دیمانە لەگەڵ فۆتۆگرافەر عومەر خدر کاکیل.. ئامادەکردنی: كامەران حاجی ئەلیاس
هونەرمەند عومەرخدر كاكیل: فۆتۆگرافەری سەركەوتوو پێش هەموو شتێك ئەبێ عیشق و سەلیقەی بۆ كارەكە هەبێت
هونەرمەند عومەرخدر كاكیل: ئارەزووی زۆرم هەیە بۆ وێنەگرتنی گوڵ و گژوگیای خۆڕسكەك بەتایبەتی ئەوانەی وردن و سەرنجی كەسانی ئاسایی ڕاناكێشن
هونەرمەندی فۆتۆگرافەر (عومەر خدر كاكیل)، لەدایك بووی گوندی سرێشمەی دۆڵی ڕۆستێییە ،لەو كاتەی قوتابی قۆناغی بنەڕەتی بوو ماڵیان دەگوازرێتەوە شاری هەولێرهەموو قۆناغەكانی خوێندن لەو شارە تەواو دەكات.وەكو فۆتۆگرافەرێك تائێستا خاوەنی (7) پیشانگای تایبەت بەخۆییەتی ئەو هونەرمەندە سەرەڕای كاری وێنەگری وەك خوێنەرێكی بەردەوامی كتێب، بەتایبەتیش ئەدەب و بیرەوەری، بووە هەر ئەوەش وای لێكردووە دەست بەنووسینش بكات، لەسەر ئەو ڕۆمان و بیرەوەریانە كە سەرسامیان كردووە و لەگەڵ نووسین لەچەند بابەتێك دەربارەی فۆتۆگراف و بابەتی هەمەڕەنگ. وەكو كتێبش خاوەنی سێ كتێبە یەكەمیان بەناوی (خدر كاكیل) كەباس لە ژیان و خەباتی باوكی و شەهید سەركەوتی برای دەكات وە چاپكردن و ئامادەكردنی دوو بەرگ لە ئەلبوومی پیشمەرگایەتی بەناوی (گەڕان بەدوای ئازادیدا) كە پڕۆژەیەكی دیكۆمینتاری وێنەییە، ئێستاش كار لە بەرگی سێیەم دەكات. وەكو هونەرمەندێكی فۆتۆگرافەر بە چەند پرسیارێك بەسەرمان كردەوە.
هەڤپەیڤین- كامەران حاجی ئەلیاس
*سەرەتا بابزانین چۆن ئاشنایەتیت لەگەڵ زوومی كامیرا پەیداكرد؟
– سەرەتا ئاشنابوونم بە كامێرا بۆ ناوەڕاستی نەوەتەكان دەگەڕێتەوە، كە بۆ بژێوی ژیان دەستم بە كاری وێنەگری كرد، بەڵام دوایی بەرەبەرە هەم وەك كار هەمیش وەك ئارەزوو كامێرام لا خۆشەویستر بوو، بۆیە ئێستا بەردەوام لە گەشت و سەفەرەكانم هەمیشە كامێراكەم لەدەستمە. لێرەدا پێم خۆشە باسی هەستی منداڵیم بكەم.. لەو ژینگەییەی تێیدا چاوم هەڵێنا و تێیدا پەروەردە بووم، بەهۆی ژینگەی گوندە جوانەكەمان (كاولۆكان) و كارە جیاوازەكانی باوكم (خدر كاكیل)، هەر لە ڕاوە ماسی لە (بڤە)ی سەر ڕووبار و ڕاوی قاز و قورینگ لە گۆماوەكانی (ئەوبەری ماڵمان) و جووت كردن بە هێسترەكانی و دروێنەی گەنم و گیا بە داس و مەلەغان و باقە كردنی گیا و ڕاكردنی لەسەربان بۆ وشك بوونەوە و هێنانی بارە دار و بارە بەفر لە چیای هەندرین، هەموو ئەو دیمەنە ناوازانەی ئەوكات لە خەیاڵم جێگیر بوونە و ڕەنگە هەر ئەوەش كاریگەرییان لەسەرم جێ هێشتبێ و بەو هۆیەوە ژینگە و دیمەنە سروشتیەكانم خۆش بوێ و ئێستا بە هۆی زوومی كامێراكەم پیشانیان دەدەم .
