گفتوگۆ لەگەڵ سمکۆ محەمەد – بەشی 4- …ئاماده‌كردنی: عه‌باس جه‌میل جێماو
سمكۆ محه‌مه‌د: جیاوازی جگه له‌وه‌ی ململانێی چینایه‌تییه، گه‌مه‌ی حاڵهتهكانیشه.
ئاماده‌كردنی: عه‌باس جه‌میل جێماو
به‌شی 4
سمكۆ محه‌مه‌د نووسه‌ر و روناكبیر له‌م به‌شه‌ی زنجیره چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یدا ده‌رباره‌ی چه‌مكی جیاوازی و رخنه قسه‌ده‌كات و پێی وایه، جیاوازی پشت بهعهقڵگهرایی ده‌به‌ستێت و بۆ قبوڵكردن و نه‌مانی فكری شمولی و كۆنكریتی بوو، بۆیه هه‌ر گرووپ و ئایدیایه‌كیش به‌بێ عه‌قڵ ئه‌م چه‌مكه قبوڵ بكات، ته‌مه‌نی كورت ده‌بێت.
ده‌قی گفتوگۆكه
پرسیار: یه‌كێ له گرفته هه‌روه گه‌وره‌كانی مرۆڤایه‌تی كه‌می گفتوگۆی فیكریه، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی چه‌مكی ره‌خنه و جیاوازی، زۆر كه‌س ئه‌م تێگه‌یشتن و دونیابینییهیان نییه و به‌پێچه‌وانه‌وه وه‌ك مافێكی سروشتی ده‌بینن، بۆیه سه‌ره‌تا ده‌پرسم چه‌مكی جیاوازی چی ده‌گه‌یه‌نێت له‌دیدی ئێوه، بۆچی جیاوازی هه‌بێ؟
سمكۆ محه‌مه‌د: چه‌مكی جیاوازی له‌بنه‌مادا بۆ قه‌بوڵكردن و نه‌مانی فكری شمولی و كۆنكریتی سه‌ریهه‌ڵدا و تیۆریزه كرا، هه‌روه‌ها شێوه‌یه‌كیش بوو له‌وڵامدانه‌وه‌ی چه‌مكی هه‌قیقه‌ت كه هه‌ر ئایدیا و ئایین و فه‌لسه‌فه‌یه‌ك ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ده‌كرد، به‌ومانایه‌ی جه‌نگێك بوو له‌نێوان لۆژیك و فه‌لسه‌فه‌ی كلاسیكی، دواتر به‌فراوانبوونی دیالیكتیك كه گومانی بۆ هه‌موو چه‌مكه‌كان درووستكرد و هه‌قیقه‌تی كرده پاشكۆ، ئیدی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ژیان هه‌بوو نه‌یهێشت، كه به‌پێی شوێن و كات سیستم و ده‌سه‌ڵات و ده‌قه ئایینیه‌كان كاریگه‌ری هه‌بوو، بۆیه هه‌قیقه‌ت ته‌نها له‌تیۆره فیزیایی و ماتماتیكییهكاندا مایه‌وه، ده‌نا له‌ژیانی رۆژانه‌دا ئه‌و ئایدیایانه قڵپ بوونه‌وه، ئه‌وه‌بوو سه‌ره‌تا چه‌مكی جیاوازی كه ئه‌زموون كرا، له قبوڵ نه‌كردنی ئایینه‌كانه‌وه هاتبوو بوو له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئه‌مه ئه‌زموونێكی تاڵ بوو، له‌وێوه جیاوازی وه‌كو كۆنتڕۆڵ بۆ هیچ ئایدیایه‌ك هه‌قیقه‌تی نه‌هێشت.
وه‌ختێك مارتن لۆسه‌ر هات و بانگه‌شه‌ی ناتوندوتیژی ئایینی و یه‌كتر قبوڵكردنی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه بوو به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ باڵانس له‌نێوان كاسۆلیك و پرۆتستانتی رۆژئاوا، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه جیاوازی له‌نێو فكردا هه‌میشه ئاماده بووه، دواتر له‌نێو رۆشنبیری‌دا بووه بهستایلێك و له‌نێو كایه‌ی میدیایی و رۆژنامه‌گه‌ریشدا كاری پێكرا، بۆ نموونه ململانێی نێوان لایه‌نه دژه‌كان كه نموونه‌ی ئهنارشیزم و ریفۆڕمخوازهكانه، پڕ بایه‌خترین جیاوازییه ئه‌گه‌ر به‌پێی قسه‌ی ماری دوگڵاس بێت كه له‌كتێبی (پاكیزه‌یی و مه‌ترسی) باسی ئه‌و شتانه ده‌كات كه له‌جێگه‌ی خۆیاندا هاودژ و ناڕێكن، نه‌ك ئه‌و شتانه‌ی كه به‌بڕوای ئینسان له‌سرووشتدا نارێكن.
ئێمه ده‌توانین زۆربه‌ی جیاوازییه‌كان بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ حاڵه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، بۆ نموونه جیاوازی ئه‌گه‌ر له‌نێو گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه یاخیه‌كانی وه‌كو قه‌ره‌ج و بوهیمیهكان وه‌ربگرین و له‌و فه‌زا كۆمه‌ڵایه‌تییه نه‌بێت، له‌نێو كایه‌ی فكریدا هه‌موو به‌جیاوازیه‌وه بژین، هیچ به‌هایه‌كی نییه، چونكه به‌های جیاوازی له‌ئاستی قبوڵكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و زمان و كولتوور و ئاییندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌رله‌وه‌ی جیاوازی قبوڵكردن له‌دونیای ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات ببێته باو، گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تییه یاخیه‌كانی رۆژئاوا و ئا‌مریكا، رێسا و نۆرمێكی تایبه‌تیان هه‌بوو، ئێستا چونكه له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تییدا جێگه‌ی خۆیان كردووه و به‌ڕاده‌یه‌ك جێكه‌وته بوون، ئیدی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كه كه‌وته گۆڕه‌پانی ده‌وڵه‌ت و سیستمه‌وه، بۆیه ئه‌وانیش وه‌كو چۆن قه‌ره‌جه‌كان له‌سه‌رتاسه‌ری دونیا به‌رێسا و یاسای خۆیان ده‌ژین، به‌هه‌مان ریتم له‌ئاستی سیستمدا گوێیان كه‌ڕ ده‌كه‌ن و بڕوایان به سیستم و له‌قاڵبدانی ئینسان نییه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت وابكات به‌چاوی نامۆوه ببینرێن و قه‌بوڵ نه‌كرێن.
