کۆجیتۆی جەلال تاڵەبانی دیوانە شیعر یان تۆخکردنەوەی هێڵە سڕاوەکان؟.. نوسيني: برزو حاجي حەبيب
چەندین جار هەڵوەستەم لەسەر ئەوەکردوە کە شیعر بابەتێکی زۆر لەوە گەورەتر و قوڵترە کە شاعیربون ئاسان بێت لەوەش قورستر (فەلسەفە،مێژوو، خەیاڵ، گەردون ناسی، تەکنەلۆجیا، ئیدۆمە ئاینیەکان، شارستانیەتەکان، ئەفسانەکان) بخرێنە بەر ڕەحمەتی خەیاڵی شاعیرو نوسەرێکی سەرکەش کە خۆشەویستی لەگەڵ مردن ئەکات لةكاتيكداڕەخنەگری بةناوبانگی عيراق شاکر مجید سێفۆ دەڵێت:
صلاح جلال لەسەر ئەم زەوييە بەنەمری دەمێنێتەوە هەروەكو هايدگەر دەڵێ بە بەڵگەنامەی هۆلدرلين.
بەڵام چون دەبێت بوون بکرێت بەشيعر لةناوەڕۆکدا ئەمەیش صلاح جلال خۆی لەفاكسی دووەمدا فەلسەفەی مەرگ بو هايدگەر دەينوسێت(هايدگەر..هايدگەر)ئەو بانگەشەی دەكات و دەيدوێنێت وەک ئەوەی هايدگەر لەپاڵیا دانيشتبێت، ئەمەش لەو ڕوانینەوە دێت ئەو نوسەرانەکەمن کە بتوانن داهێنان بکەن لە بواری ئەدەبیات دا بە گواستنەوەی ژانەرێکی فەلسەفی یان گەردونی و زانستی و جەدەلی ڕوح و کێشەی بون و نەبون بۆ ناو ژانری شیعر و ڕۆمان دیارە ڕەخنەگری سەرەوە هەستی بەو مەترسیە کردوە کە سڵاح جلال تا دەست لەملانی مەرگ نەبێت ناگات بەخۆشەویستە ڕاستەقینەکەی ئەمەش لەکۆجیتۆدا بە جیاواز هەستی پێدەکەیت کە شەهیدەکان بەڕێگاوەن دێنەوەو چیاکان دێنە زمان و مرۆڤەکان لەکارەساتە گەورەکاندا خوڵقێنەری ڕاستەقینەی مەرگن و داهاتوشیان ژیانێکی ڕاستەقینەیە.
هەروەها دكتور قيس كاظم الجنابی لەبەرواودكردنی فةيلەسوفی شاعيرو شاعیری فەيلەسوف دا لەسەروی عەقل دا بەم جۆرە بەراوردی سلاح جلال دەكات و دەڵێت شاعيری كوردی (سلاح جلال) لێرە توانی ڕیزەکان ببڕێت و ئاماژەبەو فەلسەفەیەی خۆی بدات بەهۆی ئەو شيعرە نوێیانەی كەبڵاوی کردوەتەوە تێڕوانینی زيندووی بۆ گەردون و بون و زمان و مەرگ و زەمان دەربڕی بەهۆی زمانێکی مەعریفی کەبۆی دەبێتە(دەفرێک) بۆئەوەی لەجیهانی (مەعقول)ەوە بچێت بۆجیهانێکی (نامەعقول) لەجوڵانی زمان و مەرگ (پشت زمان و ميتا زەمان) يان (پشت زمان)
ئەگەر بڕوانینە نوسینەکانی سەڵاح جەلال و تێڕوانینەکەی دکتۆر قیس کازم بەئاشکرا میتا زەمان بە ڕونی دیارە و زمان شێوەی کۆد و هێڵێکی تۆخ کراوە وەرئەگرێت و سەرجەم ڕوداوەکان لەناوەختێکدا ڕودەدەن و زەمەن کانسڵ ئەبێتەوە و خەیاڵ و فەلسەفە هێڵێکی سوری ترسناک دروست ئەکەن کە خوێنەر ڕائەگرێت و ناهێڵێت تێپەڕێت و فلاشباگ ئەکات بۆ سەرجەمی ڕوداوە مێژووی و گەردونیەکان بەبێ ئەوەی خوێندنەوەی قوڵی پێش وەختەی لەسەری هەبێ
