
رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات … د. شه‌ونم یه‌حیا
د. شه‌ونم یه‌حیا
دكتۆرا له فه‌لسه‌فه‌ی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سۆربۆن _ پاریسی یه‌ك
( 1- 2)
هه‌موو ئه‌كته‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگه ، توێژێكی گرنگن له گێڵگه‌ی رۆشنبیری كۆمه‌ڵدا به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه هه‌موویان وه‌زیفه‌ی رۆشنبیر بگێرن ، ئه‌و كاته‌ی ئه‌كته‌رێك له ناو كایه‌كانی كۆمه‌ڵ بتوانی داهێنانێك له رووی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی یا فه‌رهه‌نگی یا ئابووری و ئه‌و داهێنانه بتوانێ گۆرانێك دروست بكات ، ئه‌و كاته ده‌كه‌وێته ناو بازنه‌ی رۆشنبیر.
له ئه‌نجامی كاركردنم له‌سه‌ر پرسی رۆشنبیران له گۆرانكارییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له ته‌وه‌ری په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و رۆشنبیر له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ، گه‌یشتینه ئه‌وه ئه‌نجامه كه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌ر رۆشنبیر و ئه‌كته‌ری رۆشنبیری به جۆرێك دیاریكردووه ، ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شبوونی ئه‌كته‌ری رۆشنبیری و رۆشنبیران و خۆیه‌كلاكردنه‌وه‌یان مامڵه كردووه ، ئه‌و ئه‌كته‌ره رۆشنبیرییانه‌ی كه دژی ده‌سه‌ڵاتن مامڵه‌ی ده‌سه‌ڵات جیاواز بوو له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتن .
په‌یوه‌ندییه‌كان هه‌ندێ جار له ئاستی پاشكۆبوونه ، یان تێكه‌ڵ به ناوزڕاندن و په‌لاماردانه ، یان نه ئه‌وان كاریان به پرۆژه‌ی سیاسیه و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه هه‌یه نه ده‌سه‌ڵاتیش كاریا به‌وانه‌وه هه‌یه .
ئه‌وانه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاتن نه هه‌ڵویستیان و گووتار‌و ره‌خنه وپێشنیارییهكانیان وه‌رده‌گیرێت ده‌سه‌ڵات ده‌رگای گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وان داخستووه ، له هه‌ندێ حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر گوێشیان بۆ بگرێت بۆ ئه‌وه‌یه ببێته چاودێرێك به‌سه‌رییانه‌وه نه‌وه‌ك و بیروبۆچوونه‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی سیاسیان هه‌ڕه‌شه بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتن و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌بینه‌وه ئه‌وان ده‌بنه زمانحاڵ و پارێزه‌ری ئه‌و حزبه ده‌سه‌ڵاتیش كاتێك گوێ بۆ ئه‌كته‌ری رۆشنبیری كه لایه‌نگیری حزبه‌كان و ده‌سه‌ڵات ڕاده‌گرێت له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیان و مانه‌وه‌یان له حوكم كردن .
پێم وایه ئه‌م دوو جۆره ئه‌كته‌ره ناوكه‌ونه ناو بازنه‌ی ڕۆشنبیر ، لێره ئه‌كته‌ری رۆشنبیریم به‌كارهێناوه ، چونكه ئه‌كته‌ری رۆشنبیری جیاوازه له رۆشنبیر ، (هه‌موو ئه‌كته‌رێكی ڕۆشنبیری مه‌رج نیه رۆشنبیر بێت ، به‌ڵكو ئه‌وان توێژێكن له گێڵگه‌ی ڕۆشنبیری كۆمه‌ڵگه‌دا ) هه‌ریه‌كێكیان به جۆری ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی به‌شداری ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن كاتێك كه ده‌گاته ئاستی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی نێوان ئیلتزامی سیاسیان و ئیلتزامی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیان به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵ بپارێزن ئه‌وكات له ناو بازنه‌ی” رۆشنبیر” دایه. چونكه ئه‌ركی رۆشنبیر ره‌خنه گرتنه له واقیعی دواكه‌وتوو ئه‌و واقیعه‌ی كه سه‌روه‌ری مرۆڤ ناپارێزیت و مافی پێشیل ده‌كات.
هه‌ندێ له‌و كه‌سایه‌تیه رۆشنبیرییانه‌ی كه گێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان بوون پێیان وابوو ” ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حزبی كوردی رۆشنبیری ناوێ ، به‌ڵكو كه‌سێكی ده‌وێت پروپاگه‌نده‌ی بۆ بكات ، كادیریكی ئیعلامی ده‌وێت ده‌زگاكانی راگه‌یاندن میدیاكانی بۆ به‌رێوه‌ببات به‌و شێوه‌ی كه حزب ده‌یه‌وێت ، رۆشنبیری سه‌ربه‌خۆی و ره‌خنه‌گری ناوێت ، به‌ڵكو كۆیگرێكی پروپاگهندهكاری ده‌وێت”
پێم وایه ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ی كه پێیان ده‌ڵین رۆشنبیر له نێو دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حیزب كار ده‌كه‌ن بوونه‌ته فه‌رمانبه‌ری حیزبی ، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری له‌و جۆره ئه‌كته‌رانه به‌ناوی رۆشنبیر بۆ خۆی دروست كردووه.
