میدیای كوردی له بازنه‌ی گه‌مه‌كانی سیاسه‌تدا … 1 … نه‌ژاد عزیز سورمێ
به‌شی یه‌كه‌م
(1)
هه‌ر له سه‌روبه‌ندی بڵاوكردنه‌وه‌ی (كوردستان) (كه تا ئێستا وای له‌سه‌ر ڕێككه‌وتووین) یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌یه له‌مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا له ده‌ره‌وه‌ی نیشتیمان تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ ، ئه‌وه‌ی به بزاڤی ڕۆژنامه‌نووسییه‌وه ناسراوه به پله‌ی یه‌كه‌م له سه‌ر ده‌ستی سیاسیه‌كان ، یا ئه‌و ڕۆشنبیرانه‌ی زیاتر كاری سیاسیان كردووه دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌چووه ، ئه‌گه‌رچی دوای ڕاپه‌ڕین – 1991 – كه پاشان دێینه سه‌ری ئه‌و بزاڤه ڕه‌هه‌ند و مه‌ودایه‌كی دیكه‌ی وه‌رگرت ، لێ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یێنێ ڕۆژنامه‌نووسیی پاش ڕاپه‌ڕینیش ، سه‌باره‌ت به هۆگه‌لێكه‌وه له هه‌ژموونی ئه‌و دوو توێژه‌ی ئاماژه‌مان پێدا به دوور بوو بێت.
سیما و ئادگاری ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی پێش ڕاپه‌ڕین چونكه له‌سه‌رێكه‌وه له‌لایه‌ن سیاسییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ هه‌وڵ به ئاراسته‌ی فه‌رهه‌نگییه‌وه هه‌بوو ، به‌ڵام تا مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری (1970)یش به‌و ڕه‌نگه نه‌بوو شیاوی ئه‌وه بێ له قاوخی بزاڤێكی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا خۆی بنوێنێ(1).
دوای ئاداری (1970)یش ، ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی ئه‌وسای ئه‌و كرانه‌وه‌یه و تا ڕاده‌یه‌ك ئازادییه‌كی بام ڕێژه‌یش بوو بێ كه چوار ساڵی خایاند (1970 – 1974) بێجگه له ڕۆژنامه‌ی (التێ‌خی) كه وه‌ك زمانحاڵی شۆڕشی كوردستان ، باوه‌كو حزبێكی دیاریكراویش (پارتی دیموكراتی كوردستان) بڵاوی ده‌كرده‌وه ، ده‌ركه‌وتبوو ، ئه‌ویش به زمانی عه‌ره‌بی ، كه له دوایدا (برایی) وه‌كو گۆڤارێكی مانگانه كه پاشان بوو به (برایه‌تی) و هه‌ر به مانگانه و ئینجا (برایه‌تی) وه‌كو ڕۆژنامه‌یه‌كی هه‌فتانه (حه‌فتانامه) ، ئه‌مانه‌ش هه‌موویان به هه‌ر ناوێك بووبن وه‌كو پاشكۆی (التێ‌خی) عه‌ره‌بی بوون و بایه‌خێكی له‌و ڕه‌نگه‌یان پێ نه‌ده‌درا وه‌ك ئه‌وه‌ی به (التێ‌خی) عه‌ره‌بی ده‌درا(2).
له پاڵ ده‌رچوونی (برایه‌تی)یش كه تا ماوه‌یه‌كی زۆر به هه‌فتانه مایه‌وه ، حكوومه‌تی عیراق له ڕێگای وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن ، یان وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ، ڕۆژنامه‌ی (هاوكاری) حه‌فتانه و گۆڤاری (به‌یان)ی مانگانه‌ی بڵاوده‌كرده‌وه ، هه‌ردوو بڵاوكراوه‌یش باوه‌كو به‌رپرسه‌كانیان له سه‌ره‌تادا عه‌ره‌ب بووبن ، به‌ڵام به هۆی چه‌ندان لاوی خوێن گه‌رم و ڕۆشنبیری ئه‌وسا كه هه‌ندێكیان له پاڵه‌وه‌یش له (برایه‌تی) حه‌فتانه‌شدا كاریان ده‌كرد وایان كردبوو ، به نموونه (هاوكاری) ببێ به سه‌كۆیه‌كی دیار له بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی كوردی ، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ پێم وا نییه (هاوكاری)ی ئه‌و چوار ساڵه له‌م ڕووه‌وه به‌هه‌ند نه‌گیرێ ، دیاره گۆڤاری (به‌یان)یش به هه‌مان شێوه كه ئه‌و ده‌مه ڕه‌وانشاد شاعیری به توانا جه‌لالی میرزا كه‌ریم كاری تێدا ده‌كرد ، ئه‌گه‌رچی سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌ب بوو(3).
من لێره‌دا له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌دا نیم بیبلۆگرافیای ئه‌وان ڕۆژان بنووسمه‌وه ، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد به كه‌مته‌رخه‌م ده‌بینم كه جێی داخه تا به‌ر له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ به چه‌ند مانگێك ته‌واو له (1/1/1974) كه ده‌كاته له دایكبوونی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی كوردی و ده‌رچوونی ژماره‌ی (سفر)ی (برایه‌تی) ڕۆژانه ، بیریان له بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به كوردی نه‌كرده‌وه(4).
ته‌نانه‌ت پێش ڕاگه‌یاندنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداریش ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له پاڵ حكوومه‌تی عیراق بوون و له شۆڕشی كوردستان (ئهیلوول) دابڕابوون ئه‌وانیش ئه‌م پرسه‌یان (پرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕۆژانه به‌كوردی)یان له‌لادا جێی بایه‌خ نه‌بووه.
