چوارچێوەکانی حیکایەتخوان…. ئەحمەد ڕەزا
بگۆ لە گێڕانەوەدا پابەندی سنورێکی لۆژیکی دیاریکراوە، ئەو ناتوانێ ئەو سنورە خوڵقاوە ببەزێنێ لە هیچ
بارێکدا، بگۆ لە کەسێتیی حیکایەتخواندا بەرجەستە ئەبێت، حیکایەتخوان ” ئەو خودە وەهمیەیە، کە نوسەر
لە ناواخنی گوتاردا ئەیخوڵقێنێ بۆ ئەوەی لە بری ئەو چیرۆکەکە بگێڕێتەوە.. بە شیمانەی ئەوەی ئەو
گوتارە بەبەردەوامیی بەرەو ڕووی وەرگر ئەبێتەوە، لە کاتێکدا گەر بە شێوازی کەسی سێیەمیش بدوێت”.
لۆژیکی دەق لە ماددەی هەڵبژێرراودا، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سیستمی کارەکتەرەکاندایە، بە
جوڵەی ئەوان لە فەزای گریمانەکراودا، بە بەردەوامیی ئەوان لەگەڵ کاتدا، لۆژیکی دەقیش لە ئاسۆی
خۆیدا بەر کاریگەرێتیی ئەو کرۆنۆتۆپ/ شوێنکاتییە ئەکەوێت، هەروەک باختین پێشنیازی کردووە.
گێڕانەوەسازیی لە ” زیندەخەون”/ ” فەرهاد مستەفا”دا، وەک ئەوەی کورتە چیرۆکێکەو سنوری بەر
تەسکترە بۆ دیاریکردنی کرۆنۆتۆپی مەبەستدار، کە وەک بارێکی ئاسایی نوسەر هانا ئەباتە بەر چەند
دالێکی خێراو گەش، بە مەبەستی دیاریکردنی.. لەم چیرۆکەدا لەسەر ڕایەڵەیەکی داڕێژراو، لە گەمەیەکی
نوێی سیمۆلۆژیدا، چەند لۆژیکێکی جیاواز لەسەر ئەو بونیادە دادەمەزرێت، لە هەر کردەیەکدا لۆژیکی
ڕوداو جۆرێکی تر دەردەکەوێت و وەرگر ئەخاتەوە بەردەمی پرسێکی نوێ.. لەو کاتەدا کە پەیوەندییەکانی
نێوان دەق و وەرگر لە ئاستی یەکەمیندا ئۆرگانیکین و دابڕان تیایدا دەرناکەوێ، لە هەڵکشانی ئەو
پەیوەندییەدا، بونیادە ڕەخسێنراوەکە بە هەمان شێوەی سروشتی خۆی، ئەبێتەوە بە بونیادێکی نوێ، بەو
مانایەی بەردەوام لە بزاوتی لۆژیکی ڕوداودا خۆی نوێ ئەکاتەوە.
ماددەی پشت پێ بەستراو لەم چیرۆکەدا، دڵەڕاوکێی منااڵنە، هەر چوار ڕامانە لێکدراوەکان لە
چوارچێوەی دەقەکەدا، پێکەوە یەکەیەکی گونجاون و بە دابڕاوییش هەر بەو جۆرە یەکەی سەربەخۆن.
تەکنیک لە چیرۆکی زیندەخەونی فەرهاد مستەفادا، کێشانی چوار چوارچێوەی جیاوازە ، بۆ هەلوەسەیەکی
پەتیی، کە زیاتر مناڵ و مناڵ گیرۆدەی ئەبن، چیرۆکنوسەکەش ئەوەندە شارەزایی هەیە بزانێت چۆن ئەم
دەرکەوتانەی هەلوەسەی منااڵنمان بۆ ئەگوێزێتەوە.. ئەوەی لەم مینیمالەدا ئەبینرێت، گێڕانەوەسازییەکی
ئاسایی نییە، بەقەدەر ئەوەی لە ڕامانی مناڵێکی نەخۆشەوە، چوار وێنای جیاواز نیشان ئەدا.