- یەكەمین كامیرا بەكارهێنا چ جۆرە كامیراییەك بوو؟ لەچ كاتێك بوو؟
- سەرەتا بۆ كاركردن لە دووكانەكەمان بۆ وێنەی پۆرترێت و بۆنەكان كامێرای (مەمیا)ی بۆكسی كارت فلم و 120ملم و (كانوون)ی 135 ملمم بەكار دەهێنا، بێگومان ئەو كامێرایانەی ئەو سەردەم هەم شارەزاییەكی باش و هەمیش سەلیقەیەكی وردی دەویست. بەڵام ئەو پێشكەوتنە خێراییەی ئامێراكانی وێنگرتن بەخۆیەوەی بینی، ئێستا پیشەكەی ئاسانتر كردوە. بەڵام وەك هونەر ئێستاش پێویست دەكات هونەرمەندی فۆتۆگراف شارەزایی لە گۆشە و ڕوناكی و كات و ساتی وێنەگرتن بێ بۆ ئەوەی دیمەنێكی سەرنج ڕاكێش بكێشێ، كە ڕەنگە كەسی ئاسایی هەستی پێ نەكات.

- زوومی كامیراكەت زیاتر وێنەی سروشتی كوردستان لە خۆ دەگرێت، هۆكارەكەی بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- ئەوەی ڕاستی بێ ئەو هۆكارەی لە سەرەوە باسم كرد، وای كردیە سروشتم خۆش بوێ و زیاتر كارەكانم پیشاندانی دیمەنی سروشتی بێ، بەڵام هۆكاری بەردەوامیم، گەشتی شاخڕەیە، كە چەند ساڵێكە بەردەوام هەفتەی ڕۆژێك هەم بۆ شاخڕەوی وەك وەرزش، هەمیش بۆ چركاندنی وێنەی سروشت بوەتە بەشیك لە ژیانم. هەروەها خوێندنەوەی بەردەوامم بۆ بابەتی تایبەت بە هونەری فۆتۆگرافەری لە سەرەتای دەستبەكاربوونم لە پیشەكە و تائیستاش، بەتایبەتیش نووسین و بەرهەمەكانی فۆتۆگرافەر (فارس سەعدی) و گۆڤاری (تاو)ی تایبەت بە فۆتۆگرافی چەند سەرچاوەیەكی تر، شارەزاییم لە زۆربەی بەشەكانی فۆتۆگرافی پەیدا كرد، هەر بەهۆی كارەكانی فۆتۆگرافەری جیهانی (ستیف ماكوری ئەمریكی) خاوەنی پۆرترێتی كچە ئەڤغانیە چاوشینەكە، ئاشنای پۆرترێت و فۆتۆ بووم، “ڕەنگە بەشی چەندین پیشانگا وێنەی پۆرترێتم هەبێ، بەڵام تاكو ئێستا نەگونجاوە لە پیشانگایەك نمایشیان بكەم، بەڵكو پیشانگاكانم زیاتر وێنەی دیكۆمێنتاری ئەرشیفی و سروشت بوونە”.. لەو بارەیەوە بە سەدان پۆرترێتی كەسایەتی و نووسەر و ئەدیب و پیشەوەر و كەسانی ئاساییم گرتوون، زانراویشە پۆرترێت گرینگیەكی تایبەتی هەیە لە كاری رۆژنامەنووسی هەر لە سەرەتای كەوتنی وێنە بۆ ناو كاری ڕۆژنامەنووسی تاكو ئێستاش.
هەروها من ئارەزووی زۆرم هەیە بۆ وێنەگرتنی شتە ورد و بچووكەكان، هەر لە گوڵ و گژوگیا خۆڕسكەكانی ناو سروشتەكەمان بەتایبەتی ئەوانەی وردن و سەرنجی كەسانی ئاسایی ڕاناكێشن، من هەوڵم داوە بەهۆی زوومی كامێراكەم ئەو شتە وردانە بەرجەستە بكەم.