ڕاستی ئه‌مه به ئیستیلاحی ئێستا مژارێكی سه‌یره ، تۆ وه‌ره سیاسه‌توان و ڕۆشنبیری كورد ، به چاوی خۆت له سه‌رێكه‌وه ، ئه‌و هه‌موو قوربانی و چیانشینی و برسیه‌تی و كڵۆڵیه ببینی له پێناوی كورد و كوردستان كه‌چی زمانه‌كه‌ی خۆتت ئه‌وه‌نده له‌لادا بێ بایه‌خ بێ ، كه به یه‌كێك له كۆڵه‌كه هه‌ره به‌هێزه‌كانی بوون و ناسنامه و گه‌شه‌سه‌ندنی په‌ره‌دانه به خوێندن و به بزاڤی ڕۆژنامه‌گه‌ریی و میدیا به‌گشتی ، ئه‌گه‌ر باسی پێگه‌یاندنی لاوان و بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری نوێ و چه‌سپاندنی ئینتیما و خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمانیش نه‌كه‌ین (ده‌بڵێ وانییه….)(5).
كه‌واته له هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌دا ، به تایبه‌تیش بۆ ئه‌وسا كه له ڕادیۆی كوردی به‌غدا (من باسی باشوور ده‌كه‌م) ده‌نا له كرماشان و تاران و ئێریڤان و حه‌یفا و قاهیره وشوێنی دیكه‌ش ڕادیۆ به‌كوردی هه‌بووه و پاشان چه‌ند كاتێك له كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی كه‌ركووك زیاتر نه‌بوو كه دیاره ئه‌ویش سه‌ر به‌ده‌وڵه‌ت بوون ، ئه‌گه‌رچی جاروبار هه‌ندێ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بیات و فه‌رهه‌نگی كوردیشی تێدا بڵاوكرابێته‌وه.
ئا لێره‌دا ده‌رچوونی (برایه‌تی) ڕۆژانه له (1/1/1974) كه هه‌ر مانگێكی خایاند ( ته‌نیا (27) ژماره‌ی لێ بڵاوكرایه‌وه و به بڕیارێكی فه‌رمی ده‌وڵه‌تی عیڕاق ڕاگیرا ، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و ڕاستییانه‌یه له پێشدا باسمان كردن.. ئه‌وه بوو پاشان زۆری نه‌برد شه‌ڕ ده‌ستی پێكرده‌وه ) ، دره‌نگ بوو ، زۆریش دره‌نگ بوو.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ (ناڵێم ئاقڵیان پێ نه‌شكاوه) ده‌نا بۆچی ئاقڵیان به‌وه شكا (التێ‌خی)عه‌ره‌بی به جۆرێك په‌ره پێ بده‌ن ، كه به ڕاستی بوو بوو به سه‌كۆییه‌كی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن (دیموكراتی) بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی نه‌ك هه‌ر ته‌واوی عیراق به‌ڵكو ده‌ره‌وه‌ی عیراقیش.
نه‌خێر من وه‌ختی خۆیشی له‌كۆڕێكدا كه یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد له شه‌قڵاوه (1991) گوتم ، لای سیاسییه‌كانی ئێمه زمانی عه‌ره‌بی بزانی و ئه‌گه‌ر شڕه ئینگلیزیه‌كیشی له پاڵ بێ ، گرینگ نییه كوردی بزانی(6)!!
ئه‌و كه‌مته‌رخه‌می و به‌هه‌ند نه‌گرتنه‌یش (كه به‌داخه‌وه ئێستاش له شێوه و قاڵبی دیكه‌دا درێژه‌ی هه‌یه) به تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌و سیاسیانه‌ی له پشكی كورد كاربه‌ده‌ست و به‌رپرس بوون له به‌غدا . ئه‌مه مێژووه و ده‌بێ بنووسرێ .
وه‌كو ئاماژه‌شم پێ دا ، ئه‌وانه‌ی شۆڕشی كوردستانیان به كۆنه‌په‌رست و پیاوی ئیمپریالیزم و جووله‌كه وه‌سف ده‌كرد و خۆیان به پێشكه‌وتنخواز ناساندبوو ، له كاتێكدا له پاڵ حكوومه‌ت بوون كه به هه‌موو توانای زه‌مینی و ئاسمانی كه‌وتبووه ویزه‌ی گیانی كورد ، ئه‌وانیش ڕۆژنامه‌ی (النور)یان به عاره‌بی ده‌ركرد و گۆڤارێكی مانگانه ، كه ئه‌ویش به داخێكی زۆره‌وه له پاشان بوو به یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی كوردی كه به‌شی زۆری زیاتر له (جنێونامه) بچێ تا گۆڤار ، كه ئه‌مه‌ش ده‌ڵێم ته‌نیا وه‌كو سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك ده‌یڵێم له گێڕانه‌وه‌ی هه‌ندێ وێستگه‌ی په‌یوه‌ندی به‌نووسینه‌كه‌مانه‌وه هه‌یه ، مێژوویش نه به من نه به كه‌سی دی تا هه‌تایێ ناشێوێنرێ.
(2)
وتمان كورد مه‌ینه‌تی زۆری بینی و قوربانی زۆری دا تا ئه‌وسای له پێشدا ئاماژه‌مان پێ دا ، كه بێگومان پێش هه‌موو پرسێك له پێناوی پاراستنی ناسنامه‌ی خۆی و خاكه‌كه‌ی كه دیاره پاش پارچه پارچه‌كردنی به چ ده‌ردێك براوه ، دیاره بێگومان یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك زمانه ، (تكا ده‌كه‌م پێم نه‌ڵێن كۆنه‌خواز و ناسیۆنالست و نازانم چی لیست ) ئه‌وه‌تا فه‌ڕه‌نسییه‌كان ده‌مێكه به قانوون پاراستن و گه‌شه‌ی زمانه‌كه‌یان چه‌سپاندووه ، ته‌نانه‌ت بایه‌خ به وانه‌یش ده‌ده‌ن كه خزمه‌تی زمانی فه‌ڕه‌نسییان كردووه و ده‌یكه‌ن ، نموونه‌ی نووسه‌ری ناسراوی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب(ئه‌مین مه‌علووف)، هه‌روه‌ها نووسه‌رگه‌لێكی دیكه‌ی تونس و مه‌غریب و جه‌زایر و شوێنی دیكه‌ش كه ده‌چنه‌وه ژێر چه‌تری ئه‌وه‌ی ناویان لێ ناوه وڵاتانی (فرانكفۆنی)یه‌كان له‌كه‌نه‌داوه بگره تا ئه‌فریقیا تا به وڵاتانی عه‌ره‌بی باكووری ئه‌فریقیا ڕاده‌گا .