له‌راستیدا جیاوازی له‌رێگه‌ی عه‌قڵه‌وه مانای هه‌یه نه‌ك ئایدیایی ناكامڵ، بۆیه جیاوازی پشت بهعهقڵگهرایی ده‌به‌ستێت.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌م چه‌مكه بۆ قه‌بوڵكردن و نه‌مانی فكری شمولی و كۆنكریتی بوو، بۆیه پشت به عه‌قڵ ده‌به‌ستێت، بۆ نموونه هه‌ر گرووپێك و هه‌ر ئایدیایه‌ك به‌بێ عه‌قڵ ئه‌م چه‌مكه‌ی قبوڵ كرد، ته‌مه‌نی كورت ده‌بێت و هه‌ر كاتێك كێشه‌یه‌كی بچووك درووست بوو، ئه‌و جیاوازییه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه جیاوازی نه‌سه‌ره‌تا و نه‌كۆتایی نییه، تیری ئیگلتن نووسه‌رێكی به‌ناوبانگی ماركسییه، پێیوایه هه‌ندێك شت هه‌یه بۆ ئه‌وی بگوازرێته‌وه، ده‌بێ قبوڵ بكرێ و جیاواز بێت، ئه‌مه‌ش بۆ سه‌لماندنی ره‌سه‌نایه‌تییه، ره‌سه‌نایه‌تیش هێز به‌ده‌ست ناهێنێت ئه‌گه‌ر كۆپییه‌كی تر له‌به‌رامبه‌ری نه‌بێ، بۆیه جیاوازی رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه له ئاماده‌یی شتێكی تر كه له‌گه‌ڵ خۆیدا جیاوازه و پێشوازی له وردبینی بابه‌تی ده‌كات، به‌ومانایه‌ی به‌بێ وردبینی له‌شته‌كان، رهگوڕیشه له‌عه‌قڵی كارێكته‌ره جیاوازه‌كان داناكوتێت، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تاكو بابه‌تێكی دیكه ئاسان بكات، ئه‌مه سه‌ره‌تای چوونه نێو دونیایه‌كه كه نابێت هیچ شتێك و هیچ كولتوور و نووسین و ئایدیایه‌ك، به‌بیانووی هه‌قیقه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ئایدیایه‌كی تره‌وه په‌راوێز بخرێت، كه‌واته جیاوازی ئه‌و واقیعیه‌ته‌یه كه ده‌یهه‌وێ ئیعتیبار بۆ ئه‌وانی تر بگه‌ڕێنێته‌وه، كه‌من وای ده‌بینم جیاوازی گه‌مه‌ی حاڵه‌ته‌كانه.
پرسیار: ئه‌ی چۆن جیاوازی نه‌بووه كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ پراكتیك كردنی له‌ژیانی واقیعی، بۆچی ناونیشانی جیاوازی وه‌رگرت؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: تائێستا هیچ چه‌مكێك نه‌بووه له‌سه‌ره‌تای به‌رهه‌مهێنانیه‌وه تاكو ئێستا، دووچاری كێشه نه‌بووبێت، چونكه فه‌لسه‌فه و فكر بۆخۆیان كێشه‌ن، كێشه‌ی ئه‌م جیاوازیه‌ش وه‌كو هه‌ركام له‌چه‌مكه‌كانی تر له‌سایه‌ی بازاڕی سیاسه‌ت و سه‌رهه‌ڵدانی ره‌وتی توندڕه‌وی تیرۆریستی خراپ پراكتیتك كراوه، بۆیه پراكتیك كردنه‌كه‌شی ریتمی جیاوازی وه‌رگرت، ئه‌و نووسه‌رانه‌ش كه پشتگیری ئه‌و ره‌وته بوون به‌بێ ئارگومێنتی توندوتۆڵ، له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ئه‌رێنی خۆیان به‌رهه‌مبهێننه‌وه و ئه‌ویتر له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ژێر عینوانی جیاوازی بیر‌و بۆچوون و بیركردنه‌وه‌ی جیاواز، گورزێكی كوشنده‌یان له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا كه كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنی خوڵقاند له‌نێو خه‌ڵكی به‌گشتی، نموونه‌ی ئه‌و جیاوازیه‌ی كه سیستمی دیموكراسی بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات و له‌ململانێی حیزبی و سیاسی‌دا كۆی كردۆته‌وه كه ئه‌مه هه‌م وه‌همه و هه‌م گه‌مه‌ی سیاسییه، نموونه‌ش بێ به‌هاكردنی بۆچوونی بیرمه‌ندانی رابردووه، ئیدی هه‌ركه‌س له‌ئه‌نجامی بێكاری و ئاره‌زوویه‌كی هه‌رزه‌كارانه بۆ خوێندنه‌وه و به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و جیاوازی له‌بیروبۆچوونی ئاینگه‌رایی و پشتگیری له‌یه‌كێك له‌به‌ره‌كانی جه‌نگی سیستم و تیرۆر، به‌ناوی جیاوازیه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌مكه فكریانهش بوونه‌وه و كردیان بهبازاڕێك بۆ ره‌واج پێدانی بیری ته‌سك و نالۆژیكی.
