‌ر، به‌ره‌و كه‌شو هه‌وایه‌كی ئارام و سه‌قامگیر.
سوور بوونی شانۆكارانی سلێمانی له‌سه‌ر حزوری شانۆ له‌و ئان و ساته‌دا، به‌و رۆحه پڕ له سه‌ركێشیه، شانازییه‌ك بۆ شانۆ تۆمار ده‌كات، كه رۆژێ له رۆژان له‌ساته هه‌ره سه‌خت و دژواره‌كاندا، شانۆكارانی كورد ده‌سته‌پاچه و بێ ئیراده نه‌بوونه بۆ مقاوه‌مه‌ت كردن ، چونكه ده‌ست به‌ردان له‌شانۆ، مردنێكی تره چه‌شنی مردن به كۆرۆنا .
بۆیه شانۆگه‌ری ( هیچم نیه بیشارمه‌وه) له‌ده‌رهێنانی رێژه‌ن جه‌مال ، بۆ مێژوو ئه‌و شه‌خته‌به‌ندییه‌ی شكاند‌و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی نمایشی دا، بینه‌رێكی زۆری راكێشایه هۆڵه‌كه .
ئه‌مه ئه‌وه ده‌رده‌خا، كه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگا له‌شانۆ گه‌یشتبێ و ره‌گو ریشه‌یه‌كی رۆحی و فكری له گه‌ڵ شانۆدا هه‌بێت، ئه‌وه نه‌ك هه‌ر له هه‌موو زروفێكی تاڵ‌و شیرین دا شانۆ به‌زه‌روره ده‌زانێت ، و وه‌ك نان و ئاو پێویستی به شانۆ ده‌بێت، به‌ڵكو ئاماده‌یه سه‌ركێشی له‌وه‌ش گه‌وره‌تر بكات بۆ شانۆ ..
ئه‌و بینه‌ره ئه‌گه‌ر بینه‌رێكی هوشیار و زیندوو نه‌بێت ، ئاماده نیه بۆ بینینی نمایشێك روو به رووی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بێته‌وه، بۆیه من سه‌رسامم به‌و بینه‌ره كه له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا، ناتوانێت ده‌ست به‌رداری شانۆ بێت .
كه باس له‌مه‌ده‌نیه‌ت و پێشكه‌وتنی شانۆ ده‌كه‌ین، نابێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێته‌وه كه بینه‌ر یه‌كێكه له‌توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی پێشكه‌وتنی شانۆ، به‌لاًَم شانۆ خۆشی له‌پاڵ په‌روه‌رده‌و هوشیاریی كۆمه‌ڵایه‌تی، دروست كه‌ری بینه‌ری هوشیاره، ئه‌وه‌تا غیابی شانۆ و به‌رده‌وام نه‌بوونی هه‌رگیز نابێته هۆكار بۆ دروست بوونی بینه‌ری هوشیاریی شانۆیی.
ببینن چونكه شانۆ له‌شارێكی وه‌ك هه‌ولێر پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام نیه، بۆیه هه‌رگیز نابێته فاكته‌رو قوتابخانه بۆ دروست كردنی بینه‌رو شانۆ .
دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌رهێنه‌رو كۆمه‌ڵه ئه‌كته‌ره‌ی بڕیاری نمایش كردنی شانۆیی ( چیم نیه بیشارمه‌وه) یان دا، ئه‌گه‌ر متمانه‌یان به‌خۆیان نه‌بوایه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردیان بۆ ئاستی رۆشنبیریی و هوشیاریی بینه‌ری خۆیان نه‌بوایه، به‌و شێوه‌یه باوه‌ڕیان به‌سه‌ركه‌وتنی خۆیان نه‌ده‌بوو.
بینه‌ریش به‌هه‌مان شێوه ئگه‌ر له توانست و كارامه‌یی ئه‌و شانۆكارانه دڵنیا نه‌بێت، نایه‌ت بۆ نمایشێك به‌ده‌ست به تاڵی هۆڵی شانۆ به‌جێ بێڵێ .
له‌هه‌ر شوێنێكدا هه‌ر كایه‌كی هونه‌ریی پشت به‌حكومه‌ت ببه‌ستێ له‌ڕووی به‌رهه‌مهێنانه‌وه،، ئه‌وه دڵنیابه هه‌رگیز نابێته سه‌رچاوه‌یه‌كی متمانه پێكراو، بۆ به‌رده‌وام بوون .
