تیۆره‌كانی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك، بۆ به كوردیكردنی ئاوازه بیانییه‌كان … د. مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن
كاره پڕداهێنانه‌كانی زیره‌ك كێلگه‌یه‌كی فراوانه به‌قه‌د فراونی كوردستان و پڕ ته‌مه‌نه به قه‌د ته‌مه‌نی داهینان .
زیره‌ك ئه‌و گێلگه‌یه‌یه ڕاسته ناسراوه و به‌رده‌وام باس ده‌كرێت، به‌ڵام، باسكردنه‌كان هێشتا زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان لێكۆڵینه‌ویی و زانستی نین، زانستی به قه‌د داهێنانی زیره‌ك، چۆن ژیان و كه‌سایه‌تی و هونه‌ر و مێژووی زیره‌ك ڕه‌نگاو ڕه‌نگێكی تاوسییه،هه‌موو ره‌نگه‌كانی تێدایه و ره‌نگه‌كانیش به‌رده‌وام له گۆڕان و نوێ بوونه‌وه دان، ئێمه پێشترله چه‌ند نووسێنێكدا داوای زانستی (زیره‌كناسیی) و دامه‌زراندنی (نێوه‌ندی زیره‌كناسیی) و كاری (به‌ره‌و زیره‌كناسیی) مان كردووه، له‌م داویانه‌دا مه‌به‌ستمانه:
یه‌كه‌م : دامه‌زراندنی (نێوه‌ندی زیره‌كناسیی)، له‌و نێوه‌نده‌دا هه‌موو ئه‌و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌رانه كۆببنه‌وه، به‌رده‌وام به به‌رنامه‌ی زانستییه‌وه كار له‌سه‌ر لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی ژیان و كه‌سایه‌تی و هونه‌ری زیره ك بكه‌ن.
دووه‌م:له (به‌ره‌و زیره‌كناسیی) دا، مه‌به‌ستمانه هه‌موو به‌ڵگه ده‌نگیی و وێنه‌یی و ڤیدیۆیی و وێنه‌ی فۆتۆگرافی و نووسراو و نه نووسراوكانی زیره‌ك كۆبكرێنه‌وه و پۆلین بكرێن و به پێی زه‌مه‌نی ژیان و قۆناغه‌كانی هونه‌ری زیره‌ك ڕیزبه‌ند بكرێن و بخرێنه به‌رده‌ستی لێكۆڵه‌ران و نووسه‌رانی زیره‌كدۆست .
سێیه‌م: كاركردن بۆ دروستكردنی (زانستیی زیره‌كناسیی)،ئه‌مه‌ش پاش لێكۆڵینه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی لایه‌نه جۆراو جۆره‌كانی ژیان و هونه‌ری زیره‌ك و گه‌یشتن به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی زیره‌ك له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ئه‌م زانسته دروست ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێك توانیمان ئه‌م كارانه بكه‌ین، ئه‌وكاته كورد كه‌وتووه‌ته سه‌ر ڕیگای ڕاستی ڕیزگرتن له كه‌سایه‌تی و هونه‌ری زیره‌ك، ئه‌و كاسایه‌تی و هونه‌ره‌ی پێویست به تیۆری تایبه‌ت ده‌كات بۆ ناسین و تێگه‌یشتنی هونه‌ر و داهێنانه‌كانی، ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین، ئێمه كه ده‌نووسین: تیۆره‌كانی زیره‌ك له به كوری كردنی ئاوازه بیانیه‌كان، مه به‌ستمان ئه‌وه نییه ده‌قی نووسراوی تیۆره‌كانی زیره‌ك-ت بخه‌ینه به‌رده‌ست، یان ئه‌و تیۆره به نووسین هه‌بن، به‌ڵكو ئێمه به دوای به‌كارهێنانی ئه‌و تیۆره‌دا ده‌گه‌ڕێین له نێو گۆرانیه‌كانی دا كه زیره‌ك به‌و توانا بێ سنووره‌ی كه خۆی هه‌یه‌تی و له كاره داهێنانه هونه‌ریه‌كانی دا كردوویه‌تی، واته تیۆره‌كه‌ی له نێو كاره پر داهێنانه‌كانیدا ده‌دۆزریته‌وه .
ئه‌مڕۆكه‌ش به بۆ نه‌ی یادی (47 ساڵه‌ی كۆچی دوایی زیره‌ك)، ده‌رگایه‌كی تازه به‌سه‌ر جیهانی ناسینی زیره‌كدا ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه دان به‌وه دابنێم كه من پسپۆری موزیك و ده‌نگ و ئاواز نیم و هیچ شاره‌زاییه‌كی زانستیانه‌م له خوێندنه‌وه‌ی نۆته و له زانستی ئه‌م بابه‌تانه‌دا نییه، بۆیه من له‌ڕووی تیۆرییه‌كی ئه‌ده‌بییه‌وه قسه له‌م بابه‌ته ده‌كه‌م و بواره پسپۆرییه‌كه بۆ زانا و شاره‌زایانی موزیك و ئاواز و دڵسۆزانی زیره‌ك به جێ ده‌هیڵم.