به‌شێك له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م كاره‌ساته فه‌رهه‌نگیه‌ی زۆربه‌ی زۆنه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی گرته‌وه، به‌تایبه‌تیش ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات، ته‌نها بۆ ئه‌وه‌بوو كه چیتر له‌رێگه‌ی فكره‌وه ململانێ چینایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ ته‌كنۆلۆژیا نه‌كرێ، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ململانێكانیان گه‌ڕانده‌وه سه‌ره‌تاو له‌ململانێی ئایینه‌كان و زمان و نه‌ته‌وه‌وه جارێكی تر خۆی به‌رهه‌مهێنایه‌وه، ئه‌مه‌ش تاكه ئامانجێك بوو بۆ گێلكردنی ئینسان به‌گشتی و ئینسانی رۆژهه‌ڵاتی به‌تایبه‌تی، سلاڤۆی ژیژاك بیرمه‌ندێكی چیكی ئه‌م چه‌رخه‌یه، له‌كتێبی (سه‌ره‌تا وه‌ك تراژیدیا و كۆتایی وه‌ك كۆمیدیا) باسی وه‌رگرتنی جیاوازی ده‌كات و پێیوایه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی چه‌مكی جیهانگه‌راییه‌وه، مه‌ترسیدارترین چه‌مك، چه‌مكی ئازادی بیروبۆچوون بوو كه خراپ كه‌ڵكی لێوه‌رگیرا، ئه‌وه‌بوو وه‌كو سه‌ره‌تایه‌ك هه‌ستی پێكرا كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ سوككردن و بێ به‌هاكردنی و هاندانی كۆلكه خوێنه‌وار بۆ نووسین، ئیدی ئه‌م هه‌وڵه له‌شوێنێكی دیكه‌شدا بازاڕێكی گه‌وره‌تریشی به‌رهه‌مهێنا، ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی خوێنه‌واری شه‌یدای بڕوانامه‌ی زانكۆكانی كه‌رتی تایبه‌ت و نووسه‌ری كرچ و كاڵ بۆ گه‌رمكردنی بازاڕی میدیا تاهاتنی میدیای ئه‌لیكترۆنی و گه‌شه‌كردنی تاكو ئه‌م سه‌رده‌مه.
پرسیار: باشه تۆ له‌لایه‌ك پشتگیری له‌م چه‌مكه ده‌كه‌یت و له‌لایه‌كی تر به‌گه‌مه‌ی ده‌زانی، ئایا ئه‌مه باڵانسی فكری تیایه؟، ئه‌گه‌ر هه‌یه بۆچی ناتوانین جیاوازبین، له‌كاتێكدا هه‌موو ململانێكان له‌سه‌ر سه‌لماندنی بوونه، سه‌لماندنی شوناسی ئایدیایی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و هتد، ئایا به‌راستی ئه‌مه هه‌موو جیاوازییه‌كانه؟
سمكۆ محه‌مه‌د: من به‌پێی بۆچوونه جیاوازه‌كان ئهرگۆمێنتم هێناوه‌ته‌وه و به‌پێی ئایدیای فكری خۆشم كۆمێنتم هه‌بووه، هه‌روه‌ها به‌پێوه‌ری ره‌خنه‌یی قسه‌م كردووه كه ئه‌گه‌ر جیاوازی نه‌بێ، ره‌خنه‌ش قه‌بوڵ ناكرێ، بۆیه ده‌بێ وه‌كو ره‌خنه‌یه‌ك له ئه‌پستراكت كردنی ئه‌م چه‌مكه باسی ره‌خنه بكه‌م، یان باسی جیاوازی خۆم بكه‌م وه‌كو مافێكی فكری، چونكه من ته‌واو كۆك نیم له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌ژێر عینوانی جیاوازی، هه‌موو جیاوازییه ریشهییهكانیان له‌جیاوازی فكر‌و جیاوازی ئایین و ئایدیاییدا كۆكردۆته‌وه كه ئه‌مه وه‌همه، ئه‌و چه‌مكه به‌ده‌ر له‌وه‌ی مانای جیاوازی هه‌یه و له بنه‌مادا به‌هۆی قبوڵ نه‌كردنه‌وه تیۆریزه كراوه، له‌لای من جیاوازی جگه له‌جیاوازی چینایه‌تی شتێكی تر نییه كه ره‌خنه له‌بنه‌مای سیستمه‌وه هاتووه، ئه‌گه‌ر سیستم نه‌بێ فكر ناتوانێ ره‌خنه قه‌بوڵ بكات سابا هه‌ر كایه‌یه‌ك بێت، چونكه جیاوازی هه‌موو ئایینه‌كان و نه‌ته‌وه و كولتوور و زمانه‌كان، له‌نێو هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگری جیاوازییه‌كی دیكه‌یه، ئه‌ویش جیاوازی چینایه‌تییه كه له‌خۆشگوزه‌رانیدا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی له‌دۆخی ناجیگیردا زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێ، خۆ ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌ماشای بابه‌ته‌كه بكه‌ین، ده‌بینین ته‌نها ده‌بێته سه‌فسه‌ته‌بازی فكری و نمایشكردنی رۆشنبیریی، به‌مانایه‌كی تر ئه‌وه جیاوازی نییه ئه‌گه‌ر كات به‌وه فیڕۆ بده‌ین، ئایا هه‌موو ئایدیا و ئایین و بیروڕا فه‌لسه‌فییه‌كان پێویستن یان نا؟، ئه‌مه وه‌كو ئه‌وه وایه دوو كه‌س دوو قه‌تره ئاو بخه‌نه نێو په‌رداخێكه‌وه و هه‌ركه‌س له‌وانه باسی جیاوازی قه‌تره ئاوه‌كه‌ی خۆی بكات، ئه‌م جۆره جیاوازییه ئایدیاییه، جیاوازییه‌كه ته‌نها فۆڕمی باسه‌كه‌یه نه‌ك جه‌وهه‌ر.