لێره‌دا گرنگه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیروڕا جیاجیاكان بێت و هه‌ر رۆشنبیرێك یان ئه‌كته‌رێكی رۆشنبیری به ده‌ر له ئایدیۆلۆجیا سیاسی یاخو پێگه‌ی سیاسی یان سه‌ربه‌خۆ گوێ بۆ بگردرێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی گوێ له هه‌موو ئه‌و مه‌عریفانه وه‌ربگرێت كه عقڵانین و پرۆژه‌ی عه‌قڵانین بۆ ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی رۆشنبیرانیش له‌پشت عه‌قڵیه‌تی سیاسیه‌وه بێت بۆئه‌وه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر شێواز و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه دا هه‌بێت.
په‌یوه‌ندی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان له دۆخێك بۆ دۆخێكه‌وه ده‌گۆردرێت ، له سه‌رده‌می رژێمی به‌عس رۆشنبیران له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان دژی رژێمی به‌عس ده‌كرد له پێناو ئازادكردنی خه‌ڵكی كوردستان له ژێر ده‌ستی رژێمی به‌عس ، به‌ڵام دوای ئازاد كردن هه‌رێمی كوردستان ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌شێوه‌یه‌كی ڕادیكال ده‌گۆردرێت ، په‌یوه‌ندییه‌كان كاتیگۆر ده‌كرێت به گوێره‌ی هه‌ڵویستی رۆشنبیر و ئه‌كته‌ری رۆشنبیری ، ئه‌و رۆشنبیر و ئه‌كته‌ری رۆشنبیرییانه‌ی كه ره‌خنه له ده‌سه‌ڵات ده‌گرن په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان گرژ ده‌بێت.
ئه‌وان پێیان وایه كه عه‌قڵیه‌تی سیاسی كۆن ناتوانێت حكومه‌تی ئه‌لكترۆنی به‌رێوه‌ببات ، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ركرده سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدا كه ڕۆڵی پلاندانان و جێبه‌جێكردن ده‌بینن و كه‌متر بڕوایان به شاره‌زایی و پسپۆری هه‌یه، بۆیه پاشماوه‌كانی عه‌قڵیه‌تی شۆرشگێری و مه‌یلی تاكڕه‌وانه و گه‌نده‌ڵی و مۆدیلی باڵا ده‌ستی حزبی له‌بواری به‌رێوه‌بردن و دانانی كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای حزبایه‌تی و میزاجی شخصی و خزمایه‌تی به‌ربه‌ستن ده‌بێت له‌به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی سیاسی له هه‌رێمی كوردستاندا .
له روانگه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و رۆشنبیرانه‌ی كه به‌شێك بوون له كێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌مان ، ئه‌و رخنهنانهن كه ئه‌مرۆ له ده‌سه‌ڵاتیان ده‌گرت بریتی بوون له :
• -ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته نیه گوێ بۆ هه‌موو رۆشنبیرێك یان ئه‌كته‌ری رۆشنبیر به جیاوازی بیر وڕای سیاسیان یان بێلانهییان رابگرێت ، ئه‌گه‌ر گوێش ڕابگرێت بۆ ئه‌وانه ده‌گرێت كه لایه‌نگیری ده‌سه‌ڵاتن ، یان گوێ له رۆشنبیران یان ئه‌كته‌ری رۆشنبیری ده‌گرێت نه‌ك له پێناو په‌یامی عه‌قڵانی و كاركردن به بیروڕاكانیان به‌ڵكو بۆ چاودێركردنیان نه‌وه‌ك مه‌ترسی بێت بۆ سه‌ر هێزی ده‌سه‌ڵات.
• مانه‌وه‌ی عه‌قڵیه‌تی كۆنه له به‌رێوه‌بردن و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو بواره‌كانی به تایبه‌تی له به‌رێوه‌بردنی سیسته‌می سیاسی و نه‌بوونی پسپۆری لێهاتووی له بوونیاد و دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه و دابه‌ش نه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و شاره‌زای ئه‌مه‌شیان بۆ كه‌می هوشیاری سیاسی گه‌رانده‌وه
• ده‌سه‌ڵات ئه‌و معریفه‌ی ده‌وێت كه بتوانێ پروپاگه‌نده‌ی بۆ بكات
• پێویستی بوون به ” هێز ” له جیاتی عه‌قڵ
• رۆشنبیران له‌و بروایه‌ن كه ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان رێچكه‌ی دامه‌زراوه‌ی وه‌رنه‌گرتووه بۆیه پرۆژه و عه‌قڵی رۆشنبیر له پشت حكومه‌ت و كاری به‌ڕێوه‌بردن و ده‌سه‌ڵاته‌وه نیه ، به‌ڵكو له‌سه‌ر میزاجی شخصیه و حزبی به‌رێوه ده‌چێت
• دیدی حزب بۆ رۆشنبیر وه‌كو ئامرازێك بۆ پروپاگه‌نده و دابه‌شبوونی رۆشنبیران به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن و به‌كارهێنانی رۆشنبیران له ململانێ سیاسیه‌كان.