خۆم لائەدەم لەباسکردنی وردەکاری و ناوەڕۆکی دیوانە شیعری کتێبی (کۆجیتۆی جەلال تاڵەبانی ) چونکە تا ئێستا لە دێڕی یەکەمەدا گیرم خورادوە( ئەمە درەخەێکی عەلیقەیە لە ڕۆح (…) ) بڕواناکەم بتوانم بگەم بە (تاشە بەردی کرد بە کۆمار)
ئەم کۆجیتۆیە سەدان دەستەواژەی فەلسەفی و زانستی جۆراوجۆری تیابەکار هاتووە و وەک ئیدۆم بۆ مێژووی 70ساڵی کوردایەتی و گێڕانەوەی لە ڕوحی هەڤاڵ سەرۆک (مام جلال)ەوە بەکارهاتووە، نەمدیوە فەلسەفە شیعربێت شیعریش فەلسەفەبێت ئێستا بینیم، بەبۆچونی من ئەم کتێبە سڵاح جەلالی کورد نەینوسیایە نوسەری هەرنەتەوەیەک بینوسیایە ئەوەندە بایەخی پێ ئەدرا هەتا بەنرخرین خەڵاتەکانی ئەدەبی جیهانی ئەبرد، لەم کتێبەدا فۆتۆنەکانی گەردون هێشتا نەتەقیونەتەوە مام جەلال شەڕی نەتەوە ئەکات لە ڕوداوەگەورەکانی جیهاندا وەک (تەقینەوە گەورەکە) کشانی کاکێشانەکان و گەردەلولە گەردونیەکان و ڕاکشانی خولگەکان و دروست بونی مرۆڤ و هەتا ڕوداوی سێوەکەی ئادەم و دەرکرانیان لەبەهەشت و هاتنەسەرزەوی و تۆفانی نوح و حەزارەتی بابلی و نێوان دوڕوبارەکەو موعجیزەی عیسا(سڵاوی خودای لەسەربێت ) و گۆچانەکەی موساو کێوی تور و شەق کردنی نیل لەسەردەستی موسا(سڵاوی خوای لەسەربێت) و کۆی ڕوداوەکانی مرۆڤایەتی نەتەوەی کورد ئامادەیەو مام جەلال کارەکتەرەکەیەتی و ئەجەنگێت، ئەزەلەوە بۆ ئەزەل لە لەدایک بونەوە بۆ مردن لە نەبونەوە بۆ بون( مام جەلال) گۆدۆیەکەو بانگەشەی خۆردەکان سەرجەمی هێڵە سڕاوەکانی فەزا و فەلسەفەو جەدەلی بون و شیعر و تەکنەلۆجیاو مێژوو تۆخ کراونەتەوەو هێشتا سڵاح جەلال قەڵەمی بۆ تیژ کردوەو چەندین بەرهەمی ناوازەی نموونەیی هەیە کە تاقانەن لەکتێبخانەی کوردیدا وەک(نەفخ و وێنەی با، مۆسیقای مەرگی ناوەختە، کچانی بەفر، کەوتنەخوارەی گەردون)ئێستاش بەردەوامە لەنوسینی بابەتی پڕ نرخ و پڕ بایەخ پێویستە زۆری خۆمان بەکەم نەزانین ئەم کتێبە داهێنانێکی نوێیە لە دەقی کوردیدا و توانستی کەس نیە بتوانێت تێی پەڕێنێت چونکە ئەم خەیاڵ و لۆجیکەی ئەم کتێبەی پێ نوسراوە جیاوازە .
————————————————————
سەرچاوەکان:
ڕۆژنامەی المؤتمر ژمارة(٢٢٩٥) حوزەیران٢٠١١
جريدة الاديب/العدد/159- 16كانون الثاني2008
ل روزنامةي كوردستاني نوي ژمارة ٨٨٥٠لة ٢٨/١٢/٢٠٢١