ئایا پێویست نییه بپرسین ئه‌و هه‌موو ده‌قه‌مان پێویسته له‌ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و هتد؟، وڵامه‌كه به‌ڵێیه، چونكه جیاوازییه‌كه ته‌نها له فۆڕم و سیتایڵه و كێبهركێكهش هه‌ر ئه‌و فۆڕمه‌یه نه‌ك جه‌وهه‌ر، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه ئه‌مانه چالاكی رۆژانه‌ن و بوونێكی واقیعییان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه واقیعیه‌تی پێنادرێ و له‌ئینسانی ده‌شاردرێته‌وه، یان جه‌نگه‌كه به‌لاڕێدا ده‌برێت، هه‌م ره‌خنه‌یه له‌سیستم و هه‌م جه‌نگی چینایه‌تیی نێوان گرووپێكی كه‌می باڵاده‌ستی جیهانه، به‌سه‌ر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی گۆی زه‌وی، ئه‌مه ناعه‌داله‌تی و جیاوازییه ریشهییهكهیه كه به‌رگری لێده‌كرێت، بۆ نموونه بزانه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه سه‌ر به‌هیچ ئایدیایه‌ك نیین و سه‌ر به‌هیچ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی سیاسی نیین، كه‌چی ده‌زانن ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی هه‌یه، ده‌زانن كێشه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆ مانه‌وه و نه‌مانه‌وه له‌م ژیانه درووستكراوه وه‌همییه، ده‌زانن كه به‌بارته‌قای زه‌وی و ئاسمان، ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ژاره‌كان.
پرسیار: ئێمه جیاوازیه‌كی تر ده‌بینین له‌ئاستی جیهانی، ئه‌ویش له ره‌گه‌ز و پێست و هتد كورتكراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یان چۆنه؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: من له‌پێشتر باسی ئه‌و جیاوازیه وه‌همیه خوڵقێنراوهم كرد كه سیستمی سه‌رمایه‌داری درووستی كردووه و كردویه‌تی به واقیع، به‌ڵام سه‌یركه ئه‌وكاته‌ی كه ره‌شپێستێك له‌لایه‌ن پۆلیسێكی راسیست و سپی پێسته‌وه له‌ئامریكا ده‌كوژرێت، بزانه چۆن غیره‌تی ئینسانی ده‌جوڵێت و له‌ته‌واوی دونیادا كه‌یسه‌كه ده‌بێته جیهانی و هه‌موو خه‌ڵك به‌بێ بیركردنه‌وه‌ی جیاواز دێنه ده‌نگ، ئایا ئێمه هه‌قمان نییه بپرسین ئه‌وه بۆچی كه‌یسی كورد به‌هه‌موو شێوازه‌كانیه‌وه نه‌بۆته جیهانی، بۆچی یه‌كده‌نگی له‌سه‌ر نه‌كراوه، كه‌چی ده‌بینین به‌ناوی جیاوازییه‌وه ئه‌م جیاوازییه چینایه‌تییه پشتگوێ ده‌خرێت و بابه‌تی لاوه‌كی پێشكه‌ش ده‌كرێت به‌ناوی رۆشنبیری گه‌لانه‌وه، خۆ ئه‌وه‌ش نهێنی نییه و ئاشكرایه بۆچی گروپێكی كه‌می سیاسی كه خۆیان ناویان له‌خۆیان ناوه سیاسی، بوونه به سه‌رداری كۆمه‌ڵگه‌كان و به‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌وه به‌ناوی دیموكراسی و بازاڕه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا گروپێكی كه‌می یاسایی لهنهتهوهكان و گرووپه ئایینیه‌كان بوون به‌رامبه‌ر و زمانحاڵی هه‌موو خه‌ڵك به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردراو بن، خۆ ئه‌م پرسیارانه زۆر ساده‌ن به‌ڵام قوڵایی فكری هه‌یه، وه‌ختێكیش بۆ هێنانه‌وه‌ی ئارگۆمێنتی خۆیان، به‌بێ ئاگا ده‌بن به ماركسی و چه‌پ، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت به خۆ به‌خاوه‌نكردنی بابه‌تێكی رۆمانسیانه‌ی سیاسی بده‌ن، ئه‌مه بنه‌مای كێشه‌ی سۆسیالیزمه كه ئینسان به‌بێ ئاگایی داوای ده‌كات بۆ خۆشگوزه‌رانی ژیان، بۆیه لهكهڤهرێكدا گوتاره‌كه‌یان ده‌گۆڕن و وه‌كو رابه‌ڕێكی چینایه‌تی قسه ده‌كه‌ن، سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌یان بیرچۆته‌وه كه خۆیان ئاڵا هه‌ڵگری دژایه‌تی ئه‌و جیاوازییه ره‌سه‌نن، ئه‌مه كێشه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌یه كه خزاوه‌ته نێو جیاوازیه‌وه، ئینسان لێره‌دا پارادۆكسی فكری بۆ ئاشكرا ده‌بێت و له‌و ته‌كتیكه فكرییانه تێده‌گات ئامانجه‌كه چییه و بۆچی ئه‌وه په‌راوێز ده‌خرێت و بۆچی شتی تر به‌ناوی جیاوازییه‌وه پێشنیاز ده‌كرێت، لێره‌وه‌یه عه‌قڵمه‌ندی و فكر و تێگه‌یشتن له‌خودی چه‌مكه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت، راسته بۆ ئایدیاكان و ئایینه‌كان و سیاسیه‌كان ئه‌و جیاوازییه پێویسته، به‌ڵام به‌مه‌رجێك ئه‌مه پشتگوێ نه‌خرێت و وه‌كو كه‌ڤه‌رێك به‌كارنه‌هێنرێت.
