مێژووی شانۆی سریانی.. ن- سه‌باح هورمز.. و: كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م نمایشی كوردی له كوردستانی عێراق به‌دیاركراوی له شاری هه‌ولێر له ساڵی 1921 نمایش كرابێت ، ئه‌وا یه‌كه‌مین نمایش به‌زمانی سریانی له ساڵی 1912 له شارۆچكه‌ی ئه‌لقۆشی سه‌ر به پارێزگای موسڵ له‌ژێر ناوی (الملكه استر) نمایش كراوه كه له‌لایه‌ن (مه‌تران ئستیڤان كجۆ ) كاری نووسین و ده‌رهێنانی بۆ كردبوو ، واته ئه‌م شانۆگه‌رییه ،به 9 ساڵ پێش شانۆی كوردی نمایش كراوه .
ئه‌گه‌ر ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی كه به‌زمانی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن پیاوانی ئایینی، له موسڵ كه له كنائیسه‌كان نمایش كراون به نمایشی سریانی له قه‌ڵه‌م بده‌ین ئه‌وا یه‌كه‌م نمایشی سریانی مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1880 ده‌گه‌رێته‌وه كه شانۆگه‌ره‌یه‌ك بووه به ناوی (ئاده‌م و حه‌وا) له‌نووسینی (شماس حنا حبش) بووه، هه‌رچه‌نده من(سه‌باح هورمز) ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی كه‌به‌زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كراون به شانۆیی سریانی هه‌ژمار ناكه‌م.
له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆی سریانی له‌عه‌نكاوه به‌شێكه له شانۆی كوردی له شاری هه‌ولێر ،به‌هۆی ئه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه له‌شاری هه‌ولێر زۆر نزیكه و وه‌كو ناحییه‌ك سه‌ر به شاری هه‌ولێره ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا به‌راوردكردنی ئاست ودروست بوونی شانۆ له عه‌نكاوه له‌گه‌ڵ شانۆ له هه‌ولێر كارێكی زه‌حمه‌ته به‌جۆرێك ، به‌راوردكرنیشی له گه‌ڵ شارۆچكه‌كانی تری سریانی وه‌كو بخدیدا و ئه‌لقۆش زه‌حه‌مه‌ته.
به‌رده‌وام نه‌بوونی شانۆی سریانی له‌گه‌ڵ شانۆی عێراقی و شانۆی كوردی به‌تایبه‌تی له عنكاوه به‌هۆی ئه‌و ستمكاره‌ی كه به‌درێژایی مێژوو له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایی یه‌كه‌كان، رووبه‌رووی گه‌له‌كه‌مان بۆته‌وه ،به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی سمێل كه بووه هۆی ترس له قه‌واره‌كه‌ی بكرێت به‌جۆرێك سریانه‌كان واراهاتن كه‌خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و باروو دۆخه بگونجێنێت كه‌به‌سه‌ریان سپێنراوبوو، چ له‌رێگه‌ی دامركانه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی یان ناچار كردنی كه پشتگیری له رۆشنبیری عه‌ره‌بی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی نامۆیه شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه، به ده‌یان په‌روه‌دكار و ئه‌ندازیار و پزیشك و خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز به‌رزی به‌رهه‌م هێناوه كه‌جێ په‌نجه‌یان له نێو شاره‌كانی عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دیاره، به‌ڵام له‌م بواره هونه‌ره‌یه شارستانیه‌دا ده‌سته‌وه‌ستان بووه ته‌نیا ژماره‌یه‌كی كه‌م له شانۆكارانی به‌به‌راورد، به بواره‌كانی تر به‌رهه‌م هێنراون ، هۆكاره‌كه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی بۆ بۆچوونی خۆم، بۆ په‌روه‌رده‌ی دایك و باوكان ده‌گه‌رێته‌وه كه هانی نه‌وه‌كانیان ده‌دات له‌خوێندن سه‌ركه‌تووبن و بڕوانامه‌ی به‌رز به‌ده‌ست بێنن،بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆییه‌كان وه‌ربگیرێن به‌جۆرێك بۆچوونیان له‌سه‌ر هونه‌ر به‌گشتی و شانۆ به‌تایبه‌تی بۆچوونێكی كراوه‌یی نه‌بوو.
