جیهانبینی من… زانا رەزاق
یەکەم بۆم گرنگ نیە کێ لەپارچەکان خەبات و شۆڕش دەکات گرنگ کورد بێت .
دووەم بۆم گرنگ نیە کێ حوکمڕانی پارچەکان دەکات ئەوەش گرنگ کورد بێت .
سێیەم دژی هەموو داگیرکەرانم هەموویان لەیەکسانن .
چوارەم لای من گرنگە کوردەکانی لەپارچەکان یەکگرتوو بن و لەسەر شتەکانیش ڕێکبکەون جا چۆن ڕێکدەکەون گرنگ نیە لەلام .
پێنجەم پێویست دەکات ئەوانەی ڕەخنەشۆڕشدەگرن لەپارچەیەک هەموو ڕەخنەو سەرنجیان بۆ کاتی پێویست هەلبگرن .
شەشەمیش ئەگەر پارچەیەک بەتەواوی مەترسی لەسەر نەما ئەو کات ئەتوانن ململانێ بۆ دەسەلاتداری بکەن .
هەوتەمیش زۆر گرنگە هێزە چەکدارەکان ببنە یەک هێز نەک لەهەر پارچەیەک چەندین هێز هەبێت .
تێبینی ئەوە بەپلەی یەکەم بۆ ئەو کەسانەیە لەمن نەگەیشتوون
من لەپێشترو لەداهاتووش هەر ئاوام گرنگ بۆمن خاک و نشتیمانە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکان نەک وەکو کەرکوک و ئەفرینی لێبێت.
تێبینی ئەوەشم لە مانگی ئازاری دوو هەزارو نۆزدە لە ئەکاونتم بلاو کردۆتەوە ئێستاش شتێک ڕوونتر دەکەم کە ئێمە خاکمان کوردستانە تەنیا هی کوردەکان نیە بەلکو نەتەوەی تریشی تێدایە یانی ئێمە خاکمان کۆمەلگای کوردستانییە