
گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەندی سەماکار کاروان عومەر … سازدانی/ شاخه‌وان سدیق
كاروان عومه‌ر:
من و سه‌ما دوو هاوڕێی ناكۆتاین، چونكه پێكه‌وه هاتوینه‌ته بوون
سازدانی/ شاخه‌وان سدیق
سه‌ما یه‌كێكه له هونه‌ره مۆدێرنه هاوچه‌رچه‌كان و له‌سه‌ر ئاستی دونیا له ئێستادا گرنگی زۆری پێده‌درێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش (29/4)ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك ڕۆژی جیهانی (سه‌ما) دیاری كراوه. هه‌ربه‌و بۆنه‌یه‌شه‌وه، پێم باش بوو ئه‌م دیداره له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی سه‌ماكار(كاروان عومه‌ر)دا ساز به‌ده‌م.
پ١/ زۆرجار باس له‌وه ده‌كرێت كه سه‌ما، هونه‌ره‌و هه‌ندێكیش پێیان وایه كه جۆرێكه له زانست، چونكه كارێكی هه‌روا سانا نییه‌و سه‌لیقه‌ی وردی پێویسته، ئێوه بیر‌و ڕاتان ده‌رباره‌ی ئه‌مه چیه؟ سه‌ما هونه‌ره یان باڵاتره له هونه‌ر؟
كاروان/ به دڵنیایه‌وه سه‌ما هونه‌ره، به‌ڵام هونه‌رێكی ئاسان نیه و تێدا ژیان و هیلاك بوون، وه هه‌وڵدانی پێویسته، چونكه بونیادنانی جه‌سته و ئاماده‌كردنی كاركرده‌ی جادونیه، وه‌ك چۆن كاركرده‌ی به ههرهیهكی ڕه‌ها و فراوان نیه، كه له هاتنهبونتهوه له تۆدابونی هه‌بێت، به‌ڵكو خود ئاماده‌كردن بۆ سه‌ما پرۆسه‌یه‌كی درێژخایه‌نی ژیانكردنه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ش ده‌بێته حه‌زێكی كورت خایه‌ن، یان ناهۆشیار و نا زانستی له سه‌مادا، هه‌ر وه‌ك چۆن پرۆسه‌ی فێربوون سنورێكی نیه بڵێی لێره دا ئیتر كۆتایی دێت، سه‌ما فێربوونیش ئیشكردنی رۆژانه‌ی ڕاستگۆییانه‌ی ناو هۆڵه‌كانی سه‌مایه، ئه‌و كاته‌ی خۆڵی نیشتوی سه‌ر جه‌سته تێكهڵَ به خۆڵی ناو هۆڵه‌كان ده‌بن، ئیتر هیوایه‌ك بۆ سه‌ما فڕینێك له جه‌سته‌یه‌كی ئازاد دا دێته‌بوون.
به‌دڵنیایه وه سه‌ما هونه‌ره و له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی هه‌موو هونه‌ره‌كانی ده‌ربڕیندایه، چونكه سه‌ما باڵاترین هونه‌ری ده‌ربڕینه، ئه‌گه‌ر جوڵه‌ی مرۆڤی كۆن بۆ خود ناساندن یان ئاشكراكردنی ژیان بێت، یان ئاماژه و داواكاریه‌كانی ئه‌و منداڵه بێت كه ئێستا هاتۆته بوون كه له پرۆسه‌یه‌كی فێربوندا جوڵه‌كان و هاوسه‌نگی ده دۆزێته‌وه، وه‌ك چۆن ده‌ربڕین وه‌ك پیویستیه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌موو بونه‌وه‌ره‌كانه به‌ئاژه‌ڵه كانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌مێك به‌سه‌ر نجدانهوه بڕوانین، ده‌بینین كه‌چۆن سه‌ما به‌شێكی گرنگی ژیانی ئاژه‌ڵه‌كان پێكده‌هێنێت، گه‌ر بڕوانین له پرۆسه‌ی وانه‌وتنه‌وه و پرۆژه سه‌ماكان، هه‌مان شته ته‌نانه‌ت جوڵه سه‌مای سروشته و دیارده سروشتیه‌كان روبه‌رێكی ئاشكرا‌و فراوانیان له سه‌مادا هه‌یه، وه‌ك ده‌بینین كه ڕاههێنهرو سه‌ما كۆریۆگرافیه‌كان چۆن له بونیادنانی ته‌كنیكی ڕاهێنان و كۆریگرافیهكانیاندا سودێكی فراوانیان له ده‌ربڕین وجوڵه‌ی ئاژه‌ڵ وسروشت بینیوه، لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه سه‌ما وه‌ك دیارده‌یه‌كی یه‌كانگیر به‌ژیانی مرۆڤ، نزیكترین و جوانترین وڕونترین ده‌ربڕینه له خودناساندن و خود پێناسه‌كردندا، لێره‌شه وه ده‌گه‌ین به‌و دڵنیابونه، كه سه‌ما باڵاترین هونه‌ری ده‌ربڕینه له نێوان هونه‌ره‌كانی تردا، ئه‌م بۆچونه‌شم له دوو سه‌رچاوه وه هه‌نگاو ده‌نێت.