له‌گه‌ڵ بووژانه‌وه شانۆ له شاری هه‌ولێر كۆمه‌ڵی له ئاره‌زوومه‌ندانی شانۆ له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه ده‌ركه‌وتن به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تایه‌كانی حه‌فتایه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی تیپێكی هونه‌ری فه‌رمی مۆڵه‌ت پێدراو ،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاره‌زوومه‌ندانه كۆبكاته‌وه ، بۆ نمایشه‌كانیان، زیاتر پشتیان به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌به‌ست بۆیه له كاروانه‌كه به‌رده‌وام نه‌بوون له دیارترینیان: زوهێر عبدولمه‌سیح ، سه‌عدی ئه‌لمالح ، جۆرج مه‌نسوڕ ، ئه‌كره‌م نوری ، بترۆس هرمز ، ره‌فیق نوری ، له گه‌ڵ نووسه‌ری ئه‌م وتاره (سه‌باح هرمز).
هه‌رچه‌نده كۆمه‌ڵی ئاسته‌نگ وكێشه رووبه‌روی ئه‌م كۆمه‌ڵه گه‌نجه بوویه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له حه‌فتاییه‌كان توانیان كۆمه‌ڵێ له شانۆگه‌ری پێشكه‌ش بكه‌ن وه‌كو شانۆگه‌ری (شمعدانات الاسقف) كه‌له رۆمانی (البوساْ ) ئاماده‌كرابوو له‌گه‌ڵ شانۆگه‌ری (راتب شهر) له نووسینی سوبحی خزعه‌لی بوو یه‌كه‌میان به‌زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كرا ئه‌وی تریان به زمانی سریانی بوو ،هه‌ردوو شانۆگه‌رییه‌كه له ده‌رهێنانی (زوهێر عبدولمسیح) بوو، به‌ڵام نووسه‌ری ئه‌م وتاره (سه‌باح هرمز) كاری ده‌رهێنانی بۆ سێ شانۆگه‌ری كردوه كه بریتیتن له شانۆگه‌ری (الانتصار ) له‌نووسینی سه‌عدی ئه‌لمالح، شانۆگه‌ری (تومر بیك) له‌نووسینی یوسف ئه‌لعانی ، شانۆگه‌ری (من الاتی) له‌نووسینی داود زیا، هه‌رسێ شانۆگه‌رییه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی پێشكه‌ش كرا، هه‌ر له هه‌شتایه‌كان هونه‌رمه‌ند ره‌فیق نوری حه‌نا شانۆگه‌ری له‌رووداوه گرنگه‌كان له ژیانی مه‌سیحا پێشكه‌ش ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی نمایشه‌كان له‌رووی زمانه‌وه زمانێكی خۆرسك بوون ، به‌ڵام كه‌شێكی باشی بۆ كۆمه‌ڵێ لاوی عنكاوه‌ی خوڵقاند بۆ ئه‌وه‌ی عه‌شقی هونه‌ری شانۆ بن تا ئه‌و راده‌یه‌ی هه‌ندێكان بچنه په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كان چه‌ندین شانۆگه‌ری نماش بكه‌ن وه‌كو: ره‌فیق نوری ، خه‌لیل لۆقا ، سامی سڵیوه ، مهه‌ند بترۆس ، سیروان بترۆس ،فوئاد سڵێوه.
وه‌كو به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك بۆ مێژوو ده‌بێ ئه‌وه بزانین یه‌كه‌م هونه‌رمه‌ند كه له عه‌نكاوه ده‌رچووی كۆلێژی هونه‌ر- به‌غدا بێت خودا لێی خۆشبێت (دنحا بۆیا) بوو،له‌گه‌ڵ هه‌مان ئه‌و خووله‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سالاربوو وه هونه‌رمه‌ندی دووه‌م زوهێر عه‌بدولمه‌سیح بوو.
به‌پێوه‌ری سه‌رده‌م وكاته‌كان مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی شانۆیی سریانی به‌به‌راورد به شانۆی نه‌ته‌وه‌كانی تر له عێراق وه‌كو شانۆی عه‌ره‌بی شانۆی كوردی و شانۆی توركمانی شانۆی سریانی درێژترین و كۆنترین شانۆیه له ناوچه‌كه ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێژووی له دایك بوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1880 ، چه‌ندلێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌ریده‌خه‌ن كه شانۆی سریانی پێش ئه‌م مێژووه هه‌بووه له‌و كاته‌ی شانۆی عێراقی له سه‌ده‌ی رابردوو به دیاركراوی له ساڵی 1922 سه‌ریهه‌ڵداوه وه شانۆی كوردی له ساڵی 1921 له دایك بووه واته شانۆی سریانی به(42) ساڵ پێش شانۆی عێراقی بووه وه به(41) ساڵ پێش شانۆی كوردی بووه.