من لێره‌دا وه‌ك كه‌سێكی زیره‌كدۆست و گوێگری به‌رده‌وامی ده‌نگی زیره‌ك و كه‌میك شاره‌زا له ژیان و كه‌سایه‌تی زیره‌ك، باس له تیۆره‌كانی به‌كوردیكردنی ئاوازه بیانییه‌كانی ده‌كه‌م و هه‌وڵ ده‌ده‌م ڕێگاكه كه‌مێك خۆش بكه‌م و له نێو گۆرانیه‌كانیدا هێڵی تیۆره‌كان ده‌دۆزمه‌وه و ده‌یخه‌مه به‌ر ده‌ستی مامۆستا پسپۆره‌كان و هیوادارم ئه‌وان به‌شه كارهكییهكهی ئه‌م تیۆره ته‌واو بكه‌ن .
تایبه‌تمه‌ندیی گۆرانییه‌كانی زیره‌ك
زیره‌ك ژماره‌ی گۆرانیه‌كانی تا ئێستا به ته‌واوی نه‌زانراوه، دوا ژماره كه نێوه‌ندێكی كه‌لتوری له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوی كردۆته‌وه (3623) گۆرانییه، هه‌رچه‌نده پێم وانییه ئه‌م ژماره‌یه‌ش ژماره‌یه‌كی جێگیر بێت، به‌هه‌رحاڵ ساغ كردنه‌وه‌ی ژماره‌ی گۆرانییه‌كانی زیره‌ك كارێكی زۆر زه‌حمه‌ته، له به‌ر ئه‌م هۆیانه:
یه‌كه‌م: شوێنی تۆماركردنی زیره‌ك له دوو وڵاتی داگیركه‌ری ئێران و عیراق دا‌و له ئێستگه‌كان و ئاهه نگه جه‌ماوه‌ریه‌كان و دانیشتنه تایبه‌ته‌كاندا، هێنده زۆر و هێنده په‌رتن، به هیج كه‌س له داهاتووێكی زوودا كۆناكرێنه‌وه .
دووه‌م: هه‌ندێ له گۆرانیه‌كانی زیره‌ك له ناوچوون به هه‌ر هۆیه‌ك بێت،به‌ده‌ستی ئه‌نقه‌ست یان به‌هۆی بێ كه‌سی و بێماڵی و بێ ئه‌رشیفی زیره‌ك له زۆركاتی ژیانیدا.
سێیه‌م: هه‌ندێ ئاهه‌نگ و گۆرانی زیره‌ك بۆ كه‌سانی تایبه‌ت و له ماڵان تۆماركراون، ئه‌م خاوه‌ن ماڵانه وا ده‌زانن و لایان وایه كه ژه‌مه خواردنێكان داوه‌ته زیره‌ك، ئیتر ئه‌م گۆرانیانه هیچ مافێكی زیره‌كی به‌سه‌ره‌وه نه‌ماوه بڵاویان ناكه‌نه‌وه.
من به هۆی ئه‌و به‌رده‌وامی و ته‌مه‌نه درێژه‌ی كه له منداڵییه‌وه گوێ له گۆرانییه‌كانی زیره‌ك ده‌گرم، ده‌توانم داهێنانه‌كانی به سه‌ر ئه‌م چه‌ند خاڵه دابه‌ش بكه‌م:
-1ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه به شیعر‌و ئاواز هی خۆیه‌تی .
-2ئه‌و گۆرانیانه كه شیعره‌كان شیعری شاعیرانی ناسراوی كوردن و ئاوازی زیره‌كه .
-3ئه‌و گۆرانییه فۆلكلۆریانه‌ی كه زیره‌ك له هه‌موو ناوچه‌و زار و بنزاره كوردییه‌كان وه‌ریگرتووه و به شیعر‌و ئاوازه‌وه گۆڕانكاری تێداكردووه .
-4ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه له میلله‌تانی تر وه‌ریگرتووه و گۆڕانكاری له شیعر‌و ئاوزهكاندا كردووه.
-5ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه ته‌نیا ئاوازه‌كه‌ی له میلله‌تانی تر وه‌رگرتووه و گۆڕانی تێداكردووه و به شیعری خۆی یان به شیعرێكی تری فۆلكلۆر یان شیعری شاعیران گوتوویه‌تی.
-6ئه‌و گۆرانییانه‌ی كه شیعره‌كه هی شاعیرانی كورده و به ئاوازێكی بیانی به گۆڕانكاریه‌وه تۆماری كردووه .