یه كه‌مین، سه‌ما له ده‌ر بڕیندا په نا بۆ هیچ ماده یه‌ك نابات وه‌ك ناوه‌ندێك بۆ گوزارشت كردن و ده‌ربڕین و ئاماژه‌كانی جه‌سته، كه ده‌ست پی ده‌كات به‌رجه‌سته بوون ده‌كه‌وێت و به‌رجه‌سته بوون ڕوده‌دات، به‌ر ئێستا بوون به‌ر خودبوون، به‌ر ئه‌و جه‌سته یه ده‌كه‌وێت كه له ژیانماندا به ردهوام هاوه‌ڵ و ڕێگه ڕێمانه به‌بێ هیج پیویستیه‌كی تر ده‌ربڕین ده‌كات، بۆیه ڕاسته‌و خۆ به‌ر ناوه‌وه وخه‌ون و هه‌سته‌وه‌ره‌كان و بیركرنهوهكان و هێزمان ده‌كه‌وێت. دوه‌مین كاتێك كه‌منداڵ یان مرۆڤی كۆن سه‌ره‌تایترین ده‌ربڕین ده‌كات و له پرۆسه‌یه‌كی فێربوندا به‌ره‌و پێش ده‌چێت، دواتر هه‌مان ئه‌وجوڵه و سه‌مایانه ده‌بنه گه‌نجینه و پاشخان و به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ له مرۆڤناسیدا به‌كار ده‌برێن، كاتێك تێده‌گه‌ین كه به هاونرخی سه‌ما له‌لای زانایانی زانسته‌مرۆڤایه‌تیه‌كان، به تایبه‌ت زانا ئه‌نترۆپۆلۆژ و ئاركیۆلۆژه‌كان چه‌ند گرنگه بۆ مرۆڤناسی و هه‌ڵگرتنی شوێنه‌واری مرۆڤبوون له سه‌ر زه‌وی، هه‌مان كات له ئه‌زمونی مرۆڤی هاوچه‌رخه‌وه له‌و واتایه گه‌یشتوین كه ئه‌وه ته‌نها عه‌قڵ و زانسته داهێنان و به‌رده‌وام بوونیان به ژیان و مرۆڤایه‌تی به‌خشیوه، به‌لایه‌كی تردا گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر پێناسه‌ی زانست وه‌ك تێگه‌یشتنێكی سه‌رده‌میانه، زانست بریتیه له كۆكردنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی كه‌له ئه نجامی ئه‌زمونكردن و هه‌وڵدانی مرۆڤه‌كان بۆ فێربوون له سه‌رده‌مێكدا به‌رهه‌م هاتوون و به شێوه‌یه‌كی سیستماتیكی كۆكراونه ته‌وه‌و پارێزراون و بونه‌ته سه‌رچاوه‌ی فێربوون و به‌رده وامبوونی ژیان و پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، سه‌ماش شانبه‌شانی هه‌موو ئه و زانسته مرۆڤایه‌تیانه‌ی كهبونیان هه‌یه ومرۆڤایه‌تیان له له ناوچون پاراستوه… به‌ره‌و پیشچوه و هه‌نگاوی ناوه گه‌ر یه‌كه‌م هه‌نگاوی سه‌ما بۆ فێربوون له سه‌ده‌ی شانزه دا له ئیتالیا له ناو ماڵ و كۆشكی شاهانه‌دا دهستیپێكربێت، ئه‌وه ئێستا سه‌ما ماڵ و شوێنگه وئهكادیمیای خۆی هه‌یه بۆ فێربوون، به‌رده‌وام توێژینه‌وه زانستیه گرنگه‌كانی بواری سه‌ما، زانستی جه‌سته و پێكههاته ئه‌ناتۆمی وئۆرگانی و ته‌كنیكیه‌كانی فروانتر و پیشكه‌وتوتر هه‌نگاوه‌كانی خێراتر، تێكڕای ژیانی مرۆڤایه‌تی له بواری ده‌رونناسی وپزیشكی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌گشتی داگیر ده‌كه‌ن.
