
فه‌لسه‌فه‌ی عه‌قڵی كوردی …. سمكۆ عه‌بدولكه‌ریم
(كێشه‌ی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه زۆرجار په نا ئه‌باته به‌ر گڕی ئاگر بۆ راكردن له له ده‌ست گه‌رما) …..
یه‌كێ له‌و هۆكاره هه‌میشه‌یانه‌ی عه‌قڵی كوردی ده‌جولێنێ، به‌كرده‌و تێپه‌ڕاندن و تێپه‌ڕینه به خودی رووداوه‌كاندا، به‌ومانایه‌ی، تا به‌كرده‌وه بۆیان ده‌رنه‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ بیكه‌ن باشه یان خراپ، قازانجه یان زه‌ره‌ر، لێكدانه‌وه و تێڕوانینه عه‌قڵییه‌كان هیچ بایه‌خ و ئه‌رزشێكیان نییه، له كاتێكدا عه‌قڵی مرۆڤ رۆلێكی گه‌وه ده‌گێرێت له تێگه‌یشتن له هه‌نگاوه‌كان و شرۆڤه‌كردنی رووداوه‌كان و لێكه‌وته‌كانی هه‌ر هه‌نگاوێك، به‌هه‌ر ئاراسته‌یكدا بێت، له‌م چواچێوه‌یه‌دا و بۆ زیاتر سه‌لماندنی ئه‌و راستییانه، ده‌كرێ ئاوڕێكی خێرا له مێژووی رابردووی دوور‌و نزیكی بزووتنه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كان بده‌ینه‌وه، به تایبه‌تی یه‌كێتی و پارتی.
تا ئه‌و كاته‌ی به كرده‌وه ملمڵانێێ یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌یشته چله‌پۆپه‌ی خۆی و به چه‌ندین قۆناخی مه‌ترسیدارو ماڵوێرانكه‌ردا تێنه‌په‌ڕی و ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌رو 31-ی ئابی به دوای خۆیدا نه‌هێنا، سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و پارتی نه‌گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێت واز له‌و ملمڵانێ خوێناوییه و خه‌یاڵی یه‌كتر سڕینه‌وه‌یه بێنن و قۆناخێكی نوێ ده‌ست پێبكه‌ن.
به‌و هۆیه‌شه‌وه كه عه‌قڵیه‌تی كوردی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان درێژبوه‌وه‌ی یه‌ك عه‌قڵییه‌ت و هه‌مان عه‌قڵیه‌تی پێش خۆیه‌تی، بۆیه هه‌میشه له‌و روانگه‌یه‌وه روانیومه‌ته پڕۆسه‌ی سیاسی له كوردستان كه تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆ له جه‌وهه‌ری ئه‌م عه‌قڵییه‌ته‌دا روونادات، ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر لایه‌نی رووكه‌شی سیاسییه‌كانه له تێگه‌یشتن له كۆمه‌ڵگا و سه‌ره‌نجام هه‌ڵسوڕاندنیان به‌و ئاراسته‌یه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ بۆیه تا ئه‌م ساته‌ش پێم وانه‌بووه هیچ كام له هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و راستییه‌یان سه‌لماندبێت، به‌وانه‌شه‌وه كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا په‌یامی به‌رهه‌ڵستكارنه‌ی خۆیان به‌ڕووی یه‌كێتی و پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا به‌رزكرده‌وه، به‌وه‌ی كه له رووی جه‌وهه‌ری عه‌قڵییه‌وه جیاوازییه‌ك هه‌یه.
هه‌موو جیاوازییه‌كان تا ئه‌م شوێنه‌یه كه لایه‌نه‌كان به مه‌رامه‌كانیان ده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش به شێكه له پڕۆسه‌ی سیاسه‌ت، كه سه‌ره‌نجام خۆی له‌و دوو پێناسه‌یه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌م پێناسه ته‌قیلیدیه‌كان و هه‌م پێناسه نوێكان ئاماژه‌یان بۆ كردوه، له‌و روانگه‌یه‌ی ته‌قلیدییه‌كان سیاسه‌ت به حوكمكردنی ده‌وله‌ت پێناسه ده‌كه‌ن و نوێیه‌كانیش به پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات،( به‌و مانایه‌ی چالاكی سیاسه‌ت زیاتر په‌یوه‌ندی به پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات و به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ململانێكردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه نه‌ك ته‌نیا په‌یوه‌ندی به حوكمكردنی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت) كه سه‌ره‌تا ئه‌مه به جۆرێك و دواتر به جۆرێكی تر له راگه‌یاندن و ئه‌ده‌بیاتی سیاسی ئه‌م حزبانه ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
له ئێستادا تا راده‌یه‌كی زۆر ئه‌م راستییه ده‌ركه‌وتوه كه هه‌م ئالوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌م لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌سه‌ڵاتدار به شێوه‌یه‌كی گشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا كه به قۆناغێكی تایبه‌تدا تێده‌په‌ڕێ كارێكی حه‌تمییه، بۆیه هه‌میشه ملمڵانێكان ته‌نیا بۆ گه‌یشتن و گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته، ئه‌گه‌رچی بانگه‌شه‌ی چاكسازی و گوزارشت كردن له داخوازی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه وه‌ك هێزی به‌رهه‌ڵستكاری ده‌سه‌ڵات تا ئه‌و شوێنه‌یه، تا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست.
