مێژووی شانۆی که‌نه‌دی… وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
نووسینی : ئینسایکلۆپیدیای شانۆی که‌نه‌دی
یه‌که‌مین شانۆ
نەیتیڤەکان، خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌کانی که‌نه‌دا، دراما و نه‌ریته ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان وه‌کو به‌شێک له بۆنه و ئاهه‌نگه‌کانیان، به سه‌دان ساڵ پێش هاتنی ئه‌وروپییه‌کان بۆ که‌ناری جیهانی نوێ، نمایش کردووه. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ وه‌ک شانۆی خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نەکان ئه‌یبینین، چه‌شنی شانۆگه‌رییه‌کانی تۆمسۆن هایوه‌ی، زۆرجار پشت به میتۆلۆژی یان ئه‌فسانەناسی نه‌یتیڤه‌کان ده‌به‌ستێ.
شانۆی ئه‌وروپییه به‌راییه‌کان
مێژوونووسی شانۆیی ده‌یڤد گرانده‌ر له‌و باوه‌ڕه‌دایه که شانۆی ئه‌وروپی، له‌گه‌ڵ هامفره‌ی گیلبێرت و “گروپێکی بچووکی ئه‌کته‌ره ئیمائییەکان”، (١) له‌ساڵی ١٥٨٣دا هاتۆ‌ته که‌نه‌دا. پێشتریش به‌رهه‌مهێنانی مارک لێسکاربۆرد بۆ شانۆی نیبتۆن له فه‌ره‌نسای نوێ، له چوارده‌ی تشرینی دووه‌می ١٦٠٦ و سامۆیڵ دی چامپله‌ین له پۆرت ڕۆیه‌ڵ (که ئێستا نۆڤه‌سکۆشیایه)، یانه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییان دامه‌زراند له‌ژێر ناوی مه‌دالیای به‌خته‌وه‌ری. ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی فەرمانێکەوە بوو که لێسکابۆرد سه‌رگه‌رمییه‌کانی خۆی نیشان ده‌دا که‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌ته ژێرده‌سته‌کانی فه‌ره‌نساوه نمایش ئه‌کران و ڕووخساری خۆیان ده‌گۆڕی بەجۆرێک وه‌کوو ڕووخساری خه‌ڵکه ڕه‌سه‌نه‌کان و زینده‌وه‌ره ئه‌فسانه‌کان ده‌رده‌که‌وتن. ئامانج له‌و کاره، ئاهه‌نگی گه‌ڕانه‌وه‌ی دامەزرێنەرانی ده‌وڵه‌ته ژێرده‌سته‌کان بوو له گه‌شتێکی مه‌ترسیدار. شوێنی ده‌وڵه‌تی ژێرده‌ست و به‌رهه‌مەکە له ساڵی ١٦٠٧ جێهێڵدرا و هیچ ئاماژه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به هیچ چالاکییه‌کی شانۆیی نه‌بوو تا ساڵی ١٦٤٠. که زیاتر وا ده‌رده‌که‌وێ که سه‌رگه‌رمی بێباکانه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌شێکی ژیانی ئیمپریالیستییانە بوو.
باڵه‌خانه‌ی نیبتۆن له شاری کوبێک له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م که شوێنی کۆبوونه‌وه بوو و وه‌کو ڤینۆسه شانۆییه‌کانی به‌رایی که‌نه‌دا خزمه‌تی ده‌کرد.
له ئه‌رشیفی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه وه‌رگیراوه.
کلاسیکه نوێیه‌کانی جیهانی نوێ
مه‌حاڵه له وڵاتی که‌نه‌دا به‌چاکی گه‌شه‌ی درامای زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی به‌ته‌واوه‌تی لێک جودابکرێنه‌وه که ترادیسیۆنی شانۆیییان وه‌کوو یه‌که. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا شانۆگه‌رییه ئینگلیزییه‌که به زمانی فه‌ره‌نسی نمایش کراوه و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، کە تا ئه‌مڕۆش ئه‌م دۆخه له شانۆی که‌نه‌دی هه‌ر به‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌هایی بتوانرێ بوترێ ئه‌وه‌یه که ئه‌و نووسه‌رانه‌ی له‌سه‌ره‌تادا کاریگه‌ریان هه‌بووه له به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا، گاریگه‌ریشیان به‌سه‌ر شانۆی به‌رایی که‌نه‌داوه هه‌بووه. ئەوانیش به‌تایبه‌تی بریتیبوون له مۆلێر و شه‌کسپیر و هه‌روه‌ها پییر کۆرنی و جان راسین. ستایڵه ئه‌ده‌بییه‌کانیشیان هه‌ر به‌و جۆره بوو کە له دراما به‌راییه‌کانی که‌نه‌دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. بۆ نموونه داستانی قاره‌مانێتی له ئیشە سه‌ره‌تاییه‌کاندا به‌رچاو ده‌که‌وێ که جه‌نگی جه‌نگاوه‌رانی ئیبراهیم به‌نه‌مری نیشان ئه‌دا.
