خەڵکی تورکیا لەسەر جلە فـڕێدراوەکانی ناو زبڵگاکان شەڕیانە.. رەزا شـوان
لە ئەمـڕۆدا، لە تورکیای ئەردۆگـانی دا، تورکیای زینـدانیستان، لە سـایەی دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشستیدا، ژمارەیەکی زۆری خەڵکی تـورکیا بەدەست بێکاری و هەژاری و بـرسێتی و کوێـرەوەرییـەوە دەنـاڵـێنن و بـژێـوی رۆژانـەیـان پێ دابـین نـاکـرێـت. زبڵگاکان و سەر زبڵخـانەکان دەپشنن و بە دوای بەرمـاوەی فـڕێـدراوی دەسەڵاتدارانی پارتەکەی ئەردۆگـان (نـاداد و ناگەشەکـردوو)ی قـورخکردووی دەسەلاتـدا دەگەڕێن.
هەنـدێ لە چالاکوانـان، لە هەنـدێ تـۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیادا، چەنـد دیمەنـێکـیان بڵاوکـردۆتەوە، کە ژمـارەیەک لە هـاوڵاتیـانی تورکیا لەسـەر کـۆکـردنەوەی جلـوبـەرگی کـۆنەی فرێـدراوی نـاو زبـڵگاکـان شەڕیـانە. لە بـازاڕی شـاری (تـشانـاک قـەڵا) دا، کە جلـوبـەرگی لەبەرکـراو و کۆنـەی لێـدەفـرۆشـن. دوایـش ئـەوانـەی کە بێکەڵـک بێـت و نەفرۆشرێت فڕێیاندەدەن و دەیانخەنە ناو زبڵگاکانەوە. ئەمەش هەلێکە بۆ خەڵکـییەکی زۆری هەژارانی تۆرکیا، کە توانای کڕینی جلوبەرگی نە تازە و نە کۆنەیان نییە، وەکو مێروولە لەم زبڵگایانەدس دەگەڕین، بۆ خۆیان و منداڵەکانیان ئەو جلوبەرگە فڕێدراوانە کـۆدەکـەنەوە. زۆر جـاریش لەسـەر پەلامـاردانی ئـەو جـلـوبـەرگـانەی نـاو زبـڵگـاکـانی (تشانـاک قـەڵا) لێیـان دەبێـت بە شەڕ. وەکو لە سایتی (کورونـۆس) ی تورکیدا، هەنـدێ لەو دیمەنانە بڵاوکـراونەتەوە. ئەوەشـیان نووسـیوە:” کە ئەمـە تەنیـا پەڵـەیـەکی رەش نیـیە لە (تشـانـاک قـەڵا)، بەڵکو بەڵـەیەکی رەشیـشە لە مێـژووی تـۆرکیـادا”.
بە هـۆی دابەزینی نرخی لـیرەی تورکییەوە لە چـاو دۆلاری ئەمـرێکی، رۆژ لە دوای رۆژ نـرخی خـواردەمەنیـیەکـان و پێـداویستیـیەکـان و هـۆیەکـانی گـواستـنەوە و وزە بەرزتـر دەبنـەوە. هـێـندەی تر، بـژیـوی ژیانی هـاوڵاتیـانی تورکیـا قـورستر کردوون.
لەم دواییەدا، رێـژی هەڵـئاوسانی دراوی تـورکی زیـاتر (٣٦) لە سـەد دایە، ئەمەش بازێکی گەورەیە، کە نزیکەی بیست ساڵە بۆ یەکەم جار گەیشتووە بەم ئاستە ئابڕوو چوونەی. لیرەی تورکی لە چاو دۆلاری ئەمریکییەوە لە ساڵی (٢٠٢١) دا، نزیکەی (٥٠) لە سـەدا نـرخی لەدەسـت دا.
لە چەند راپرسی و رای خەڵکی لە شەقامەکانی تورکیادا، پێیان وایە کەلیرەی تورکی زیـاتر (١٠٠) لە سەدا نـرخی دابـەزیـوە.
ئاژانسی هـەواڵی (رۆیتـەرز) لە ئەنجـامی ئـەو راپـرسییەی کە لەگـەڵ (٤٩) شارەزای دراودا کـردی، پێشـبینی ئـەوە دەکـات کە ئەمساڵ (٢٠٢٢) دەبێـتـە سـاڵی تاریـکی بـۆ لیـرەی تـورکی. پێیان وایە لە ماوەی ئەمساڵـدا، تابێت لیـرەی تورکی لە دادەبـەزێـت.
(عـەلی بـابـاجـان) ی سـەرۆکی پـارتی دیمـوکـراسی و پێشـکەوتن (دەڤـا) لە یەکەمین کۆنگـرەی پارتـەکەیـدا، کە پـێش مـاوەیـەک، لە گـەڕەکی (بێـشکـتاش) لە ئیسـتانبـول بەسـترا، وتی: “گەورەتـرین کـێشە لە تورکیـادا حکـومەتە کە وڵات بەڕێـوە دەبـات” ئاماژەی بەوەش کرد و وتی:”گەر حکومەت بگۆڕێت، وڵات لە تاریکییەکی نوتەکدا، دەگۆڕێت بۆ رووناکی” باباجان وتیشی:”ئەگەر باڵـدنە بە دەمیشـیان بگـرن، ناتوانن ئابووری تورکیـا رزگـاربکەن”
لە کاتێکـدا، کە بەشێکی زۆری هاوڵاتیـانی تورکیا، بەرماوەی خۆراک و جلوبەرگی کـۆنەی فـڕێـدراوی نـاو زبـڵگاکـان و سەر زبڵخـانەکان کۆدەکـەنەوە، ئەردۆگـان لە کۆشکە (٦٠٠) ملیـۆنییەکەیـدا تەخـشان و پەخـشان بە پارەی میللەتەوە دەکات. بە فـرۆکە نـرخ (٦٠٠) ملیـۆنیـیەکەی لەگـەڵ (ئەمیـنە) خـانی ژنیـدا، گـوزەری وڵاتـان دەکەن و ئەمیـنە خان بە (٦٧) هـەزار دۆلار جانتایەکی دەستی کڕی. باکیان پێ نییە خەڵکی رەشوڕووت و بێ جلوبەرگ ببن و بەبرسێتی و هەناسە ساردی سەربنێنەوە.
ئەردۆگان پارەی دەوڵەت بۆ بەرژەوەنـدی خۆی و بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن خەرج دەکات بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهـاتـوو (٢٣) دووبارە هەڵیبژێـرنەوە.
بەڵام بە پێی چەنـدین راپرسی، رۆژ لە دوای رۆژ، رێژەی لایەنگرانی پارتەکەی لە نزمبوونەوە دایەوە، رێژەی لایانگرانی پارتە ئـۆپـۆزسیۆەنەکانیـش لە بەرزبوونەوە دایە. زۆربەی خەڵکی تورکیا هیچ بڕوا و متمانەیەکیان بە قسە زۆرەکانی ئەردۆگان نەمـاوە، چونکە تەنیـا قـسەن کـردەوەیـان لەگـەڵـدا نیـیە.
١٠/ یانـوار/٢٠٢٢