عه‌لی وه‌ردی له كتێبی گاڵته‌جاڕی عه‌قڵی مرۆڤدا ده‌ڵێ: (حزبی به‌رهه‌لستكار هیچ كات باشتر‌و ده‌روون پاكتر نییه له حزبی فه‌رمانڕه‌وا. چونكه ئه‌ویش كه ده‌سه‌ڵاتی كه‌وته ده‌ست ناتوانێ خۆی له سروشته مرۆڤایه‌تییه‌كه‌ی رزگار بكا‌و ببێ به فریشته).
ئه‌م راستییه‌ش زیاتر دوای ئه‌و هه‌نگاوانه به‌رجه‌سته ده‌بێت، كاتێك ده‌بینین هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی دوێنێ دێنه نێو ئه‌و فه‌رمانڕوایه‌ی كه پێشتر پێیان وابوو لێوه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له یه‌كێتی و پارتی تاكه رێگای كۆتایی هێنانه به‌و ده‌سه‌ڵاته مڵهوڕییه و نادادپه‌روه‌ریه‌ی كه هه‌یه، به‌ومانایه‌ی چی حه‌قیقه‌ت و راستی و جوانی هه‌یه لای ئه‌مانه، ئه‌وان له رێگای گه‌وجاندنه‌وه له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتون، له كاتێكدا فه‌یله‌سوفی ئه‌مریكی ولیام جیمس ده‌ڵێ: ( ئه‌وه‌ی پێده‌ڵێن حه‌قیقه‌ت و راستی، ته‌نیا خه‌یاڵێكه مرۆڤ خۆی دروستی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به هۆیه‌وه گرفت و كێشه‌كانی خۆی پێ چاره‌بكات) بۆیه كاتێك بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له سه‌ره‌تادا هه‌موو خه‌ون و خه‌یالی به‌و ئاراسته‌یه بوو كه له رێگه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیانه‌وه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته وه‌رده‌گرێت و كۆتایی به‌و پاشا گه‌ردانییه ده‌هێنێ به وته‌ی خۆیان گوایه زیاتر له بیست ساڵه باڵی به‌سه‌ر كوردستاندا كێشاوه.
هه‌رچه‌نده واقعی سیاسی و جوگرافی و كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌ربه‌ستێكی دێكه‌ی به‌رده‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بوون، كه ئه‌سته‌مه له هه‌رێمێكی حزب سالاری و حكومه‌تێكی بێ سیسته‌مدا یان راستر بڵێین وڵاتێكی سیستم حزبیدا و وڵاتێكی بێ ده‌ستوردا بتوانرێ به ناوی دیموكراسییه‌ت و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سه‌ڵات له هێزێك وه‌ربگیرێته‌وه كه هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و به‌سه‌ر به‌شێكی كوردستاندا به شێوه‌یه‌كه كه جێی قسه له‌سه‌ر كردن نییه، به شێوه‌یه‌ك كه ئاسمان و زه‌وی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراونی له چه‌نگدایه‌و له هه‌ندێ شوێندا چوله‌كه‌ش بێ ئیزن ناتوانێ به ئاسمانی ئه‌م ناوه‌دا بفڕێت، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی ده‌نگهێنانی پارتی له هه‌ندێ ئه‌و ناوچه داخراوانه‌دا له سه‌دا سه‌د بووه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی په‌رله‌مانیشدا كه بۆ دیاریكردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له 29/4 یه‌ك رۆژ به‌ر له هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وه به‌رجه‌سته بوو ئه‌گه‌ر له رابردووش‌دا وا بووبێت، ئه‌وه ئێستاش هه‌ر وایه سه‌رۆكێكی بێ ركابه‌ر دانرا، نه‌مان بینی هیچ كه‌سێكیش له‌م باره‌یه‌وه دووقسه بكات، كه له رابردوودا هه‌میشه قسه‌ی هه‌بووه، بۆ ساتێكیش بێده‌نگ نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و نووسه‌رو قسه وه‌شێنانه‌ی جاران جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له سه‌ركردنه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موویان له پرخه‌ی خه‌وێكی خۆشدا بوبن، قسه‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر هه‌یه كه ده‌ڵێ: (خه‌ڵك نووستون، كه مردن به ئاگا دێنه‌وه).