شتێکی تری ڕوونیش ئه‌وه‌یه که شانۆی که‌نه‌دی له ئاره‌زووه‌وه له‌دایکبووه، که تا چه‌ند ده‌یه له دوای دامەزراندنی ده‌وڵه‌ته ژێر ده‌سته‌کان، ئینجا ئه‌کته‌ره پرۆفیشناڵه‌کان له هه‌ر (٣٠) سی ده‌وڵه‌ته ژێرده‌سته‌کانه‌وه گه‌یشتنه که‌نه‌دا. ئه‌وکات ترادایسیۆنی نمایش‌کردنی سه‌رگه‌رمی و شانۆیی ده‌وڵه‌تی ژێر ده‌سته‌ی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی دامه‌زرا. به‌رهه‌مه(کاره) سه‌ره‌تاییه‌کان به‌پانتایی هه‌ردوو کۆمه‌ڵگەکه نمایش ده‌کران، له سه‌ربازه‌وه تا ده‌گاته بازرگان و سه‌وداچییه‌کان ڕۆڵیان تێدا بینیوه. بۆ نموونه له هالیفاکس، گاریسن چه‌ند شانۆگه‌رییه‌کی هه‌بوو هەروەها له‌سه‌ره‌تای ساڵی ١٧٨٨ دا له‌گه‌ڵ شێردیان شانۆگه‌رییه‌کیان به‌ناوی قوتابخانه بۆ ئابڕووچوون نمایش کرد. ئه‌کته‌ره‌کان ئه‌فسه‌ر و کوڕ بوون که ڕۆڵی ژنیان ئه‌بینی. گاریسن له ساڵی ١٧٨٩ دا بوو به خاوه‌نی هۆڵی شانۆیی و شانۆگه‌ری بازرگانی ڤینیسیا وه‌ک یه‌که‌م کاریان له‌و هۆڵه خسته به‌ر دیدی بینه‌ران.
ڕابه‌رانی کڵێسا هه‌ر زوو که‌وتنه ڕێگه گرتن له گه‌شه‌ی شانۆ به زمانی فه‌ره‌نسی له خاکی نوێ‌دا. ئه‌مه‌ش ئایرۆنییە وه‌ک قوتابخانه‌کان کە له‌لایه‌ن کڵێساکانه‌وه قۆرخ کرابوون، ده‌بوایه ئه‌و شانۆگه‌رییانه نمایش بکرێن که به‌شێک بوون له‌به‌رنامه‌ی خوێندن و شێوازێک بوون بۆ نه‌پچڕان له‌گه‌ڵ دایکی خاک و زمان. کڵێسا‌کان له ده‌وڵه‌ته ژێرده‌سته‌کاندا زۆر به‌هێزتر بوون وه‌ک له‌وه‌ی له ئه‌وروپا هه‌بوون. ڕابه‌رانی کڵێسا هیچ به‌لایانه‌وه زه‌حمه‌ت نه‌بوو نمایشه‌کانی مۆلێر قه‌ده‌غه بکه‌ن به‌تایبه‌تی له‌و هێرشانه‌ی که له شانۆگه‌ری “دووڕوو”دا ده‌یکاته سه‌ر ڕابه‌رانی کڵێسا. له ڕووداوێکی به‌ناوبانگ له ١٦٩٣-١٦٩٤ دا حاکمی گشتی فڕۆنتناک له‌لایه‌ن قه‌شه‌ی ساینت ڤاڵیه‌ره‌وه به‌رتیلی پێدرا بۆ قه‌ده‌غه کردنی نمایشی ئه‌م کاره ناوبانگ زڕاوه. کڵێسا‌ی ساینت ڤاڵیه‌ر له هه‌موو بواره‌کاندا شانۆی قه‌ده‌غه کرد.
دوای داگیرکاری به‌ریتانییه‌کان، مۆلێر جارێکی تریش له‌لایه‌ن سه‌ربازانی به‌ریتانیاوه به‌زمانی فه‌ره‌نسی هاته‌وه سه‌ر شانۆی جیهانی نوێ. ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک بوو بۆ کۆمه‌ڵە شانۆییه‌کان ببینرێ کە سه‌ربازان و خه‌ڵکی سیڤیڵ پێکه‌وه کار ده‌که‌ن بۆ سه‌رکه‌وتنی به‌رهه‌مه‌کانیان. له ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م، لە کەنەدا دوو گروپ(کۆمه‌ڵه)، تیپی ئاڵن بۆ کاری کۆمیدی و تیپی لاوه که‌نه‌دییه‌کان نمایشی شانۆییان ئه‌نجام ئه‌دا. (٢)هه‌ردوو لاشیان مۆلێریان نمایش ده‌کرد و هه‌روه‌ها تیپی ئاڵن جگە لە مۆلێر، شه‌کسپیریشیان نیشان ده‌دا. له وه‌رزی نمایشی ١٧٨٩-١٧٩٠ دا، ئه‌م دوو گروپه کاته‌کانیان له‌نێوان خۆیاندا ڕێکخستبوو.
هۆڵی ئۆپرای نوێ له شاری داوسن له ئه‌رشیفی “یۆکن”ه‌وه وه‌رگیراوه
بنیادنانی هۆڵه‌کانی شانۆ
کڵێساکانی پرۆتستانت و کاسۆلیک به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانیان له شانۆ نه‌ده‌کرد. ئه‌وان هۆڵه‌کانی شانۆیان ده‌شوبهاند به‌وه‌ی که بۆ به‌دڕه‌وشتی بنیاد نراون. به‌ڵام له ناوه‌ڕاست و ئه‌تله‌نتیکی که‌نه‌دا، شانۆ له‌هه‌ر جێگایه‌ک بواری بۆ بڕه‌خسایه نمایش ده‌کرا وه‌کوو مه‌یخانه‌کان و به‌گشتیش هه‌ر پیاوان ڕۆڵیان تێدا ده‌گێڕا. له هالیفاکس سه‌ربازه‌کان هۆڵێکی نوێی شانۆیان بنیاد نا و له ساڵی ١٧٨٩ به نمایش‌کردنی شانۆگه‌ری بازرگانی ڤینیسیای شه‌کسپیر کرایه‌وه. هه‌ر زوو دوای ئه‌وه‌ش شارله‌تاون هۆڵی شانۆیی تێدا کرایه‌وه و دوای ئه‌وانیش له شاری سەین جۆنز هۆڵێکی تر کرایه‌وه.