به‌تایبه‌ت له‌شانۆدا، كه خۆی له‌خۆیدا پرۆسه‌یه‌كی پراكتیكی و تیۆری ڕۆژانه‌یه، بچووكترین بۆشایی وه‌ستان دووچاری ئیفلیج بوونی ده‌كات و له‌په‌لوپۆی ده‌خات،
بۆیه شانۆ ناكرێت به‌ساڵ بكه‌وێته پشیه خه‌وی درێژ به پاساوی نه‌بوونی بودجه‌و له‌پڕ به‌ئاگا بێته‌وه‌و نمایشێكی سه‌قه‌ت پێش كه‌ش بكات، بۆ ئیسپات وجود.
بۆیه هونه‌ركاره‌كان ناچاری ئه‌وه ده‌بن وه‌ك گۆدۆ هه‌ر له چاوه‌ڕوانی سه‌قامگیر بوونوو جێگیر بوونی بودجه به‌دیار به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه دانیشن، تا ئێكسپایه‌ر ده‌بێت و ده‌مرێت.
ئه‌مه فاكته‌ری بنه‌ڕه‌تی مردنی شانۆیه، له‌هه‌ر كوێیه‌ك دابێت.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته، ئه‌گه‌ر هه‌ر شوێنێك به‌ئه‌زموون بۆی ده‌ركه‌وتبێ كه پشت به‌ستن به‌حكومه‌ت بێ هوده‌یه له‌كاری به‌رهه‌م هێنانداو به‌دوای ئه‌لته‌رناتیف دا گه‌ڕابێت، ئه‌وه ده‌توانێ ڕێگایه‌كی لۆژیكی و بازرگانی سه‌ركه‌وتوو دابین بكات، كه پشت به‌خۆی ببه‌ستێت بئ ئه‌وه‌ی چاوی له ڕه‌حمی حكومه‌ت بێت،
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆكه چه‌ندین تیپی شانۆیی كه‌رتی تایبه‌ت له شاری سلێمانی هه‌ن ، كه به‌رده‌وام له‌كار كردن دان، هه‌میشه خاوه‌ن پرۆژه‌ی نوێن، نایه‌ڵن هۆڵه‌كانی شانۆ خامۆش بن و تۆز‌و گه‌ردیان له‌سه‌ر هه‌ڵنیشێ و بئ نمایش بن.
ئه‌م دیارده‌یه له‌چه‌ندین سه‌ر به‌قازانجی شانۆكاران و تیپه شانۆییه‌كان و شانۆی كوردی هه‌ڵده‌كه‌وێته‌وه:
1.شانۆ ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕكابه‌ری له‌نێو تیپه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌قازانجی شانۆ دایه.
- ئه‌و تیپانه ده‌توانن ببن به‌خاوه‌نی سه‌رمایه، بۆ به‌ردوام بوونوو پیاده‌كردنی پرۆژه‌كانیان.
- ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌رو نووسه‌ره‌كانی شانۆ بۆ هه‌میشه‌به‌ئه‌كتیفی ده‌مێننه‌وه.
- بینه‌ر له‌شانۆ دانابڕێت و بڕی هوشیاریی شانۆیی زێتر ده‌بێت.
5.بازاڕی شانۆیی له‌گه‌شه سه‌ندن داده‌بێت ، ئه‌مه‌ش هانی به‌رده‌وام بوونی شانۆ كاران ده‌دات بۆ كاری زیتر. - دانه‌بڕانی شانۆكاران له‌پیشه‌ی ڕه‌سه‌نی خۆیان.
7.پاراستنی توانست و زێده بوونی ئه‌زموونی شاۆیی - دروست بوونی گه‌شبینی بۆ ئاینده‌ی شانۆ .
- زێده كردنی بڕی بینه‌ری شانۆیی و به‌كولتوور بوونی شانۆ، له‌كۆمه‌ڵگادا.
مخابن ئێستا له‌هه‌ولێر هیچ له‌و تیپه شانۆییانه‌ی هه‌بوون نه‌ماون، جگه له تیپی شانۆی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆ نه‌بێت، كه ساڵه‌و ساڵ فیستیڤاڵێكی ڕووكه‌ش ئه‌نجام ده‌دات، هیچ كاریگه‌رییه‌ك به‌سه‌ر باری چه‌ق به‌ستراوی شانۆ دروست ناكات ، ناتوانێ له سه‌دا یه‌كی خواستی بینه‌ره تینووه‌كانی شانۆ له‌و شاره‌دا بشكێنێ. بۆیه هه‌لومه‌رجی شانۆ هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نایه‌ت بۆ گۆڕینی ئه‌و واقیعه نه‌خوازراوه‌ی ده‌مێكی زۆره خۆی به‌سه‌ر باری شانۆیی ئه‌و شاره‌دا سه‌پاندووه
له لایه‌كی دیكه‌وه شانۆكاره گه‌نجه‌كانیش، كه هه‌ندێكیان توانای باشیان هه‌یه بئ ئومێدی دایگرتوون و ڕووویان له شانۆ وه‌رگێڕاوه.