 
	لە وڵاتی من … نەوزاد بەندی
Closed							
	
						
						
					
 پێچەوانەی فیلمی ھیندی،
 بەردەوام قارەمانەکان
 زیندان ئەکرێن و 
 ئەکوژرێن ..
 خاینەکانیش ئەیبەنەوە و 
 خەڵات  ئەکرێن ..
پاڵەوانەکان
ھەر پێنج خولەک بەرگە ئەگرن 
لە خاچ ئەدرێن ..
خاینەکان
ھەتا دوا چرکەی فیلمەکە
خزمەت ئەکرێن .. 
پاڵەوانەکان
نە بەخت  یاوەریانە
نە  ماسولکە و
ئازایەتیی..
نە کچە  شۆخ و شەنگەکان
یەک ھەنگاو لە گەڵیانا دێن ..
خاینەکان
ھەم بەختیارن ..
ھەم پۆشتە و
ھەم قایمکارن ..
لە لافاوی
چەپڵە و ڕێز  و  ڕۆمانسیەتا
مەلە ئەکەن و
ناخنکێن ..


 
			 
			 
			