یه‌که‌مین باڵه‌خانه‌ی تایبه‌ت به نمایشی کاری هونه‌ری له ناوه‌ڕاستی که‌نه‌دا له هۆڵی شانۆی پاشایه‌تی بوو له شاری مۆنتریاڵ و هەروەها هۆڵی پاشایه‌تی سێرک – که هه‌ر زوو ناوه‌که‌ی گۆڕا و بوو به هۆڵی شانۆی پاشایه‌تی – له شاری کوبێک ( هه‌ردووکیان له‌ساڵی ١٨٢٥ دا دامه‌زران). هاوکات تیپە هونەرییە کۆچەرییەکان له فه‌ره‌نسا کەوتنە ده‌رکه‌وتن و به‌مه‌ش کڵێسا‌کان زیاتر په‌ست و تووڕه ده‌بوون. له‌گه‌ڵ بنیادنانی سیستمی هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر که بووه هۆی گه‌شه‌کردنی زیاتر و زیاتری گەشتی تیپه هونه‌رییه بێگانه‌کان بۆ که‌نه‌دا، جۆرێک له کلتووری ئیمپریالیزم (جووتبوون له‌گه‌ڵ نوخبه‌ی لووت به‌رز) که به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاوی کاره‌کته‌ری شانۆی نه‌ته‌وه‌یی به‌هه‌ڵواسراوی هێشته‌وه.
ستایڵی شانۆگه‌رییه‌کان
هاوکات له‌گه‌ڵ هاتنی هونه‌رمه‌نده ئه‌وروپییه‌کان، سیاسه‌تی ئه‌وروپیش دژایه‌تی ده‌کرا و هه‌ر زوو کاریگه‌ری ڕابه‌رانی کڵێسا لاواز بوو و زیاتریش لاواز بوو وه‌ختێ شانۆ بووه ئامڕازێکی سیاسی. ڕێک هه‌روه‌کوو بارودۆخی ئه‌وروپا، که ئێستا له سێ به‌شی فراوان پۆلین کراوه، ئایین، په‌روه‌رده‌یی، سیاسه‌ت و سه‌رگه‌رمی. یه‌که‌مین به‌ش له‌سه‌ر به‌رفراوان بوونه‌وه‌ی سیستمی قوتابخانه ئاینییه فه‌ره‌نسی زمانه‌کان به‌رده‌وام بوو، به‌تایبه‌تی له‌نێوان مه‌سیحییه‌کان ( ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام بێباکانه لیبراڵترن له فه‌رمانه‌کانی کاسۆلیک). درامای سیاسیش دیسانه‌وه له‌نێو فه‌ره‌نسی زماندا له شێوه‌ی وتار هاته مه‌یدان و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ڕۆژنامه سیاسییه‌کان بڵاو ده‌بۆوه، هه‌ندێجاریش له شێوه‌ی دراماتیکی به‌و مانایه‌ی که له کۆبوونه‌وه‌کاندا به‌ده‌نگی به‌رز ده‌خوێنرانه‌وه ( وه‌ک خه‌مڵێنراوه ئه‌وکات سەدا پێنجی خه‌ڵک خوێنده‌وارییان هه‌بووه). سه‌رگه‌رمیش له ئه‌مریکاوه گه‌یشت و له‌شێوه‌ی گه‌شتی تیپه‌کان که میلۆدراما و سێرکیان نمایش ده‌کرد وه‌کوو تیپی جۆن ب.ڕیکێتسی ئه‌مریکی که‌له شاره‌کانی مۆنتریاڵ و کوبێک له ساڵه‌کانی ١٧٩٧ و ١٧٩٨ دا نمایشیان ئه‌نجامدا.
شانۆنامه‌نووسه‌کان
ئه‌گه‌ر نووسین بۆ ئه‌وانه‌ی له خوا سڵ ئه‌که‌نه‌وه، بۆ سیاسییه فێڵبازه‌کان، یان بۆ جه‌ماوه‌ری به‌ربڵاو بنووسرێ، ئه‌وا دراماتیسته ناوخۆییه‌کان زۆر قه‌رزاری ئه‌وه بوون که چی‌یان بۆ ترادیسیۆنی ئه‌وروپی و ئینجیل نووسیوه. ئیلیزا له‌ینسفۆرد کوشینگ ئایه‌ته به‌تاڵه‌کانی درامای کتێبی پیرۆز”ئه‌سسه‌ر”ی له‌ساڵی ١٨٣٨ و ڕوحی چارڵس هێڤیسێگ له‌ساڵی ١٨٥٧ و داستانی نیشتمانی فلیکس پۆوتره‌ی لویس فرێشیت له ساڵی ١٨٦٠ نووسی، به‌ڵام ناکۆکی سیاسی به‌چاکی و به‌زیندوویی به زمانه‌کانی فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی له شانۆگه‌رییه‌که‌ی فرێشیت به‌ناوی پاپینۆ و کاره ساتیرئامێزەکانی وه‌ک درامای هەرێمی هیو سکۆبی به‌ناوی فشاری خێزان له ساڵی ١٨٣٩دا، دیاربوون.