ئه‌ڵمانه‌كانیش ئێستا پاش ئه‌و هه‌ژموونه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای نوێ ، خه‌ریكن به جیددی بایه‌خ به زمانه‌كه‌یان ده‌ده‌ن ، باسی جووله‌كه ناكه‌م ، چونكه ئه‌وان سه‌رمه‌شق و نموونه‌ی هه‌ره سوور و شێلگیرن له چه‌سپاندن و گه‌شه‌پێدانی زمانه‌كه‌یان ، له كاتێكدا هه‌ر كۆمه‌ڵێكیان له‌وڵاتێكه‌وه چوونه‌ته ئیسرائیل .
له‌و ئاراسته‌یه‌ڕا ده‌رده‌كه‌وێ كه بایه‌خ دان به زمانی كوردی لای كاربه‌ده‌سته په‌یوه‌نداره‌كان و سیاسه‌توانانی كورد كه هه‌میشه ماكینه‌ی وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و پرسه‌یان له‌ده‌ستدابووه ، به‌و ڕه‌نگه سه‌یر نه‌كراوه ، ته‌نانه‌ت دوای ڕاپه‌ڕینیش (كه له پاشاندا دێینه سه‌ری) شایانی دیتنێك بێ تۆمار بكرێت ، به‌ده‌ر له‌وه‌ی به هۆی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری1970ی نێوان شۆڕشی كوردستان و حكوومه‌تی ئه‌وسای عیڕاق مۆركرا ، كه لێره‌دا نابێ نادیده بگیرێ ، كاتێ خوێندن به كوردی و دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی په‌یوه‌ندار به زمان و فه‌رهه‌نگی كوردی لێ كه‌وته‌وه ، له پێش هه‌موویانه‌وه (كۆڕی زانیاری كورد) كه تا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌شی و كردنی به به‌شێكی بچووك له (كۆڕی زانیاری عێراق) كاری نكۆڵیێنه‌كراویان بۆ زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووی كورد كرد ، له‌وه بترازێ كورد واته‌نی ، ئه‌وی دی هه‌مووی به پێوانه‌ی كاری جیددی (دوعا و سه‌لام) زیاتر نه‌بووه ، كه ئه‌ویش خۆی له‌یه‌ك دوو ڕۆژنامه‌ی حه‌فتانه و چه‌ند گۆڤارێكی مانگانه تێنه‌په‌ڕیوه.
له سه‌رێكی دییه‌وه، ئه‌و ڕۆژنامه و دامه‌زراوه كولتووریانه‌ش دوور بوون له كوردستان و له به‌غدادا بڵاوده‌كرانه‌وه و به‌غدا وه‌ك ئه‌وه‌ی ناوه‌ندێكی دیاری كوولتووری عه‌ره‌بی بوو ، ( به جیاوازی ئاسمان و ڕێسمان ) ببوو به‌ناوه‌ندی كولتووری كوردیش ، ته‌نانه‌ت له هه‌موو كوردستان ، ئه‌وه هیچ كه تا (دوای ڕاپه‌ڕین) ڕێگا به كه‌رتی تایبه‌ت نه‌ده‌درا چاپخانه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو وه‌كو كاری وه‌به‌رهێنان دابمه‌زرێنێ ، حكوومه‌تیش له‌چه‌ند چاپخانه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه بترازێ ، داینه‌نابوو ، وێنه‌ی چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كه ناوی ژماره 2 یان لێ نابوو به‌و حسابه‌ی ژماره(1) له‌به‌غدا بوو ، ئه‌ویش تایبه‌ت بوو به چاپكردنی كتێبی قوتابخانه‌كان و هه‌روه‌ها چاپخانه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و چه‌ند چاپخانه‌یه‌كی دی دواكه‌وتوو وه‌ك چاپخانه‌ی شاره‌وانی هه‌ولێر یان چاپخانه‌ی (ژین) له سلێمانی كه له‌دوایدا داخرا ، له پێش ئه‌ویشدا چاپخانه‌ی كوردستان كه به‌سیسته‌می پیتچنی كاری ده‌كرد و له‌یه‌ك تا دوو ئامێری هایدلبێرگ زیاتر نه‌بوو(7).
له‌كاتێكدا به‌غدا پڕ بوو له چاپخانه‌ی هه‌مه‌چه‌شنی پێشكه‌وتووی حكوومه‌تی و كه‌رتی تایبه‌ت. دیسان ئه‌م لایه‌نه‌ش به هه‌ند نه‌گرتنێكی دیكه‌یه به‌لای لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه كه ده‌بووایه بیریان لێ كردبووایه‌وه ، به‌وه‌ی چاپخانه ، مه‌ڵبه‌ندێكی هه‌میشه تیشكاوێژ بووه به تایبه‌تی له‌وان سه‌رده‌مان كه بره‌و زیاتر له سه‌ر ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراو بوو ، چاپكردنی كتێبیش له‌و لاوه بوه‌ستێ ، بێگومان حكوومه‌تی به‌غدا ئه‌مه‌ی لا ڕوون بوو كه ڕێگه‌دان به دامه‌زراندنی چاپخانه ده‌بێته ئه‌گه‌رێك له ڕێی په‌ره‌سه‌ندنی زمان و ئه‌ده‌بیاتی كوردی و پته‌وبوونی ئینتما ، ئێمه‌ش بێده‌نگ!!