چه‌مكی جیاوازی شرۆڤه‌یه‌كه له‌رێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه گه‌راییه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی شتێكی تر كه بریتییه له پارادۆكس و تایبه‌تمه‌ندی له‌نێو خودی شته‌كه، ئه‌گه‌ر جیاوازی بۆ زمان به‌كاربهێنین، ده‌بینین جیاوازی له‌باره‌ی پارادۆكسه‌وه ئه‌وه‌یه بۆ نموونه پیتی A ده‌نووسرێ و ده‌خوێنرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنه‌ڤتن، یان گه‌ێنه‌ر نییه، سیفه‌ته پێكهێنه‌ره‌كانی كاریش كپ ده‌كات، به‌ڵام له‌ناو كۆنتێكستدا نییه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه سه‌باره‌ت به نووسین له‌باره‌ی دال و مه‌دلوله‌كانی، سه‌ره‌تای هاتنی بونیادگه‌راكان تاكه ئامانجیان ئه‌وه‌بوو له جیاوازی فكری چینایه‌تی بده‌ن و گورزیشیان وه‌شاند، به‌ڵام دواتر له‌رێگه‌ی دیالیكتیكهوه جارێكی تر ئه‌وه ره‌وییه‌وه و ده‌ركه‌وت ئه‌و جیاوازییه راسته‌قینه‌تره، بۆ نموونه فرانكفۆرتییه‌كان لایه‌نگرانی ئه‌و ره‌وته فكرییه، وای لێهات له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتیشدا ئه‌م ره‌وته ره‌نگیدایه‌وه و دژایه‌تی فكری ماركسیه‌تیان ده‌كرد به‌بێ هیچ ئارگۆمێنتێك، سه‌ره‌تا دژایه‌تی چه‌مكی یه‌كگرتنیان كرد، یه‌كگرتن به‌هه‌موو ماناكانییه‌وه، دواتر لێدان له‌حیزب و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و سه‌ندیكایی و رێكخراوه‌یی و هتد، كه ئه‌مانه به‌رهه‌می دونیای عه‌لمانییه‌ت بوون تاكه رێگه‌ی رزگاری بوو له خێڵ و عه‌قیده‌ی ئایینی و كولتووری زاڵ و هتد، پاشان لێدان بوو له‌به‌ها ئینسانییه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك بڕی كرد، پاشان دۆخه‌كه له‌رێگه‌ی خوێندنه‌وه بۆ ده‌قه ره‌سه‌نه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی خۆی دانایه‌وه و شته‌كان هاتنه‌وه شوێنی خۆیان.
پرسیار: دونیایه‌كی دیكه‌ی جیاوازی هه‌یه كه له‌ئاستی غه‌ریزییه، نموونه‌ش ئه‌و حاڵه‌ته‌یه كه به‌ناوی ئازادی به‌كارهێنانی جه‌سته‌وه، دیارده‌یه‌ك هه‌یه و ئاسایی بووه به‌ناوی سیكسواڵێتی، ئایا ئه‌مه جیاوازییه؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: لایه‌نێكی دیكه‌ی درووستكردنی كه‌ڤه‌ر بۆ جیاوازی، ئه‌ویش مه‌سه‌له‌ی مۆڕاڵه، مۆڕاڵ به‌مانای لێدان له موقه‌ده‌س ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه به‌گشتی بڕوای پێی هه‌یه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه به‌ناوی جیاوازییه‌وه سێكسواڵێتی و هۆمۆسێكسواڵێتی وه‌كو ده‌رهاویشته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی نوێ، كرا به ماف و ستایلێك له ئه‌نتۆلۆژیا، له‌كاتێكدا ئه‌نتۆلۆژیا پرۆتۆكۆڵێكه ئینسان له‌گه‌ڵ خودی خۆیدا تۆماری ده‌كات و عه‌قڵ ئاراسته‌ی ده‌كات، كه‌چی زیاتر له دیارده‌كه خۆی شه‌رعییه‌تی پێدرا، به‌وپێیه‌ی كه به‌ناوی ئازادی به‌جه‌سته‌ی خوده‌وه كرا به ستایلی ژیان و ئانارشیزمی كولتووری، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه هه‌م پارله‌مانی ئه‌وروپا و هه‌م كه‌نیسه‌كان دانیان پێدانا كه ئه‌مه له‌پشتییه‌وه هێزێكی سیاسی و ئابوری هه‌بوو، من خۆم ئه‌مه‌م له‌نزیكه‌وه بینیوه و كارم له‌سه‌ر كردووه له ئه‌وروپا، له‌راستیدا ئه‌مه جیاوازی نییه، به‌ڵكو ویستێكی تاكییه له‌رووی سێكسییه‌وه كه ئینسان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه جه‌سته‌ی خۆی به ئاره‌زووی خۆی به‌كار بهێنێ، كه‌چی به‌ناوی جیاوازی یه‌وه بابه‌ته‌كه بهیونیڤێرسال كرا، كورتكردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ته لهرووداوێكهوه وه‌كو هه‌ر كارێكی دیكه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه تایبه‌تمه‌ندێتی پێنه‌درا، به‌ڵكو كرا به ریسكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام ئه‌مه‌ش نه‌یتوانی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ببڕێت و ته‌نها له رۆژئاوا مایه‌وه، چونكه كولتوور حوكمی به‌سه‌ر گوتارهكهوه هه‌بوو، له‌كاتێكدا به‌تێڕوانینی سلاڤۆی ژیژاك ئه‌و جیاوازییه ته‌نها له‌وێدا ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ستی پێده‌كرێت كه دایكێكی هۆمۆسێكسواڵی ره‌شپێست، ده‌رك به‌ئازاری ته‌نها هۆمۆسێكسواڵی ره‌شپێست ده‌كات كه حاڵه‌ته‌كه ئاسایی نییه و هی خۆیه‌تی، نه‌ك سپی پێستێك، بۆیه دۆڵۆز به‌توندی ره‌خنه له‌م جۆره گه‌ڕاندنه‌وه‌یه ده‌گرێت و پێیوایه یه‌كسانی ره‌وشێكی په‌رچه‌كرداره، به‌وپێیه‌ی ئه‌مه ئیتیكی گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ئازاری ره‌گه‌زێكه بۆ ره‌گه‌زه‌كه‌ی خۆی، نه‌ك ره‌گه‌زه‌كه‌ی به‌رامبه‌ری، لێره‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌و مۆڕاڵه‌ی به‌ناوی جیاوازی یه‌وه له‌هه‌موو كایه‌كاندا هه‌یه و بۆته مۆدێل، نه‌ك هه‌ر وانییه به‌ڵكو پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته، ئه‌مه كاره‌ساته گه‌وره‌كه‌ی پشت وه‌همی جیاوازی یه، من ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش زیادبكه‌م كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌و جۆره به‌ناوی ئازادی به‌كارهێنانی جه‌سته‌وه زیانی له سیستم بدایه، نه‌ك هه‌ر قه‌بوڵ نه‌ده‌كرا، به‌ڵكو خوێن ده‌ڕێژرا و یاسای توندیان بۆ ده‌رده‌كرد، هه‌روه‌كو چۆن له‌كۆنه‌وه له‌مێژووی هه‌موو ئایینه‌كاندا تۆماركراوه، له‌مدواییه‌شدا له ئه‌فغانستان و پاكستان و هه‌ندێك شوێنی تر په‌ێڕه‌وی لێكرا، كه‌واته بانگه‌شه‌كه خۆڕسك نییه و له‌پشتیه‌وه گوتارێك و پاڵنه‌رێكی سیاسی ئابوری هه‌یه.