هه‌ر زوو ئه‌کته‌ره هه‌وه‌سکاره‌کان قایل نه‌بوون به زه‌خیره‌ی کلاسیکی نوێ و ده‌ستیان کرد به تێکه‌ڵبوونی زیاتر له‌گه‌ڵ نووسه‌ره خۆماڵییه‌کان. لەوماوەیەدا هیچ حاڵه‌تێکی به‌رچاوی وا له‌ئارادا نه‌بووه، جگە لە فلیکس گابریاڵ مارچه‌ند کە بوو به سه‌رۆک وه‌زیرانی کوبێک له نێوان ١٨٩٧- ١٩٠٠ ، که به‌ناوبانگترین شانۆگه‌ری ئه‌ڵماسی ساخته‌ی نووسی، که‌له ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده له شاری کوبێک به سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌وه نمایش کراو و چه‌ندین جاریش دووباره کرایه‌وه. شه‌قامی کۆمیدیای فه‌ره‌نسی بۆ بینه‌رانی کوبێکیی خواستراو و بارهێنرابوو.
له‌به‌شی ئینگلیزی که‌نه‌دا، له کۆتایی ده‌یه‌ی هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، گه‌لێ بابه‌تی جۆراوجۆر نمایشکران که ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ست بوون به بینه‌رانه‌وه. هه‌رچه‌نده چوون بۆ بینینی شانۆ تا ئه‌و کات چالاکییه‌کی نوخبه‌وی بوو(به زۆری له شاری کوبێک) شانۆگه‌رییه‌کان که‌وتنه بایه‌خدان به که‌سایه‌تی و ڕووداوه ناوخۆییه‌کان له‌چه‌شنی تیکۆمسییه و له‌ورا سیکۆرد و هه‌روه‌ها جین ڕۆبه‌رڤاڵ. ولیه‌م ویلفرێد کامبڵ که تا ئه‌وکاتیش زۆر به توندی له‌ژێر گاریگه‌ری شه‌کسپیر دابوو، شانۆگه‌ری کۆشکی دۆلارد ئۆرمیکسی نووسی.
هه‌رچه‌نده بێگانه‌کان به‌رده‌وام ده‌هاتن بۆ ئه‌وه‌ی به که‌نه‌دییه‌کان نیشان بده‌ن که چی پێویسته له‌سه‌ریان و ” به‌ڕاستی ده‌بێ چیبکه‌ن” و هه‌ندێجار وه‌ک بزوێنه‌رێک بۆ کارامه کردنی ناوخۆ ڕه‌فتاریان ده‌کرد. بۆ نموونه گه‌شته‌کانی سارا بێرنهاردت له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م کە هه‌ڵسوڕاوێک بوو بۆ دروست کردنی سیسته‌می ئه‌ستێره‌ی هونه‌ر که گه‌لێک کەسی هاندا ده‌ست بده‌نه قه‌ڵه‌م که پێشتر بیریان له نووسین بۆ شانۆ نه‌کردبۆوه.
شانۆ تا ئه‌و کاته‌ش به‌زۆری مه‌سه‌له‌یه‌کی به‌رز و جوان بوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ جیاوازی سه‌رنجڕاکێش. ئاشووبه ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌که‌ی ساڵی ١٨٦٠ له ڤیکتۆریا، وه‌ختێ ڕه‌شپێسته‌کان ڕێی خۆیان کرده‌وه بۆ دانیشتن له‌سه‌ر ئه‌و کورسییانه‌ی که بۆ سپی پێسته‌کان ته‌رخانکرابوو له شانۆی ئیمپریالی ڤیکتۆریا.(بڕوانه به‌ڵگه‌نامه بایه‌خداره‌کان – شانۆ له ڤیکتۆریا ١٨٥٠) و نمایش‌کردنی های ڕیڤه‌ر له شاری ئه‌لبێرتا له ١٩٠٢ که به هێلکه بارانی نمایشکه‌ران کۆتایی هات. زۆر شتی سه‌یریش هه‌بوو وه‌کوو ئه‌وانه‌ی که کڵێسا‌کان ده‌ستییان به‌سه‌ردا گرتبوو. قه‌شه‌کانی کوبێک که‌وتنه سه‌رزه‌نشت کردنی “بێرنهاردت”، قه‌شه‌کانی ئۆنتاریۆش ده‌رباره‌ی ئه‌و دیمه‌نانه ده‌دوان وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌له ئه‌نجومه‌نه‌کاندا بینیبویان. ڕێڤ ج.پ.سیلیکۆکس له ساڵی ١٨٨٣ دا ده‌ڵێ: ” به‌هۆی قه‌ومی “لوت”ه‌وه ته‌نانه‌ت له‌شه‌رماندا سوور هه‌ڵگه‌ڕان، وه گوێیه‌کانیشیان له‌شه‌رماندا که‌ڕ بوون”. سه‌رباری ئه‌م ژه‌هرانه‌ش، نوخبه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌کوو ده‌فرین خانم و ئێرڵ گره‌ی پشتیوانی شانۆیان کرد له شێوه‌ی پێشبڕکێی سه‌رگه‌رمی و چاودێریکردنه‌وه.
