کچه هه‌ژاره‌كان خه‌ون به‌چییه‌وه ده‌بینن؟! ..نووسینی: ئه‌میل زۆلا وەرگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوانزه سه‌عات كاری كردووه، ته‌نها پانزه سه‌نتی وه‌كو كرێ ده‌ستكه‌وتووه. له ئێواراندا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه هه‌ژار و ناخۆشه‌كه‌ی. به‌سه‌ر شۆسته‌كه‌دا ده‌ڕوات، كه به‌هۆی سه‌رماوه بۆته یه‌ك پارچه سه‌هۆڵ. ئه‌ویش له سه‌رماندا هه‌موو گیانی ده‌له‌رزێت و ته‌نها یه‌ك شاڵی ته‌نكی ره‌شی به‌خۆیدا داوه و هه‌موو جله‌كانی كۆن و دڕاون، له‌شولارێكی لاواز و كزی هه‌یه، زۆر به‌هێمنی و كه‌ساسییه‌وه به‌سه‌ر شۆسته‌كه‌دا رێ ده‌كات، ده‌ڵێیت ئه‌و گیانداره له‌ڕ و لاواز و داماوانه‌یه، كه هیچ خاوه‌نیان نییه و به‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا به‌ره‌ڵابوون و له برساندا به‌دوای خواردندا ده‌گه‌ڕێن.
كچه‌كه زۆری برسییه، له یه‌كێك له چێشتخانه‌كاندا، پاشماوه‌ی خواردنی میوانه‌كانی، به‌نرخێكی هه‌رزان كڕیوه و له رۆژنامه‌یه‌كی پێچاوه و خستوویه‌تی ژێر باڵییه‌وه و به‌ره‌وماڵه‌وه ده‌ڕواته‌وه. كاتێك گه‌یشته‌وه باڵه‌خانه‌كه، به‌سه‌ر پلیكانه زۆره‌كاندا سه‌ركه‌وت بۆ سه‌ره‌وه بۆ كه‌لاوه‌كه‌ی.
ژووره‌كه‌ی كه‌لاوه‌یه‌ك بوو بۆ خۆی، مۆمێك كه به‌شی زۆری سووتابوو ته‌نها بنه‌كه‌ی مابۆوه، كه‌مێك كه‌لاوه‌كه‌ی رووناك ده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌ژێر ده‌رگاكه‌یه‌وه هه‌وایه‌كی سارد ده‌هات و گڕی مۆمه‌كه‌ی كه‌متر ده‌كرده‌وه و زۆرجاریش خه‌ریكبوو ده‌یكوژانده‌وه. سیسه‌م و كورسیی و مێزێكی كۆنیش له‌و ناوه‌دا بوون. ژووره‌كه‌ی هێنده ساردبوو، ئاوی ناو جامی خواردنه‌كه‌ش به‌ستبووی.
به‌په‌له خۆی خسته ناو سیسه‌مه‌كه‌یه‌وه و كۆمه‌ڵێك جله كۆنه‌كه‌ی به‌خۆیدا دا، به‌و هیوایه‌ی كه كه‌مێك گه‌رمی بێته‌وه. پاشان له‌به‌رده‌م مێزه‌كه‌دا دانیشت و جله كۆنه‌كانی له خۆی ئاڵاند. كه‌مێك نانی ره‌قی له دۆڵابه‌كه ده‌رهێنا و پاشان ده‌ستی كرد به‌خواردنی نانه ره‌قه‌كه و پاشماوه خواردنه‌كه‌ی ناو رۆژنامه‌كه. وه‌كو هه‌موو برسییه‌كیش، هیچ گوێی به شته‌كانی ده‌وروبه‌ری نه‌ده‌دا ته‌نها خواردن نه‌بێت. كاتێكیش تینووی ده‌بوو، ده‌چوو سه‌هۆڵه‌كه‌ی ده‌شكاند و كه‌مێك ده‌می ته‌ڕ ده‌كرد.
