
شه‌هیدی نه‌مر به‌كر حاجی ئه‌حمه‌د نه‌مه‌ڵی.. ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
به‌كر رۆڵه‌یه‌كی به ئه‌مه‌كی خێزانێكی نیشتمانپه‌روه‌ر بوو له ساڵی 1958 ی سه‌ده‌ی رابردوو له گه‌ڵ باوكی و خێزانه‌كه‌یان روویان له ده‌ربه‌ندیخان كرد‌و، له‌وێ نیشته‌جی بوون و دوكانێكیان كرده‌وه‌و له‌و ساڵانه‌دا په‌یوه‌ندی به رێكخراوه‌كانی حزبی شیوعی عێراقه‌وه ده‌كات.
هاورێ به‌كر مرڤێكی رووخۆش و وریا‌و چالاك و له سه‌رخۆو، ئازا‌و دڵسۆز‌و ماندونه‌ناس بوو، له پاش كوده‌تا شوومه‌كه‌ی 8 ی شوباتی 1963 له وه‌رزی به‌فرو باراندا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاورێیان روو ده‌كه‌نه كه‌ژوكێوی ناوچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و خانه‌قین و، هاورێ به‌كری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش دڵپاك وبێگه‌رد له وه‌رزی گوڵاڵه سوره‌دا له بنكه‌ی شاخی به‌موی سه‌ركه‌ش هه‌ڵده‌گرسێته‌وه.
له نه‌ورۆزدا كوردان هه‌لپه‌ركی وشایی و ره‌شبه‌ڵه‌ك ساز ده‌كه‌ن كه‌چی ناحه‌زان وداخ له دڵان و دوژمنانی شیوعییه‌ت به پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار ده‌كه‌ن له مانگی ئازاری 1963 دا دوژمنان و داڵه ره‌شه‌كانی ناو پارتی دیمو‌كراتی كوردستان بۆسه‌یان بۆ ئێوه‌ی مه‌زن و تێكۆشه‌ر دانا‌و، شه‌ره‌كیان دروستكرد، ئه‌وان چه‌كدارو، تۆ‌و هاوریكانت بێ چه‌ك و، ژماره‌یه‌كتان شه‌هید بوون و، ئه‌وه‌ش ده‌ستگیركرا كوشتیان و شه‌هیدیان كرد‌و ئه‌وه‌ی هه‌ڵهات و نه‌گیرا كه‌وته ناو روباری سیروان و ته‌قه‌ی لێكرا و خنكاو شه‌هید بوو.
به‌ڵی، ئه‌ی شه‌هیدی نه‌مر ئه‌و كاره‌ساته كه له ماروچن رویدا تاوانێكی گه‌وره بوو هیچ جیاوازییه‌كی له نێوان جه‌للاده‌كانی 8 شوباتی ره‌ش و داڵه ره‌شه‌كانی به‌ناو كوردایه‌تی نه‌هێشت ، ئه‌و كرده‌وه قیزوه‌نه په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شه به ناو چاوانی ئه‌و تاقمه دێزه كه دیله‌كانیان گولله‌باران كرد‌و، رووره‌شی بۆ بكوژانی شیوعییه‌كان له بناری شاخی خۆشك و زمناكۆ.
له‌مرۆدا مارۆچن بووه‌ته گۆرستانی شه‌هیدانی شیوعی.
نه‌مری بۆ شه‌هید به‌كر حاجی ئه‌حمه‌د نه‌مه‌ڵی و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی حزبی شیوعی.
شایانی باسه غنی برای له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وئیستخباراتی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حوسه‌ین و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی بێ سه‌روشوێنه‌و تا ئێستا نازنرێت چۆن شه‌هید كراوه.
مردن بۆ دۆژمنانی شیوعییه‌ت.
له گۆڤاری هه‌ندین ژماره 5 ساڵی 1999 وه‌رگیراوه.
13/2/2022
.