کۆتایی ساڵه‌کانی سەدەی نۆزدەهەم، شاره‌کانی سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دا په‌ره‌سه‌ندنی بنیادنانی هۆڵه‌کانی شانۆیان به‌خۆوه بینی. له‌نێوان ساڵانی ١٨٧٣-١٨٩٢ چل هۆڵی زیاتر له هەزار کورسی کرانه‌وه. که ئێستا به‌هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه به‌یه‌کتره‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. ئه‌م هۆڵانه مێوانداری به‌رهه‌می ئه‌و تیپانەیان ده‌کرد که سێرک و به‌تایبه‌تی سێرکی گه‌ڕۆک که‌له شاری وینیپیگه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها تیپە خۆجێیه پاره‌داره پرۆفێشیناڵه‌کان له‌شاره‌کانی وینیپیگ و ئێدمه‌نتۆن دامه‌زران. له کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا و له‌شاری کوبێک شانۆگه‌رییه نمایش نه‌کراوه‌کان که‌وتنه بڵاو بوونه‌وه. له ساڵی ١٨٦٨ وه تا ساڵی ١٩٠٠ سه‌د و شانزه شانۆگه‌ری بڵاو بوونه‌وه که ته‌نها چل دانەیان نمایش کرابوون.
ئاغایه‌ک له‌گه‌ڵ خانم گره‌ی ئه‌چنه ناو هۆڵی شانۆ (ئه‌رشیفی نه‌ته‌وایه‌تی)
سه‌رده‌می زێڕین
شانۆ له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م زۆر چالاک بوو. مێوانداری گه‌لێ ئه‌کته‌ر و تیپی بیانی و ناوخۆیی ئه‌کرد، ڕوودانی دوو جه‌نگی جیهانی و داهێنانی ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن و ئینجا ده‌ستیان کرد به پێداگری له‌سه‌ر بینینی خۆیان له‌سه‌ر تەختەی شانۆکان. هه‌رچه‌نده هۆڵه‌کانی شانۆی کۆمیونیتییه‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات خه‌ریکی چالاکی نواندن بوون، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی شانۆیی له‌ده‌ره‌وه ده‌هێنران. به‌ڵام هونه‌رمه‌نده شانۆییه‌کان وه‌کوو مه‌ریڵ دانیسۆن له‌سه‌ر درامای ڕادیۆی که‌نه‌دی و (دواتر ته‌له‌فیزیۆن) کاری ده‌کرد و بۆ ئێوارانیش له شانۆکانی کۆمیونیتی و زانکۆکان به خۆڕایی و بێبه‌رامبه‌ر نمایشی ده‌کرد وه‌کوو هۆڵی شانۆی هارت هاوس.
له شانۆ و درامای کۆمیونیتییه‌کان پێشبڕکێ هه‌بوو وه‌کوو فیستیڤاڵی درامای دۆمینیۆن که‌شانۆی که‌نه‌دی سازی ئه‌کرد له‌میانی مه‌شق و ڕاهێنانی ئه‌و ئه‌کته‌ر و نووسه‌رانه‌ی که له توانایاندایه سه‌رکه‌ون بۆ پاڵه‌وانێتی شانۆیه‌کی به‌ڕاستی که‌نه‌دی. چالاکییه شانۆییه‌کان پرۆگرامی درامای له زانکۆکان داڕشت و به‌رهه‌می تیپه شانۆییه گه‌ڕۆگه‌کانیش که‌وتنه گه‌شتکردن بۆ مه‌ڵبه‌نده بچووکه‌کان به‌تایبه‌تی بۆ مه‌ڵبه‌ندی ئیلیزابس ستێرلینگ هاینس بۆ بەدەستهێنانی خه‌ڵاتی شانۆیی ئیدمنتۆن، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ئیلیزابس ستێرلینگ هاینس که به‌خه‌ڵاتی ستێرلینگ ناونراوه، یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌رانی (مه‌ڵبه‌ندی بانف)ە بۆ هونه‌ر.(٣)
مامۆستای شانۆ هارمان ڤۆدن ڕایگه‌یاند؛ “له‌و بڕوایه‌دا بووه که ئه‌وه ستایڵێکی شانۆییه که گوزارشتی له ڕوحی که‌نه‌دییه‌کانی باکوور و ” سه‌مفۆنیای ده‌ربڕینخوازی” کردووه. هونه‌رمه‌نده‌کانی تریش به ئاراسته‌ی داهێنانی شانۆی ڕه‌سه‌ن که‌وتنه کارکردن. دۆرا ماڤۆر موور کۆمه‌ڵگەی شانۆی نوێی له‌گه‌ڵ چه‌ند شانۆنووس و ئه‌کته‌ری تردا دامه‌زراند وه‌ک جۆن کۆڵته‌ر، لیسته‌ر سننگله‌ر، ماڤۆر موور . وه هەروەها باوه پییر و ئیمڵی لێگاوتش تیپی دی سان لۆرانییان له‌گه‌ڵ جین گاسکۆن و ده‌نیس پێلێتیه‌ر و جین لویس رۆکس، دامه‌زراند.