-7ئه‌وگۆرانییه‌ی كه ئاوازی كه‌سانی تره و به شیعری خۆی یان شیعری شاعیرانی تر و به شێوه گوتنی خۆی گوتوویه‌تی .
-8زیره‌ك له گوتنی هه‌موو جۆره گۆرانیه‌كاندا هونه‌رێكی زۆری نواندووه، چ وه‌ك شاعیر و چ وه‌ك ئاوازدانه‌ر و چ له گوتنه‌وه‌یدا،گۆرانییه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندو خۆش و جوان كردووه، له ئاوازدا به تێكه‌ڵكردنی ده‌نگی بڕگه‌یی و بڕگه‌ی مانادار و وشه‌ی جوان و پاش و پێشكردنی وشه و كورته ڕسته و نیوه ڕسته و به‌ئاوازی پڕ له ڕازاندنه‌وه دا، زیره‌ك ئه‌و هونه‌ره‌ی له‌گه‌ڵ ئاوازه‌كانی نواندووه، به هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ شیعریشدا ئه‌مه‌ی كردووه .
-9زیره‌ك له ئاوزو شێوه‌ی گوتنی خۆیدا هێنده ده‌وڵه‌مه‌نده، به‌شێكی زۆری له هه‌موو جۆره گۆرانیهكان به زیاتر له ئاوازێك و زیاتر له شێوه گوتنیك گوتووته‌وه .
كه‌سایه‌تی هونه‌ریی زیره‌ك
هه‌موو ئه‌و تیۆره جۆراو جۆرانه‌ی كه كه‌سایه‌تی داهێنه‌ر ده‌خه‌نه به‌ر تیشكی لێكۆڵینه‌وه، ناتوانن به‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی كه تائێستا كردوویانه، كه‌سایه‌تی داهێنه‌رانه‌ی زیره‌ك به‌ته‌واوی بخوێننه‌وه، چونكه زیره‌ك به‌ڕاستی كه‌سێكی جیایه، جیا له هه موو داهێنه‌ران، هه‌ر بۆیه پێویست ده‌كات به تیۆری داهێنهرناسیی نوێ و تایبه‌ت، لێكۆڵینه‌وه له كه‌سایه‌تی و هونه‌ری تایبه‌تی زیره‌ك بكه‌ین، لێره‌دا ده‌مه‌وێ باسی چه‌ند خاڵێك بكه‌م كه (د.محه‌مه‌د ئه‌كره‌م ئهلعهدلونی) له باسی داهێنه‌راندا باسیان ده‌كات و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندانه‌ی زیره‌ك ده‌گونجێن”
یه‌كه‌م: داهێنه‌ر توانایه‌كی به‌رزی هه‌یه بۆ بیركردنه‌وه و نوێكاری خۆشیده‌وێ .
دووه‌م: توانای خۆ گونجاندنی به‌په‌له‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان.
سێه‌م: زۆر پشت به هه‌ست و مه‌شاعیره‌كانی خۆی ده‌به‌ستێت .
چواره‌م: بڕوای به خۆی هه‌یه، هه‌ست ده‌كات ده‌توانێت داهێنانه‌كان جێبه‌جێ بكات.
پێنجه‌م: حه‌ز به كاری سه‌ركێشی ده‌كات و له ڕۆتین بێزاره.
شه‌شه‌م: ئاره‌زوی گه‌شت و گه‌ڕانی زۆری هه‌یه .
حه‌وته‌م : به‌ڕه‌وشته، به‌ڵام قسه له‌ڕووه و سه‌ربه‌خۆیه و كه‌یفی به‌ده‌سه‌ڵات و توندوتیژی نایه.
هه‌شته‌م : خۆڕاگر و پشو درێژه به‌رامبه‌ر گه‌له كۆمه‌كی و غه‌در.
نۆیه‌م: به‌رامبه‌ر تاقیكردنه‌وه مرۆییه‌كانی ده‌ورو به‌ر و جیهان كراوه‌یه .
ده‌یه‌م: له‌كاتی داهێناندا هه‌ست به دڵخۆشی و ئاسوده‌ییه‌كی زۆر ده‌كات .
یازده‌هه‌م:چێژی زۆر له‌جوانییه‌كان ده‌بینێ .
ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌و زۆری تریش له كه‌سایه‌تی زیره‌ك دا كۆبوو بوونه‌وه‌و زیره‌كیان كردبوو به‌و داهێنه‌ره‌ی كه ئاستی داهێنانی به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی گه‌یاندۆته شوێنێك كه تا ئێستا هیچ داهێنانێك پێی نه‌گه‌یشتووه .