هه‌رچه‌نده ئه‌و هێشتا منداڵه، ته‌مه‌نی ناگاته هه‌ژده ساڵ، به‌ڵام سیماكه‌ی ته‌مه‌نی له‌وه زیاتر پیشان ده‌دا. شاڵ و قه‌مسه‌ڵه دڕاوه‌كه‌ی دانه‌كه‌ند، چونكه ناو ژووره‌كه‌ی زۆر ساردبوو، ده‌یویست خۆی گه‌رم بكاته‌وه، زوو زووش ده‌سته‌كانی له‌ناو جله‌كانیدا ده‌شارده‌وه، چونكه هه‌وایه‌كی سارد دێته ژووره‌كه‌یه‌وه و ده‌سته‌كانی ده‌ته‌زێنن.
گه‌ر له توانایدابووایه پێبكه‌نێت، ئه‌وا سیمایه‌كی زۆر جوانی ده‌بوو، هه‌موو جوانی و ناسكییه‌كانی له‌سه‌ر لێوه جوان و ته‌ڕه‌كانی ده‌رده‌كه‌وت و چاوه خۆڵه‌مێشه‌كانیشی ده‌بریسكانه‌وه. به‌ڵام ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی، لێوه‌كانی قڵیشاندبوو، هه‌موو جوانییه‌كی له ده‌ست دابوو، سیمایه‌كی زۆر غه‌مناكیی هه‌بوو، ده‌مامكێكی هه‌ژارانه ته‌واوی سیما جوانه‌كه‌ی داپۆشیبوو.
به‌چاوه هیلاكه‌كانییه‌وه، وه‌كو ئاژه‌ڵێكی برسی ده‌یڕوانییه خواردنه‌كه‌ی. دواتر سه‌یری پارچه رۆژنامه‌كه‌ی كرد، كه چه‌وری خواردنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا رژابوو، ده‌ستیكرد به‌خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی ناو رۆژنامه‌كه، كه چه‌ورییه‌كه‌ی به‌سه‌ردا رژابوو، له‌و كاته‌دا خواردنه‌كه‌ی له‌بیرچووه‌وه.
له رۆژنامه‌كه‌دا ئه‌م هه‌واڵه نووسرا بوو:
–له كۆشكی تپیله‌ری ئاهه‌نگێكی گه‌وره ساز كرا، تێیدا میوانێكی زۆر بانگهێشت كرابوون و بڕێكی زۆر خواردن و خواردنه‌وه‌یان خواردووه، كه وا ده‌خه‌مه‌ڵێنرێت بڕی نۆ هه‌زار شووشه شه‌مپانیا و سێ هه‌زار پارچه شیرینی و شه‌ش سه‌د كیلۆ گرام گۆشت و بڕێكی تری خواردن و خواردنه‌وه خواره‌وه‌ته‌وه.*
كاتێك كچه‌كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی خوێنده‌وه، زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد و دووباره سه‌یری هه‌واڵه‌كه‌ی كرده‌وه و له دڵی خۆیدا وتی: به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مجۆره كه‌سانه، به‌هۆی ئه‌م خواردنه زۆره‌وه قه‌ڵه‌وبوون.
به‌ڵام له‌پڕێكدا وه‌ستا و دووباره چاوی بڕیه‌وه رۆژنامه‌كه و ئه‌مجاره‌یان هه‌واڵی جلوبه‌رگی خانمه‌كانی خوێنده‌وه كه تێیدا هاتبوو:
–خاتوو ماتیرنیك عه‌زیه‌كی سپی له‌به‌ركردبوو، كه خه‌تێكی وه‌نه‌وشه‌یی تۆخی تێدابوو، هه‌روه‌ها ملوانكه‌یه‌كی گرانبه‌های له مل بوو، كه هه‌مووی ئه‌ڵماسێكی جوان و گرانبه‌هابوو، له دووره‌وه له ملیدا ده‌بریسكایه‌وه.