به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی پاش نسكۆ و ده‌ستكرانه‌وه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا ، دوو ساڵی پێنه‌چوو (كۆڕی زانیاری كورد)ی كرد به به‌شێكی نه‌خوێندراوه له (كۆڕی زانیاری عیڕاق) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری كوردی و ده‌زگای هاوكاری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كدا كۆكرده‌وه و ناوی لێ نا (ده‌زگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنه‌وه‌ی كوردی) و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌ی (التێ‌خی)یشی كه تا ئه‌وسا (ئینجا به‌هه‌ر ناوه‌رۆكێك بێ) پێ هه‌رس نه‌كراو كردی به (العراق) و ڕێگای دا مانگنامهیهك هه‌ر به‌و ناوه واته (عیڕاق) له‌شێوه‌ی ڕۆژنامه‌دا بڵاوبكرێته‌وه.
دوای پرۆسه‌ی ڕاگواستن و ئه‌نفال و كیمیایش به مه‌به‌ستی شێواندن و لێكدابڕاندنی زمانی كوردی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌ت دوو ڕۆژنامه‌یان بڵاوكرده‌وه هه‌ر ڕۆژنامه‌ی به‌شێوه‌زارێك (ئاسۆ) به‌كرمانجی خواروو (بزاڤ)یش به‌كرمانجی سه‌روو كه خۆشبه‌ختانه دوای ئه‌وه‌ی پێشوازییه‌كی له‌و ڕه‌نگه‌یان له لایه‌ن ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی كورده‌وه لێ نه‌كراو ده‌ركیان پێكرد كه به مه‌به‌ستێكی چه‌په‌ڵه‌وه دامه‌زرێنراون ، ماوه‌یه‌كی زۆری پێ نه‌چوو داخران(8).
ده‌ركه‌وتنی ڕۆژنامه‌نووسیی بیستراو و بینراوی كوردی
خودی ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراوی كوردی مێژوویێكی له‌و ڕه‌نگه‌ی نییه ، (كوردستان)یش كه كراوه به ده‌سپێكی ئه‌و مێژووه ، باوه‌كو له‌ڕووی سیاسی و وه‌ك ده‌سپێشخه‌رییه‌كی جوامێرانه‌ی ماڵباتی به‌درخانییان ده‌نگی دابێته‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه و گۆڤار و بڵاوكراوانه‌یشی به درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی به دوایدا هاتوون ؛ ئه‌گه‌ر كاریگه‌ریشیان هه‌بووبێ ، كاریگه‌ری سنووردار بووه ، له‌لایه‌ك به هۆی ئاست و ڕێژه‌ی خوێنده‌واری میلله‌ت و ئینجا ئه‌سته‌می بڵاوبوونه‌وه و ئه‌و جوغرافیا سیاسیه نه‌گریسه‌ی ناحه‌زانی كورد له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا و به پێی به‌رژه‌وه‌ندی ڕۆژگار پێكیان هێناوه و به‌و مه‌حكه‌مییه دایانڕشتووه كه شه‌ش ده‌ریان لێ گرتووین…
دیاره دواكه‌وتوویی خۆشمان سه‌ربار ، جگه له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی بڵاویش كراوه‌ته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری یا له ژێر سانسۆری بێ ئامانی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا بووه كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش كراوه ، یاخود حكوومه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خۆیان بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی خۆیان شتێكیان به كوردی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناویشیان لێ ناوه به‌وه‌ی شتیان بۆ كردووین و له‌و ڕاسته‌شدا منه‌تیشیان له‌سه‌ر كردووین!!
لێره‌وه ، حاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراو به‌و چه‌شنه بووه ، كه تاك وته‌را نه‌بێ (لێره‌و له‌وێ) به تایبه‌تی له ژێر سێبه‌ری بزاڤه یه‌ك به دوای یه‌كه‌كانی ئازادیخوازی كورد ، ڕۆژنامه‌یه‌ك ، گۆڤارێك یا بڵاوكراوه‌یه‌ك ده‌رچوێندراوه ، ئه‌ویش دیاره هه‌میشه به‌هۆی هه‌ل و مه‌رجی بابه‌تییه‌وه پچڕ پچڕ بووه ، ته‌نانه‌ت ئه‌م حاڵه‌ته (پچڕ پچڕی بڵاوكردنه‌وه) له هه‌موو ئه‌و مێژووه‌ی به‌مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی ناسێنراوه به هه‌ر هۆیه‌ك بوو بێ سیما و ئادگاری دیاری ئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌رییه بووه .
ئینجا ئه‌گه‌ر حاڵی ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراومان وا بوو بێ ، بێگومان ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراو وبینراویشمان وێرانتر نه‌بوو بێ چاكتر نه‌بووه ، له‌لایه‌ك دامه‌زراندن و وه‌گه‌ڕخستنی ئێستگهیهكی ڕادیۆ یا ته‌له‌فزیۆن هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا قه‌ده‌غه بووه ، ئه‌وه‌یشی هه‌بووه (له ڕادیۆی كۆماری كوردستان) و ئه‌و ڕادیۆ سنووردارانه‌ی شۆڕشی ئهیلوول (ده‌نگی كوردستان) و ئه‌وانی دیكه‌ی حزبه كوردستانییه‌كان دوای نسكۆ و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شۆڕش كورد شتێكی ئه‌وتۆی نه‌بووه (به‌خۆی) به‌ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراو ، له‌وه‌ی به‌ده‌ر كه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان ، ده‌وڵه‌ت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌كانی خۆی ئیستگه‌یه‌كی وه‌كارخستووه به تایبه‌تی له عیڕاق و ئێران و هه‌ندێ شوێنی دیكه كه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ ڕێ ڕوونی له‌م چه‌ند دێره‌ی دادێ و به پشت به‌ستن (لهبهشێكیدا) به جزمی یه‌كه‌می به‌رگی یه‌كه‌می نووسراوه به نرخه‌كه‌ی مامۆستا كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌د (بابی لالۆ)، كورته‌یه‌كیان لێ بخه‌ینه ڕوو ، كه به‌شێكی گرینگ له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراوی كوردی پێك دێنێ(9).
