دواتاریكی … سه‌باح ڕه‌نجده‌ر
خودای سه‌د و یه‌ك ناو
ئه‌و دره‌ختانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ به‌ر ته‌واو كردووه
نیگای هه‌مووانی له‌سه‌ره
ئه‌و ئاوانه‌ش كه مردوویان شووشتووه
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوی جوامێر و جوانه‌مه‌رگان
به‌هره‌یان وه‌رگرتووه و هه‌تاو و سرووشیان ڕژاوه
چه‌ند لكه دارێكی له ڕه‌گ و پژوپۆوه
باش ناسراو و له‌گه‌ڵ خه‌یاڵی خۆیان به‌ئاشتی ژیا‌و
له‌سه‌ر گۆڕێكی كراسی ئاسمان له‌به‌ر كردووه داندراون
ڕێبوارێكی دڵپڕی گڵۆڵه له‌ده‌ست بهربووش
دوو نانی له‌سه‌ر كێله‌كان هه‌ڵخستووه
له‌سه‌ر چۆكان به‌دیارییه‌وه دانیشتم
ته‌ماشای سه‌رزه‌مینی به‌خته‌وه‌ریم كرد
هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو چاوم
به‌تاڵ
به‌تاڵ
به‌تاڵ
به‌تاڵ
دوای ناشتنی ئه‌ستێره له‌ناو ته‌م به ده‌نگی ته‌واو تاساو و به كوڵ و دڵ
داوام كرد لێمگه‌ڕێن خانوو و بانی ئه‌م كراسی ئاسمان له‌به‌ر كردووه
چه‌ند به جۆلانه‌ی هه‌ژاوه
له‌ناكاو ده‌نگی كه‌وتنێكی ترسناك
ئه‌م ده‌وروبه‌ره‌ی ڕاچه‌ناند و به‌ردی بن گۆمی ده‌رهێنا
ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی ڕێگاوبانی ئه‌و دنیا
چه‌ند به دار و بار و میوه‌یه
ئه‌رێ له به‌هه‌شت گۆڕستان هه‌یه
یان وه‌رزه‌كان كامیان ده‌زگیرانی
كامه‌یانه و كامیان
فه‌رمانڕه‌وایه و توانای پێشبینی له خۆیدا پاشه‌كه‌وت كردووه
كێلنووس بۆنوبه‌رامه‌ی ڕێگاوبانی وه‌رزه‌كان
ده‌ناسێت و پێی له‌ناو ته‌شتێك ئاوی شیرتێن دێنێ و ده‌بات
به‌رانبه‌ر مانگی هه‌ڵاتوو یان دواتاریكی
ده‌می پڕ هاواری كردووه‌ته‌وه
ڕسته له ساماڵ و خوانی بێ ده‌نگ ڕاماوم بۆ كام ناو به‌كاربهێنم
8\12\2012 عه‌باس سابیر حه‌سه‌ن
گه‌رمایی ده‌ستی له‌ناو ده‌ستم ساردبووه‌وه
هه‌تاو تێكه‌ڵ بهئاوبوو
دروود بۆ تێكه‌ڵبوونه‌وه و ڕۆح چاندنه‌وه
خوێن و گۆشتیش به‌خۆڵ
له‌و ڕووداوه‌وه زانیم خه‌م سه‌ری تێ‌كردووم
بۆم نییه له‌مه‌وبه‌دوا بیر له شهیه دارینه‌كه‌ی دایكم بكه‌مه‌وه
پرچم ته‌ڕبكات و بمنێرێته به‌ركار و به‌رخ و ڕادوێم به مله‌وه بكات
یان به ده‌نگی به‌رز كۆتره‌كانی حه‌وشه
هه‌ڵفڕێنم و به ئه‌ستێره‌ی باڵداریان بزانم
یانیش جووجكهكانی بۆ كۆبكه‌مه‌وه و له كۆلارهیان بپارێزم
مریشكهكانیشی بۆ هه‌ڵده‌مه سه‌رلكی دارتووه‌كه‌ی حه‌وشه‌مان
بابۆڵه‌یه‌ك به خورما و هێلكه‌ی كوڵاو له‌گه‌ڵ خۆت ببه
سێبه‌رت له‌سه‌ر له گۆڕی باوك و دایكمان ڕاگره
گرانایی سه‌ر سینگیان بكه هه‌ویری كولیچه‌ی جه‌ژن
له‌م گۆڕستانه‌دا هه‌موو شتێك هێلانه‌ی باڵنده‌ی نۆبهرهن
گوێیان بۆ ئه‌وپه‌ڕی هانا سووك كردووه
بریسكانه‌وه بۆ ئه‌ستێره ڕژاوه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه
قوڵپه‌قوڵپ بۆ كانیی گه‌نجبوونه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه
ڕووناكی بۆ هه‌ردوو دیوی چیا ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئاوازی نه‌رم بۆ ده‌نگی خودایی ده‌گه‌ڕێته‌وه
كراسی ئاسمان له‌به‌ر كردوو له گۆڕێك
گۆڕێكی چاو هه‌زار نیگا له‌ناو جێماو دێته‌ده‌رێ
له ئه‌و سه‌ری ژیانه‌وه بۆ ئه‌م سه‌ری ژیان
بۆ دوو بازی ههڵفڕێندراو ده‌ڕوانێت
فڕیون بۆ ئه‌وه‌ی پشووبده‌ن
ئاسمانی بهپێروو له چاوی كراسی ئاسمان له‌به‌ر كردوودا
له خوانی به‌تاڵ بچووكتره
له خوانی پڕیش گه‌وره‌تره و له ژێر پێڵوویدا شاری گڵۆپمان نیشان ده‌دا
داوای كه‌شتی نووحی كرد
دره‌نگ گه‌یشت
مردن له‌پێناو گه‌یشتندا هیچ كاتێك زوونییه
له شوێنێكی چاوه‌ڕوانكراودا
ئێستا باڵنده‌یه‌ك ده‌نووك له ئاو نزیك ده‌خاته‌وه
ئاوی سه‌ره‌مه‌رگ بدا به برایه‌كه‌ی
ئه‌مه هه‌موو شتێكه
هه‌موو شتێك
ئا ئا هه‌موو شتێك
هه‌موو شتێك له شوێنی چاوه‌ڕوانكراودا ده‌رده‌كه‌وێت
ده‌ركه‌وتن و تاڵی ژیان ئاشنای سرووش وه‌رگرتنی كردین
سرووش سه‌ره‌تای ژیانه و شه‌رابێكه به‌ڵێنده‌ر و به‌ڵێن پێدراو
قوڕگم له‌تاو بازی ناو تۆڕ و زاخاوی خه‌نجه‌ر گیرا
دڵیشم له‌ناو ده‌ركه‌وتن و تاڵی ژیاندا پێستی ته‌نك ده‌بووه‌وه
دڵبینابووم دڵبینا
ڕۆشنایی دیدار له دڵبینادا گرشه گرش ده‌كات
ئێمه ئه‌و ته‌رمه كراسی ئاسمان له‌به‌ر كردووه
ده‌خه‌ینه‌وه سه‌ر به‌روانكه‌ی منداڵی و زینی پاسكیله‌كه‌ی
تا كه‌روێشكه خرپنهكانی له ئاوخواردنه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه
چاوه‌ڕوانی زۆری ناوێ
سه‌رچاوه‌ی ئاو له ماڵه‌كه‌مانه‌وه دوور نییه
برام برام برام برام
ئه‌رێ هاوار بۆچی هه‌یه
به‌هه‌شت دڵبه‌رێكه جوانییه‌كی ساده و گه‌رم و پڕجووڵه‌ی هه‌یه
ئاشق بۆخۆی ڕاده‌كێشێت
مردن له‌پێناو ئه‌شقدا هیچ كاتێك زوو نییه
ئه‌رێ ئاره‌زووی سێبه‌ر كه زه‌وی داده‌پۆشی كێڵگه بۆ وابهپیت بووه
دنیاش بۆ وازوو تاریك داهات
ئه‌و دره‌ختانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ به‌ر ته‌واو كردووه
نیگای هه‌مووانی له‌سه‌ره
ئه‌و ئاوانه‌ش كه مردوویان شووشتووه
هیچیان له هه‌تاو و سرووش نه‌پرسیوه
چه‌ند پێشنیارێكیان هه‌یه و به‌هره‌یان له دڵ وه‌رگرتووه
منیش له‌پی هه‌ردوو ده‌ستم به ده‌موچاوم داده‌هێنم
بۆنوبه‌رامه‌ی به‌هره تێكه‌ڵی هه‌وای سییه‌كانم ده‌بێت
خودای سه‌د و یه‌ك ناو
ئه‌و دره‌ختانه‌ی شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ به‌ر ته‌واو كردووه
نیگای هه‌مووانی له‌سه‌ره
ئه‌و ئاوانه‌ش كه مردوویان شووشتووه
له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سڵاوی جوامێر و جوانه‌مه‌رگان
به‌هره‌یان وه‌رگرتووه هه‌تاو و سرووشیان ڕژاوه