لێره شه‌وه ده‌توانم بڵێم سه‌ما لێره بوونه ژیانبوونه به‌رده‌وامبوونه. كه‌واته سه‌ما هونهربونه زانست بوونه مرۆڤبونه، به‌ڵام ته‌نها ئه‌و كاتانه‌ی له پرۆسه‌یه‌كی زانستیدا گرنگی به فێربون و ڕاڤه‌كاری و توێژینه‌وه ده‌دات، زانستێك نیه به‌بێ بناغه لێره بێت وه‌ك چۆن هونه‌رێك نیه به‌بێ ڕاستگۆیی و هه‌ست و هێزو بیركردنه وهلێرهبێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها له دۆخێك‌دا، گه‌ر به دوای داهێنان و به‌رده‌وامیدا هه‌نگاوه‌كان سه‌ر چاوه‌یان گرتبێت، نه‌ك بۆ ئامانج ومه‌به‌ستی كورتخایه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندی و دوور له مرۆڤبوون.
پ٢/ هه‌ندێك جار ده‌وترێت ئه‌وه‌ی مرۆڤ له هونه‌ره‌كانی تری وه‌ك (شانۆ، وێنه‌كێشان و مۆسیقادا) ناتوانێت بیانڵێت، له سه‌مادا زۆر به ئاسانی ده‌توانرێت گوزارشتیان لێبكرێت، ئه‌و نهێنیه شاراوانه چین كه مرۆڤی سه‌ماكار له ڕێگه‌ی جوڵه‌كانی جه‌سته‌یه‌وه ده‌توانێت به فراوانی كه‌ون ته‌عبیریان لێبكات، سه‌ما كوێی ناته‌واویه‌كانی ئێمه ته‌واو ده‌كات؟
كاروان/ من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دانیم كه له سه‌مادا زۆر ئاسانترشتهكان ده‌وترێت وه‌ك له هونه‌ره‌كانی تردا، ناشزانم ئه وه‌كێیه واده‌ڵێت؟ ئه‌وه بۆچونی كه‌سێكی تایبه‌ت یاخود كۆمه‌ڵگا یان هونه‌رمه‌ندێكی كورده؟ خۆزگه ڕونتر ئه‌و بابه‌ته له پرسیاره كهتدا ده‌خرایه ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پێت بڵێم ئه‌و شێوه بیركرنه‌وه‌یه له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، چونكه ناكرێت له گفتوگۆیه‌كی هونه‌ریدا په نابهرینه به‌ر بۆچونێك كه بناغه‌ی نه‌بێت وله زه‌مینه‌سازیه‌كی پته‌وه وه‌یان توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیه وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتبێت، هیوادارم و دڵنیاشم تێده‌گه‌یت كه ئێمه باس له سهمایهك ده‌كه‌ین، كه نه‌ك به ته‌نها بۆ نه‌ریت په‌رستانمان، به‌ڵكو به كو‌لتور پهرستانیشمان نامۆیه، سه‌ما له‌مێشكی هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیرانماندا وه‌ك نه‌ریت هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت نه‌ك وه‌ك هونه‌رو زانست، كه كاریگه‌ریه‌كی باڵای به سه‌ر سه‌رتاپای جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و بونیادی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، بۆ من لێره دا گرنگه بناغه‌یه‌كی پتهوكه به گفتوگۆ و به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنرا و دێته بوون ..
بۆ كولتوری سه‌ما دروستبكه‌م، نه‌ك هه‌موو ئه‌و سه‌ر لێشێواوی و قسه فڕێدانه‌ی كه ته‌واوی ئاستی ڕۆشنبیری ئێمـه‌ی بۆ بڕێك ده‌ستكه‌وتی مادی وێران كردوه، له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و كه‌مینه‌یه‌ی نهبهشدارن نه‌هانده‌ری ئه‌وشێوه وێرانكردنهن، دڵنیام تۆش وه‌ك گه‌نجێك ئه‌م بۆچونه‌ی منت پێ گرنگه و گرنگی به كاری جه‌خت لێكراو تۆكمه ده‌ده‌یت.