ئه‌مه‌ش كه ده‌ڵێم ، ده‌خوازێ ئه‌وه‌مان له بیر نه‌چێته‌وه ئه‌گه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراوی كوردی كۆمه‌ڵێك ڕێگر هه‌بووه به گوێره‌ی مێژووی خۆی گه‌شه‌ی پێویست بكا ، له پێشه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌یش وه‌ك له‌پێشدا باسمان كرد ؛ ئاستی خوێنده‌واری كۆمه‌ڵی كوردهواری و ئاسته‌نگه‌كانی جوغرافیای دروستكراو له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه ، ڕێی له بڵاوبوونه‌وه‌ی گرتبوو ، بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراویش ، جگه له دواكه‌وتوویی كۆمه‌ڵی كوردهواری ، كه زۆر له ڕۆژهه‌ڵاتناس و گه‌ڕیده بیانیه‌كانیش له‌وانه‌ی به تایبه‌تی له سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینیان نووسیوه ، ئاماژه‌یان به‌و لایه‌نه داوه ، كه (ڕادیۆ)یان ڕاستتر (ئامێری ڕادیۆ) – وه‌ك وه‌رگر- له قاڵبی تابووه سه‌یركراوه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه به دره‌نگه‌وه‌ش هاتووه ، له‌چاو مێژووی په‌یدابوونیدا ، به هۆی هه‌ژاری و نه‌داریشه‌وه كه‌م كه‌س ، له چینی هه‌بوویی و دارا و ماڵه به‌گ و ئاغایان به‌ده‌ر توانیویه‌تی ئامێرێكی ڕادیۆ بكڕێت ، ئیتر كه گوێگر نه‌بوو ئیستگه‌ی په‌خش چ سوودێكی ده‌بێ؟ كه ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی نووسراویش هه‌ر ڕاسته.
ئێستا با سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین و بزانین یه‌كه‌مین ئێستگه‌ی ڕادیۆ، یاخود ڕاستتر یه‌كه‌مین په‌خشی كوردی ڕادیۆیی له‌كوێ و كه‌ی بووه؟
به‌پێی جزمی یێكه‌هه‌می به‌رگی یه‌كه‌می كتێبه ناوازه‌كه‌ی مامۆستا كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌د (بابی لالۆ) كه به‌نده به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراوی ده‌بینم ، به پێی ئه‌و كتێبه بێ یه‌كه‌مین په‌خشی كوردی له‌ڕادیۆدا ساڵی 1925 زایینی ده‌ست پێ ده‌كا.
زنجیره‌ی ئه‌و ڕادیۆیانه‌ی په‌خشیان به كوردی هه‌بووه یاخود ئیستگه‌ی كوردی بوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه(10):
1- ڕادیۆی كۆماری ئۆتۆنۆمی كوردستانی سوور له كۆماری ئازه‌ربایجانی سۆڤیێتی (جاران) ساڵی 1925، كه له دوایدا له لایه‌ن (ستالین)ـه‌وه داخرا .
2- په‌خشی كوردی ڕادیۆی به‌غدا ، كه دوایی بوو به به‌شی كوردی ڕادیۆی به‌غدا – له19/11/1939وه تا ساڵی 2003 – پاش ڕووخانی ڕژێمی سه‌ددام حسین – به‌رده‌وام بوو به‌مه‌ش ئه‌م ڕادیۆیه ، یاخود په‌خشی كوردی له‌م ڕادیۆیه‌دا به ته‌مه‌نترین په‌خشه له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراوی كوردیدا .
3- په‌خشی كوردی ڕادیۆی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك (شه‌رقولئه‌دنا) له (یافا) ساڵی1942 (جه‌نگه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهان) كه تا ئه‌یلوولی 1945 به‌رده‌وام بوو. ئه‌م ڕادیۆیه سه‌ر به‌ئینگلیز بووه ، ڕۆژانه سه‌عاتێك به‌كوردی په‌خشی هه‌بووه(11).
4- په‌خشی كوردی له (ڕادیۆی ڕۆژهه‌ڵات) – الشرق – له لوبنان ساڵی 1943 تا ساڵی 1945. په‌خش به‌زمانی كوردی له‌م ڕادیۆیه‌دا هه‌فته‌ی دووجاران بووه ، ڕۆژانی چوارشه‌ممه و هه‌ینی ، پاشان له ساڵی 1945 و 1946دا بووه به ڕۆژانه ڕه‌وانشاد كامه‌ران عالی به‌درخان سه‌رپه‌رشتی كردووه .
5- ڕادیۆی كۆماری كوردستان – مهاباد – كوردستان كه له12/12/1945 تا 1/1/1946 به‌رده‌وام بوو . وه‌ك له پێشیشدا ئاماژه‌مان پێداوه ، ئه‌م ڕادیۆیه به یه‌كه‌مین ڕادیۆی ئازادی كورد له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراوی كوردی داده‌نرێ .
6- په‌خشی كوردی ڕادیۆی – كۆماری ئازه‌ربایجان – له ئێران مامۆستا كه‌مال ره‌ئووف له باره‌ی ئه‌م ڕادیۆیه ده‌ڵێت: “سه‌ره‌تای په‌خشی ساڵی 1946 ده‌ستی پێ كردووه(12).
7- په‌خشی كوردی ڕادیۆی یێریڤان له ئه‌رمه‌نستانی سۆڤییتی (جاران) . وا دیاره ئه‌م ڕادیۆیه به دوو خوول بووه:
– خولی یه‌كه‌م: ساڵی 1930 تا 1937.
– خولی دووه‌م: له1/1/1955 تا 1958.
