Skip to Content

یەکی ئایار و ترسی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دوای سەت ساڵ  … وەستا سابیر

یەکی ئایار و ترسی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دوای سەت ساڵ … وەستا سابیر

Closed
by ئایار 2, 2017 General

یەکی ئایار و ترسی شۆڕشی ئۆکتۆبەر دوای سەت ساڵ لە دڵی بۆرژوازیدا ناڕەوێتەوە ، تا جیاوازی جینایەتی بمێنێت !
ئەوەی کە ڕۆشن و بەرچاوە لەسەر ئاستی گٶڕەپانی سیاسی جیهانی ئەوەیە کە چۆن بۆرژوازی جیهانی و سۆسیال دیمۆکراتەکانیان لە ڕیفۆرمیستە شەعبویەوی و میللی یەکان و کرێکاری یەکان و سەندیکا زەردەکانیان کە لە خزمەت سیستەمی سەرمایەداریدان ، دووای سەد ساڵ لە شۆڕشی ئۆکتۆبەر و ترس و لەرزی لە ناخەوەی بۆرژوازی لە شۆڕشی کرێکاران و کۆمۆنیستەکانیان وە ئەوە ش ئەبینین کە چۆن ئەم یادە تێکۆشەرانەیەی چینی کرێکار لە لایەن ئەوانەوە ئەبرێت بە ڕێوە و بە ڕوحییەتێکی شەرم ئاورەرو لیخنانە بۆ مارکسیزم و چینی کرێکار ، ، هەموو ئەمانە ئەبینین سەندیکا زەردەکانیان وبە فەرمانی بۆرژوازی خۆڵی ئاشتی و جەژنی خۆشی و هەڵپەڕکێ لە ناو کرێکاراندا ئەچێنن و بە هەناسەیەکی زەردی هەڵبزڕکاو ئاوڕ لەیەکتر ئەدەنەوە و بەدەوری یەکتردا خول ئەخۆن ، لەوە ئەچێت کە بەچینی کرێکار بڵێن ئێمە لە ئێوە بەتوانا ترین و شیاوترین لە ڕوی فیکریەوە بۆ بەرزکردنەوەی داواکارییەکانتان و ئارمەکانتان و دەوڵەتی ڕەفاه و خۆشگوزەرانیتان بۆ ئەهێنێن …. بۆرژوازی دەسەڵاتداری جیهانی لەم ڕۆژەدا هەموو سوپاو پۆلیس و دام ودەزگا جاسوسی یەکانی خۆی خستبووە کار بۆ کۆنتڕۆڵکردن و دەستنیشانکردنی هەر کارێکی تر ،
بێکاری و بە تایبەتکردنی کەرتی خزمەتگوزاری و شکاندنەوەی ئکامی قەیرانی سەرمایەداری لەسەر حیسابی سفرەی خاڵی کرێکاران و چەوساندنەوەی زیاتریان ، هەروەها شەڕو کوشتار و ئاوارەیی و ماڵوێرانی و کردنی هەموو پیرۆزیەکانی ژیانی مرۆڤ و مرۆڤایەتی بە قوربانی چاوچنۆکی کەڵەکەی سەرمایەو رژێمی سەرمایەدارای …
ئەمڕۆ کە لەهەموو ڕۆژەکانی تر توڕەو بێزارتر بووم لەم دەستێوەردانەی بۆرژوازی و کاتێک کە لە گەڵ چەند هاوڕێەکدا بەشداریمان کرد لەم مارشی یەکی ئایارەدا …
ڕاستە ئەم مارش و ڕێپێوانانە جێگە و کارکردی تایبەتی خۆی هەیە بۆ چینی کرێکار بەڵام پێویستە ئاڕاستە سیاسی یەکەی گۆڕانکاری بەسەردا بهێنرێت .
ئەو هێزو لایەن و کەسایەتیانەی کە بەخەباتی چینی کرێکار بۆ ژێرەو ژوور کردنی نیزامی سەرمایەداری نیگەرانن و خوازیاری فەوتان و نەمان بۆ کۆمۆنیزم و چینی کرێکار ئەخوازن ، ئەمانە هیچی تر نین تەنها بەشێکن لە م دامو دەزگاو هەلومەرجە بەربەرییەی کە بۆرژوازی جیهانی و دەوڵەتەکانیان بۆ زۆرینەی هەرە زۆری خەڵکانی کرێکار و زەحمەتکێش و دەستەنگی ئەم گۆی زەوی یە دروستکردووە ، وە چارەنووس و داهاتوی ئەوانیش لە گەڵ چارەنوس و داهاتووی بۆرژواو ئیمپریالیستەکانی جیهان بەیەکجار ئەچێتە زبڵدانی مێژووەوە .
بەروە مارشی شۆڕشگێڕانەی یەکی ئایار بۆ ڕوخاندنی بۆرژوازی !
بژی خەباتی چینی کرێکار بۆ سۆسیالیزمی نێونەتەوەیی!
و. صابر

Previous
Next
Kurdish