ئێمه‌ی مرۆڤ له ساتی خود جوڵاندن و سه‌مادا، به واتای ڕێكاری ئێمه له سه‌ما دا كه له به‌رجه ستهبوون، به‌ر جه‌سته كردن و به‌رجه‌سته كه‌وتندا خۆی ده‌بینێته‌وه … ڕاسته‌وخۆ به‌ر زمان و ڕێزمانێكی تایبه‌ت به‌جوڵه‌و ده‌ربڕین ده‌كه‌وین، ئه‌و زمانه‌ش زمانی جه سته‌یه، زمانی جه‌سته بریتیه له شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی به ردهوامبوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دی به بێ قسه‌كردن به هاوه‌ڵی و گوزارشتی و ده‌ربڕینی ده‌موچاو ده بێتهزمانێكی زیندو. لێره‌وه ده‌ڵێم كه هه‌ریه‌ك له هونه‌ره‌كان زمانی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ ده‌ربڕین وه‌ك چۆن شێواز‌و مۆتیڤی هونه‌ری و كۆنسێپتی كاركردنیان هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه ناكرێت به وشێوه ڕه‌هاییه له‌و بابه‌ته بدوێێن، چونكه ئه‌گه‌ر زمانی هونه‌ری بهراستگۆییانهكاری پێ بكرێت وپه‌یامێكی ڕونی هه‌بێت وبههێزوه به هۆشیاریه‌كی هونه‌ری وزانستیه‌وه داڕێژرابێت، ئه‌وا ده‌توانێت بكرێته ده‌ربڕی هه‌موو ئه‌و بابه تانه‌ی ده‌مانه‌وێت بیگه‌یه‌نین به وه‌رگر. سه‌ما كاركردن كارێكی هونه‌ری هه‌روا ئاسان نیه بتوانین هه‌رچیمان هه‌یه بیڵیین، ئه‌گه‌ر به وردبینیه‌وه پێكههاتهیهكی داڕێژرا و ته‌واوكراو هاڕمۆنیهكی یه‌كانگیر جوڵه و كۆریۆگرافیه‌كان دا نهڕێژریت، ئهواناتوانرێت مه‌به‌ست و په‌یام بگه‌یه‌نێت و ده رههاته یه‌كبێت له هونه‌ری سه‌ما. بۆ وه‌ڵامی دوا بڕگه‌ی پرسیاره كه‌ش وته‌یه‌كی ڤۆلتێر فه‌یله‌سوف و نوسه‌ری فه‌ره‌نسیم دێته یاد كاتێك ده‌ڵێت – “زمانه‌كان دراون به مرۆڤ.. تاوه كو بتوانێت بیركردنه‌وه‌كانی خۆی پێ بشارێته وه” .به‌رامبه‌ر به‌م وته‌یه‌ش چه‌ند زانایه‌كی جیاوازی توێژه‌ر له بواری زمانی جه ستهدا دڵنیایی ئه‌وه ده‌ده‌ن – كه جه‌سته درۆ ناكات. لێره‌وه ده‌توانم بڵێم ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناتوانن ئه‌وه‌ی ئه‌یانه‌وێت له هونه‌ره كانیاندا بیڵێن، ئه‌وه یان ئه‌وانه‌ن كه له به‌كارهێنانی زماندا ترسنۆك وهه‌لپه‌رست و درۆزنن – یان ئه‌وانه‌ن كه له هونه‌ردا هیچ بیركردنهوهكیان نیه و به هۆی زمانی هونه‌ره وه ئه‌وه‌نده‌ی ترخۆیان له مۆڕالی مرۆڤبوون و ڕاستیه‌كان ده‌شارنه‌وه، دیاره شاردنه‌وه‌ی بیركردنه‌وه و درۆزنبوون له ئێستادا له كوردستان بۆته كولتورو مۆڕالی هه‌نوكه‌یی مرۆڤبوون، سیاسه‌ت، بازرگانی، دامه‌زراوه كۆمه‌لایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی، ته‌ندروستی و هونه‌ریه‌كان و ناڕاستگۆیی و دومۆڕالی سه‌رتاپای جه‌سته و به‌ڕیوه‌بردنیان وه‌ك مۆرانه ته‌نیوه، لێره‌وه ئیتر تاكه هونه‌رێك ته‌نها زانستێك كه بتوانێت په رده هه‌ڵماڵێت له ڕوی ئه و هه‌موو داڕزانه… سه‌مایه كه ده‌توانێت مرۆڤه‌كان له ڕهگو ڕیشه‌وه به‌ره و قوڵاییه پهنههانه كان بڕوات ونهێنیه‌كانی بوون ئاشكرا بكات، ناته‌واویه‌كانی جه‌سته و هۆشیاری دیاریبكات، به‌ڵام سهمایهك كه بتوانێت له ئێستا بووندا بێت سهمایهك كه گوزارشتی ڕه‌وان بێت له پانتاییه سپیه كاندا سهمایهك كه ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ تێكشكاندنی ئه‌و نه‌ریتانه‌ی كه مرۆڤبونی مرۆڤی ئێمه یان پارچه پارچه كردوه.