• هه‌روه‌ها نه‌بوونی سیسته‌مێكی یهكسانخوازه كه تێدا هه‌موو هاوڵاتیان له ماف و ئه‌ركدا یه‌كسانبن و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی له بواری به‌رێوه‌بردنی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له به‌رێوه‌بردن .
هه‌ر بۆیه‌ش وه‌كو له بۆچوونی به‌شێك له‌وانه‌ی كه له كێڵگه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ماندا بوون ، بۆمان روونبووه كه كۆمه‌ڵێك هۆكار له پشت دروستبوونی ئه‌و بۆشاییانه‌ن كه له نێوان رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات دایه ، گه‌یشتین ئه‌و كه له هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و بۆشاییه له نێوان رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن زیاتر فراوانتر ده‌بێت وه‌ك له‌وه‌ی رۆشنبیرانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتن ، پێمان وایه ئه‌گه‌ر گفتوگۆی كراوه‌و دیموكراسیانه له نێوان رۆشنبیران به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌تایبه‌تی هه‌بێ ئه‌وا چوارچێوه‌ی ئه‌و بۆشاییانه كه‌متر ده‌بێته‌وه .
په‌یوه‌ندیی نیوان رۆشنبیر و ده‌سه‌لات له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كاته ته‌ندروست ده‌بێت كه دیالۆكی راستگۆییانه له نێوان رۆشنبیران به جیاوازی بیروڕایان و هه‌ڵویستیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و حزبه سیاسیه‌كان دا هه‌بێت.
بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست دروست بێت گرنگه رۆشنبیران به‌شداری له بڕیاره سیاسیه‌كاندا بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتیش به جیاوازی بیر‌و رایان له خۆیان نزیك بكاته‌وه به مه‌به‌ستی به عقڵانی كردنی سیاسه‌تی مه‌ده‌نیانه له به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات ، له هه‌مانكاتدا رۆشنبیرانیش ده‌توانن رۆڵی خۆیان بگێرن.
له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌مان گه‌یشتینه ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی بۆشایی نێوان رۆشنبیر و ده‌سه‌ڵات له‌وه‌وه هاتووه
1- تێوه‌گلاندنی سیاسه‌ت له هه‌رێمی كوردستان له حوكمی كلیبتۆكراتی واتا “چه‌ته‌سالاری” و گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له كاروباری ئیدارییدا .
2- مۆنۆپۆڵكردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن نوخبه‌یه‌كی سیاسی یه‌كجار بچوك كه هه‌موو سیفه‌تێكی دیموكراسیانه‌ی له سیاسه‌ت سه‌ندۆته‌وه .
3- رۆشنبیران ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆیان ئه‌نجام ناده‌ن و ده‌چنه شه‌ڕی سیاسیه‌كانه‌وه و ره‌خنه به‌جێدێڵن و وه‌ك ئۆپۆزیسیۆنێك ره‌فتار ده‌كه‌ن ، ئه‌مه وا ده‌كات رۆشنبیرانی سه‌ربه‌خۆ بێلایه‌نی خۆیان له ده‌ست بده‌ن ، ئه‌گه‌ر رۆشنبیرێكی هه‌قیقی بێت له ئه‌ركی سه‌ره‌كی خۆی دوور ناكه‌وێته‌وه و ناچێته شه‌ڕی سیاسیه‌كانه‌وه ، بۆیه ئه‌م كه‌سانه زیاتر له ئه‌كته‌ری رۆشنبیریه‌وه نزیكن نه‌ك رۆشنبیر .
4- ناڕه‌زایی بوونی رۆشنبیران له مۆدیلی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌كان و ره‌خنه‌ی توندیان له نوخبه‌ی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتداران ، به‌شێ له رۆشنبیران به تایبه‌تی بێ لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو وه‌كو دوو ڕیانیان لێ هاتووه ئه‌وان ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌گرن و ده‌سه‌ڵاتیش لهڕیێ هه‌وڵی ناو زهراندن و په‌نابردنه به‌ر دادگا به‌رپه‌رچی به‌شێ له‌و هێرشانه ده‌دنه‌وه .
5- لاوازی پێكه‌وه ژیانی دیموكراتیانه ، واتا لاوازی كولتوری دیموكراتیانه و شێوازی گفتوگۆی نێوانیان له روو به‌رووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنیان .