ئه‌م دۆخه‌ی كوردستان به حزب چاره‌سه‌ر ده‌كرێت ؟ … عیماد عه‌لی
ئه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه قه‌یراناویه‌ی دروست كرد حزبه‌كانی كوردستان بوون، ئه‌گه‌ر به ناوی حكومه‌ته‌وه بێت یان به بریاری خودی حزبه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌ت له‌حزب به‌ده‌ر نه‌بووه، زۆرترین كات سه‌رجه‌م بریاره‌كانی، به تایبه‌تی هه‌ستیاره‌كان له لایه‌ن حزبه‌وه ئاماده‌كراوه، یان له باشترین حاڵه‌تدا راوبۆچونی حزب وه‌رگیراوه و بێ حزب تێنه‌په‌ریوه . جابۆیه ئه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌م حاڵه‌ته‌یه كه تێیداین حزبه .
له‌وباره‌وه سه‌رجه‌م حزبه‌كان هه‌ر یه‌كه‌و به گوێره‌ی به‌شداری خۆی ده‌كه‌وێته به‌ر پرسینه‌وه و ره‌خنه و سزای میله‌ته‌وه، له‌هه‌ر كاتێدا بێت . ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه شتێكی به‌دیهی عه‌قڵانیه كه بڵێین ئه‌وه‌ی هۆكاری كێشه‌و بێشه‌و قه‌یران و تێكدان بێت و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حزب و خۆیدا كارێكی كردبێت كه قازانجی خۆی و زه‌ره‌ری میله‌تی لێكه‌وتبێته‌وه و، یان له هه‌ندێك جاردا به‌زیان بۆ هه‌ردولا كه‌وتبێته‌وه و، له‌هه‌مان كاتدا له‌پاش شكست له‌سه‌ر هه‌مان ستراكچۆری حزبی و به هه‌مان عه‌قڵیه‌ت و بیروبۆچون و به هه‌مان ململانێوه كاروباری فه‌رمانره‌وایی به‌رێوه ببات و گوێ له‌كه‌س نه‌گرێت، مه‌حاڵه كه قه‌ت بتوانێت جێ ده‌سته وێرانه‌كه‌ی خۆی چاك بكاته‌وه .
ئه‌گه‌ر به یه‌كێكیتر نه‌كرێت، كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، جیاواز له عه‌قڵیه‌ت و ئاستی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نه‌بێت كه به‌م قۆناغه‌ی گه‌یاندوین و، دوور نه‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی و شه‌خسی و هۆكاره‌كانی تری دروستبونی ئه‌م وه‌زعه ناله‌باره، ئه‌گینا قه‌یرانه‌كه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و چاره‌سه‌ری مه‌حاڵ ده‌بێت .
بۆیه ئه‌گه‌ر له بنه‌ره‌تدا تۆیه‌ك كه بیرت له هه‌ره گرنگترین بنه‌مای سه‌ره‌كی به‌رگری و به‌ره‌نگاری ترسناكترین قۆناغت نه‌كردبێته‌وه و هیچ ئه‌گه‌رێكی خراپت نه‌خوێندبێته‌وه و ته‌نانه‌ت بچوكترین یه‌ده‌كی دارایی و ئابوریت نه‌كردبێت، ناكرێت و نابێت و ته‌نانه‌ت ناشبێت له‌و وه‌زعه‌ی كه خۆتدروستت كردووه و هه‌ر به‌خۆت به‌رپرسیت لێی بتوانیت چاكی بكه‌یته‌وه .