له‌وكاته‌دا كچه‌كه ته‌واوبێزاربوو، ده‌موچاوی غه‌مناكتر بوو، له دڵی خۆیدا پرسی:
بۆچی ژنانی تر ملوانه‌كی ئه‌ڵماسیان له مله و ئه‌میش ناتوانێت عه‌زییه‌ك بكڕێت تاوه‌كو گه‌رمی بێته‌وه؟
پاشان له خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه به‌رده‌وام بوو:
–خانمه ئیمپراتۆریش عه‌زییه‌كی سه‌وزی كاڵی له‌به‌ركردبوو، فه‌روویه‌كی سپیشی دابوو به‌سه‌ر شانه‌كانیدا، كه له كلكه رێوی دروستكراوه، پرچه‌كانی چه‌ند گوڵێكی خری سپیان له‌سه‌ربوو، كه ناوه‌ڕاستی گوڵه‌كانیشدا ئه‌ڵماسی بچووكی تێدابوو، ملپێچێكی ره‌شی جوانیشی له ملی پێچا بوو، كه گوڵی یۆنانی له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه و ئه‌وانیش ئه‌ڵماسی بچووكیان تێدابوو، كه به‌ملییه‌وه ده‌بریسكانه‌وه.
له رۆژنامه‌كه نووسرا بوو:
–ئه‌ڵماس، ئه‌ڵماسێكی زۆر، ئه‌و ئه‌ڵماسه زۆره‌ی كه به ملی ئه‌م ژنانه‌وه‌بوو، به‌شی بژێویی سه‌دان خێزانی برسی ده‌كرد.
كچه‌كه وازی له خوێندنه‌وه هێنا و له‌سه‌ر كورسییه كۆنه‌كه‌ی پاڵیدایه‌وه و خه‌یاڵاتی به‌ره‌و سنوورێكی دوور رۆیشت، كۆمه‌ڵێك فكری خراپ، مێشك و چاوه خۆڵه‌مێشییه‌كانی داگیركرد، چیتر هه‌ستی به‌سه‌رما و برسێتی نه‌ده‌كرد، بگره فكره‌ی شه‌ڕه‌نگێزی هه‌موو جه‌سته‌ی گه‌رم كرده‌وه و به‌سه‌ریدا زاڵبوو. پاشان چاوه‌كانی گه‌رم بوون و خه‌وی لێكه‌وت.
كاتێك له خه‌و هه‌ڵسا سه‌یرێكی ژووره ناشیرین و هه‌ژاره‌كه‌ی كرد و له دڵی خۆیدا وتی: كاركردن چ سوودێكی هه‌یه؟ چ سوودێك؟ من ئه‌ڵماسم ده‌وێت، ئه‌ڵماس…
بۆ به‌یانی به ئامانجی خۆی ده‌گات.
نووسینی : ئه‌میل زۆلا
وەرگێڕانی له عه‌ره‌بییه‌وه: ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
سه‌رچاوه:
امیل زولا. الفیچان و منتجات قصصیه اخری. ترجمتها عن الفرنسیه. دانیال صالح. مراجعه كاڤم جهاد. هیئه ابو ڤبی للسیاحه و الپقافه. مشروع الكلمه. الگبعه الاولی. سنه 2014، ابوڤبی. الامرات العربیه المتحده.
په‌راوێز
*جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئه‌م چیرۆكه له‌هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی» لو فیگارۆ» وه‌رگیراوه. كه له 29 یانوه‌ری 1870 بڵاوبۆته‌وه‌و دواتر ئێمیل زۆلا ئه‌م چیرۆكه‌ی لێدروستكردووه، جگه له‌وه‌ش پاشتریش هه‌ر ئه‌م هه‌واڵه ده‌بێته كرۆكی سه‌ره‌كی رۆمانی» چاوچنۆك» كه یه‌كێكه له‌رۆمانه جوانه‌كانی زۆلا.