
كارگه‌كانی جگه‌ره له‌هه‌رێم له‌ناوبران و ساڵانه بایی ملیۆنان دۆلار جگه‌ره هاورده ده‌كرێت.. ڕه‌سوڵ بۆسكێنی
خاكی كوردستان خاكێكی نه‌رمان و به‌پیت و گونجاوه بۆ كشتوكاڵ، به‌پێی كات و سه‌رده‌م و پێویستی دانیشتوانه‌كه‌ی هه‌رچیان مه‌به‌ست بووبێ چاندوویانهو پێویستی خۆیان جێبه‌جێ كردووه، له‌بژێوی و گه‌شه‌كردنی ئابووری وڵات و لایه‌نی بازرگانی، به‌م پێیه له‌گه‌ڵ ناسینی تووتن، به‌پێی ڕێنمایی حكومه‌ت و به‌هۆی سوودو بڕشتی به‌رهه‌مه‌كه‌ی، خه‌ڵك ڕوویان له‌چاندن و به‌رهه‌مهێنانی تووتن كردووه، هه‌نارده‌كردن و نایابی به‌رهه‌می تووتنی كوردستان و داخوازی له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه‌ی، حكومه‌تی عیراقی گه‌یانده ئه‌و ڕایه‌ی زیاتر گرنگی به‌بواری تووتن بدات و ئاوڕ له‌ناوچه‌كه بداته‌وه، له‌به‌رئه‌وه حكومه‌تی عیراق به‌پێویستی زانی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی وه‌ك یه‌كه‌م كارگه‌ی پیشه‌سازی لهساڵی١٩٥١ به‌ردی بناغه‌ی دانرا، له‌سه‌ر شه‌قامی سالم، شوێنه‌كه‌ی له‌باشترین شوێنی سلێمانییه‌و تائێستاش هه‌ر به‌كارگه‌ی جگه‌ره ناوده‌برێت، كارگه‌كه ته‌واوكراو له١٩٦١ به‌رهه‌می جگه‌ره‌ی خسته بازاڕه‌وه، دواتریش كارگه‌ی جگه‌ره‌ی هه‌ولێر بنیات نرا، ڕۆژانه له‌كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی ده‌زگه‌كان بهكاردهخران و له‌هاتوچۆی كارمه‌ند جمه‌ی ده‌هات، بووه هۆی دابینكردنی هه‌لی كار بۆ سه‌دان خێزان، ڕۆژانه ههزارو٧٥٠ كارمه‌ند خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره بوون، كارگه‌ی جگه‌ره ڕۆژبه‌ڕۆژ له‌گه‌شه‌كردن دابوو، زۆرترین به‌رهه‌میان دهخستهبازاڕهوه، به‌رهه‌می هه‌ردوو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی و هه‌ولێر له‌ساڵی1989 زیاتر له‌٧٢ ملیۆن گڵۆز جگهرهبووه، ئه‌مه‌ش بۆ ناوچه‌كه هه‌لێكی باش بوو، له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره سه‌ره‌ڕای بواری پیشه‌سازی، كه‌رتی كشتوكاڵیش گه‌شه‌ی كرد.
له‌كاتی خۆیدا كارگه‌ی جگه‌ره رۆڵی باشی بینی له‌بوژانه‌وه‌ی كه‌رتی كشتوكاڵی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار له‌ڕێگای بره‌ودان به‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، به‌تایبه‌ت له‌چاندن و به‌رهه‌مهێنانی تووتن، به‌شێكی زۆری زه‌وی كشتوكاڵی سنووری پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌تی و هه‌رێم به‌گشتی توتنیان بۆ ئه‌و كارگه‌یه به‌رهه‌مده‌هێنا، به‌ڵام به‌هۆی گۆڕینی سیاسه‌تی پیشه‌سازی له‌كه‌رتی حكومییه‌وه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارگه‌كانی جگه‌ره‌ی داخستن، سه‌رباری په‌كخستنی به‌رهه‌می جگه‌ره، كارمه‌نده‌كانی كارگه‌كه‌ش بوونه بارێكی قورس به‌سه‌ریه‌وه.
به‌رهه‌مه‌كانی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی
به‌خستنه بازاڕی به‌رهه‌می یه‌كه‌مین كارگه‌ی جگه‌ره، سلێمانی ڕۆڵێكی گرنگی بینی له‌بواری پیشه‌سازی تووتن و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێشه‌نگایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان تۆماركرد، كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی یه‌كه‌مین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی جگه‌ره‌ی (شعار) خسته بازاڕه‌وه، دواتریش هه‌ر له‌ژێر ئه‌و گۆرانكارییانهدا چه‌ندین ناو‌و جۆری تری جگه‌ره‌ی به‌رهه‌مهێنا، كه‌بریتی بوون له: (جگه‌ره‌ی غازی، جمهوری داڵ، سۆمه‌ری مقه‌با سپێشڵ، به‌غدای مقه‌با سپێشڵ، سۆمه‌رو به‌غداو پاكه‌ت ره‌قیشی هه‌بووه، رِانیه…هتد) له‌پاش راپه‌رینی گه‌لی كوردستان جارێكی تر هه‌وڵی بنیات نانه‌وه‌و خستنهگهرِی كارگه دراو یه‌كه‌مین به‌رهه‌می سه‌رده‌می حوكمرِانی كوردی به‌ناوی (سان) خسته‌بازاڕ. به‌رده‌وام نه‌بوونی كارگه‌ی ئیفلیج كرد، ئه‌گینا ده‌یتوانی به‌شداری دابین كردنی بڕێكی زۆر له‌مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات.