بۆیه ده‌توانم بڵێم، ئه‌وه‌نده حكومه‌تی كوردستان به‌رپرسه له‌م شكسته دوو به‌قه‌د ئه‌مه حزبه ده‌سترۆیشووه‌كان به‌رپرسن، كه پێش له هه‌ر شتێك ته‌نانه‌ت حكومه‌تیشیان خستۆته ژێر ركێڤی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیانه‌وه و، له ژێر هه‌ژمونی ئه‌واندا ئه‌م هه‌موو هه‌ڵه و قه‌یرانه‌یان درسوت كردووه . كه‌وابێت جگه له حكومه‌ت به‌خۆی هیچ حزبێكیش چه‌ند لاف و گه‌زافی چاكسازی و پلان و به‌رنامه و نه‌خشه‌رێگا و هه‌ر شتێكی تر به ناوی چاكسازیه‌وه بدات و خۆی به په‌ری بزانێت، دیسان له ژێر په‌ره و دێری هه‌ر نه‌خشه‌یه‌ك به‌و ناوه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مه‌چه‌شنی حزبی تێدا حه‌شار ده‌دات .
ئه‌ی كێ ده‌توانێت به‌رنامه و نه‌خشه‌یه‌كی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی زانستیانه بخاته به‌رده‌ست و، كێ به‌قسه‌یان ده‌كات و، چۆن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان وه‌لا ده‌نرێن و، كێ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی ده‌بێت دوور له حزب رێگه‌چاره‌كان بخاته به‌رده‌ستی فه‌رمانره‌وایان و به شه‌فافیه‌ته‌وه له‌به‌رده‌م خه‌ڵك ناچاریان بكات كه په‌یمانی ئه‌وه بده‌ن پابه‌ندی ناوه‌رۆكی هه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌بن كه به داموده‌زگا و رێكخراوه مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمیه‌كان و راگه‌یاندن رۆڵی گه‌وره‌یان تێدا ده‌بێت و هه‌موو ئه‌گه‌ر و ده‌ردانه‌كان له‌به‌رچاو ده‌گرن و رێگه راسته‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن .
بۆیه ده‌بێت پێش له‌وه‌ی حزبه‌كان خۆیان به‌ناوی چاكسازیه‌وه باسی چاره‌سه‌ری قه‌یانه‌كان بكه‌ن، پێویسته ده‌سته‌یه‌كی عاقڵمه‌ند له خه‌ڵكی شاره‌زای هه‌مه‌چه‌شن و پسپۆری هه‌مه‌ره‌نگ له ئه‌كادیمی و خاوه‌ن كار و رۆشنبیرانی دوور له حزبه‌كان پێك بێت و، ئه‌وان نه‌خشه‌رێگه‌یه‌كی دوور له به‌رژه‌وه‌ندی و شتی ژێر به‌ره بخه‌نه به‌رده‌ست و چاره‌سه‌ری یه‌گجاره‌كی بخه‌نه روو، ئه‌گینا جگه له‌كات كوشتن و زامنكردنی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و كه‌سی هیچ شتێك له به‌رنامه و پێشنیاری ئه‌م و ئه‌و سه‌وز نابێت و ، ته‌نانه‌ت له‌وه‌زیاتر له‌وانه‌یه هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌م باره‌وه له نێو حزبه‌كانه‌وه ده‌ربچێت له هه‌ناوی ململانێی نه‌ك حزبی به‌ته‌نها به‌ڵكو ململانێی نێوخۆیی شه‌خسیشه‌وه به‌رهه‌م هاتبێت، كه قورشێلانه‌كه له‌وێدا ده‌بێت .
بۆیه ئه‌م قه‌یرانه به حزب و حكومه‌ت و كه‌سه حزبیه‌كان و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م حزبانه چاره‌سه‌ر ناكرێت . به‌ڵكو ئه‌گه‌ر ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ هه‌ڵبژێردرێت و به ئاشكراش له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه كاره‌كانیان بڵاوبكه‌نه‌وه، ده‌توانرێت ئه‌و خه‌ڵكه پسپۆر و به توانا و بیرمه‌ند و قاڵبوه‌ی نێو ئه‌م جۆره بیر و پرسانه به‌شداری كاریگه‌ریان هه‌بێت و، ئه‌وان ده‌توانن ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن و پلانی زانستی خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ت و حزبه‌كانیش، به‌وه‌ش ده‌توانین به‌هێمنی و له‌سه‌رخۆ بگه‌ینه ده‌رئه‌نجامێكی باش و له‌م قه‌یرانه رزگارمان بێت .