دیدارێک لەگەڵ نووسەر و شاعیر گوڵزار فەرەج.. هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
Closed
نووسەر و شاعیر گوڵزار فەرەج: زمان وەرگێری هۆش و دەروونە، بۆ پەخشكردنی دەروونی مڕۆڤەكان
نووسەر گوڵزار فەرەج: رەخنە گرتن و رەخنە قبوڵكردن دوو شاباڵی سەركەوتنی نووسەرن بەرەو لوتكە
خاتوو گوڵزار حەمە فەرەج ناسراو بە( گوڵزار فەرەج) یەكێك لە قەڵەمە دیاریەكانی نێو ئەدەبی كوردی تائێستا خاوەنی حەوت كتێبە لە بواری پەخشان و ڕۆمان و تێكستی ئەدەبی و زانستی جەستەیی ..بەبەردەوامی لە گۆڤار و رۆژنامەو سایتەكان بابەت دەنووسێت ئەندامی لقی سلێمانی یەكێتی نوسەرانی كوردە ئەندامی دەستەی نوسەرانی رۆژنامەی ژیانەوە یە ئێمەش بە باشمان زانی ئەم هەڤپەیڤینەی لەگەڵ دا ساز بكەین.
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
- وەكو نەریتێكی سەرەتای پرسیاركردن بابزانین گوڵزارخان چۆن ئاوێتەی جیهانی ئەدەب و نووسین بوو؟
- بەری درەختی فەنتازیاو، ھەندێك روداوی ڕاستەقینە ،وەك ڕۆشنایی تكانە نێو دیدەو ھزرەوە، بەس بون بۆ ئەوەی ببن بە پردێك كە ھەست و حەزی زاتیم بۆ نوسین لە دایك ببێت ، بەو مشتومڕانەی ناو خەیاڵی خۆمەوە بونە شاخێك ھێندە بڵند كە خەرییكە زمانی لوتكەی لە ڕومەتی ئاسمان ھەڵدەسوێ ،ھەرنەبێ لەبەر دیدەی خۆم وام لێدەنۆڕی، كەبوونە گەورەترین سەرمایەی من، دەڵێم مڕۆڤ گەر ئیرادەی ھەبو ،ھەمو شتێكی پێدەكرێ، ڕۆژانێك بو، كەكتێبێكی نوسەری پێش خۆمم دەكەوتە پێش چاو، بەحەسرەتەوە بوم، كەبتوانم كتێبی خۆم لەكتێبخانەكەی خۆمم ببینم، ھەر ئەو حەزە بو زادەی ئاواتەكانمی ھێنایە دی، سوپاس بۆ خوا هەر ئەو ئارەزوەم بوو بۆ نوسین وهاوڕێیەتی كتێب وای لێكردم رێچكەی كتێب و نوسین بگرم.
- ئێوەخاوەن ئەزموونێكی باشی نووسینتان هەیە، بەڵام زیاترگرنگی بەپەخشانە شیعرداوە هۆكارەكەی بۆ چی دەگەرێتەوە؟
- زمان وەرگێری هۆش و دەروونە ، بۆ پەخشكردنی دەروونی مڕۆڤەكان هەڵبەت ئەبێ دەڕبڕینك هەبێت بۆ وەدەرخستنی ئەوەی لەناخیەتی، منیش هەست دەكەم جوانترین نوسین و دەڕبڕین ئەگەر بكرێ بە پەخشان بنوسرێ بۆ ئەوەی بەتەواوەتی و كاڵا پڕ بەباڵا بێ ،ئەبێ ئەو وێنەشیعریان وەدەربخرێ كە لە ناخدایە و بەشێوەیەكی ئەدەبی و فەرهەنگی و وشەسازی بۆ بكرێ هەر لەپەخشاندا زیاتر پەیامەكە ئەگات بەخوێنەر و هەڵبەت ئەمە بەبۆچونی من وایە، و مامۆستای گەورەمان برایم ئەحمەد ئەوە دووپات ئەكاتەوە، كاتێك لە ڕۆژنامەی گەلاوێژی ئەو سەردەمە جوانترین پەخشان ئەنوسێ بەناوی بەرەو ڕووناكی .