- ئەوەی ڕاستی بێ ئەو هۆكارەی لە سەرەوە باسم كرد، وای كردیە سروشتم خۆش بوێ و زیاتر كارەكانم پیشاندانی دیمەنی سروشتی بێ، بەڵام هۆكاری بەردەوامیم، گەشتی شاخڕەیە، كە چەند ساڵێكە بەردەوام هەفتەی ڕۆژێك هەم بۆ شاخڕەوی وەك وەرزش، هەمیش بۆ چركاندنی وێنەی سروشت بوەتە بەشیك لە ژیانم. هەروەها خوێندنەوەی بەردەوامم بۆ بابەتی تایبەت بە هونەری فۆتۆگرافەری لە سەرەتای دەستبەكاربوونم لە پیشەكە و تائیستاش، بەتایبەتیش نووسین و بەرهەمەكانی فۆتۆگرافەر (فارس سەعدی) و گۆڤاری (تاو)ی تایبەت بە فۆتۆگرافی چەند سەرچاوەیەكی تر، شارەزاییم لە زۆربەی بەشەكانی فۆتۆگرافی پەیدا كرد، هەر بەهۆی كارەكانی فۆتۆگرافەری جیهانی (ستیف ماكوری ئەمریكی) خاوەنی پۆرترێتی كچە ئەڤغانیە چاوشینەكە، ئاشنای پۆرترێت و فۆتۆ بووم، “ڕەنگە بەشی چەندین پیشانگا وێنەی پۆرترێتم هەبێ، بەڵام تاكو ئێستا نەگونجاوە لە پیشانگایەك نمایشیان بكەم، بەڵكو پیشانگاكانم زیاتر وێنەی دیكۆمێنتاری ئەرشیفی و سروشت بوونە”.. لەو بارەیەوە بە سەدان پۆرترێتی كەسایەتی و نووسەر و ئەدیب و پیشەوەر و كەسانی ئاساییم گرتوون، زانراویشە پۆرترێت گرینگیەكی تایبەتی هەیە لە كاری رۆژنامەنووسی هەر لە سەرەتای كەوتنی وێنە بۆ ناو كاری ڕۆژنامەنووسی تاكو ئێستاش.
- وێنەگرێكی فۆتۆ هەیە كە تۆ سەرسەم بیت و كاریگەری لەسەر تۆ هەبێت؟
- من لەسەر دەستی مامۆستا (بایز)ی زاوام كەوتمە ناو پیشەكە، هەر بەهۆی ئەویشەوە وێنەگری بەتوانا (قادر میدیا)م ناسی، كە” فۆتۆگرافەرێكی بەتوانا و بە ئەزموونی كاری فۆتۆی ناو ستۆدیۆ بوو لە شاری هەولێر”بۆیە بەكارەكانیان سەرسامم وكاریگەری ئەوانم لەسەرە.. بەڵام لە كاری هونەری دەرەوە و ناو سروشت، كۆمەڵێ فۆتۆگرافەری بە ئەزموون دەناسم و بە كارەكانیان سەرسامم لەوانە مامۆستا فارس سەعدی و مامۆستا سەعید رواندزی و مامۆستا یوسف حەمەڕەشید و چەندانی تر..
*تایبەتمەندییەكانی وێنەگری فۆتۆی سەركەوتوو چین؟ - بە بڕوای من فۆتۆگرافی سەركەوتوو پێش هەموو شتێك ئەبێ عیشق و سەلیقەی بو كارەكە هەبێ، ئینجا كەرستەی وێنەگری، هەرلە كامیرای باش و زووم و لایت مەتر و ستاندی باش، دوای ئەوانەش شارەزایی لە هەڵبژاردنی گۆشەی وێنەگرتن و سود وەرگرتن لە ڕووناكی لە چوار وەرزەكە و كاتیش زۆر گرینگە، لە هەمووشیان گرینگتر ڕۆشەنبیری و خوێندنەوەی بەردەوام دەرباری فۆتۆگرافی و مێژوی فۆتۆگرافی.
من وەك فۆتۆگرافەرێك، كاتێ ئەو وتەیەی (ئەریكفرۆم)م لە كتێبی (بەناوی ژیانەوە) خوێندەوە كە دەڵێ: “وێنەگری باش لەپێشدا لەو دیمەنە ورد دەبێتەوە كە دەیەوێ وێنەی بگرێت ئینجا دەست بۆ كامێراكەی دەبات. ئەو تەماشاكردنە و وردبوونەوەیە جۆرێكە لە كارامەیی”. زۆر هەستیارانەتر و بە دیقەتتر لە دیمەنەكان ورد دەبمەوە و ئینجا وێنەكان دەگرم.
