
ئه‌ركی گه‌یاندن و زانیاری به‌خشینی هونه‌ری كاریكاتێر … هه‌ندرێن خۆشناو
Closed
- ئه‌ركی گه‌یاندن: كاریكاتێر وه‌كو نیگار بریتیه له یه‌كێك له شێوه‌كانی زمانی شێوه‌كاری، به‌مه‌ش ده‌بێته ئامرازێكی گه‌یاندن له نێوان هونه‌رمه‌ند و جه‌ماوه‌ر له لایه‌ك، و له نێوان رۆژنامه و خوێنه‌ر له‌لایه‌كی تر، و سێیه‌میش له نێوان كۆمه‌ڵه مرۆڤایه‌تیه جیاوازه‌كاندا.
هونه‌رمه‌ند به‌هۆی ئه‌و هێڵ و شێوانه‌ی كه پێشكه‌شی خوێنه‌ریان ده‌كات، باس له هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك و كارلێكردنێك و رووداوێك و دیارده‌یه‌ك ده‌كات، شتێكیان پێده‌ڵێت به‌ڵام به زمانی كاریكاتێره‌وه، به‌مه‌ش له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له گه‌ڵیاندا به زمانی تایبه‌تی خۆی، رۆژنامه‌ش له رێی كاریكاتێره‌وه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بێت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا، ئه‌گه‌ر هه‌ندێكیش ناڕازیبوون و پێیانوایه كه په‌یوه‌ندی هونه‌رمه‌ند له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا، هه‌ر هه‌مان په‌یوه‌ندی نێوان رۆژنامه و جه‌ماوه‌ره، ئێمه دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش له یه‌كه‌م ته‌ماشاكردنه‌وه وادیاره، كه‌چی له راستیدا وانیه، زۆرێك له رۆژنامه‌كان زۆرجار له رێی كاریكاتێره‌وه به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ده‌به‌ستن، به تایبه‌تی كاتێك له رێی بابه‌ته‌كانی تره‌وه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئه‌سته‌م ده‌بێت، له‌كاتێكدا كه بابه‌ته ئه‌ده‌بیه‌كان زۆر جار ناتوانن مه‌قه‌ستی چاو‌دێر تێپه‌ڕێنن، كه‌چی كاریكاتێر به زمانی تایبه‌تی خۆیه‌وه، ده‌توانێت ئه‌و مه‌قه‌سته تێپه‌ڕێنێت و بگات به خوێنه‌ر، بۆیه زۆرجار رۆژنامه‌كان هانا بۆ كاریكاتێر ده‌به‌ن وه‌كو ئامرازێكی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندن له‌گه‌ڵ خوێنه‌ردا.
گه‌یاندنیش له نێوان گه‌لان و كۆمه‌ڵه مرۆڤایه‌تیه‌كانی تره‌وه له رێی كاریكاتێره‌وه، له رێگای ناساندنی ئه‌و گه‌لانه به یه‌كتریه‌وه ده‌بێت، چونكه كاریكاتێر ده‌ربڕی په‌یكه‌ربه‌ندی ده‌روونی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و گه‌لانه‌یه، زۆرێك له نیگاره كاریكاتێرییه‌كان ئه‌و په‌یكه‌ربه‌ندییه به‌كاردێنن بۆ گه‌یشتن به گه‌لانه‌وه، ئه‌گه‌ر چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی گشتی هاوبه‌ش هه‌بێت له نێوان گه‌لاندا بۆ ورووژاندنی پێكه‌نین، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندی زیاتری هه‌یه، ئه‌و هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ی كه پێكه‌نین دێنێتهكایهوه له به‌رازیل، له به‌نگلادیش وانیه، زۆرێك له كاریكاتێره‌كان چیرۆكی میللی و په‌ندی پێشینان و دابونه‌ریت وه‌كو