له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و دوو تیپە و ئه‌و تیپانەی له‌وان و له‌ده‌وروبه‌ری ئه‌وانه‌وه له‌دایک بوون وه‌ک ڤیستیڤاڵی ستراتفۆرد (٤) و شانۆی دو موند نۆڤۆ، داهێنانی شانۆییان ئه‌نجام ئه‌دا، کاره‌کته‌رێکی بچووک و نامۆ که به‌رگی کاندیانزی له‌به‌ر بوو له مۆنتریاڵ موژده‌ی له‌دایکبوونی جۆرێکی تری شانۆیدا. فریدۆڵین داهێنه‌ری گراتین گلیناس، منداڵ خستنه‌وه‌ی تیک-کۆک ،کێ کۆمیدیای کانداینیسی هێنایه بوون و ..تاد، شانۆنووسه‌کانیش وه‌کوو مارسێڵ دوبێ فرانگۆیس لۆرانگه‌ر، که شانۆگه‌رییه‌کانی له‌وێدا نمایش کراون.
دیمه‌نێک له شانۆگه‌ری مارش هه‌ی له فیستیڤاڵی شانۆیی له‌ساڵی ١٩٩٦
شانۆی هه‌رێمایه‌تی و شانۆی ئه‌لته‌رناتیڤ
له کۆتایی ده‌یه‌ی په‌نجاکان و شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، شانۆی هه‌رێمایه‌تی له زۆربه‌ی ناوه‌ندی شاره‌کان له‌سه‌رتاسه‌ری کەنەدا دامه‌زرا. ناوه‌ندی شانۆی مانیتۆبا(١٩٥٨)، شانۆی یانە هونەرییەکان ( ١٩٥٨)، شانۆی نیپتۆن ( ١٩٦٣)، هۆڵی شانۆی ڤانکووڤەر ( ١٩٦٣)، شانۆی ستەیدڵ (١٩٦٥)، شانۆی گڵۆب (١٩٦٦)، شانۆی نیوبرۆنزویک ( ١٩٦٨)، شانۆی گالگەری ( ١٩٦٨). شانۆی ئه‌لته‌رناتیڤ و ئه‌زموونگه‌ری له‌به‌شی ئینگلیزی که‌نه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. ۆرک شۆپی به‌رهه‌مهێنان لە تۆرۆنتۆ (١٩٥٩)، شانۆی پاسی مورێڵ ( ١٩٦٨) و شانۆی فاکتری( ١٩٧٠)و له‌به‌شی فه‌ره‌نسی(گروپی کار) که جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌شه‌کردنی شانۆی که‌نه‌دی و هه‌ندێجاریش شێوازی دۆکیمێنته‌ری ده‌کرده‌وه و داهێنانی به‌کۆمه‌ڵیان ئەنجام دەدا.
له‌سه‌ده‌مین ساڵیادی دروستبوونی که‌نه‌دا، له ساڵی ١٩٦٧ تەکانی زیاتر درا بۆ پشتیوانی نووسینی شانۆ و به‌رهه‌مهێنان، له‌وانه شانۆگه‌رییه‌کانی جۆرج ڕایگا، جه‌یمس ڕینه‌ی و جۆن هاربێرت. ساڵی ١٩٦٨ شانۆگەرییە دوو پەردەییەکەی مایکڵ ترامبڵی لەسەر شانۆی مۆنتریاڵ نمایشکرا، کەبووە هۆی پێشکەشکردنی جوال( دایەلێکتی (شێوە ئاخاوتنی) چینی کرێکاری کوبێک بوو) بە شانۆی کوبێک.
لەدەیەی حەفتاکان لەگەڵ بڕیاری گەشەپێدان و بەرەپێدانی شانۆی کەنەدی، گەلێ شانۆی بچووک بچووک هاتنە دەرکەوتن. شانۆی تاراگۆن کە بیل گلاسکۆ و جینی هاوژینی دایان مەزراندبوو، کەوتنە پشتیوانی کردنی نووسەرانی ئیندیڤیجواڵ لە چەشنی دەیڤد فرێنچ، دەیڤد فریمان، مایکڵ ترێمبلەی بە وەرگێڕانی هەریەک لە( گلاسکۆ و جان ڤان بورک)، کارۆڵ بۆڵت، شارۆن پۆڵۆک، ئیریکا ڕیتەر، ئاڵن ستراتن، دودیس تۆمسن و جەیسن شێرمان. هەروەها لەساڵی ١٩٧١ جان گرەی و لاری لیللۆ شانۆی تەماهنۆسیان لەشاری ڤانکووڤەر دامەزراند. شانۆی ئازادی تۆرۆنتۆش دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی کارە ئەزموونگەراییەکانی تۆم هێندری و مارتین کینچ و جان پالمەر و هەروەها ئەندراس تان و دەرچوانی تری زانکۆی ساسکاچوان، شانۆی شەقامی ٢٥یان لەشاری ساسکاتوون دامەزراند. ساڵی ١٩٧٢ لە هەرێمەکانی ماریتامیز هەریەک لە کریس برووکس و لین لوند شانۆی مەمەرتراوپسیان دامەزراند و ئینجا هەریەک لە ئێڤلین گاربەری، تۆم میللەر، سارا لی لویز شانۆی پەری دەریایان لە هەرێمی نۆڤاسکۆشیا