- لەسەر پەیامی شیعر بۆچوونی شاعیران جیاوازە هەندێكان دەڵیت شاعیر بۆخۆی دەنووسێت هەندێكیتر دەڵێن شیعر بەرپرسیارەتییە پەیامێكی گشتییە بۆ كۆمەڵگایە،ئەی تێروانینی ئێوە چۆنە؟
- خودی شیعر سازی واتێدەگەم ئەوەندەی پڕۆسەی دۆزینەوە بێت، نیو ئەوەندە نوسین و داهێنان بێت شاعیر دەبێت
شوێن هەڵگر بێت و جێپێی شیعر هەڵبگرێت تا دەستگیری بكات، هەرچواردەوری شاعیر شیعرە بەڵام چاوی تایبەتی دەوێ
بیبینێت و بیدۆزێتەوە و هەڵیگرێتەوەو بیانخاتە روو. - بەشێك لە رەخنەگرانی شیعر دەڵێن ئەگەر فەلسەفە تێكەڵ بە شیعر بوو رۆحییەتی شیعر دەمرێت لەو بارەیەوە ئێوە چی دەڵێن؟
- نوسینەوەو ئیشكردن لە فەلسەفەدا حەزێكی بەرزە فڕی دیكەیە لە نوسیندا ئەو كات مڕۆڤ بە ودەكاری و قوڵایی ڕۆح و ناخدا ڕۆدەچێتە خواروو هەموو جوانیە پەنهایەكان بەیان دەبن هەڵبەتە فەلسفە لە نێو شیعر.
- ئێوە لە چ دەروازەیەكەوە لە دەرگای شیعر دەدەن (دەرگای خۆشەویستی، دەرگای منداڵی،دەرگای یادەوەری ،دەرگای دایك….)؟
- نوسین دەرون دەسمێ ئاسۆی
شیعرو نوسینم هەردەم بەرزە
چونكە زادەی ئەو پەیوەندییەكە بە ژیانەوە دەمبەستێتەوە لەهەمان كاتیشدا بەخشش و ئیلهامێكی خوداییە، كەخودا پێیداوم شیعریش چڕترین دەربڕینی زمانە هەمیشە رازو نیازو خەونەكانی خۆم لەڕێی شیعرووشەسازییەوە دەڕبریوە
كرۆك و كاكڵەی نیەتی شاعیر بەخشینی ساتێك ئارامی و ئومێدو هیوایە ئەبێت بە تاك، لەوێشەوە بەرەو كۆمەڵگە . - شاعیری گەورەی فەرنسی (مالارمییە) دەڵێت: شیعر نهێنییە دەبێ خوێنەر بەدوایی كلیلەكەی بگەرێت ،ئێوە چی دەڵێن؟
- بێگومان وایە هەر نوسینێك شێوازی بیركردنەوەی مڕۆڤ نەگۆڕێ و كاری تێنەكات ئەو نەنوسینە نە شیعریشە
هەر لەبەر ئەو هۆیەیە كەدەڵێ خوێنەر بەدوای كلیلەكەیدا دەگەرێ دەبێ هزرو ئاوەزی بەجۆڕێك لە جۆرەكان بگۆرێ لەهەست و بیركردنەوەیدا. - رەخنە لە نێوە هەموو كاییەكانی ژیان گرنگە ،وەكو نووسەرێك چۆنە دەڕواننە رەخنەگرانی شیعر لە كوردستان؟
- پێم وایە رەخنە گرتن و رەخنە قبوڵكردندوو شاباڵی سەركەوتنی نوسەرن بەرەو لوتكە ،و وادەكات كە نوسەر هەمیشە بەدوای فەرهەنگ و وشەسازی و خەیاڵ فراوانیدا وێڵ بێت و لەو چەق سازیەی دەربازی بكات بەمەرجێ رەخنەنی دروستكەر بێت نەك رەخنەی روخێنەر.
- ئاستی خانمانی شاعیر لە كوردستان چۆن دەبینی؟
-پێم وایە و بەڕوونیش دیارە كە ژنان هەنگاوێكی بەرچاوو باشییان ناوە لەم ڕۆژگارەدا نەك لە نوسین و ئەدەبدا ، بەڵكو لە هەموو بوارەكانداو بەتایبەتیش لە فەرهەنگ نوسینداو جێ پەنجەیان دیارە و بەباشی چوونەتە نێو هەموو بوارەكانەوە.