
شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت …. 5 …. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
كێن ئه‌وانه‌ی شه‌ڕی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن ؟
به‌شی پێنجه‌م….
فاروق ڕه‌فیق و ڕابوون مه‌عروف، ئه‌و دوو فه‌لسه‌فه‌لێده‌ره‌ی له ئێستادا پێشڕه‌وایه‌تی فه‌لسه‌فه‌ی (نه‌خێر) ده‌كه‌ن، نه‌خێر له‌به‌رامبه‌ر (به‌ڵێ)ێكدا كه هێشتا دیار نییه ڕێك ئه‌و ڕسته‌یه چۆنه كه ده‌خرێته دەنگدان له ڕێی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ی گوایه له 25/9 2017 ده‌كرێت، كه هه‌مدیسان تا ئێستا كردن و چۆنیه‌تی كردنی ڕیفراندۆمه‌كه‌ش زۆر باش دیار نییه.
به شێوه‌یه‌ك هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕیفراندۆمه‌كه كه‌وته به‌ر شاڵاوێكی توندی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك له دۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ڕازی نین. ئه‌گه‌رچی من پێم وایه نوقته خستنه سه‌ر پیت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی مانای وشه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی ڕسته‌كان زۆر قورسه، ئێمه ته‌نیا ده‌توانین به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه مێژووییه‌كان و گێڕانه‌وه و تۆماركردنی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی له دونیای ده‌روه‌ی ئێمه‌دا ڕوویان داوه (جا ڕاست یان ناڕاست) شتێك به‌سه‌ر خۆماندا بكرێنه‌وه و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جدی و به‌جێ بۆ ئه‌و ئه‌قڵه كوردیانه بكه‌ین، كه به هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سانێك ئه‌قڵیان شتێك له ئه‌قڵی باوی كۆمه‌ڵگا واوه‌تره، هاتوون به قولی خۆیان وه‌ك دكتۆرێك ئه‌م كۆمه‌لگه نه‌خۆشه به كه‌پسوولی (نه‌خێر) چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كاتێكدا نه ئه‌مان ئه‌و دكتۆرهن و نه ئه‌م كۆمه‌ڵگایه و نه‌هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه‌ی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه له‌و دۆخه‌دا ماون ئیراده‌یان له‌ده‌ست خۆیاندا مابێ، تا ئه‌وان وا به‌ئاسانی بتوانن بێن چاكیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و فهلهسهفهیهی ڕابوون لێیده‌دات پڕی نێو كتێبه‌كانن، كه هه‌وڵده‌ده‌م له دوو توێی ئه‌م نووسینه‌مدا به چه‌ند نموونه‌یه‌كی زێندووی له‌و شێوه‌یه‌ی ئاشنا بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات ته‌نیا ئه‌وه نییه كه ئه‌و ده‌یزانێ، دیاره ئه‌و بۆچوونه‌م به هه‌مان شێوه بۆ به‌ره‌ی (به‌ڵێ)ش وایه، كه پێم وانییه ئه‌نجامدانی ئه‌و ڕیفراندۆمه‌ش هه‌ڵقوولاوی ئیراده‌یه‌كی راست و دروستی سه‌ركردایه‌تی كورد بێ و له ناخێكی بێگه‌ردی كوردانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت دهمهتهقێكهم له‌م نووسینه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌م جووته فه‌یله‌سوفه‌یه كه به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ وه‌ك فریادڕه‌سێك فریای ئه‌و كۆمه‌ڵگه نه‌خۆشه بكه‌ون و له كاره‌ساتێكی مسۆگه‌ر قورتارمان بكه‌ن.
به هه‌موو پێوه‌رێك ئیراده‌و هه‌ڵوێستی به‌ره‌ی سه‌ربه‌خۆیی بێگه‌رد تر‌و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولاتره، له به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی به هه‌ر هۆیه‌كی ڕاست و ناڕاست ده‌یانه‌وێ به‌ر له ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆیی بگرن، به‌ده‌ر له و پلانه ئیقلیمیه‌ی كه باس ده‌كرێ، هه‌ر جۆره وه‌ستانێك له به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێ له روانگه‌ی خۆیه‌وه لێیبڕوانرێ.