به بۆچوونی هانا ئارێنت كه له‌ژێر كاریگه‌ری هایدگه‌ر و والته‌ر بنیامین بوو، لای وایه فره‌یی و جیاوازی توانای مرۆیی و پێویستیه‌كانی ژیانی گشت دابین ده‌كات، ئیدی هه‌ر له ئاشكراكردنی شوناسی ئایینی و ئایدییایهوه بگره، تاكو ده‌گاته شوناسی كرێكار له‌نێو فه‌زای ئازادی‌دا، ئه‌مه هه‌رچه‌ند له‌دونیای سه‌رمایه‌داریدا به‌سیستم جێگه‌و رێگه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام سنوورداریشه، چونكه ره‌نج و كار وه‌كو دوو تایبه‌تمه‌ندی ژیانی ئه‌و جیاوازییه‌ن كه داپۆشراوه بهكهڤهری دیكه، هه‌روه‌ها چالاكی و كاری هاوبه‌شیش گرێدراون به ئیراده‌وه، ئیراده‌ش له‌دایكبوونه‌وه‌ی هێزێكی نادیاره له‌نێو دیاره‌كاندا، بۆیه ئازادی لێره‌دا له‌جیاتی به‌كارهێنانی كاڵا بێت وه‌كو فریدریك ئه‌نگڵس ده‌ڵێت، ده‌بێته ستایلێكی دیكه‌ی ده‌ركه‌وتن، چونكه ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ی كه شۆڕش بزری كردووه، ژیانی تایبه‌تی وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤ پێشنیاز كردووه بۆ شۆڕشێك كه له‌جیاتی گروپه‌كان، تاكه‌كان بۆ خۆیانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م چالاكی و ئازادییه، وه‌كو ره‌خنه و جیاوازی ته‌ماشاكراوه له‌دونیای پۆست سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ، بۆیه هه‌میشه تیشكی خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌مه دیاریكردنێكی دیكه‌ی شوناسی تاكێتییه.
پرسیار: قبوڵكردنی جیاوازی چونكه به‌رئه‌نجامی هۆشیاری یه، كه‌واته ئێمه له‌نێو مه‌عریفه‌دا ئه‌و فه‌زایه‌مان هه‌یه كه رۆشنبیر و كه‌سه شاره‌زاكان له‌هه‌موو كایه‌كاندا فكری یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن، ئه‌ی بۆچی ئه‌و گفتوگۆیه نابینرێت به‌تایبه‌تی له‌كایه‌ی ئه‌ده‌بدا؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: خاڵی سه‌ره‌تایی دانپێدانان به‌ئه‌ویتر مانای جیوازی یه، ئه‌مه ئه‌گه‌ر قبوڵكردنی جیاوازییه‌كه شتێكی ئاساییی بێت یان قورس‌تر له‌تێگه‌یشتن كه هه‌ندێكجار كولتووره‌كان له‌یه‌كتریش تێنه‌گه‌یشتوون و یه‌كتریشیان قبوڵ كردووه، وه‌كو ئه‌وه‌ی له‌هیندستان هه‌یه و له رۆژئاوا ره‌نگیداوه‌ته‌وه به‌ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی فره كولتووری، به‌ڵام ئه‌مه به‌شێكه له‌په‌یوه‌ندیی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، بۆیه گرینگ ئه‌وه‌نییه بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین جیاوازین له‌گه‌ڵ یه‌كتر، بڵێین جیاوازین یان كۆمێنتمان هه‌بێ له‌سه‌ر هه‌موو شتێك، به‌ڵكو گرینگ ئه‌وه‌یه ماهیه‌تی جیاوازی بزانین و گرینگی به‌و رێگه‌یه بده‌ین و هه‌میشه له‌په‌روه‌رده و عه‌قڵی نه‌وه‌كاندا ره‌نگبداته‌وه، من ته‌نانه‌ت ئه‌و جیاوازیانه‌ش كه به‌ناوی زمانه‌وه باس ده‌كرێت به فه‌یك و ساخته ده‌زانم.
با له‌باره‌ی زمانه‌وه وڵامی پرسیاره‌كه بده‌مه‌وه، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی زمانی فه‌رانسی و ئینگلیزی و عه‌ره‌بی زمانی زیندوون و زمانی ئۆردو زیاتر له ملیارێك و نیو خه‌ڵك قسه‌ی پێده‌كه‌ن جیاوازێكی زیندوو نیین؟، ئه‌م كه‌یسه هیج جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ كه‌یسی چینایه‌تی كه سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ناچار قه‌بوڵیان كردووه و له‌گه‌ڵ فه‌زا خوڵقاوهكهی ده‌ژین و چاره‌نووسی ئینسان له‌ده‌ست گروپێك ئینسانه، وه‌ختێك باسی ئه‌م جیاوازییه ره‌سه‌نه ده‌كه‌ین، تۆمه‌تی شمولی و كۆن و دژه ئینسانیمان پێده‌به‌خشن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه بۆ داپۆشینی راستیه‌كانه و نه‌ك ده‌رخستنی جیاوازی.