پ٣/ مرۆڤ چۆن سه‌ما و هه‌ست و توانا‌و بیركردنه‌وه‌كانی پێكه‌وه كۆبكاته‌وه؟ ئایا له سه‌مادا مرۆڤه‌كان ده‌توانن بڕۆنه ناو به‌ریه‌ككه‌وتنێكی ڕاسته‌وخۆی مێژووی خودی خۆیانه‌وه؟ سه‌ما هونه‌ری وه‌رگرتنی چێژه، یان هونه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤه بۆ ناوخودی خۆی و ده‌روازه‌یه‌كه بۆ ئاشنابوون به‌خود له ڕێگه‌ی جوڵه‌كانی جه‌سته‌وه؟
كاروان/ هه‌ست ووزه و بیركردنه‌وه‌كان بوون وه ئاماده‌ییان له بچوكترین خانه‌ی له‌شدا هه‌یه، چۆن ده‌كرێت ئاشكرا بكرێن و به‌ره‌و پێش ببرێن و زیندوبكرێنهوه؟ ئه‌مه‌ش له ڕێگای پلانێكی تۆكمه‌ی ڕاهێنان و ئیشكردنه‌وه به‌رهه‌م دیت. جه‌سته مێژوی هه‌ر یه‌كێك له مرۆڤبونی ئێمه‌یه، سه‌ماش ڕیگایه كه بۆ گه‌یشتن به ئاستێكی باڵاتر له‌بونی جه‌سته‌دا چیرۆكه‌كانی جه‌سته‌ش گیرَِانهوهی هه‌موو ئه‌و مێژوه‌یه كه شوێنگه‌ی له سه‌ر جه‌سته جێهێشتوه، هه‌رله به هاوه‌ڵی كردنمان له له دایكبونمانهوه گڕێماندهدات به ئێستامانه‌وه. هه‌موو هونه‌ره‌كان چاوگی چێژ به‌خشین و چێژوه‌رگرتنن، ئه‌م دوو دۆخه‌ش چێژبه‌خشین وچێژوه‌رگرتن دوالیزمهن و یه كانگیرن و پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، چونكه ناكرێت تۆی سه‌ماكار له جیاتی چێژوه‌رگرتن، له نه‌زانیدا له ئازاری جه‌سته دا بناڵێنێت، له نا هۆشیاریتدا هه‌رچی ببینیت كۆپی بكه‌یت وبیخهیته سه‌ر شانۆكان به ناوی داهێنانه‌وه پێشكه‌شی بكه‌یت، كه لوتكه‌ی توانای داهێنان واته به كارهێنانی وزه‌ی عه‌قڵ و زانست نه‌ك نه‌زانین و خورافه، به هۆی ئه‌و وزه‌یه شه‌وه سه‌ماكار ده‌گات به خودی خۆی، ده‌گات به خودناسین و ئیتر ته‌نها و ته‌نها له بیركردنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ده‌نگدانه‌وه‌ی جه ستهی له كاتی فڕین‌دا ڕاده‌مێنێت، لێره دا گرنگی چێژمان بۆ ڕوندهبێته وه كاتێك بینه‌ر چێژ ده‌بنیت ئه‌و كاته‌یه كهسهماكاری هۆشیار سه‌ره‌تا خۆی چێژ له كاره‌كه‌ی ده‌بینێت و به‌متمانه‌یه‌كی بی سنوره‌وه ده‌گاته فڕینێك كه ته‌نها خۆی له‌لوتكه‌ی ئه‌و چێژه تێده‌گات، به‌ڵام بینه‌ران له سه‌رسامی ئهوفڕینهو گه‌یشتنی هه‌ست و وزه‌و بیركردنه‌وه‌ی هۆشیاری سه‌ماكاردا، چێژێكی ناكۆتا و پڕ به هاترین جوانیان به‌رده‌كه‌وێت كه هه‌رگیز به‌وشه ناتوانرێت گوزارشتی لێبكرێت.
پ٤/ به‌بڕوای ئێوه چۆن سه‌ما ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كی به‌هێزوكاریگه‌ر له ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كاندا دروستبكات، به‌جۆرێك توانای گوزارشت و هێزو ئێرۆتیكی جه‌سته‌تا ئه‌و ئاسته‌ی ببێته بزوێنهرو پاڵپیوهنهری گۆڕانكاڕیهكان. ئایا سه‌ماله كوێوهگۆڕانكاریهكانی له هێزرو جه‌سته‌ی مرۆڤه‌وه ده‌ست پێده‌كات؟
كاروان/ سه‌ما ئه‌و كاته ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كی به هێزو كاریگه‌ر له ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌كاندا دروستبكات، كه جه‌سته له ئه‌نجامی ڕۆژانه‌ی ئیشكردنه‌وه نه‌ك ته‌نها ته‌كنیكه‌كانی سه‌مای به ڕاستودروستی له پرۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌ی فێربووندا به‌ر جهستهكردوه، به‌ڵكو سنوربه‌ندی سروشتی ئه‌ناتۆمی و ئۆرگانی جه‌سته‌ی به‌زاندبێت، ئه‌م كاره‌ش به توێژینه‌وه و قوڵبونه‌وه له تێكڕای ئه‌و میتۆده جوڵه‌یی و جه‌سته‌ییانه‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دات و خۆی ده بینێته‌وه كه سه‌ماكار شاره‌زای ده‌بێت و ڕۆژانه به به‌رده‌وامی پراكتیكیان ده‌كات، ئهومیتۆدانهش زۆر زۆرن و ڕۆژانه زیاتر ده‌بن، كه واته تۆی سه‌ماكار دهبێتچی بكه‌یت تا بتوانیت له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی خێرای گۆڕانكاریه سه‌رده‌میه‌كانی بواری جه‌سته‌دا هه‌نگاو بنێێت؟ گۆڕانكاریه‌كانیش ئه‌وكاته دروست ده‌بن كه سه‌ماكار هه‌ست ده‌كات گه‌یشتوه به ئاست و به ئه‌نجامێك كه شتێكی زۆر جیاواز و نه كرده‌ی له جه‌سته‌یدا به‌رهه‌م هێناوه، ئیتر ئه‌وكات هه‌رزو بۆخۆی له ئاسمانی توێژینه‌وه دافڕینهكانی ناكۆتا له گه‌ڕاندان به دوای ئاشكرا كردنی خه‌ون و فه نتاسیا دوره ده‌ست و دوره ڕیگاكان. سه‌ماكردن واتای كارێكه كیمیایی و ئۆرگانیهناوهكیهكانی جه‌سته، به‌م شێوه‌یه‌ش توانا و هێزه ئێرۆتیكیهكان ده‌گه‌ینێته ئاستی هه‌ڵپژان، هه‌ڵڕژان، به‌رپابوون و ده‌رچون له هه‌موو سنوره دروستكراوه‌كانی ئازادی ئیرۆتیك وجه‌سته و چێژبینین.
پ٥/ هه‌موو مرۆڤێك له ژیاندا پرسیارگه‌لێكی هه‌یه كه پێویستیان به وه‌رگرتنه‌وه‌ی وهڵامهكانیهتی بۆ ئه‌مه‌ش به شتێك گوزارشتی لێده‌كات تۆ بۆ سه‌مات هه‌ڵبژارد؟ سه‌ما ده‌توانێت تا كوێ وه‌ڵامی پرسیاره وجودیه‌كانی تۆ بداته‌وه؟
كاروان/ من وسه‌ما دو هاوڕێی ناكۆتاین، چونكه پێكه‌وه هاتوینهتهبون، سه‌مام وه‌ك منداڵێك له خۆمدا گه‌وره كردوه، ئێستا له ته‌مه‌نی گه‌نجیدایه و به دڵنیایه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو به‌ره و گه وره بووون ده‌چێت، وه‌ك منداڵێك ده‌ستی سه‌ما وجه سته‌مم گرتوه بۆ فێربوون، پله به پله به‌ره و سه‌ره‌وه سه‌رم خست له ئێستادا گه‌وره بوه و خۆی هه‌نگاوه‌كانی ده‌نێت. سه‌ما له ڕێگای پێكانه‌وه هه‌بوونی منی بهڕهگوڕیشه وه له سه‌ر زه‌مین داكوتاوه، سه‌ما سه‌لماندنی هه‌بوونی منه لێره و له ڕێگای پێكانمه‌وه شوێنه كانیترم پێده ناسێنێت، سه‌ماكردن ئه‌و ساته‌وه‌خته‌یه كه هه ستی كردنی شتێكی جیاوازم پێده‌به‌خشێت، شتێك كه‌م كه‌س ده‌توانن بیكه‌ن، ئه‌ویش سه‌مایه ته‌نانه‌ت سه‌ما لێره بونیشم ده‌پارێزێت، له ڕێگای سه‌ماوه ده‌ستم بردوه بۆ هه‌موو شوینێك له جه‌سته‌مدا ئه‌و شوێنانه‌ی لای مرۆڤه‌كان فه‌نتاسیا و ئه‌سته‌مه‌و به‌رده‌وام ترسیان له گوتاره‌كانی جه‌سته و سه‌ما هه‌یه، شوێنه تاریكه‌كان ئه‌و شوێنانه‌ی زۆر له مرۆڤه‌كان له ژیانیاندا نه پێی ده گه‌ن نه لێی ده‌گه‌ن.