به بوونی ئه‌م خاڵانه و زۆر خاڵی تریش زیره‌ك هێشتا له‌ده‌ره‌وی هه‌موو تیۆره‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و خاوه‌نی كه‌سایه‌تی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ری خۆیه‌تی و ته‌واوی خاڵه‌كانی داهێنانی زیره‌ك و زیره‌ك له هه موو داهێنه‌رانی تر جیا ده‌كاته‌وه ،
هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك
-1ئهلف و بێی هیچ جۆره خوێندنێكی نه‌خوێندووه ونهیزانیوه بنووسێ و بخوێنێته‌وه، زیره‌ك خۆی له چریكه‌ی كوردستان ده‌نووسێ ( هاونیشتمانی خۆشه‌ویست، خۆتان ئه‌زانن كه من له كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕاوه‌دا، ته‌نیا زمانم كاری كردووه، له پێنووسدا، خاتو میدیای زه‌ندی هاوسه‌رم، یارمه‌تی داوم).
-2زیره‌ك ده‌رچووی هیچ قوتابخانه‌یه‌كی دیار و ناسراوی هونه‌ری و نا هونه‌ریی نییه.
-3زیره‌ك بۆ فێربوونی هونه‌ره‌كه‌ی له هیچ نێوه‌ندێك خول و ڕاهێنانێكی نه‌كردووه.
-4زیره‌ك شاگردی هیچ مامۆستایه‌ك نه‌بووه و ڕێچكه‌ی هیچ كه‌سێكی دیاری هه‌ڵنه‌گرتووه .
-5 زیره‌ك له ماڵێكی هه‌ژار ئه‌گه‌ربڵێین ماڵ، ژیاوه و له‌و ماڵه هه‌ر له‌منداڵییه‌وه ده‌رگای دۆزه‌خی به‌ڕوودا كراوه‌ته‌وه.
-6زیره‌ك له هه‌موو سۆزێكی دایك و باوك وخانوادهیی بێ به‌ش بووه،(كێ بێ بێ گه‌وره كه بهرهڵڵابێ، وه‌ك منی لێ دێ زه‌حمه‌ته چابێ).
-7زیره‌ك ژیانی خۆی له‌سه‌ره‌تاوه زۆر له‌ژێر سفره‌وه ده‌ست پێكردووه، قۆناغ به قۆناغ و جار له‌دوای جار، به كاره‌سات گه‌ڕاوه‌ته‌وه سه‌ر سفر و له‌ژیانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی خۆیدا (هه‌شت نۆ ساڵه بووم، بووم به عه‌مه‌له، لهكاركردنا زۆر ئه‌مكرد په‌له).
-8زیره‌ك ئه‌گه‌رچی به هۆی كه‌سایه‌تی لێهاتوویی خۆی و هونه‌ره به‌رزه‌كه‌ی دۆستی زۆر‌و گوێگری زۆرتر و هه‌واداری زۆری هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م دۆستانه له هاوكاری زیره‌ك دا كه‌م ده‌ست و سنوورداربوون، به‌پێچه‌وانه‌وه دوژمن و دژه‌كانی زیره‌ك ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارو ده‌زگا به‌د ناو و به‌دكاره كانی عێراق و ئێران بوون،هه ربۆیه به‌رده‌وام سێبه‌ری مه‌رگی به‌سه‌ره‌وه بووه، ده‌رگای به‌ندینخانه‌ی به‌ڕوودا كراوه‌بووه، ناحه‌زان له كه‌مین بوون بۆی، هه‌رئه‌وه‌ش بوو زیره‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ژیاندۆستی و كورد بوونه و عاشقه جوانییه‌ی خۆی، دواجار ناچار بوو به هه‌موو قه‌ناعه‌ته‌وه بڵێ: (هێنده‌م نه‌ماوه بمرم و بچمه ژێرگل و به‌شه‌ری كورد نه‌بینم) ئه‌و كورده‌ی زیره‌ك له ژیانه دۆزهخییهكهیدا به‌رده‌وام جوانترین ئاواز و خۆشترین مه‌قام و به‌رزترین شیعری گۆرانی زیره‌كانه‌ی به‌و په‌ڕی داهێنان و به‌و ئاسته به‌رزه‌ی داهێنان پێشكه‌ش كردوون و بولبول ئاسا ده‌یچریكاند و كه‌و ئاسا دهیقاسپاند وخه‌م و ئازاره‌كانی خۆی و میللهتهكهیی و مرۆڤایه‌تی به‌و په‌ڕێ شادیه‌وه به‌ده‌نگه زوڵاڵا و به ههشتییهكهی به هه‌رزانترین نرخ و هه‌ربه خۆڕایی ده‌به‌خشییه میلله‌ته‌كه‌ی و ده‌یگوت:(زۆر چاك ده‌زانم چۆنیان دڵ خۆش بكه‌م).