زۆر له شاره‌زایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی پێیان وایه ته‌بایی و چوونه نێو یه‌ك بازنه‌ی هاوبه‌ش كه مه‌به‌ستم هاوپه‌یمانییه‌تی یه‌كێتی و پارتییه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژی، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری وڵات هۆكارێكی بنچینه‌یی خاوبوونه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بوو به درێژایی چه‌ند ساڵی رابردوو، كه زۆر له رۆشنبیران و سیاسییه‌كانی كوردیش هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه كه‌وتنه گیانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان تا ئه‌و شوێنه‌ی كه نه‌وشێروان مسته‌فاش له رووكه‌شدا هه‌ر به‌م هۆیه‌وه له یه‌كێتی جیابووه‌وه دواتر كۆمپانیای وشه‌و دواتریش بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی پێكهێنا ( وتار‌و لێدوان و خیتابی سیاسی و راگه‌یاندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دوابه‌دوای جیابوونه‌وه‌یان سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن) دواتر ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و بیانوانه جگه له خۆ جیاكردنه‌وه و بوون و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ شتێكی تر نه‌بوون.
هه‌رچه‌نده له روانگه‌ی لۆژیكی جۆرێك له‌و نوسه‌رانه و شارزایانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ركه‌وت كه چۆن یه‌كبوونی یه‌كێتی و پارتی پڕۆسه‌ی دیموكراسی و سیاسی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ئیفلیج كرد بوو، به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ئه‌م یه‌كبوونه خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی به قۆناخێكی دیاریكراوی راگوزه‌ر كرد، كه مومكین نه‌بوو به بێ ئه‌م یه‌كبوونه بتوانرێ ئه‌م قۆناخه هه‌ستیارو پڕ له گۆڕانكاریه به شێوه‌یه‌كی باش تێپه‌ڕێنرێ، له كاتێكدا عه‌قڵیه‌تی كوردیش نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی تێگه‌یشتن بتوانێ ئیداره‌ی ملمڵانێكانی نێوخۆی بدات له ده‌ره‌وه‌ی په‌نابردنه به‌ر هه‌ر جۆره توند‌و تیژییه‌ك. واته عه‌قڵییه‌تێك به درێژایی مێژوو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كتر سڕینه‌وه راهێنرابێت، ئاسان نابێت له ده‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی باش ئیداره‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بدات.
عه‌لی وه‌ردی ده‌ڵێ: (كۆمه‌ڵگه‌ی ئامیزاد ناتوانێت به ته‌نها، به یه‌كده‌نگی بژی، به‌ڵكو ده‌بێت شتێك له دووبه‌ركیشی تێدا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بجولێت به‌ره‌و پێشه‌وه، پێشینان كه جه‌ختیان كردۆته‌وه له‌سه‌ر ته‌نیا یه‌كبوون له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه سه‌یری یه‌ك رووی مه‌سه‌له‌كه‌یان كردووه رووه‌كه‌ی تریان فه‌رامۆش كردبوو، به مانایه‌كی تر نیوه‌ی راستییه‌كانیان دركاندووه‌و نیوه‌كه‌ی تری ماوه‌ته‌وه به شاراوه‌یی و كه‌س نه‌یوێراوه لێی بكۆڵێته‌وه).