دامەزراند کە شانۆیەکی ئیستعرازی جەماوەری بوو بۆ توێژی گەنج. هەر لە هەمان ساڵ لە هەرێمی ئەلبێرتا، دۆگلەس ڕیسک و لوسیل واگنەر پڕۆژەکانی شانۆی ئەلبێرتایان دامەزراند وەک شانۆیەک بۆ بینەری گەنج، کە دواتر گەشەی پێدرا بۆ شانۆیەکی هەرێمی گەشەسەندوو بۆ گەشەپێدان و بەرهەمهێنانی کاری نوێ لە میهرەجانی پلەی رایتس. لە شاری کالگەریش شانۆی پەمهاوس لە پاشماوەی شارەوانی پەمهاوسی مێژوویی هاتە دامەزراندن. ساڵی ١٩٧٣ لە مانیتۆبا، وۆرشۆپی شانۆی مانیتۆبا دامەزرا، کە دواتر بوو بە شانۆی پیریەر ئێسکسچەینج و دەستی کرد بە بەرهەمهێنانی کاری تازە و میهرەجانی بلیسش لە وەرزی هاوین لە شارۆچکەیەکی ئۆنتاریۆ هاتە بەڕێوەبردن. لە ساڵی ١٩٧٤ و لە شاری برۆنزویک شانۆی جەماوەری ئەکەدیا دامەزرا. ساڵی دواتر ژمارەیەک تیپی شانۆیی هاتنە دامەزراندن لەوانە شانۆی ئەزموونگەری مۆنتریاڵ ( کەدواتر ناوەکەی گۆڕدرا بە شانۆی ئەزموونگەری نۆڤیۆ)، شانۆی نێتوۆرک، شانۆی نۆرترن لایت لە ئیدمنتۆن؛ شانۆی بێلفری لە ڤیکتۆریا، شانۆی کەنەدی مەزن لە ئۆتاوا. شانۆی کاربۆن ١٤ لە مۆنتریاڵ. ساڵی ١٩٧٨ پێکهاتنی گەلێ شانۆی وەرزشی لە کالگەری، وۆرکشۆپی شانۆی ڕۆژئاوایی لە ئیدمۆنتۆن، شانۆی رایزینگ تاید لە ساین جان، شانۆی ناکای لە شاری وایت هۆرس بەخۆوە بینی.
شانۆی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییە جەماوەرییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لەمێژووی شانۆی کەنەدی گێڕاوە بەجەغدکردنە سەر داگیرکردنی پانتایی هێزی کۆمەڵایەتی و سیاسی شانۆی کەنەدی. ساڵی ١٩٧٧ شانۆی کاتالیست لەلایەن ژمارەیەک لە خوێندکارانی خوێندنی باڵای زانکۆی ئەلبێرتا هاتە دامەزراندن. ساڵی ١٩٨٤ گراوند زیرۆ پرۆداکشن لەگەڵ کۆمەڵگە و ڕێکخراوە کرێکارییەکان، بەئامانجی گۆڕینی کۆمەڵایەتی، کەوتە کارکردن. ساڵی ١٩٧٩ شانۆی نایتوود ژمارەیەک شانۆگەری سەبارەت بە پەروەندەی بەهێزی فیمینیستی، چەشنی شانۆنامەی (هاوڕێ لە کاتی ناڕێک ئەجندای ناوازە)، بەرهەمهێنا.
بزووتنەوەی شانۆی کەنەدی، سەرکەوتنی جەماوەری گەورەی لەساڵەکانی ١٩٧٨ و ١٩٧٩ لەسەرتاسەری کەنەدا بەدەستهێنا. شانۆنامەی (بیڵی بیشۆپ دچێت بۆ شەڕ) بە گەشتێکی نیشتمانی لەگەڵ ژمارەیەک ئەکتەر و دا‌هێنەر وەک جان گرەی، ئیریکا پیتەرسن؛ لە ڕۆڵی ماگی و پییەر بەهێنانەپێشچاو و نواندنی لیندا گریفتس بە نیشاندانی چیرۆکی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ترودۆ و وەیواردی هاوسەری، توانی سەرنجی هەموو جیهان ڕابکێشێت.
بەهاتنی دەیەی هەشتاکان، شانۆنامەکانی جۆرج ف وۆڵکەر و شارن پۆڵۆک لە سەرتاسەری کەنەدا و دەرەوەی کەنەداش هاتنە نمایشکردن؛ وەک شانۆنامەکان نمایندەی ئەلتەرناتیڤی نوێ بوون هەنگاویان نا بەرەو دامەزراندنی شانۆی هەرێمایەتی و هەروەها بەرەو شانۆی بەریتانی و ئەوروپی و ئەمریکی و دەرەوەی ئەوانەش. تیپەکانی وەکوو نێسیسەری ئەنجڵ ١٩٨١ و شانۆی ڕیپەیر ١٩٨٢ ئەزموونگەراییانە لەگەڵ بەرهەمهێنان لە شوێنە دۆزراوەکان بە شێوازی تازە و داهێنەرانەی شانۆ، کەوتنە کارکردن. ساڵی ١٩٨٦ دانیاڵ مەکلڤۆر لەڕێگەی شانۆنامەی دە دە کامیرا، توانی مەنەلۆگە نائاساییەکان و لوغزە سایکۆلۆژییەکان بخاتە بەرچاوی بینەر.
