هه‌میشه یه‌كێ هه‌یه له تۆ باشتر سه‌ما ده‌كا.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
چارلی چاپلن ، هونه‌رمه‌ندی كانگه‌ی بێ ئاو و شاڵاوی وه‌رزه دێمه‌كار و
به‌رهه‌مهێنی وشكه‌ڵانی و ڕه‌نجبه‌ری كووچه و كۆڵانان بۆ (ژیراره‌لدین)ی كچی ده‌نووسێ :
(( ژیراره‌لدین كچم ، له شه‌وه درێژه‌كاندا ئه‌من چیرۆكی زۆرم بۆ گوتی ، به‌ڵام چیرۆكی
خۆم نه‌گێڕایه‌وه .. ژیانی ئه‌و برسییه‌ی له خوارترین و پیسترین كۆڵانی له‌نده‌ن گۆرانی
ده‌گوت و سه‌مای ده‌كرد .. ))
ئه‌مه سه‌ره‌تای كۆكردنه‌وه‌ی خه‌رمان بوو بۆ په‌یدا كردنی ده‌ره‌تان و ده‌رفه‌تێك له
زه‌مانێكی زاڵم و بێ ده‌رفه‌تدا ..
(( له ناو دونیایه‌ك كه تێیدا ده‌ژی ته‌نیا سه‌ما و مۆسیقا نییه ، جار و بار به ئۆتۆمبیل
یا میترۆ له نێو شاردا بگه‌ڕێ .. چاو له خه‌ڵكی بكه .. له بێهاوسه‌ر و مناڵه هه‌تیوه‌كان بڕوانه
تۆ یه‌كێك له‌وانه‌ی كچم نه زیاتر ..))
باڵانوێنی په‌رۆشیی مرۆڤ ، سرووشتی مرۆڤدۆستی و ویقاری تێگه‌یشتن و حاڵی بوون
دوور له مامۆستاكاری و په‌ندگۆیی ده‌به‌خشێ ..
چاپلن هه‌وڵ ده‌دا له ڕێگه‌ی وانهدانی كچه‌كه‌ی فه‌نتازیای ساده‌یی له گه‌رمه‌ی تێكچڕژان و قهڕووحی و ده‌مارگیریدا بگرێت .. ببینه چ ده‌نووسێ : (( كچم هه‌ر كاتێ خۆت له سه‌ماكارانی تر به زیاتر زانی ، شانۆ به‌جێبێڵه و بڕۆ ده‌ره‌وه‌ی پاریس ، بچۆره هه‌وارگه‌ی دۆم و قه‌ره‌جان ، له‌وێ سه‌ماكاری له خۆت جوانتر و ههڵسووڕتر و بهفیزتر ده‌بینی كه له تۆ چاتر سه‌ما ده‌كه‌ن ..
دان به‌وه دا بنێ كچم هه‌میشه یه‌كێك هه‌یه له تۆ باشتر سه‌ما ده‌كا ..))
وایه ئیتر .. ده‌گمه‌نی و پیرۆزگری له په‌نگانه‌وه‌ی ماندوو بوون و خاكه‌ڕایی و هه‌ڵبووندا دێ
نه‌ك له چاولهكۆمهكی ونابهڵهدی و نهگهڕی و گومڕایی ..
چاپلن هات تا تێیدا بوو به بێده‌نگی خۆی ، ده‌نگی به جیهانی لاڵ دا ..
كارێكی ئاسان نه‌بوو ئه‌مه ، له ڕۆیشتن به‌سه‌ر داوێكی باریك ده‌چوو ، ئه‌وه‌تا خۆیشی
ده‌نووسێ : (( كچم من كه‌سێك بووم به‌سه‌ر په‌تێكی باریكدا ده‌ڕۆیشتم .. هه‌میشه
په‌رۆشی به‌ندبازان بووم ، به‌ڵام ڕاستینهت پێ بڵێم خه‌ڵكان له‌سه‌ر هه‌ردی پته‌و و قاییم
ده‌كه‌ون .. بۆیه هه‌رگیز دڵت گیرۆده‌ی زێڕ و زیو مه‌كه ، گه‌وره‌ترین ئه‌ڵماسی ئه‌م جیهانه
هه‌تاوه كه به‌ختیارانه به گه‌ردنی هه‌موو كه‌س ئه‌دره‌وشێته‌وه . ))
هه‌میشه یه‌كێ هه‌یه له تۆ باشتر سه‌ما ئه‌كا ..
ئه‌مه‌یه چامه‌ی هه‌میشه زیندووی ژیان ، هه‌وڵی لێوان لێو له گرتنه‌وه‌ی مێژووی هه‌ڵخلیسكاو و
ناونانی ڕۆژگاره بێ ناوه‌كان .
4 | 2004