به‌ڵێ ؛ ئه‌و زیره‌كه كه ده‌وڵه‌مه‌ندترین هونه‌رمه‌ندی جیهان بوو له ڕووی ژماره‌ی به‌رهه‌می هونه‌ری و داهێنانه‌وه، دواجار له هه‌ژارترین ڕۆژه‌كانی دوا دوایی ژیانی به‌ده‌ستی شاگردانی ساواك ژههركوژ كرا‌و به ته‌مه‌نی په‌نجا ساڵ و شه‌ش مانگیه‌وه، به‌دڵی پڕ هیوا و به گه‌رووی پڕ له ئاواز‌و دڵه پڕ عه‌شقه كه‌یه‌وه، چووه سه‌ر كێوی ناڵه شكێن و فه‌رمووی (له‌پێش مه‌رگم چ فایده بێیته سه‌رگۆڕم و حهلواو سێڕۆژم بۆ چیه).
زیره‌ك كه‌مرد نه‌كاری هه‌بوو، نه پول و پاره‌یه‌كی هه‌بوو، نه خانوو ناو ماڵێكی هه‌بوو، هه‌ژار و زگورتێك بوو، له هه‌موو هه‌ژاران هه‌ژارتر، ئه‌و هه‌ژار و زگورته، ئێستا گه‌وره‌ترین و ده‌وڵه‌مه‌ندترین و به‌رزترین هونه‌رو داهێنانی بۆ به‌جێهێشتووین.
كه‌سایه‌تی هونه‌رمه‌ندانه‌ی زیره‌ك
زیره‌ك هه‌ر به سروشتی كه‌سێكی لیهاتوو زیره‌ك و زانا بوو،جگه له لێهاتوویی هونه‌ریی هه‌ر كارێكی تری به ناچاری و له‌به‌ر برسییه‌تی كردبێ، سه‌ركه‌وتوانه كردوویه‌تی، میرزا كه‌ریم خۆشناو له باره‌ی زه‌وق و كاری زیره‌ك له جوانكردنی كانی مه‌لا ئه‌حمه‌د ده‌نووسێ: (سه‌یرم كرد ئه‌و چایخانه پیس و پۆخڵ و ناشیرینه، بووه به گازینۆیه‌كی خۆش و پاك و خاوێن و سپی كاری و چیمهنتۆكراو، ههرحهز ئه‌كه‌ی لێی دانیشی).
هه‌رئه‌و زیرهكیهش چاو و گوێ و هه‌ست و بیرێكی پانۆڕامایی پێدابوو، هه‌رله منداڵییه‌وه هه‌رچی ده‌بینی و ده‌بیست له مێشك و دڵیدا تۆمار ده‌بوو، جا له برسییه‌تیدا بوابه یان ده‌ربه‌ده‌ری، له به‌ندیخانه بوایه یان ئاواره‌یی، ساغ بوایه یان نه‌خۆش، هه‌رچی ده‌بیست و ده‌بینی ده‌بوون به زه‌خیره‌ی داهێنانه‌كانی.
له نێو ئه‌م هه‌موو به‌د به‌ختی و چاره ڕهشیهیدا چاوێكی جوانبین و دڵێكی گه‌شبین و ئاره‌زوویه‌كی له بن نه‌هاتووی هه‌بوو، هه‌تا بڵێی عاشقی ژیان بوو، عاشقی جوانی و ئافره‌ت بوو، عاشقی كورد و كوردستان بوو، عاشقی سروشته جوان و ڕه‌نگا و ڕه‌نگه‌كه‌ی كوردستان بوو، زۆر عاشقی هونه‌ر و ده‌نگخۆشی بوو، هونه‌رمه‌نده مه‌زنه كانی خۆش ده‌ویست و باسی گه‌وره‌یی ده‌كردن، له كاسێتی ئه‌بو سه‌باح ده‌فه‌رمووێ ؛ (عه‌لی مه‌ردان به‌رزه ، كورد قه‌دری نازانی من قۆنده‌ره‌كانی ده‌خه‌مه سه‌ر چاوم)، هه‌تا بڵیی شاره‌زای ئاواز‌و كه‌لتوری كوردی بوو، به هه‌موو زار و بنزار و فۆلكلۆریهكانهوه، هه‌ر ئاوازێكی ببیستایه، ئاوازی ناوچه‌یه‌ك له ناوچه‌كانی كوردستان بوایه یان ئاوازی میلله‌تانی ده‌ورو به‌ر، چۆنی بویستایه، وای ده‌گۆڕی و ده‌سكاری ده‌كرد و ده‌یكرد به (ئاوازی زیره‌ك) انه، سه‌یركه‌ن چ هونه‌رمه‌ندێك هه‌یه ئاوا به جوانی و سه‌ركه‌وتوویی، شێوه زار گۆڕیی و زمانگۆڕی و ئاوازگۆڕی بكات، له نێوان بنزارو شێوه‌زاری كوردی و زمانه‌كانی كوردی و فارسی و توركی و ئازه‌ری و عه‌ره‌بیدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ له‌نگی و ناڕیكی و هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، له ڕووی گوتن و ئاواز و ده‌ربڕینی ووشه و ڕسته‌كانی هونه‌ری و ئاواز و زانستی زار و زمانه‌وه، له گۆرانی گوتندا زیره‌ك زمانڕهوانترین گۆرانیبێژه كه ووشه‌كانی جوان و ده‌وڵه‌مه‌ند و گه‌رم و شیرین ده‌كات .