له خۆبایی بوون نییه ئه‌گه‌ر مێژوو دووباره بێته‌وه و شارستانییه‌تی شكۆی ئاشوورییه‌كان دووباره بێته‌وه ، یه‌كه‌مین تروسكه‌ی له كۆنترین شار كه‌له‌مێژوودا ناسانرابێت ئه‌وه شاری نه‌ینه‌وایه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو شانۆكارانی عێراقی و كوردی دا هه‌بووه ، چه‌ندین ده‌قی شانۆییان له‌نووسه‌ركانیان ورگرتووه باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه ده‌قی( الامیر الاسیر) له نووسینی (نه‌عوم فه‌تحوڵڵا سحار) كه له‌شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش كراوه ، ئه‌گه‌ر به‌وردی و بابه‌تییانه بچینه‌نێو ته‌مه‌نی راسته‌قینه‌ی شانۆی سریانی ، به‌ره‌چاو كردنی ژماره‌ی ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی كه له‌ماوه‌ی سه‌ده‌ونیوێك،پێشكه‌ش كراون له‌رووی ئاستی هونه‌ره‌یان به‌به‌راورد به ئاستی ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن شانۆكارانی عێراقی و كورد پێشكه‌ش كراوه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه به‌راورده‌كه به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه واته ته‌مه‌نی شانۆی سریانی زۆر كورتره له ته‌مه‌نی شانۆی هه‌ردوو نه‌ته‌وه‌كه (كورد و عه‌ره‌ب) چونكه ده‌بێ له رووی ئاسته‌وه به‌راورد بكرێت.
هۆكارێكی تری كه شانۆ له عه‌نكاوه له نێو كاروانی شانۆی سریانی لاوازه بوو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو ده‌رفه‌تی به شانۆكارنی نه‌ده‌دات نمایشه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌و بواره كار ده‌كه‌ن ، سه‌ر به‌لایه‌نی سیاسین . بۆنموونه له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاییه‌كان ده‌سڵات له‌رێگه‌ی رێكخراوی به‌عس له‌عه‌نكاوه، رێگه‌ی نه‌دا شانۆگه‌ری (الحزیز ) له‌نووسینی مه‌كسیم گۆركێ پێشكه‌ش بكرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی ستاڤی شانۆگه‌رییه‌كه لایه‌نگری حزبی شیوعیین ئه‌مه‌شمان له دوای ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1991 بۆ ده‌ركه‌وت ، ئه‌وه‌ی جێگای پێكه‌نییه ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی خوێندۆته‌وه بۆ مۆڵه‌ت دان دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به شانۆ نه‌بووه له ژیانیدا یه‌ك ده‌قی شانۆیی نه‌خوێنۆته‌وه و یه‌ك شانۆگه‌ریشی نه‌بینیوه ، بگره زۆریش له بواری شانۆ دوور بووه.
بۆ مێژوو ده‌ڵێم شانۆكارانمان، له‌دوای راپه‌رینی ساڵی 1991ی گه‌لی كوردستان نه‌یان توانییوه ده‌رفه‌ته‌كان بقۆزنه‌وه ، دامه‌زراندنی هه‌ردوو تیپی (عه‌شتار) و تیپی( شمشا) به‌داخه‌وه نه‌یان توانی به‌باشی به گیانی قوربانی دان و راستگۆیانه هه‌ڵس و كه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ردوو تیپه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هونه‌ره شانۆییه به‌ره‌و ئاسۆیه‌كی گه‌ش وباش ببن و جگه له‌وه‌ش هه‌ندێك به‌ربه‌ست و رێگری تر هه‌بوون بۆیه تیپه‌كان نیان توانی په‌ره به‌كاره‌كانیان بده‌ن تا ئه‌و راده‌ی ئێستا هه‌ردوو تیپه‌كه نه‌ماوه‌ن.