پ٦/ ئێستا هونه‌ری سه‌ما یه‌كێكه له هونه‌ره باڵا‌و ئهكادیمهكانی دونیا، به‌ڵام له چاو هونه‌ره‌كانی دیكه‌دا له هه‌رێمی كوردستان گرنگی به‌م هونه‌ره نه‌دراوه، به‌بڕوای ئێوه هۆكاری ئه‌مه چیه؟
كاروان/ هۆكاره‌كان زۆرن گرنگه‌كان ئه‌مانه‌ن…له ئێستادا زۆربه‌ی پێویستیه‌كانی ژیانی مرۆڤی كورد گرنگی پێ‌نادرێت ده‌بێت هونه‌ری و سه‌ما له كوێی ئه‌م هاوكێشه یهدابێت.. هونه‌رمه‌ند خۆی ده‌ستی هه‌یه له‌م كاره دا، كاتێك له‌نه‌زانین و نا هۆشیاریدا ناتوانێت ماڵێك له ناوه‌وه‌ی مرۆڤه كاندا بۆ خۆشویستنی سه‌ما وپهروهردهكردنی بونیادبنێت دێت ته‌نها هه‌وڵ و گرنگیپێدانی بۆ خود سه‌نته‌ری ته‌نها دروستكردنی باره‌گای حیزبی بێت بۆ كاره‌كه‌ی، ئیتر ده‌بێت چاوه‌روانی چ هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ پێشكه‌وتنی سه‌ما… سه‌ما ئه‌گه‌ر كاركردنێكی تۆكمه نه‌بێت بۆ مرۆڤه‌كان له پێناو مرۆڤه‌كان… كاری هونه‌ر گه‌ر له‌گه‌ڵ به‌ركه‌وتنی به مرڤه‌كان ئیتر مرۆڤ نه‌بێته سه‌نته‌ری پرۆژه وكاره‌كان ئه‌وه هیچ واتایه‌ك بۆ مرۆڤبونی سه‌ما كار و شانۆكارو هونه‌رمه‌ند بوون نامێنێت و درۆیه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌و پرۆسه‌یه كاتێك هونهرمهندپیش هه‌موشت خۆی ده‌كاته سه‌نته‌ری هه‌موو پرۆژه‌كان، ئیتر واتایه‌ك بۆ پێشكه‌وتن وڕهگوڕیشهدانان نامێنێت، له‌م كاتانه‌شدا هێزی خورافه و غه‌یبانیه‌ت زۆر ئاسان ده‌توانن به‌های باڵاترین هونه‌ر، كه سه‌مایه كهمبكهنه و هه‌تا سنوری فه‌تواو ته‌كفیركردنی بگه‌یه‌نن. به دڵنیایه‌وه له ئێستادا سه‌ما له خراپترین ئاستی هۆشیاری حیزب و كۆمه‌ڵگای نه‌ریتدایه، له بیرمان نه‌چێت تا ئه‌وكاته‌ی گوتاری سه‌ر شانۆكان گوتارێكی خۆ پارێز و كۆیله بوون و ترسنۆكانه بێت ئه‌وا ناتونرێت ئازادی ژیانی كاركردنی هونه‌ری ده‌سته به‌ر بكرێت و دواڕۆژێكی پرشنگدار بۆ پرۆژه‌ی سه‌ما دروستبكرێت.
