
پێش ئه‌وه‌ی مه‌یسوون شه‌هید بێ.. فله‌یحه حه‌سه‌ن.. و: نه‌ژاد عزیز سورمێ
پێش ئه‌وه‌ی مه‌یسوون(1) شه‌هید بێ
ئاسمان به ڕاستی شین بوو
شه‌قامه‌كان فراوانتر
ژنان ئێواران له به‌ر ده‌رگا داده‌نیشتن
حیكایه‌تیان ده‌هۆنییه‌وه
چایخانه‌كانیش به پێكه‌نینی پیاوان شلۆغ ..
باوكم ده‌گڕژییه‌وه كه ڕایده‌سپارد :
( فله‌یحه) بۆ ساڵۆنی جوانكاری
له‌گه‌ڵ خۆت مه‌به
ڕه‌نگی خۆر له قژت بده
لێ با شه‌وقی شه‌و
به قژی منداڵه‌كه بمێنێته‌وه ..
وه‌ڵام ده‌داته‌وه :
ئه‌م (ناو)ـه‌ت قورسه ،
ئه‌و شیعره‌ی لێ ناتكێ له ڕۆحت دایه
له‌باتی تۆبم ده‌یگۆڕم ..
هه‌موومان پێده‌كه‌نین ..
……….
دایكم له گشتمان گه‌رم و گوڕتر بوو
- باوكم ده‌یگوت ،
بۆ ئه‌وه‌ی سۆزتان له‌بیر نه‌كه‌ن
له‌سه‌ر یه‌ك سێنی كۆ ببنه‌وه
ئێمه‌ش وامان ده‌كرد ..
……….
دوای كۆچی تۆ
دونیا كراسی خۆڵی پۆشی
بای شه‌ڕ
شۆسته‌ی شه‌قامه‌كانمانی ماڵی
ئێستا ژنان هه‌میشه
ڕه‌ش و خه‌م ده‌پۆشن
چایخانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كان
به ده‌نگی
به‌یاننامه درۆینه‌كانی سه‌ركه‌وتن
شلۆغن
كه پێشكه‌شكارێك ده‌یخوێنێته‌وه
به نهێنی
به خه‌ڵك پێده‌كه‌نێ ..
ده‌نگی پیاوانی گه‌ڕه‌كێ
به جگه‌ره و
هه‌ڵدانی پیاڵه‌ی شكست كه‌رخ بووه .
كۆچی تۆ
ڕه‌نگی به‌فری به‌سه‌ر قژمدا پرژاند
كه من هێشتا خۆشه‌ویستی تۆم
له چه‌ند ساڵێكی كه‌م تێنه‌په‌ڕاندووه .
قۆناخی به‌رایێ بوو
ڕۆح به‌به‌ر خوێنبه‌ره‌كانتدا بدرێ
تا بزانم
ئه‌وه‌ی تێیدا دێ و ده‌چێ خوێنه
یا خواوه‌ند
له دره‌خت هاشه‌ی گه‌ڵاكانی و
له هه‌ور ساوی په‌مۆیی و
بنچینه‌ی شه‌ونمی به‌یانیان
كه تۆ له‌وی
هه‌ڵێنجاوه ؟
گه‌ر نه‌ختێ خۆت گرتبا
ده‌تبینی چۆن ( به‌ختیارترین مرۆڤ له دونیا) (2)ده‌نووسرێ
پێشكێش كردنی دیوان بۆ : - فله‌یحه ، ئه‌و ناوه‌ی فریشته‌ی شیعر خۆشی ده‌وێ ،
ته‌نانه‌ت خواوه‌ندیش بۆی ده‌مرێ ..
ناوه‌كه سه‌ركه‌وت
لێ تۆ به مه‌رگ
ناپاكیت له‌گه‌ڵ كردم
دایكیشم به جێهێشتنم خیانیتی لێ كردم
باوكیشم
ئه‌ویش لێمان جیا بووه‌وه و
فه‌وتا ..
هه‌موو ئامۆژگارییه‌كانی
له گوێی به‌ردین دایه
نانمان
له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خوان دا خوارد
تێر بووین
له شه‌ڕ و ئابلووقه و نه‌بوونی و
لێك جودایی و ده‌ربه‌ده‌ریی
وام لێ هات
كه هاوارم ده‌كرد برا
(ئه‌لیف) لێ ده‌چووه‌وه و
منیش له په‌شیمانییان
دڵی خۆم ده‌گه‌سته‌وه..
مه‌یسوون ، ئاخر چۆن بڕوا بكه‌م
ڕۆكێتێكی ئێرانی
به‌سه‌ر ماڵێتدا بكه‌وێت و
تۆ به‌و خێراییه بتوێیه‌وه ..؟
چۆن باوه‌ڕ بكه‌م
تۆ شتێك
به‌ده‌ر له عه‌باكه‌ی خۆت
بۆ كفنت نه‌دۆزییه‌وه
گۆڕێكت نه‌بێ له باخچه‌ی خۆتان زیاتر ؟
چۆن ؟
سوودی ده‌بێ نه‌فره‌ت له یه‌كیان بكه‌م
تا بگه‌ڕێیه‌وه ؟
به‌سه ،
به‌س سه‌ما له یاداوه‌ریم بكه
ته‌نیا ده خووله‌كم پێ بده
به ئارامی بنووم .. تكایه
ده خووله‌ك ، زیاتر نا
من زۆر ماندووم
به ژماردنی كوژراوه بێ گوناهه‌كان .
ئاماژه
(1) مه‌یسوون حه‌سه‌ن كه‌موونه ، تاكه ده‌سته‌خوشكی مناڵیم
كه له ڕۆكێت بارانێكدا شه‌هید بوو سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران – ئێراق .
(2) – به‌ختیارترین مرۆڤ له دونیا – كۆشیعرێكی شاعیری كۆچكردوو
( كزار حه‌نتووش)ـه كه به ده‌ستی خۆی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر نووسیبوو .
(*) له ( الحوار المتمدن)ـه‌وه ژماره 4605
بڕوانه :