8- ڕادیۆی كوردیی – ئێران – ساڵی 1946 تا 1958.
9- به‌شی كوردی ڕادیۆی تاران 1946 تا 1958.
10- ڕادیۆی كوردی – له‌سنه – ساڵی 1953.
11- ڕادیۆی كوردی – مهاباد.
12- ڕادیۆی كوردی – ته‌ورێز.
13- په‌خشی كوردی له ڕادیۆی قاهیره ، كه له1/6/1957 تا 13/6/1963 دا به‌رده‌وام بووه(13).
14- ڕادیۆی – ده‌نگی كوردستان – عێراق – ئه‌م ئیستگه‌یه وه‌ك زمانحاڵی شۆڕشی كوردستان (شۆڕشی ئهیلوول) له 20/8/1963دا دامه‌زرا . ڕادیۆی (ده‌نگی كوردستانی عێراق) له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا ، كورتبڕ بوو ، هێزی له كیلۆواتێك كه‌متر بوو ، به‌مه‌ش مه‌ودای بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رته‌سك بوو ، به پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه بازانه‌ی نیوه‌تیره‌ی له 50كم تێنه‌ده‌په‌ڕی(14).
ئه‌م ڕادیۆیه تاڕاده‌یه‌كی زۆر جێی متمانه‌ی خه‌ڵك بوو و گوێگرێكی زۆری هه‌بوو، هه‌ربۆیه حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به حكوومه‌تی به‌عسیشه‌وه ، هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌م ڕادیۆیه، هه‌وڵی جیددیان دا به هۆی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو ڕێ له ده‌نگی ئه‌م ڕادیۆیه بگرن بگاته گوێڕادێرانی(15).
ئه‌م ڕادیۆیه تا پاش ده‌رچوونی ڕێككه‌وتننامه‌ی 11ی ئاداری 1970 به ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو ، دوایی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی چوارساڵ ، به پێی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه‌یه (كه یه‌كه‌مین داننانی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌تی عێراقه به كێشه‌ی كورد) له‌كار وه‌ستێنرا ، تا ئه‌وه‌ی له نیسانی1974دا جارێكی تر كه‌وته‌وه كار ، ئه‌مجاره‌ش بۆ ماوه‌ی ساڵێك به‌رده‌وام بوو(16).
پاش نسكۆی شۆڕش ، ئاداری 1975 له ئه‌نجامی مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زایر ، ڕادیۆكه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستا ، پاشان دوای ده‌سپێكردنه‌وه‌ی شۆڕش له ژێر ناوی (شۆڕشی گوڵان) به ماوه‌یه‌ك – پایزی 1977 – ده‌نگی كوردستان – جارێكی تر وه‌كارخرایه‌وه.
ئه‌م ڕادیۆیه قۆناخ به قۆناخ هاتووه تا ئه‌مڕۆیش به‌رده‌وامه . شایه‌نی باسه لێره‌دا ئه‌وه بگوترێ كه ئه‌م ڕادیۆیه به یه‌كه‌مین ڕادیۆ داده‌نرێ له‌وه‌ی له زنجیربه‌ندی ڕادیۆنه‌كان كه به (ئیستگه نهێنیه‌كان) له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێ و هه‌روه‌ها دووه‌مین ڕادیۆی ئازادیشه دوای ڕادیۆی كۆماری كوردستان له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراوی كوردیدا .
15- ده‌نگی شۆڕشی عێراق
ئه‌م ڕادیۆیه له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی (شۆڕشی نوێ) له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه وه‌گه‌ڕخرا ، پاشان ناوی گۆڕا و بوو به (ده‌نگی گه‌لی كوردستان) و ئێستاش به‌رده‌وامه.
ئه‌م ئیستگه‌یه‌ش به هه‌مان پێوه‌ری له پێشدا ئاماژه‌ی پێ درا ، ده‌چێته‌وه بازنه‌ی ئه‌و ڕادیۆیانه‌ی نهێنین – هه‌روه‌ها ئه‌م ئیستگه‌یه‌ش به ڕادیۆیه‌كی دیكه‌ی ئازاد ده‌ژمێررێ كه له ناوچه ئازادكراوه‌كاندا په‌خشی كردووه .
16- (پارتی گه‌لی دیموكراتی كوردستان)یش ڕادیۆیه‌كی هه‌بوو له ناوچه ئازادكراوه‌كانه‌وه په‌خشی ده‌كرد. له‌باره‌ی مێژووی په‌خش و وه‌ستانی ئه‌م ڕادیۆیه له هیچ شوێنێك ئاماژه‌یه‌ك نییه ، ئه‌وه‌نده هه‌یه كه له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌م پارته له‌گه‌ڵ – پارتی دیموكراتی كوردستان- عێراق- دا دوای پێكهێنانی به‌ره‌یه‌ك له نێوان خۆیان و حزبی سۆسیالستی كوردستان و پارتی سۆسیالستی كورد (پاسۆك) – زۆربه‌ی كادره‌كانییان به سكرتێری گشتیه‌وه چوونه ناو ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان .
ئه‌وی ڕاستییه ئێمه لێره‌شدا له به‌ر ئه‌وه‌دا نین بیبلۆگرافیا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌وه ناو (ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراو)ی كوردی ڕێك بخه‌ین به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان بوو سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك له مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌سپێكی ئه‌م ڕۆژنامه‌گه‌رییه پێشان بده‌ین وه‌ك ده‌روازه‌یه‌ك بۆ باسه‌كه ، دیاره ئه‌وه‌ی باسیش كرا له‌مشتی خه‌روار ناچێته ده‌ره‌وه ، ده‌نا ڕۆژنامه‌گه‌ریی بیستراوی كوردی به تایبه‌تی دوای ڕاپه‌ڕین ، له ڕووی چه‌ندایه‌تییه‌وه له چوارچێوه‌ی پێویستی ئه‌و جوغرافیایه‌ی ئه‌مڕۆ به (هه‌رێمی كوردستان) ناسراوه زۆر زیاتره ، كه زۆربه‌شیان ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موویان به‌رنامه‌كانیان به‌شه‌پۆلی
( FM ) په‌خش ده‌كه‌ن(17)
له‌باره‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنیشه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگاداربم هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كم نه‌دۆزییه‌وه باسی یه‌كه‌مین په‌خشی كوردی له ته‌له‌فزیۆن یان ڕاستتر ته‌له‌فزیۆنی كرد بێ ، ڕه‌نگه ڕۆژێ له ڕۆژان له هه‌ندێ ئیستگه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ر دابه‌ش كراوه گۆرانییه‌كی كوردی‌یان په‌خش كردبێ ، ده‌نا وه‌كو ئیستگه ، ته‌نیا باشووری كوردستان (كوردستانی عێراق) په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی كوردی تێدا هه‌بووه ئه‌ویش به دره‌نگه‌وه ، له‌كاتێكدا عێراق ، یه‌كه‌مین وڵاته له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی (به وڵاتانی عه‌ره‌بی)یه‌وه ناوزه‌د كراون ئیستگه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی لێ دانراوه ، كاتێ ساڵی 1956 كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی له پیشانگایه‌كی پیشه‌سازی به‌غدادا به‌شدار ده‌بێ ، نێرده‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی له‌و پیشانگایه‌دا نمایش ده‌كا ، پاشان دوای كۆتایی هاتنی پیشانگاكه ، نێرده‌كه به دیاری پێشكێشی حكوومه‌تی ئه‌وسای عێراقی ده‌كا ، ئه‌و نێرده‌یه‌ش له سنووری شاری به‌غدا ڕه‌تی نه‌كردووه و هێزی ناردنی ته‌نیا نیوكیلۆوات بووه و به یه‌ك كه‌ناڵ كاری كردووه .
به دامه‌زراندنی ئه‌و نێرده‌یه عێراق بوو به یه‌كه‌مین وڵات له‌ناو ئه‌و وڵاتانه‌ی به (وڵاتانی عه‌ره‌بی) ناسراون كه په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی هه‌بووه .
جێی باسه كه كارمه‌ندانی ئه‌و نێرده‌یه له سه‌ره‌تادا سه‌ر به وه‌زاره‌تی (هه‌واڵ و ئاراسته‌كردن)بوون – سه‌رده‌می پاشایه‌تی – دوای ته‌موزی 1958یش كه به (سه‌رده‌می كۆمار) ناسراوه خرایه سه‌ر (وه‌زاره‌تی ڕێنماییه‌وه) – دیاره له ده‌سپێكیشدا په‌خش به (ڕه‌ش و سپی)بووه ، پاشان له‌ساڵی 1975 بۆ یه‌كه‌مجار په‌خشی ڕه‌نگی ده‌ست به‌وه‌شان ده‌كا(18).
چیرۆكی په‌خشی كوردی له ته‌له‌فزیۆنی عێراقیدا چیرۆكێكی درێژنییه ، كه من پێم وایه ئه‌گه‌ر په‌خشێكی ته‌له‌فزیۆنی به‌و ناوه هه‌بێ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌عیراق بووه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆنیش ، سایلی ڕادیۆ و ڕۆژنامه‌كانی حكوومه‌ته یه‌ك به دوای یه‌كه‌كان زمانحاڵی خۆیان بووه به كوردی ، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جار، به نموونه له ماوه‌ی چوارساڵی دوای مۆركردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970 (1970 – 1974) به هۆی (هه‌ندێ) له‌و كارمه‌ندانه‌ی كاریان تێدا ده‌كرد له‌و ماوه‌یه‌دا ، نیشانه به‌و كرانه‌وه ڕێژه‌ییه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌كه فه‌راهه‌می كردبوو ، چه‌ند به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بوون ، كه ئه‌ویش له به‌رنامه‌ی هونه‌ری و كولتووری تێنه‌ده‌په‌ڕین، دیاره پاش نسكۆی شۆڕش ، ئه‌م بواره‌یش وێنه‌ی بواره‌كانی دی وێك هێنرایه‌وه(19).
وه‌ك له‌پێشیشدا وتمان كه عیراق یه‌كه‌مین وڵات بوو نێرده‌ی ته‌له‌فزیۆنی گه‌یشتێ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌خشی كوردی (په‌خش نه‌ك نێرده‌ی سه‌ربه‌خۆ) به دره‌نگه‌وه بوو ، سوێندی ئه‌وه ناخۆم كه ڕه‌نگه جاروبار گۆرانییه‌كی كوردی په‌خش كرابێ ، ده‌نا تا دوادواكانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو ئه‌مه هه‌روا مایه‌وه ، تا ئه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970 له نێوان حكوومه‌تی عیراق و شۆڕشی كوردستان مۆركرا ، له‌وساوه بۆ یه‌كه‌مین جار په‌خشی كوردی (بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو) له ته‌له‌فزیۆن هه‌ندێ به‌رنامه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌رنامه‌كان سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی (نێرده‌یه‌كی به‌هێزكردن) له كه‌ركووك داندرا ، پاش ماوه‌یه‌ك له ڕێگه‌ی نێرده‌یه‌كی به‌هێزكردنی دیكه‌وه كه له مووسڵ داندرابوو ده‌گه‌یشته كوردستان ، تا ئه‌وه‌ی هه‌مان نێرده‌ی كه‌ركووك كرایه ئیستگه‌یه‌كی په‌خشی ته‌له‌فزیۆن به‌كوردی كه له‌سه‌عات 5 یا 6ی ئێواره تا 12ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بوو له په‌خش هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا ، له پاڵ به‌رنامه‌ی كوردی (كه ماوه‌كه‌ی زیاتر بوو) ماوه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی (توركمانی) و (سریانی) ته‌رخان كرابوو.. له‌و ئیستگه‌یه‌دا وه‌ك ئاماژه‌مان پێدا ، له‌گه‌ڵ وه‌به‌ریه‌كهێنانه‌وه‌ی ئه‌و كرانه‌وه‌ی پێش نسكۆی شۆڕش هه‌بوو، جاروبار ڕێگه ده‌درا هه‌ندێ شانۆگه‌ریی و دراما و گۆرانی كوردی بڵاوبكاته‌وه كه ئێستاش هه‌ندێكیان له ناوه‌نده هونه‌ری و كولتوورییه‌كانه‌وه جێی سه‌رنج و باسه .