زیره‌ك و مۆسیقا
زیره‌ك له ژێر ناوی (هونه‌ر و مۆسیقا) به شیعر زۆر پسپۆڕانه له (چریكه‌ی كوردستان) ی خۆیدا باسی هونه‌ر و مۆسیقا و ئامێره موزیكییه‌كان و جۆری ده‌نگیان و كاریگه‌ریان له سه‌ر گوێگر ده‌كات، ناوی زیاتر له چل ئامێری موزیك ده‌هێنێ و كه‌م و زۆر باسی مێژوو وڵات و نه‌ته‌وه‌كانیشیان ده‌كات و ده‌نووسێ:
مۆسیقا .. شه‌رته هاوڕازم تۆ بی
پاشی مردنیش ده‌مسازم تۆبی
مۆسیقا .. هه ر تۆی روح و گیانی من
مۆسیقا .. خۆشی بۆ ژیانی من
ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه زیره‌ك چ به هۆشیاری و زاناییه‌وه له‌گه‌ڵ موزیكا ژیاوه، سه‌یر بكه چۆن باسی یه‌ك به‌یه‌كی ئامیره‌كان ده‌كات:
(ته‌نبوور) نه‌جیبه،سه‌دای زۆر گه‌رمه
ده‌نگی مه‌حزوونه په‌رده‌ی له‌به‌رمه
(دووتار) و (گیتار)، شاگردی (سێ تار)
ده‌نگیان هێند خۆشه، له دڵ ده‌به‌ن بار
ده‌نگی (ماندۆلین) ،گرمه‌ی (ترۆمپێت)
ده‌تخاته خه‌یاڵ سواری ئه‌سپی كوێت
به‌مجۆره ناوی زۆر ئامێر ده‌هێنی كه تا ئێستاش له نێو ئه‌ده‌بیاتی موزیكی ئێمه‌دا، به‌م ڕوونی و شاره‌زاییه‌وه ناویان نابیستین چ جای 65 ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ، ئه‌مه‌ش بۆ زیره‌كی نه‌خوێنده‌وار ده‌چێته پاڵ داهێنان و زیره‌كی و شاره‌زاییه‌كه‌ی، جگه له باسی ئامیره‌كان و جۆری ئاوازیان و كاریگه‌ریه‌كانیان له‌سه‌ر دڵ و ده‌روونی گوێگر، ئه‌وا به شیعر نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌ش جارێكی تر زیره‌ك ده‌باته پاڵ ئه‌و شاعیرانه‌ی كه هونه‌ری شیعریاین بۆ فێربوون و زانست به تایبه‌تی زانستی موزیك به كارهێناوه .
ئه‌م شیعری (هونه‌ر و موزیك) یه‌ی زیره‌ك، ده‌قێكی گه‌وره و به‌رده‌سته بۆ به‌زانستی خوێندنه‌وه‌ی زانیاریه هونه‌ری و موزكییهكانی زیره‌ك و شیاوی ئه‌وه‌یه پسپۆڕانی موزیك به‌وردی و زانستییانه لێی بكۆڵنه‌وه و توانا و هوشیاری زیره‌ك له‌م ڕووه‌وه ده‌ربخه‌ن .
تیۆری زیره‌ك بۆ به كوردی كردنی ئاوازه بیانیه‌كان
هونه‌رمه‌ندیی زیره‌ك له ته‌نیا سنوورێكدا نه‌وه‌ستاوه، پێش ئه‌وه‌ی باسی به كوردی كردنی ئاوازه بیانییه‌كان بكه‌ین، واچاكه باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كه زیره‌ك ئاوازی زاراوه جیاجیا كوردیهكانیشی كردووه به (ئاوازی زیره‌كی) *1، چونكه زیره‌ك به‌ته‌واوی شاره‌زای ئاواز و كه‌لتوری هه‌موو ناوچه‌و زار و بنزاره كوردیه‌كان بووه و زۆریانی گۆڕیوه بۆ ئاوازی زیره‌كی، سه‌یركه:
*ئاوازی (لوڕی) دایه دایه وه‌ختی جه‌نگه..ی گۆڕیوه به ..(لایه لایه‌ت بۆده‌كه‌م، به‌ڵكم خه‌و بتباته‌وه)
*ڕه‌زیه ڕه‌زیه تۆم داره مێوی، له‌ئاوازێكی هه‌ورامییه‌وه وه‌رگرتوو.