لە شارەکانی مۆنتریاڵ و تۆرۆنتۆ و ڤانکووڤەر، گەلێ شانۆی تایبەت بە گەشەپێدانی کاری کلتوورە جیاوازەکانی دانیشتوانی کەنەدا پێکهێنرا؛ وەکوو وۆرکشۆپی شانۆی بلاک (١٩٧٢) و شانۆی تێسری دونیا ( ١٩٨١) و پڕۆژەی شانۆیی کاهووت ( ١٩٨٦) و تیپی شانۆیی ئۆبسیدیان(٢٠٠٠) و تیپی شانۆیی فوجینی ئاسیایی- کەنەدایی ( ٢٠٠٢) و شانۆی نیوۆرلد (١٩٩٤). هونەرمەندانی بەرچاوی شانۆی کەمایەتی، جیاوازی درامییان لەمیانی گێرانەوەی چیرۆکەکانیان دەربارەی خەڵکە بنەڕەتی و موهاجیرەکان و کەشفکردنی کارتێکردن و پێکدادانیان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەوجود، نیشان دەدا. شانۆی نەیتیڤەکانی کەنەداش دەگەنە جەماوەرێکی بەرین لەکەنەدا و دەرەوەی کەنەدا لەمیانی کارەکانی تۆمسن هایوەی، مۆنیکا مۆجیکا، دانیال دەیڤد مۆسس، در‌و هەیدن تایلەر،ماری کلێمێنتس، کێنت ویلیەمز، و زۆری تر.
بزووتنەوەی فرینج کە میهرەجانی ساڵانەی شانۆییە لە ئیدمنتۆن دامەزرا، وەک مۆڵگەی کەشەسەندی شانۆی نوێ کە هەموو هاوینێک لەسەرجەم شارەکانی کەنەدا، دێتە سازکردن.
لە ساڵی ٢٠٢٠، شانۆی کەنەدی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کرۆناوە داڕووخا. کۆڤید ١٩ کەلە چینەوە سەریهەڵدا و بەخێرایی بەجیهاندا بڵاوبۆوە، بووە هۆی داخستنی شوێنە گشتییەکان وداخرانی شارەکان. بۆیە زۆرێک لە تیپە شانۆییەکان هەوڵیاندا بەرهەمەکانیان لەڕێگەی ئۆنڵاینەوە نمایش بکەن بە ژمارەیەکی کەم لە ئەکتەر، یانیش بەهۆی پرۆگرامی زووم کە ئەکتەرەکان بەهۆی ئەنتەرنێتەوە پێکەوە لەڕایەڵەدان، نمایشەکانیان بخرێنە سەر سکرینی کۆمپیوتەرەکان. بەڵام بەهۆی کێشەی داراییەوە، هونەرمەندانی شانۆیی بۆ ماوەیەک ڕووبەڕووی بێ‌کاری بوونەوە.(٥)
پەراوێزەکان وەرگێر ئامادەی کردوون:.
(١)ئەکتەری ئیمائییەکان بەو هونەرمەند و ئەکتەرانە دەوترێت کە لەگەڵ هونەرمەندە هاوپیشەکانیان لەشوێنێکەوە دەچوون بۆ شوێنێکی تر یانیش نمایشی شانۆییان ئەنجام دەدا. ئەم ئەکتەرانە خۆشی لە جەژن و کار و نمایشی سەرشانۆ وەردەگرن کە زۆربەی کات نمایشەکەیان کۆمیدیین وەک ئاماژە بە ڕووداوێکی فاشل یان نالۆژیک یان دروستکراو.
(٢)ئەم تیپە لە شاری مۆنتریاڵ لە هەرێمی کوبێک لەساڵی ١٨١٧ دامەزرا. بەڕیوەبەری تیپەکە کاپتن جۆزیف بوو. یەکەم بەرهەمیان شانۆگەری گریگۆری وەڕسکەرە مەزنەکە و پاشان دەقێکی مۆلێریان نمایش کرد. پاشان گەلێ کاری ئیستیعرازییان ئەنجامدا. لەساڵی ١٧٨٩-١٧٩٠ تیپەکە دەچێتە شاری کوبێک و دوای چەندین شوێنی کاتی، لەساڵی ١٨٠٤ هۆڵی شانۆی پەتەگۆنیان وەک بارەگای تیپ دروست کرد.
(٣)مەڵبەندی بانف بۆ هونەر مەڵبەندێکی کەوتۆتە شاری بانف لە هەرێمی ئەلبێرتا و لەساڵی ١٩٣٣ لەلایەن زانکۆی ئەلبێرتاوە دامەزراوە. پرۆگرامە هونەرییەکانی وەکوو نمایش و شێوەکاری و میدیا و مۆسیقا و ئەدەب و ئەدەبی نەیتیڤ و تیا دەخوێنرێت.
(٤)فیستیڤاڵی ستراتفۆرد، فیستیڤاڵێکی شانۆییە کە لەنێوان نیسان تا تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک لە شاری ستراتفۆرد لە هەرێمی ئۆنتاریۆ دێتە سازدان.
(٥)ئەم نووسینە لەڕاستیدا پرە لە ناوی کەس و تیپ و شوێن و ڕووداو، کاتێک ویستم پەراوێزیان بۆ بنووسم، بینیم هەویرێکە و ئاو زۆر دەکێشێت. بۆیە جگە لەم دوو سێ پەراوێزەی سەروە، ئیتر وەکوو خۆی لێی گەڕام تا ئەگەر خوێنەر ویستی زانیاری لەسەر هەر ناو و ڕووداو و تیپێک دەست بکەوێت، دەتوانێت لەڕێگەی گووگڵەوە ئەو کارە بکات.
وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە : عەبدوڵا سڵێمان(مەشخەڵ)
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م نووسینه ئینسایکلۆپیدیای شانۆی که‌نه‌دییه
http://www.canadiantheatre.com/dict.pl?term=History%20of%20Canadian%20Theatre