به هه‌مان شێوه وه‌ك چۆن ده‌بێت له‌م روه‌وه سه‌یری ئه‌م مه‌سه‌له‌ی یه‌كبوونه بكرێ، به‌هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێت سه‌یری رووه‌كه‌ی تریشی بكرێت. ئه‌وتا عه‌لی وه‌ردی ئاماژه به هه‌ردوو روه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ: (یه‌كده‌نگی یه‌كگرتن دروست ده‌كات له كۆمه‌ڵگه‌دا، له هه‌مان كاتدا راوه‌ستانیش دروستده‌كات، یه‌كێتی رۆله‌كانی گه‌ڵ هێزێكی وا دروست ده‌كات گاڵته‌ی پێنه‌كرێت به‌رامبه‌ر كۆمه‌لانی تر به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و هێزه ده‌سته‌وسانی ده‌كات له نه‌شونماكردن و خۆ گونجاندن له‌گه‌ل بارودۆخی تازه‌دا، یه‌كگرتنی كۆمه‌ڵایه‌تی و مانه‌وه له‌سه‌ر یه‌ك حاله‌ت دوانه‌یكن به یه‌كه‌وه له دایك ده‌بن، به ده‌گمه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كت ده‌ست ده‌كه‌وێ كه یه‌كگرتوو بێت هه‌م پێشكه‌وتوو).
هه‌ر له سه‌ره‌تادا جیا بوونه‌وه‌ی گۆڕان له یه‌كێتی و به‌گه‌ڵكه‌وتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی یه‌كێتی به‌گه‌ڵ گۆڕان و قۆستنه‌وه‌ی گرفت و كه‌مو كورتییه‌كان و ناڕه‌زایی به‌شێك له چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گۆڕانیان وه‌ك هێزێكی حیساب بۆكراوی كاتی ده‌رخست. بۆیه ده‌بینێن له گه‌ڵ یه‌كه‌م هه‌نگاوی هاتنه پێشیان عه‌قڵیه‌تی سڕینه‌وه باڵ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌یاندا ده‌كێشێ، بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها له ناوچه‌كه‌دا كار له سه‌ر سڕینه‌وه‌ی یه‌كێتی و دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی جوگرافی كۆنترۆلكراو ده‌كه‌ن، نه‌وشێروان وه‌ك كه‌سێكی به ئه‌زمون له بواری سیاسه‌تكردندا له‌وه تێده‌گات بێ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی جوگرافی كۆنترۆل مه‌حاله بتوانێ درێژه به ملمڵانێكانی بدات و بتوانێ به‌و خه‌ونه بگات كه له پێناویدا له یه‌كێتی جیا بۆته‌وه، واته ئه‌و ده‌یه‌وێ له كۆتایدا مێژوویه‌ك بۆخۆی دروست به‌كات، بۆیه هیچ دوور نییه جیابوونه‌وه‌ی نه‌وشێروان سه‌ره‌نجام بۆ دروستكردنی ئه‌و مێژووه بووبێت كه هه‌موو مرۆڤێك به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خه‌ونی پێوه ده‌بینێ، وه‌ك له بنه‌ما مێژووییه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی مێژووشدا هاتوه، سێ ره‌گه‌زی سه‌ره‌كی هه‌ن بۆ دروست بوون (مرۆڤ، زه‌مه‌ن، شوێن)، له‌وه‌شدا نه‌وشێروان مسته‌فا هه‌رسێ ره‌گه‌زه‌كه‌ی له‌به‌رچاو گرتوه خۆی و خه‌ڵكه ناڕازی و دڵشكاوه‌كان و زه‌مه‌نی جیابوونه‌وه‌ی و سلێمانی وه‌ك شوێن و چه‌قی بزووتنه‌وه‌كه‌ی، ئه‌مانه ئه‌م سێ ره‌گه‌زه‌ن كه ئاماژه‌م بۆی كردوه، وه‌ك زۆر له لێكۆله‌ره‌واكانیش گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه (مرۆڤ له پێناوی پاشه‌ڕۆژدا ده‌ژی).
هه‌موو جولانه‌وه‌یه‌ك له سه‌ره‌تادا به دیهێنانی دونیایه‌كی جوانی پڕ له دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و هه‌ڵته‌كاندنی شته نابه‌جێكان و رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆنه‌خوازی ئه‌نجامدانی چاكسازی وه‌ك ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆی به گوێی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌دات، بۆیه سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش به هه‌مان ئامانج و دروشم و سیماوه خۆی ده‌رخات، خه‌ڵكانێكیش هه‌بن باوه‌ڕی پێ بكه‌ن.