*مه‌یرۆ مه‌یرۆ- ی له ئاوزێكی كرمانجی سه‌روو وه‌رگرتووه .
*فه‌له‌كه براینه فه‌له‌كه- ی له ئاوزی حه‌یرانی ده‌شتی هه ولێر وه‌رگرتووه و زۆری تریش، لێره‌دا پسپۆڕانی موزیك و ئاوازی كوردی ده‌تووانن، ئاوازه‌كانی ئه‌م گۆرانیانه‌و زۆری تری زاراوه كوردییه‌كان بدۆزنه‌وه و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان له‌ڕووی ده‌نگه موزیك و خوێندنه‌وه‌ی نۆته‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن و به‌راوردیان بكه‌ن له گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه زیره‌ك كردوویه‌تی و ئاوازه تازه‌كه‌ی لێ برهه‌م هێناوه .
ده‌توانین ئاوا هێلكاری بۆ بكه‌ین:
*ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئاوازه‌كه پێش ده‌سكاری زیره‌ك).
*ده‌ستنیشانكردنی تایبه‌تمه‌ندی ئاوازه‌كه‌ی زیره‌ك دوای ده‌سكاریه‌كه).
*دواتر سه‌یری ئه‌و گۆڕانكاریانه بكرێت كه زیره‌ك له ئاوازه‌كه‌دا كردوویه‌تی.
بۆ نموونه: چی لابردووه ؟ چی دهسكاریكردووه؟ چی زیاد كردووه؟.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و گۆرانیانه‌دا بكه‌ین كه زیره‌ك له ئاوازه جیاجیاكانی شێوه زاره جیاجیاكاندا كردوویه‌تی، له ئه‌نجامدا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه زیره‌ك له گه‌ڵ هه‌ر شێوه زارێك و ئاوازێك كردوویه‌تی و به كۆی ئه‌م گۆڕانكاری و لابردن و زیادكردن و ده‌ستكاری كردنه، ده‌گه‌ینه هێڵی تیۆره‌كه و بۆمان ڕوون ده‌بێته وه كه زیره‌ك له‌سه‌ر چ یاسایه‌كی موزیك داهێنانی له ئاوازه فۆلكلۆری و شێوهزارهكاندا كردووه .
تیۆری گۆڕانكاریی ئاوازه بیانیه‌كان
به گوێگرتن له ته‌واوی گۆرانیه‌كانی زیره‌ك، به‌تایبه‌تی ئه‌و گۆرانییانه‌ی ئاوازه‌كانیان له گۆڕان و ده‌ستكاری و زیادكردنی ئاوازه بیانیه‌كان كردوویه‌تی و ئاوزێكی زیره‌كی كوردی به‌رهه‌م هێناوه، به هه‌مان شێوه گۆڕێنی ئاوازه كوردی شێوه زاره جیاجیاكان، زیره‌ك ئاوازی میلله‌ته جیاجیاكانیشی گۆڕێوه و ئاوازی نوێ و زیره‌كیانه‌ی كوردی به‌رهه‌مهێناوه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیۆری ئه‌م داهێنانه‌ش دیسان پسپۆرانی موزیكی كوردی به‌تایبه‌ت و پسپۆرانی موزیك به گشتی ده‌توانن:
یه‌كه‌م: تایبه‌تمه‌ندیی كه‌لتور و ئاوازی هه‌ریه‌ك له‌و میلله‌تانه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه زیره‌ك ئاوازی لێ وه‌رگرتوون، وه‌ك فارس و تورك و ئازه‌ر و عه‌ره‌ب و ئه‌رمه‌ن و هیند و یۆنان و ئینگلیز‌و ڕوس و… تادوایی.
دووه‌م: ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ئاوازه تایبه‌ته‌ی بۆ نموونه كهزیرهك له فارسییه‌وه وه‌ریگرتووه.
سێیه‌م: ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و گۆرانییه‌ی تایبه‌ت له‌و ئاوازه فارسییه‌وه زیره‌ك دایهێناوه .
چواره‌م: زیره‌ك چی بۆ ئاواز‌و ده‌نگه‌كان زیادكردووه؟
پێنجه‌م: زیره‌ك چی له‌ده‌نگ وئاوزهكان لابردووه ؟
شه‌شه‌م: زیره‌ك له ده‌نگ و ئاوزهكه ده‌سكاری چی كردووه؟
حه‌وته‌م: دواجار زیره‌ك چ جۆره داهێنانێكی له‌و گۆرانییه‌دا كردووه؟
ئه‌گه‌ر پسپۆران به‌وردی و زاناییه‌وه ئه‌م كاره له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و زمانانه بكه‌ن كه زیره‌ك ئاوازی لێوه‌رگرتوون و داهێنانی پێكردووه، ده‌رده‌كه‌وێت زیره‌ك به چ سیستمێكی گۆڕانكاری له ئاوازه ده‌ستنیشان كراوه‌كان، ئه‌م هه‌موو داهێنانه مه‌زنه‌ی كردووه‌و ئاوازی كوردی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند و چالاك و نوێ كردۆته‌وه .