- من لەسەر دەستی مامۆستا (بایز)ی زاوام كەوتمە ناو پیشەكە، هەر بەهۆی ئەویشەوە وێنەگری بەتوانا (قادر میدیا)م ناسی، كە” فۆتۆگرافەرێكی بەتوانا و بە ئەزموونی كاری فۆتۆی ناو ستۆدیۆ بوو لە شاری هەولێر”بۆیە بەكارەكانیان سەرسامم وكاریگەری ئەوانم لەسەرە.. بەڵام لە كاری هونەری دەرەوە و ناو سروشت، كۆمەڵێ فۆتۆگرافەری بە ئەزموون دەناسم و بە كارەكانیان سەرسامم لەوانە مامۆستا فارس سەعدی و مامۆستا سەعید رواندزی و مامۆستا یوسف حەمەڕەشید و چەندانی تر..
- ئەگەر بكرێت باس لەو پیشانگاو پێشبڕكێیانەبكەیت، كە لەڕێگەی زوومی كامیراكەتەوە بەشداریت تیا كردوون؟
- تا ئێستا حەوت پیشانگای تایبەتیم كردونەتەوە، لە شەقڵاوە و پیرمام و هەولێر و سۆران. هەموو پیشانگاكانم لەسەر ئەركی خۆم كردوونەتەوە، تەنها ئەو پیشانگایە نەبێ بەناونیشانی (مەسیف لە ڕەش و سپیدا) كە لە 21/1/2014 لە پیرمام نمایشم كرد، بریتی بوو لە وێنەی ڕەش و سپی كۆنی شارۆچكەی مەسیف سەلاحەدیین، بە هاوكاری هاوشارم (عەبدوڵا پیرمام) كردمانەوە، “كە خەمخۆرێكی بێ وێنەی شارۆچكەكەمانە لە پاراستنی كلتور و یادوەریەكانی هاوینەهەواری سەلاحەددین” ئەو پیشانگایە چەند ڕۆژێك بەردەوام بوو، دەنگدانەوەیەكی باشی هەبوو خەڵكێكی یەكجار زۆر هاتن بۆ سەیركردنی. هەروەها دواین ئەو پیشانگایەی لە هۆڵی میدیا بەناونیشانی (سروشت لە نێو چاوی كامێراكەم) كە لە 29/5/2023 نمایش كرا، تیایدا زیاتر لە 40 كاری 60بە 90 لە خۆ گرتبوو كە پێك هاتبوو لە وێنەی سروشت و گوڵ و گیا خۆڕسكەكانی چیاكانی كوردستان، ئەویش دوو رۆژ بەردەوام بوو، بینەری باشی هەبوو. دوای ئەوەش هەر هەمان پیشانگام بردە شاری سۆران بە هاوكاری كتێبخانەی (عەلی مەكتەبە) و شاری پیرمام..

- وێنەیەكی دیاركراوی خۆت هەیە كە بەزوومی كامیراكەت گرتبێت جیاواز بێت لە وێنەكانی تر و تائێستا، لە خەیاڵت بێت؟
- وەك چۆن زۆربەی نووسەر و شاعیران بەرهەم و دیوانەكانیان بە كۆرپە و منداڵەكانی خۆیان دەشوبهێنن، منیش دەتوانم بڵێم هەموو تابلۆكانی خۆم خۆش دەوێن و جارجاریش دەگەڕێمەوە سەریان و تەماشایان دەكەمەوە. وە زۆرن ئەو وێنانەی لە خەیاڵمدا چەسپیوون بەتایبەتی ئەو دیمەنانەی بە ماندووبوون و كاتێكی زۆر بەپێ ڕۆیشتن پییان گەیشتووم.

- وەكو فۆتۆگرافەرێك ئەو كێشەو گرفتانە چین، كە لەكاتی وێنەگرتن ڕوبەرووی دەبیتەوە؟
- ئەوەی ڕاستی بێ من لەكاتی وێنەگرتن هەست بە هیچ كێشە و گیروگرفت ناكەم بەهۆی عیشقم بۆ كارەكەم، تەنها هەندێ جار لە كاتی گرتنی وێنەی سروشت نەبێ، كە دیمەنی زۆر جوانم بۆ دەستەبەر بووە، بەڵام بەهۆی بوونی تۆز و خۆڵ پیس بوونی ژینگە، دیمەنەكان بە جوانی دەرناكەون.