مانهایم گه‌وره فه‌یله‌سوفی بوای كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ: (بیر‌و فكری مرۆڤ دوو جۆر دژ به یه‌كی هه‌یه یه‌كه‌میان هه‌ندێ بیروڕای كۆنه‌خواز كه پشتگیری ده‌كا له سیستمی سه‌ركار، دووه‌میش ئه‌و بیروڕا نه‌یارانه‌ن كه بانگه‌شه‌ی سیستمێكی نمونه‌یی ده‌كه‌ن). كه ئه‌مه‌ش مانای به‌رداومبونی ملمڵانێكان ده‌گه‌ینێ و دۆخێكی نا ئارام و ناسه‌قامگیر دێنێته پێشه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ كورد كه هێشتا به ئامانجه‌كانی خۆی نه‌گه‌یشتوه و وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌كی سته‌م لێكراو نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و قۆناخه‌ی پشتی خۆی لێبكاته‌وه و هه‌نگاو به‌ره‌و چاكسازییه‌كی راسته‌قینه هه‌ڵێنێ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێم وانییه له رووی عه‌قڵی و واقعی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ناوچه‌كه‌شدا، كورد بتوانێ ئه‌زمونێكی جیا له‌و واقیعه‌ی باڵی به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا كێشاوه بێنێته‌دی.
وه‌ك مانهایم ده‌ڵێ: به هۆ و بیانوی ئه‌وه‌ی (سیستمێكی له‌و چاكتر ناتوانێ جێگه‌ی بگرێته‌وه هه‌ر چاكسازییه‌ك ده‌بێته هۆی ئالۆزبوونی كۆمه‌ڵگا و نیگه‌رانی دروست ده‌كات).
هه‌ر وه‌ك ئه‌فلاتونیش له له كتێبی كۆماره‌كه‌یدا ده‌ڵێ: ( ئه‌وه‌ی راستی بێت دادوه‌ری، په‌یوه‌ست نییه به ئاكاره ده‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤه‌وه ، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌و كردارانه‌ی كه له ناخییه‌وه هه‌ڵده‌قولێن و ئه‌وه‌ی خوی پێوه‌گرتوه و له توانای دایه بیكات).
زۆربه‌ی زانایانی بواری كۆمه‌ڵناسیش كۆكن له‌سه‌ر ئه‌م بیربۆچوونه‌ی مانهایم، به تایبه‌تی هه‌ر یه‌ك له (فبلن و سمتر) كه هاوڕان له گه‌ڵ مانهایم،و پێیان وایه باڵاده‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌كان هۆكارێكی بنچینه‌یین بۆ مانه‌وه و به‌هێزی به‌ره‌ی كۆنه‌خواز، بۆیه ده‌بینین به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی پارستنی ئاسایش و دابینكردنی بژێوی ژیان، له لایه‌كه‌وه و سه‌رهه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی نائارامی و دروست نه‌بوونی شه‌ڕی ناوخۆ له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌و فاكته‌رانن كه لایه‌نی باڵاده‌ست هه‌میشه بۆ مانه‌وه‌ی وه‌ك ژماره یه‌ك و درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی به كاریان ده‌هێنێ، هه‌روه‌ك وێنه‌یه‌ك له مێشكی هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا دروست كراوه كه جگه له نیچیرڤان بارزانی كه‌سێكی دیكه نییه بتوانێ به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌م هه‌رێمه به‌ڕێوه‌به‌رێت، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و وینه‌یه له ئاستی خواره‌وه‌تریشدا وا وێناكراوه كه له هه‌ولێر ئه‌گه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م نه‌بێت به هه‌مان شێوه ئه‌م شاره دووچاری پاشاگردنی ده‌بێته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بینین ئه‌م ئاماژه‌و بیركردنه‌وانه بوونه‌ته به‌شێك له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن و به‌رده‌وام هاوڵاتیانی پێوه راده‌كێشرێت.