من لێره‌وه باس له‌و فه‌زا خاڵییه ده‌كه‌م كه له‌نێو مه‌حفه‌لی رۆشنبیری رۆژهه‌ڵاتیی هه‌یه، له‌كاتێكدا ئێمه ئه‌م چه‌مكه‌مان وه‌كو هه‌ر چه‌مكێكی تری فه‌لسه‌فه‌و فكر له‌دونیای رۆژئاوا وه‌رگرتووه، بۆیه نهپهروهردهكراوین به‌و ئاراسته بیركردنه‌وه‌یه، نه‌ك ده‌شتوانین هه‌رزی بكه‌ین به‌و ته‌مه‌نه‌وه كه كۆمه‌ڵگه پیرێتی پێوه دیاره، له‌راستیدا چه‌مكێك هه‌رس ده‌كرێ و قبوڵ ده‌كرێت و پراكتیك ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌سیستم ئینسانی بۆ ئاماده‌كرابێت و په‌روه‌رده كرابێت، رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و رۆشنبیرییه نوێیه‌شی كه په‌یدای كردووه، ته‌نها وه‌كو فۆرم كاری پێده‌كات و له‌جه‌وهه‌ردا كه‌س خاوه‌نی ئه‌و پرنسیپه ئه‌خلاقییه نییه كه له‌هه‌موو كایه‌كاندا فه‌رزكراوه‌و كاری پێبكرێ، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ببێته مۆڕاڵ و له‌ژیانی رۆژانه‌دا هه‌ستی پێبكه‌ین، له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كه فره‌ییه له ئایین و ئایدیا و زمان و شێوه‌زار و بن زمان، كه‌چی ئه‌و فره‌ییه نابینین كه له‌رۆژئاوا به‌ناوی فره كولتووری هه‌یه، ئه‌م جیاوازییه نابینین، ته‌نانه‌ت له گه‌یاندنیشدا، بۆ نموونه كوردی (كرمانجی سه‌روو خواروو) به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یه‌كتر تێناگه‌ن، به‌ناچاری به‌عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن، هیچكامیان بۆ ئه‌ویتر ته‌نازول ناكه‌ن شێوه‌زاره‌كه تێكه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌مه له‌دونیای عه‌ره‌بیشدا هه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی به‌شی ئه‌فریقین و ئه‌وانه‌شی ئاسیایین.
دیسان ئه‌گه‌ر كێشه‌ی زمان وه‌ربگرین كه بریتییه له دال و مه‌دلول، هه‌موو ئه‌و شتانه‌م ده‌وێ كه زمان مانا به‌رهه‌مده‌هێنێ، هه‌ر زمانێكیش كه‌مترین مانای لێبه‌رهه‌مهات، واته زمانێكی هه‌ژاره، له‌مباره‌یه‌وه جاك لاكان و فێردیناند دی سۆسێر وه‌رده‌گرم كه له‌باره‌ی زمانه‌وه تیۆریان هه‌یه، ئه‌وان پێانوایه زمان ده‌نگه، ئه‌گه‌ر ده‌نگیش بنووسرێته‌وه و زمان شتێكه وه‌كو گه‌نجینه، سۆسێر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كتێبی (ته‌ورات) به‌و مانایه‌ی كه چیرۆكی سه‌ره‌تایی زمان له داستانی ئاده‌م و حه‌واوه هاتووه كه قسه‌یان كردووه و ناویان له شته‌كان ناوه، كه‌واته ئه‌و جیاوازییه له‌زماندا هه‌یه ئه‌وه بنه‌ماكه‌یه‌تی، جاك لاكانیش بۆ ئیدراك، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا رۆژهه‌ڵاتی كه‌ڵكیان له‌م باسه تیۆریانه وه‌رنه‌گرتووه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌و رووبه‌ره‌ی كه بۆته جێگه‌یه‌ك بۆ خۆنمایشكردن و به‌لارێدابردنی گوتاری مه‌عریفی، له‌بری ئه‌وه‌ی رۆشنبیره‌كان له‌په‌راوێزی چه‌مكه‌كه و به‌پێی لۆژیكی چه‌مكه‌كه مانای جیاوازیه‌كان به‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی بۆچونه‌وه خۆیان له‌و ته‌رزه میدیاكاره جیابكه‌نه‌وه كه بوونه به‌كاره‌كته‌ری هه‌ڵچوونه سیاسیه نامهعریفیهكان، به‌بێ ئه‌زموون و به‌بێ شاره‌زایی له‌سیاسه‌ت، زۆرجاریش به‌هۆی ئه‌و نه‌شاره‌زاییه‌وه به‌كاری سیخوڕیه‌وه تێوه‌گلاون، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه رۆشنبیر بوون بهتیۆریستینه رۆژنامه‌وانیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌ده‌بین، به‌گشتی و به‌بێ ئاگا دوور له تێگه‌یشتن له‌چه‌مكی جیاوازی له‌كۆنتێكستدا، به‌ناوی جیاوازییه‌وه كۆمه‌ك بهسیاسهتێك ده‌كه‌ن دژی سیاسه‌تێكی تر، ئه‌م حاڵه‌ته تائه‌و جێگه‌یه په‌لی هاویشتووه كه بۆته چه‌ند جۆرێك له‌بازاڕ بۆ چه‌مكه‌كه، جارێك گه‌رمكردنی بازاڕی سیاسی و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه كێبهركێكهرهكان، جارێكی دیكه بۆته بازاڕێك كه سیاسه‌تێك دژ به سیاسه‌تێكی دیكه، بۆ نموونه هه‌م به‌شی زۆری رۆژنامه‌كان موڵكی سیاسیه‌كانن، هه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌ی كه له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێت، دیسان موڵكی كۆمپانیاكانی كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانن و كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
به‌پێی تێبینی و تێگه‌یشتنی نووسه‌ری به‌ناوبانگی عه‌ره‌بی (زكی العلیو) هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ین كه جیاوازی جگه له‌وه‌ی له‌نێو كاره‌كانی دیكه وه‌كو نووسینی كتێب بهمیتۆد، له‌هیچ شوێنێكی تر جێگه‌ی نابێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌ركه‌وتنه‌كانی تر له‌رێگه‌ی میدیاوه و به‌تایبه‌تی شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن، ئه‌وه‌یه كه هه‌م هاندانه و هه‌م هانده‌رن بۆ به‌شداریكردنی كاریگه‌ریانه‌ی خه‌ڵك و جیاوازی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌م پشكداری كردنه له‌دیاریكردنی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی به‌شی هه‌بێت و نه‌ترسێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌م هۆشیاریه ته‌نها به‌هاندان نابێت، به‌ڵكو بهئارگومێنت هێنانه‌وه ده‌بێت كه ره‌خنه ببێته نه‌ریت، چونكه هه‌تا قبوڵكردنی جیاوازی به‌جه‌وهه‌ری خۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر گشت نه‌بێت، ره‌خنه نابێته نه‌ریتی كۆمه‌ڵایه‌تی، بۆیه كێشه ئاڵۆزه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی بریتییه له‌و جیاوازییه وه‌همییه‌ی كه میدیا درووستی كردووه.