داخستنی كارگه‌كانی جگه‌ره‌ی هه‌رێمی كوردستان
هه‌ردوو كارگه‌ی جگه‌ره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌یتوانی باشترین به‌شداری بكات، له‌بوژانه‌وه‌ی وڵات و به‌گه‌ڕخستنی لایه‌نی ئابووری، له‌كاتێكدا كارگه‌ی جگه‌ره كرداری سووتاندن و كه‌مترین زیانی ژینگه‌ی نییه، كه‌چی به‌بیانووی پیسكردنی ژینگه‌و پێویست نه‌بوونی كارگه‌ی جگه‌ره، له‌بری بره‌ودان به‌كاری به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره، هه‌ردوو كارگه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی داخران و له‌كار وه‌ستێنران، له 30/4/2002 كارگه‌كه‌ی جگه‌ره‌ی هه‌ولێردرا به‌كه‌رتی تایبه‌ت و له‌٣١/٣/٢٠١٣یش كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی كرایه دیاریی ناسناوی پایته‌ختی ڕۆشنبیری، به‌مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌رێكی كولتووری له‌پایته‌ختی ڕۆشنبیری، خاوه‌ندارێتی كارگه‌ی جگه‌ره‌ی سلێمانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی گواسته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان.
ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت له‌داخستنی كارگه‌كانی به‌هه‌مهێنانی جگه‌ره له‌كاتێكدایه كارگه‌ی جگه‌ره یه‌كێكه لهپڕداهاتترین كارگه پیشه‌سازییه‌كانی دنیا، به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره به‌هیچ جۆرێك زیان ناكات، وه‌ك ده‌گوترێ ئه‌گه‌ر به‌رهه‌می زێڕ١٠٠% قازانجی بێت، ئه‌وا به‌رهه‌می تووتن و جگه‌ره ٥٠٠%ی قازانجه.
به‌هه‌ندنه‌گرتن و داخستنی كارگه‌كانی جگه‌ره، به‌رهه‌مهێنانی تووتنیشی به‌یه‌كجاری له‌ناوبردو بووه هۆی شكستی به‌رهه‌مهێنانی تووتنی كوردستان و په‌كخستنی كه‌رتی كشتوكاڵ و بێكارمانهوهی هه‌زاران جوتیار و شكستی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره‌ی ناوخۆ، سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی ته‌ندروستی، جگه‌له زیانه‌كانی داخستنی كارگه‌كانی جگه‌ره‌ی هه‌رێم، ئێستا ساڵانه بایی ملیۆنان دۆلار جگه‌ره له‌ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت، كاتێ كوردستان خاوه‌ن كارگه‌و به‌رهه‌مهێنانی تووتن بوو، بڕێكی كه‌می پاره‌كه‌ی بۆ هاورده‌ی جگه‌ره ده‌ڕۆیشته ده‌ره‌وه، به‌ڵام ئێستا ڕۆژانه له‌سنووره‌كان به‌لێشاو پاكه‌ت دێته كوردستانه‌وه، جگه‌ره‌ی تێكه‌ڵ به‌ماده‌ی كیمیایی و نه‌پشكنراو هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، ده‌كرا حكومه‌تی هه‌رێم گرنگی زیاتر به‌و كارگانه بدات و به‌رهه‌می ئه‌و كارگانه له‌بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووریدا كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێت.
هه‌رێمی كوردستان و باشترین جۆری تووتن
بێگومان هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی باشترین تووتن و جۆری ئه‌و تووتنه‌ی له‌كوردستان به‌رهه‌م هاتووه، سه‌رتۆپی تووتنه‌كانی دنیابووه، به‌هۆی گه‌ڵای بۆندارو سروشتی وه‌ك تووتنێكی ناوازه ناسراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان باشترین تایبه‌تمه‌ندی تووتنی كوردستان تێكه‌ڵ نه‌بوونی به‌ماده‌ی كیمیایی، پسپۆڕانی تووتنی سه‌رسام كردووه، چونكه تووتنی به‌رهه‌م هاتووی پێشووی كوردستان، هیچ ماده‌یه‌كی كیمیایی و ناكیمیایی له‌گه‌ڵیدا ناتوێته‌وه، به‌م پێیه زیانی كه‌متره له‌و جگه‌رانه‌ی ماده‌ی كیمیایییان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كراوه‌و ئێستا له‌بازاڕه‌كانی كوردستان ده‌فرۆشرێن.
بێگومان سه‌رچاوه‌كانی ئابووریی وڵات زۆرن و له‌م ڕووه‌وه تووتن كۆڵه‌گه‌یه‌كی پته‌وه، به‌تایبه‌ت كه‌كوردستان كه‌شوهه‌وایه‌كی له‌باری بۆ چاندنی تووتن هه‌یه، ئێستا كهتهنگژهی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌جۆرێك ده‌سته‌وه‌ستان كردووه، پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بۆ سه‌خته، ئاوڕدانه‌وه له‌كه‌رتی كشتوكاڵ و بڕه‌ودان به‌به‌رهه‌می تووتن، جگه‌له دابین كردنی هه‌لی كار بۆ هه‌زاران جوتیارو كرێكار‌و فه‌رمانبه‌ر، ده‌كرێت لهبنیاتنانهوهو پته‌وكردنی ژێرخانی ئابووریی پشتی پێ ببه‌سترێ و كارگه‌كانیشی وه‌گه‌ڕ بخرێته‌وه.