من بۆیه نمونه به پارتی ده‌هێنمه‌وه چونكه یه‌كێتی به كرده‌وه ئه‌م قۆناخه‌ی تێپه‌ڕاندوه و ده‌مێكیشه باوه‌ڕی به ده‌سه‌ڵاتی پێكه‌وه‌یی هێناوه و، له ئێستاشدا مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌زمونێكی تازه پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زیاتر وای كردوه نه‌توانرێ هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵبهێنرێ، یان ئه‌م بیر و بۆچوونانه كاڵ و بێ بایه‌خ بێنه به‌رچاو، ئه‌م واقیعه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، كه به هۆی سه‌روه‌رنه‌بوونی یاسا به شێوه‌یه‌كی گشتی و به سیسته‌م نه‌كردنی ده‌ماوده‌زگاكان و نه‌بوونی ده‌ستور، وای كردوه متمانه به یه‌كتركردن لاواز بێت، تا ئاستی بێمتمانه‌ی ته‌واوی لایه‌نه‌كان به یه‌كتری، به شێوه‌یه‌ك وای كردوه هه‌موویان به یه‌كه‌وه بیر له گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات یان به‌شداریكردن له ده‌سه‌ڵات، یان راده‌ست نه‌كردنی ده‌سه‌ڵات به یه‌كتری بكه‌نه‌وه، له كاتێكدا له واقیعی كوردستان چوونه ده‌سه‌ڵاتی هه‌موو لایه‌ك به یه‌كه‌وه به مانای فه‌راموشكردن و له بیركردنی به‌شێكی به‌رفراوانی كۆمه‌لگه‌یه، چونكه هه‌رگیز وانابێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بتوانێ ته‌عبیر له خواستی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات، به تایبه‌تی له هه‌رێمی كوردستاندا كه تا ئێستاشی له گه‌ڵدابێ به به‌راورد به وڵاتانی دیموكراسی و پێشكه‌وتنخواز هێشتا ئێمه له قۆناغی راگوزه‌رداین، دیاریش نییه ئه‌م قۆناغی راگوزه‌ره تا كوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌موو ئه‌م بیروبۆچونانه ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و راستییه‌ی كه سه‌ره‌نجام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش وه‌ك یه‌كێتی و پارتی له جه‌وهه‌ردا جیاوازییه‌كیان نییه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ تاراده‌یه‌ك بیر له‌م جیاوازیه‌ش بكه‌نه‌وه ناتوانن، چونكه كورسی ده‌سه‌ڵات و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و بیركردنه‌وه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌م جیاوازییه ناهێڵێته‌وه.
ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی عیراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانیش، هۆكارێكی كاریگه‌ر بوو بۆ راستكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز و تێپه‌ڕاندنی دۆخێك كه دوور نه‌بوو به دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كێتی له مه‌یدانی سیاسی، هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و باڵاده‌ستی یه‌ك هێزی كاریگه‌ری به هێزو هێزێكی لاوه‌كی و بێهێز، بۆیه بایه‌خی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆتایی به‌و ناوهاوسه‌نگییه و عه‌قڵییه‌ته هێنا ، كه له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی ئه‌ویتر بوو، به درێژایی مێژوو عه‌قڵیه‌تی سڕینه‌وه گۆشه‌یه‌كی دیاری مێشكی مرۆڤی داگیركردوه، ره‌نگه له قۆناخه جیا جیاكانی شارستانیه‌تدا وا رێككه‌وتوه زۆر نه‌ته‌وه‌و شارستانییه‌ت له سه‌ر زه‌وی بسڕێنه‌وه و هیچ ئاسه‌وارێكیشیان نه‌مێنێ، ده‌كرێ پێمان وابێت چه‌كه‌ره‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م عه‌قڵییه‌ته له چاخه‌كانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤایه‌تی و شارستانییه‌كاندا و دواتر ره‌نگدانه‌وه‌ی له مێژووی رابردووی دوور‌و نزیكدا، مه‌سه‌له‌یه‌ك بووبێت په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی به پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو ئاسته‌كانی سیاسی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هتد هه‌بووبێت، به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م تێگه‌یشتنه به درێژایی مێژوو به‌شێكی دانه‌بڕاو بووه له عه‌قل و بیر‌و هۆشی مرۆڤدا.
بۆیه له چوارچێوه‌ی بڕوابوون به دیموكراسیییه‌ت له كاتێكدا (دیموكراسی باوه‌ڕی به حه‌قیقه‌ت و راستی بێ چه‌ن و چۆن نییه)و داننان به ئه‌نجامی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، به تایبه‌تی له دۆخێكی وه‌ك ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا، پێویسته هه‌موان به ئاراسته‌ی پێكه‌وه بونێك له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازیدا هه‌نگاو بنێن، دوور له په‌نابردنه به‌ر توند‌و تیژی و تۆله سه‌ندنه‌وه و خه‌یاڵی سڕینه‌وه‌ی یه‌كتری.
جۆن لۆك ده‌ڵێ: (كه‌س بۆی نییه ده‌سه‌ڵات بۆخۆی زه‌وت بكات و به پێچه‌وانه‌ی ویست و ئاره‌زوه‌كانی هاوڵاتیان فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات، ئه‌گه‌رنا ده‌بێته داگیركه‌ر، داگیركه‌ریش ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئه‌و شته‌یه كه مافی یه‌كێكی تره).