ڕابوون به دوو مه‌نتقی فكری حه‌قی خۆیه‌تی دژ به ریفراندۆم و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردی بێت، یه‌كیان وه‌ك كۆمهنستێك له رابردوودا، دووه‌میان وه‌ك كه‌سێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه بۆ سه‌ر باوه‌ڕی ئاینی ئیسلام( ئه‌مه‌شیان به ڕاست یان به سیاسه‌ت) كه به گوێره‌ی فه‌لسه‌فه‌ی فیكری ئه‌م دوو باوه‌ڕه ڕابوون ده‌توانێ سه‌دان بیانوو بۆ دژه ده‌وڵه‌تی كوردی بێنێته‌وه، كه ڕه‌نگه زۆر له ئێمه مانانیش زۆر كێشه‌مان له‌گه‌ڵیدا نه‌بێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی من له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌ستمه ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێ له‌وه تێ‌بگا كه به‌ردێك به‌بێ هۆكارێكی ده‌ره‌كی له شوێنی خۆی ناله‌قێت، له ڕووی فه‌لسه‌فیشه‌وه مه‌رج نییه ئه‌و كه‌سه‌ی پێی وایه ئه‌وه ئیراده‌و ویستی ئه‌و خۆیه‌تی ده‌یه‌وێ ئه‌و به‌رده بجوولێنێ و بیگوازێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته سه‌ر به‌رده‌كه‌ی تر بۆ دروستكردنی دیواری حه‌وشه‌كه، یان له شوێنی‌دا گوڵێك بڕوێنێ، ئه‌وه ده‌بێ تێبگات هۆكارێكی ئه‌قڵی له پشته‌وه‌ی ئه‌قلی ئه‌و بوونی هه‌یه ئه‌قلی ئه‌و ئاراسته ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی پێی بزانێ.
لێره‌دا ئاماژه بۆ چه‌ند حاڵه‌تێك ده‌كه‌م كه ده‌كرێ تێكهه‌ڵكێشی ئه‌و بابه‌ته‌ی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌م بتوانین تێگه‌یشتنێك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێم دروست بكه‌ین، ده‌كرێ له ڕابوون و فاروق بپرسم ئه‌و پاڵنه‌ره چییه؟ وایكردوه به‌م شێوه به لێشاوه ڕوو له وه‌رگێڕان و چاپكردنی كتێبه ماركسییه‌كان بكرێ، كه ماوه‌یه‌كه كتێبێكی زۆری فیكری ماركسی ده‌خرێته بازاڕه‌وه، ئایا ئه‌مه هه‌ر له خۆوه‌یه، یان فه‌لسه‌فه‌یه‌كی له پشته، هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نایان بردۆته به‌ر وه‌ها كارێك مه‌رجه ئاگاداری ئه‌سلی مه‌سه‌له‌كه بن، كه من پێم وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌و ئه‌ركه جێبه‌جێده‌كه‌ن ئه‌سه‌له‌ن ده‌ركیان به‌و ئه‌قله نادیاره نه‌كردوه، بۆیه ئه‌وان حه‌قی خۆیانه له ڕوانگه‌ی ئه‌و باوه‌ڕه‌وه بڕواننه مه‌سه‌له‌كه كه خۆیان باوه‌ڕیان پێی هه‌یه.
چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا سه‌رچاوه و نووسین له سه‌ر مه‌ولانا جه‌لاله‌دینی ڕۆمی له په‌نجه‌ی یه‌ك ده‌ست تێنه‌ده‌په‌ڕی، كه‌چی ئێستا جگه له‌وه‌ی به دیان كتێب خراوته كتێبخانه‌ی كوردی، هه‌ر چه‌ند مانگ جارێكیش كتێبك له بواری تهسهوهف و مه‌ولانای ڕۆمی چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
باوا تێنه‌گه‌ن من خۆم تووشی وه‌همێكی گه‌وره‌ی ئه‌قڵی سیاسی و فیكری كردوه هه‌موو شتێك ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ سیاسه‌تی پیلانگێڕان، چونكه له‌م ڕوه‌وه من ته‌نیا نمونه‌كانی نیشان ده‌ده‌م، دواتر ئه‌وان ئازادن له‌وه‌ی منیش به نه‌خۆشێكی نێو ئه‌م كۆمه‌ڵگه نه‌خۆشه ده‌زانن یان نا.
ئێوه ده‌زانن ریفراندۆمی 2005 له سه‌ر پێشنیازی ڕاوێژكارێكی ئه‌مریكی (پیته‌ر گالبێرس) كه له ئێستادا وه‌ك ڕاوێژكارێك گرێبه‌ستی له گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه ئه‌نجامدرا، یانی ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاوێژكاره كه ئه‌و كات بالێوزی ویلاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا بوو له كرواتیا ئه‌و پێشنیازه‌ی نه‌كردبوایه رێفراندۆمهكه نه‌ده‌كرا.
ئێوه ده‌زانن نزیكه‌ی 65 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ دكتۆر محه‌مه‌د مسه‌ده‌ق كه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراتیانه هه‌ڵبژێردرا و یه‌كه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌لبژێردراوی ئێران بوو، ئه‌مریكا چۆن كوده‌تای به‌سه‌ردا كرد و له ده‌سه‌ڵاتی لادا؟ ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوێكی نیشتمانی و جه‌ماوه‌ری بوو.
ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی نه‌خشه بۆ كێشراوی جوولاندنی شه‌قامدا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه نیشانی ڕای گشتی بدات كه خه‌ڵكی ئێران له‌گه‌ڵ موسه‌ده‌ق نیین، به‌م هۆیه‌شه‌وه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی هێناو حكومه‌ته‌كه‌ی ڕووخاند، ئایا هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی، به‌وانه‌شه‌وه كه پێیان وابوو ئه‌ركێكی نیشتیمانی و ناوخۆیی جێبه‌جێده‌كه‌ن به ئاگا بوون له‌و پلانه‌ی ئه‌مریكا؟ ئه‌و ئه‌قڵه چۆن بوو توانی ئه‌و هه‌موو ئه‌قڵه له خشته به‌رێت، ئه‌و ئه‌قله گه‌مه پێكراوه ئه‌قڵی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نه‌خۆش بوو؟ دوای ئه‌و نه‌خشه‌و پیلانه هه‌ست پێنهكراوهی ئه‌مریكا كه‌وتن.
ئه‌و ئه‌قڵه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێ چی بێ؟ بتوانێ كه‌سێك به ناوی (كیرمیت ڕۆزفێلت) بنێریته ئێران بۆ ئه‌نجامدانی پیلان و نه‌خشه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه هاوڵاتیانیش كوێرانه دوای كه‌ون و پێی نه‌زانن.
پێویسته ئێوه دوای ئه‌فلاتون نه‌كه‌ون، وه‌ك سوكرات وابن زۆر له ئاسمان نه‌ڕوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زه‌وی بزانن ئێستا ئه‌م زه‌ویه چ تۆپه‌ڵه‌یه‌كی بچووكه له چنگی ئه‌مریكادا، سه‌رێك له ئه‌مریكای لاتین بده‌ن بزانن ئه‌مریكا چۆن نه‌خشه‌و پلانه‌كانی جێبه‌جێكردوه، بزانن به درێژایی مێژوو له كۆلۆمبیا و په‌ناما و ئیكوادۆر چی ڕوویداوه ئه‌و سه‌ركردانه‌ی له فڕۆكه خرانه خواره‌وه بۆ كه‌وتنه خواره‌وه؟
بۆیه به یه‌قینه‌وه له پاكی خۆ ڕوانین گه‌مژه‌ییه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌و ئه‌قڵه‌ی به‌كاری دێنی پێت وابێت به‌رهه‌می ئه‌قڵێكی سروشتیانه‌یه بزانه تا ئێستا له خه‌وێكی قووڵدای، بۆیه هێنده له ئه‌قڵی خۆت مه‌ڕوانه شتێك ئاوڕ له‌و ئه‌قڵه نادیارانه بده‌ره‌وه كه وه‌ك كابوسێك وان به‌سه‌ر ئه‌قڵه‌كانی تره‌وه، بۆیه ئه‌قڵه‌كانی دی جگه له ده‌سكه‌لا به‌ولاوه شتێكی دی نین.
كه‌سێكی وه‌ك (جۆن پێركینز) كه شاره‌زایه‌كی بواری ئابوری و سیاسه‌ت زان بوو له نێو یه‌كێ له كۆمپانیا هه‌ره به‌هێز و دیاره‌كانی ئه‌مریكا و له سه‌رتاسه‌ری دونیادا ڕۆلی هه‌بووه و خودی خۆی داڕێژه‌ری زۆر له‌و نه‌خشه و پیلانانه بووه كه ئه‌م كۆمپانیایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریكا له ئه‌مریكای لاتین و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌راست ئه‌نجامی داون، ئه‌م پیاوه خاوه‌نی كتێبی (القاتل الاقتصادی) بكوژی ئابوری كاتێك وه‌ك فه‌رمانبه‌ر چۆته نێو ئه‌و كۆمپانیایه، هه‌رگیز چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه، ئه‌و تێگه‌یشتنه‌شی نه‌بووه كه ئه‌و چۆته نێو تۆڕێكی سیاسی ئابوری زۆر گه‌وره‌و مه‌ترسیدار، ئه‌و له نیوه‌ی رێگاكه پێی زانیوه چ تاوانێك ده‌رحه‌ق به گه‌لان ئه‌نجام ده‌دات، به‌ڵام كاتێك به‌وه ده‌زانێ دڵی خۆی به‌وه ده‌داته‌وه كه ڕۆژیك دێ ئه‌و ڕاستیانه ئاشكرا بكات، چونكه دڵنیایه له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت و ئه‌و كاره نه‌كات كه‌سێك نابێت ئه‌و راستیانه ئاشكرا بكات، بۆیه له‌و ڕۆژه‌وه بڕیار ده‌دات ڕۆژێك هه‌موو ئه‌و نه‌خشه‌و پلانانه‌ی له پشتی په‌رده‌وه داڕێژراون و جێبه‌جێكراون، به گوێی هه‌موواندا بدا، كه هه‌ر واشی كرد، ره‌نگه بۆ من ئه‌گه‌ر ئه‌و دانپێدانانه‌ی ئه‌و نه‌بوایه نه‌متوانی با واتێبگهم، نهم ده‌توانی تێبگه‌م سه‌ركرده شۆڕشگێره‌كان بۆ ناتوانن هه‌ر به شۆڕشگێری بمێنه‌وه، یان ده‌بێ بكوژرێن، یان ده‌بێ وه‌ك ئه‌وانی دیكه بگۆڕێن و ببن به دیكتاتۆر و گه‌نده‌ل و میلله‌ت نه‌ویست.