پرسیار: باشه باسی گرێیهیهكی دیكه‌ی جیاوازیت كرد كه راگه‌یاندنه، ماوه‌ی رابردوو به‌ناوی جیاوازییه‌وه میدیا وه‌كو رووبه‌ڕێك بۆ جێگه‌كردنه‌وه‌ی جیاوازییه هه‌مه‌لایه‌نه‌كان به‌كارهات، بهرههمهكهشیمان بینی كه له‌ئاستی تێگه‌یشتنی خه‌ڵك و ته‌نانه‌ت سیاسیه‌كانیش نییه، ئایا به‌هه‌ق وایه ئه‌م رووبه‌ڕه جێگه‌ی جیاوازه‌كانی كردۆته‌وه؟.
سمكۆ محه‌مه‌د: له‌راستیدا ئه‌م رووبه‌ره‌ی كه بۆته جێگه‌یه‌ك بۆ خۆنمایشكردن و به‌لارێدابردنی گوتاری مه‌عریفی، له‌بری ئه‌وه‌ی رۆشنبیره‌كان له‌په‌راوێزی چه‌مكه‌كه و به‌پێی لۆژیكی چه‌مكه‌كه مانای جیاوازیه‌كان به‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ی بۆچونه‌وه خۆیان له‌و ته‌رزه میدیاكاره جیابكه‌نه‌وه كه بوونه به‌كاره‌كته‌ری هه‌ڵچوونه سیاسیه‌كان، به‌بێ ئه‌زموون و به‌بێ شاره‌زایی سیاسه‌ت، زۆرجاریش به‌هۆی ئه‌و نه‌شاره‌زاییه‌وه به‌كاری سیخوڕیه‌وه تێوه‌گلاون، به‌پێچه‌وانه‌وه رۆشنبیر بوون بهتیۆریستینه رۆژنامه‌وانیه‌كان و ئه‌وانه‌ش كه ئه‌ده‌بین، به‌گشتی و به‌بێ ئاگا دوور له تێگه‌یشتن له‌چه‌مكی جیاوازی له‌كۆنتێكستدا، كۆمه‌ك بهسیاسهتێك ده‌كه‌ن دژی سیاسه‌تێكی تر، ئه‌م حاڵه‌ته تائه‌و جێگه‌یه په‌لی هاویشتووه كه بۆته چه‌ند جۆرێك له‌بازاڕ بۆ چه‌مكه‌كه، جارێك گه‌رمكردنی بازاڕی سیاسی و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه كێبهركێكهرهكان، جارێكی دیكه بۆته بازاڕێك كه سیاسه‌تێك دژ به سیاسه‌تێكی دیكه، بۆ نموونه هه‌م به‌شی زۆری رۆژنامه‌كان موڵكی سیاسیه‌كانن، هه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته رۆژنامه‌وانییه‌ی كه له‌بازاڕ ده‌فرۆشرێت، دیسان موڵكی كۆمپانیاكانی كاره‌كته‌ره سیاسیه‌كانن و كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن.
جیاوازییه‌ك له‌میدیادا بووه‌ته باو، خراپ به‌كارهێنانی ئه‌و رووبه‌ره‌یه بۆ جه‌نگ ته‌رخان كراوه، ئه‌م رووبه‌ره به‌شێكی جه‌نگی دیاره كه لهگوتارهكاندا باشتر ده‌بینیرێت، ئه‌ویش له‌هه‌واڵ و چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ی نادیاره، چونكه ته‌واوی جه‌نگه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه له‌سیاسه‌تێكی ناته‌ندورست كه له‌كۆنتێكستدا ده‌رناكه‌وێ، یان هێزێكی تارماییه له‌دژی هێزێكی تر، له‌حاڵێكدا ئه‌و جه‌نگه‌ی كه ده‌بوو رۆژنامه‌نووس بیكردایه و رۆشنبیری جدی هاوپشتی بكردایه، نه‌ك هه‌ر په‌راوێز خراوه و له‌بیری خه‌ڵك براوه‌ته‌وه، بگره قه‌ناعه‌تێكی ته‌واویشی درووستكرد كه جه‌نگی گروپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جه‌نگی مه‌عریفی و جه‌نگی نێوان كۆنخواز و نوێخوزا و جه‌نگی بازاڕ و جه‌نگی چینه‌كان، بچووك بكرێته‌وه له‌جه‌نگی سیاسه‌تێكی لۆكاڵی و بچوكتریش جه‌نگی ده‌روونی حیزبه سیاسیه‌كان كه هه‌موویان له‌ژێر عینوانی جیاوازیدا پێناسه كراون.
ئه‌م جۆره هاندانه بۆ میدیاكار و كردنیان به ئه‌ستێره‌ی وه‌همی شاشه، له‌رێگه‌ی خوڵقاندنی رووداوی هه‌مه‌چه‌شنی ناههقیقییهوه، چه‌ند ئامانجێكی هه‌بوو، یه‌كێك له‌وانه نه‌هێشتنی بڕوا به‌خۆبوون و بڕوا به ژیانی ئاسایی بوو، هه‌روه‌ها سنوورداركردنی چێژی ژیان بوو له بابه‌ته فره‌ییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌بیربردنه‌وه‌ی هه‌ستی مۆڕاڵی بوو له‌ئینساندا، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مانه هه‌موو ئامانجی خۆیان پێكا.