لە نێوانی هەلوەسەو وەهمدا جیاوازییەکی بنەڕەتیی هەیە.. لە هەلوەسەدا شتەکان لە خۆوەو بە شێوەیەکی
هەڕەمەکیی دەرئەکەون، کە لە واقیعدا وانیین. وەک ڕوداو و دەنگ و جوڵە.. بەاڵم وەهم وێنای کەسێکە
کە لە واقیعدا بوونی نییە. واتە جیاوازییەکە لەسەر ئاستی وێناکردن و لەخۆوە دەرکەوتنی ڕامان و
شتەکانە.
هەلوەسەی دەنگیی لە تەمەنی ٧/٨ ساڵدا دروست ئەبێ، الی ئەو منااڵنەی تازەکیی چوونەتە بەر خوێندن،
ئەوانی تریش دەرەنجامی ” تا” و نەخۆشییە دەروونییەکانی ترن.
لە چیرۆکەکەشدا حیکایەتخوان، باس لە ” مناڵەکە” ئەکات، هانا بۆ باوکی ئەبات تا بەشداریی دڵەڕاوکێ و
ترسەکەی بکا.. جوانترین کاردانەوەیەکی باوک، ئەوەیە کە نەگێڕراوەتەوە، هەڵبەت بە سەرزەنشت کردن
و خەمڕەواندنەوەیەک کارەکە کۆتایی نایەت، بەڵکو ئەو نەخۆشییە پێویستیی بە چارەسەر کردن و
بنەبڕکردنە.
زینده خهون/ فهرهاد مستهفا
منداڵهکه به باوکی وت: بهرلهوهی بخهوم، ههرچی چهقۆی میوهمان ههیه، دێن و له چواردهوری ملت سهما دهکهن.
منداڵهکه به باوکی وت: هێشتا نهخەوتووم.. ئا ئهو پیاوهی له ناو چوارچێوهکهدایه دێته دهرێ و شهقێک له تۆ ههڵدهدات، له پهنا دایکمدا دهخهوێت.
منداڵهکه به باوکی دهڵێت: -که دهخهوم.. ئاسمان دهکهوێته خوارێ، ماڵهکهمان له تاریکیدا دهفڕێت.
منداڵهکه به باوکی دهڵێت: – باوکه بۆ به ڕۆژ ناخهویت؟ باوکه تکات لێدهکهم.. شهوان مهخهوه! من زۆر دهترسم.
ئەو چوارچێوەیەی بۆ حیکایەتخوان ڕەنگڕێژ کراوە، جووارچێوەیەکە ئەکرێ بکشێ، لە توانایدایە لە یەک کاتداو بە بونیادێکی فرە دوورایی/ بعد چوارجار لەسەر یەک، سەرەتای نوێ بکاتەوەو دایبخاتەوە، ئەمەش ڕێچکەیەکی تازەی سەردەمییانەیە بۆ چیرۆک.. حیکایەتخوان زەمینەو کات و فەزاو شوێن و کارەکتەرەکانی بۆ دیاری ئەکرێت و دەستپێکی ڕوداوەکان ئەجوڵێنێت، ئەمە لە باری چیرۆکی ئاسایی باودا. بەاڵم لە زیندەخەوندا ئەم پرۆسەیە چەندینجار دووبارە ئەبێتەوەو لە هەر دووبارە بوونەوەیەکیشدا بە هەمان پرۆسەدا ئەڕواتەوە. بەم جۆرەش لە کۆی چیرۆکەکەدا چەشنگەراییەکی نوێ بە چوار لۆژیکی جیاواز دائەڕێژرێت.
————————————
– تحوالت الخطاب الروائي العربي/ عبدالحکیم المالکي/ القبضة العربیة/ ٥ -٨ -٢٠٠٦
– الفضاء القصصي/ صالح محمد حسین مزهل/ ٢٠٠٥
– الهلوسة في االطفال/ علي کاظم/ موقع arabic/ru.ecowoman ١١ -٢ -٢٠١٥
– نص الصورة بین التخییل القصصي والتولیف البصري/ رمزي حسن/ مالحق جریدة المدی/ ٢ /١١/
.٢٠١١