زانستی موزیكی ده‌روونی
گۆرانی گوتنی زیره‌ك فره ڕه‌هه‌نده، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بته‌وێ لێكۆڵینه‌وه له ئاوازی گۆرانیه‌كی زیره‌كدا بكه‌یت، ئه‌گه‌ر له چاوی زانستی ده‌روونناسی موزیكه‌وه لێی نهكۆڵیتهوه، ئه‌وا كاره‌كه‌ت نا ته‌واو ده‌بێت، چونكه زیره‌ك هه‌ر هه‌موو گۆرانییه‌كانی كاریگه‌ری ده‌روونیان به سه‌ره‌وه‌یه و ئه‌م كاریگه‌ریه‌ش هێزێكه له هێزه‌كانی داهێنانی زیره‌ك.
سه‌یركه له گه‌نجی و له‌شاری به‌غدادا ده‌ڵێ: (هه‌روه‌ك سه‌ماوه‌ر له گڕو له جۆشم خه‌ڵكی غه‌م ده‌كڕێ من غه‌م ده‌فرۆشم)، هه‌ر له‌و به‌غدایه هاوار ده‌كات (بێ كه‌سم له و به‌غدایه) كه‌چی له نه‌خۆشی و پیریداو له نه‌خۆشخانه ده‌فه‌رمووێ: (ساقی ئۆباڵی منت وه ئه‌ستۆ، دنیایه و وه‌سیه‌ت ئه‌كه‌م له لای تۆ، گه‌ر هاتوو مردم هه‌ر به‌مه‌ی بمشۆ، گریانم ناوی بۆم مه‌كه‌ن شێوه‌ن و ڕۆڕۆ، ئاخی پیریه‌تیم هێناوه شنۆ)، ئه‌م ڕسته كورتانه پڕاو پڕن له هه‌ستی ده‌روونی چه‌ند ڕه‌هه‌ند، (بێكه‌سی به‌غداو ئاخی پیریه‌تی شنۆ) به‌غداو گه‌نجی و ئاواره‌یی و بێ كه‌سی، شنۆ و ئاخی پیریی و نه‌خۆشی، ئه‌م ڕسته كورتانه پڕاوپڕن له هه‌ستی ده‌روونی گه‌رم و سارد‌و دژ به‌یه‌ك، كه‌چی هه‌ر ئه‌وه زیره‌كه ده‌توانێ له هه‌موو كاتێكدا و هه‌موو حاڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی جه‌سته‌یی خۆی بكات به‌هۆی داهێنان.
پێشتر گوتمان زیره‌ك به چاو و هه‌ستی پانۆڕامایی سه‌یری سروشت و كۆمه‌ڵ و ژیانی ده‌كرد، بۆ ئه‌و هه‌ر مرۆڤ هۆ نه‌بووه بۆ داهێنان، به‌ڵكو گڤه‌ی باو خوڕه‌ی ئاو و ده‌نگی مه‌ل و حیله‌ی ئه‌سپ و ده‌نگی قاز و باز و قومریش ئاواز و ده‌نگی سود لێ وه‌رگرتن بوون، هه‌ر بۆیه پسپۆڕان له دۆزینه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (ده‌نگی زیره‌ك) دا ئه‌ركی گران و زانستیانه‌ی زۆریان له‌پێشه، هه‌ر له به‌ر ئه‌مه‌ش چۆن به‌دوای ڕیشه‌ی ئاوازه‌كانی زار و بنزاره كوردیه‌كان و ئاوازی میلله‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ردا ده‌گه‌ڕێن، ئاواش پێویسته له نێو گۆرانییه‌كانی زیره‌كدا به دوای ده‌نگه سروشتییه‌كان و ده‌نگی مه‌ل و باڵنده و ئاسك و ئهسپیشدا بگه‌ڕێن، بگه‌ڕێن و بزانن چۆنی به‌كاریهێناون و چ داهێنانێكی پێ كردوون.
*١- ئاوازی زیره‌كی :مه‌به‌ست هونه‌رو ئاواز‌و گوتنی تایبه‌تی هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌كه، كه نه وه‌ك كه‌سه له ڕابردوو، نه ئێستا له كه‌س ده‌چێ و نه له داهاتووشدا كه‌سێكی زیره‌ك ئاسا په‌یدا ده‌بێت.
د. مه‌ولود ئیبراهیم حه‌سه‌ن