پاڵه‌وان و بابه‌تی خۆی به‌كاردێنێت، ئه‌مه‌ش رێ به كاریكاتێر ده‌دات بۆ تێڕوانینی به‌رهه‌می ده‌وڵه‌مه‌ند و ئه‌فراندنی گه‌لانی تر. - ئه‌ركی زانیاری به‌خشین: واباوه كه زۆرێك له كاریكاتێره‌كان زانیاریه‌ك به‌كاربێنن له‌وانه‌یه بۆ خوێنه‌ر نوێ بن، له‌وانه‌شه كه به ته‌واوه‌تی نوێ بن، یان بۆ خوێنه‌رێكی دیاركراو نوێ بن، كه به‌هۆی ئه‌م كاریكاتێره‌وه زانیاریه‌كی نوێی ده‌ست ده‌كه‌وێت، بۆ نمونه ئه‌و خوێنه‌ره‌ی كه گوێی له چیرۆكی سێ مه‌یمونه‌كه نه‌بووه (گوێم لێ نه‌بوو، نه‌مدیت، نه‌مگوت)، كاتێك كه خوێنه‌ره‌كه كاریكاتێری سێ پۆلیس ده‌بینێت، په‌نجه مۆری كه‌سێكیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌وانه‌یه كه‌سێكی گرنگیش بێت، دوای دیتنی كاریكاتێره‌كه، له مانای كاریكاتێره‌كه ده‌پرسێت، و ده‌زانێت كه هونه‌رمه‌نده‌كه ئه‌و چیرۆكه‌ی به‌كارهێناوه وه‌كو سیمبولێك، دوایی چیرۆكه‌كه ده‌زانێت، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كاریكاتێری (سه‌ندرێلا)، كه كاریكاتێریسته‌كه چیرۆكی سه‌ندرێلای به‌كارهێناوه بۆ ناساندنی كه‌سایه‌تیه سیاسه‌توانه‌كان، مه‌رجیش نیه كه‌وا ئه‌و زانیاریه‌ی كه خرایه سه‌ر زانیاریه‌كانی خوێنه‌ره‌وه له بواری ئه‌ده‌ب یان چیرۆكی میللی یان له بواری ئه‌فراندنه‌وه بێت به شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌وانه‌یه له بواری مێژوو یان پزیشكی یان ماتماتیك یان بوارێكی تر بێت، چونكه له‌وانه‌یه هونه‌رمه‌نده‌كه چه‌ند سیمبولێكی جیاواز له كاریكاتێره‌كانیدا به‌كاربێنێت، له‌هه‌ر بوارێك له بواره‌كانی چالاكی مرۆڤایه‌تی زانستی یان ئه‌فراندن یان بوارێكی دیكه بێت، ده‌توانین چه‌ندین نمونه‌ی دیكه‌ش بێنینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه‌ی كه خوێنه‌ر له دیتنی كاریكاتێره‌وه ده‌ستی ده‌كه‌وێت.
ئێمه لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه ناكه‌ین كه كاریكاتێریان تێدا به‌كاردێت وه‌ك ئامرازێكی گه‌یاندن، وه‌كو بواری وانه‌گوتنه‌وه و فێركاری، كه ئه‌و زانیاریانه ده‌چنه خانه‌ی ئه‌ركه‌كانی كاریكاتێره‌وه، به‌ڵكو قسه له‌سه‌ر ئه‌و زانیاریانه ده‌كه‌ین كه خوێنه‌ر به رێكه‌وت له كاریكاتێرێكدا ده‌ستی ده‌كه‌وێت، كه زۆرجار له باكگراوندی كاریكاتێرێكه‌وه به‌ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ نمونه ناوی كه‌شتیه ئه‌مریكاییه به‌شداربووه‌كانی یه‌كێك له شه‌ڕه ده‌ریاییه‌كانی نێوان كهشتگهلی به‌ریتانیایی و ئه‌مریكایی، ئامانجی سه‌ره‌كی له‌م كاریكاتێره‌دا گه‌یاندنی ئه‌و زانیارییه‌یه بۆ جه‌ماوه‌ر، به‌ڵكو له‌وانه‌شه كه هونه‌رمه‌نده‌كه بیری له‌م شته نه‌كردبێته‌وه، و ناوی كه‌شتیه‌كانی وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك به‌كارهێناوه، به‌ڵام خوێنه‌ر ناوی كه‌شتیه‌كانی به‌هۆی كاریكاتێره‌كه‌وه زانی.

هه‌ندرێن خۆشناو