پ٧/ پڕۆژه‌تان بۆ بره‌ودان به‌م هونه‌ره له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه؟ پێتان وایه له ئاینده‌دا سه‌ما و جوڵه‌كانی جه‌سته دهبنهخواستی نه‌وه‌كانی ئاینده؟ ئێوه ئاره‌زوو بۆ سه‌ما له هه‌رێم چۆن ده‌بینن؟
كاروان/ سه‌ره‌تا ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه من له ساڵی ٢٠٠٨ وه به پرۆژه‌ی جیاواز بۆ منداڵان، گه نجان و به ته‌مه‌نه‌كان له سه‌ر ئاستی كۆنسێپت وتنه‌وه‌ی وانه‌ی سه‌ما و نوسین و وه‌رگێڕانی په ڕتوكی سه‌ما، هه‌وڵمداوه سه‌ما وه‌ك هونه‌رێكی زانستی بۆ بره‌ودان دروستكردنی كولتوری سه‌ما له كوردستاندا، بناسێنم. ئه‌م پرۆژانه‌ش بۆ شانۆكاران و كه سانی ئهماتیۆر بوون تا ئاستی چون بۆ لای مرۆڤه په راویزخراوهكانیش هه‌نگاوی ناوه. راسته من له كوردستان ناژیم، به‌ڵام به پێی ئه‌و كاتانه‌ی كه له‌ژیانی هونه‌ریم وپرۆژهكانم ده‌توانم بیده‌م به كوردستان، توانیومه سه‌مای هاوچه‌رخ بناسێنم وله لای گه‌نجان تا ئاستێكی باش خۆشه‌ویستی بكه‌م، كاتێك گه‌نجێك پێی باشه به سه‌ما نه‌چێته سه‌ر شانۆ، بهڵكوچاوهروانی پرۆژه‌ی تۆكمه‌بێت گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه سودی ته‌نها فێربونبێت نه‌ك بچیت بۆ بڕێك ده‌ستكه‌وت ههموكارێك بكات. ئه‌مه بۆ خۆی مژده‌به‌خشه و خۆشنودیه، چونكه ئه‌و گه‌نجه كه له‌ئێستادا له هه‌موو ئه‌و به بازرگان بونه‌ی هونه‌ردا، خۆی ده‌پارێزێت كه ته‌نها وه‌ك كاڵایه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت. به‌ڵكو به دوای فێربون و زانستی ئهكادێمی سه‌ماوه‌یه. خواستێكی زۆر بۆ سه‌ما هه‌یه ئه‌وه نكوڵی لێناكرێت، به‌ڵام كام سه‌ما و چ شیوه فێربونێك، ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت وه‌ك لایه‌نی پێداگۆگی سه‌ما جه‌ختی له سهربكهمهوهو دوباره‌ی بكه‌مه‌وه، ئێمه نابێت ته‌نها بیرله چه‌ندایه‌تی له پرۆژه‌ی سه‌مادا بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكو چۆنیه‌تی گرنگه، ناكرێت وه‌ك هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی نیمانه ئیتر هه‌ر چۆن بێت گرنگ نیه، به بێ بناغه‌ی پته‌و سه‌ما كردن نابێت ئیتر به‌رده‌وام بێت… ئه‌گه‌ر ده‌مانه‌وێت له ڕێگای سه‌ماوه مرۆڤبونی كورد بدۆزینه‌وه و مرۆڤناسیمان پته‌و بكه‌ین، و ئه‌وجه‌سته پارچه پارچه بوه له ترازانی فراوانتر بپارێزین و مرۆڤێكی نوێێ لێدروستبكهین و له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه گه‌وره‌كانی ژیانی مرۆڤایه تیدابین، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌نها له سه‌ر ئاستی لۆكاڵی بێت، ئه‌وا سه‌ما هیچ بونیاد نانێت جگه له وێرانكردنێكی فراوانتری جه‌سته‌ی تاكی كورد..پرۆژه گه‌لێكم هه‌یه، به‌ڵام پیویستی به كات و پیویستی به تێگه‌یشتن هه‌یه، له لایه‌ن ئه و كه‌سانه‌وه كه ده‌یانه‌وێت سه‌ما ببێته كولتورێكی زیندو، ئه‌و كه‌سانه‌ی به ڕاستی بۆ براودان به سه‌مای ڕاسته‌قینه و دروست خه‌ون ده‌بینن، چونكه سه‌ما باشترین ڕێگایه بۆ ژیانه‌وه‌ی هه‌مووخانه مردوه‌كانی كرۆكی تاكی كورد، سه‌ما ده‌توانێت كرۆك ئاشكرا بكات و له‌و ڕێگایه وه به‌ره و پێشیان ببات و هۆشیاریان بكاته‌وه بۆ ژیانێكی باشتر و باڵاتر له ئیستادا.