ڕاستی ڕۆژنامه‌گه‌ریی بینراوی كوردی تا (سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕین)یش ئه‌وه‌ی هه‌بوو له‌وه به‌ده‌ر نه‌بوو حكوومه‌تی عیراقی له ڕێی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه به‌رنامه‌كانی ئاراسته ده‌كرد و (به پێی هه‌ل و مه‌رج)و له ژێر چاودێرییه‌كی تونددا .
ماویه‌تی …..
ئاماژه و په‌راوێز
________________________________________
1- دیاره لێره‌دا باس له بزاڤێك ده‌كه‌ین كه ڕۆژنامه‌گه‌ریی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕای گشتی دروست بكا ، ده‌نا له پێش حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا لێره‌و له‌وێ ڕۆژنامه و گۆڤار ده‌رچوون . له‌هه‌مان كاتدا و بۆ به‌رچاو ڕوونی خوێنه‌ر باس له‌سه‌ر ئه‌و جوغرافیایه‌یه كه تا حاڵی حازر به (هه‌رێمی كوردستان) ده‌ناسێنرێته‌وه .
2- بۆ ڕێ ڕوونی زیاتر له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه:
نه‌ژاد عزیز سورمێ – برایه‌تی – یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی دا – چاپی یه‌كه‌م – چاپخانه‌ی خه‌بات 1991.
3- هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، له ڕێگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری كوردییه‌وه بڵاوكراوه‌یه‌ك له شێوه‌ی ڕۆژنامه، (كه له‌دوایدا بوو به گۆڤار) به‌ناوی (ڕۆشنبیری نوێ) بڵاوده‌كرایه‌وه، كه ئه‌وسا ڕه‌وانشاد د.ئیحسان فوئاد سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، هه‌ر له‌وێ گۆڤاری (ئه‌ستێره)ی منداڵان كه تایبه‌ت بوو به‌منداڵان و (جه‌مال خه‌زنه‌دار) سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد بڵاوده‌كرایه‌وه به‌ڵام پاش (2) ژماره داخرا و ژماره‌ی (3)یه‌می له‌ژێر چاپدابوو كه داخرا.
دیاره ناشبێ ئێستگه‌ی كوردی به‌غدا له‌بیر بكه‌ین و هه‌روه‌ها ئێستگه‌ی ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركووك كه ماوه‌یه‌كی بۆ په‌خشی كوردی ته‌رخان كردبوو.
له‌هه‌مان كاتدا و وه‌ك ده‌سكه‌وتی ئه‌و كرانه‌وه‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970 زه‌مینه‌ی بۆ خۆش كردن، له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا گۆڤاری (كۆڕی زانیاری كورد) له‌لایه‌ن كۆڕی زانیاری كوردییه‌وه و (نووسه‌ری كورد) له‌لایه‌ن (یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد) و گۆڤاری (په‌روه‌رده و زانست) له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی و (ده‌فته‌ری كوردهواری) به كۆششی د.مارف خه‌زنه‌داره‌وه ده‌رده‌چوو ، هه‌روه‌ها گۆڤاری (ڕۆژی كوردستان) له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی ڕۆشنبیری كوردییه‌وه له به‌غدا و چه‌ندانی دیكه له هه‌ولێر و سلێمانی كه وه‌ك وتمان ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاداری 1970 زه‌مینه‌ی ده‌رچوونی بۆ خۆش كردبوون.
4- هه‌مان سه‌رچاوه‌ی (2) – برایه‌تی- یه‌كه‌مین ڕۆژنامه له مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی دا- ته‌ماشای پێشه‌كی و په‌ڕاوێزی ژماره (4) بكه لاپه‌ڕه 11 چاپی یه‌كه‌م.
5- بۆ به‌رچاو ڕوونی زیاتر، بڕوانه: نه‌ژاد عزیز سورمێ ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و ڕۆژنامه‌نووسی كورد ، چاپی دووه‌م 1991 – هه‌روه‌ها – برایه‌تی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه له‌مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی- 1991ی هه‌مان نووسه‌ر.
6- جارێكی تر ته‌ماشای په‌ڕاوێزی ژماره (4) بكه‌وه له برایه‌تی – یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه له‌مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردیدا.
7- له‌گه‌ڵ دواكه‌وتوویی ته‌كنیكی (چاپخانه‌ی كوردستان)یش كه به‌كۆششی برایانی موكریانی (حوزنی و گیو) دامه‌زرابوو ، ده‌بێ ئه‌وه ببینرێ كه ده‌یان سیایی و ده‌ستنووسی له فه‌وتان پاراست و چاپكرد.
بێجگه له‌وه‌ی چه‌ندان گۆڤاری ناوه‌خۆی شاره‌كانیشی لێ چاپ ده‌كرا، له‌پاڵ ده‌یان كتێبی نووسه‌ر و شاعیران، به‌تایبه‌تیش نووسه‌رانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
8- بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: نه‌ژاد عزیز سورمێ – دره‌ختی بنكۆڵ كرا‌و – چاپی دووه‌م – 2006.
9- بڕوانه: كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌د – مێژووی ڕادیۆی كوردیی به‌غدا – (1939 – 1958) به‌رگی یێكه‌هه‌م جزمی یه‌كه‌م – كوردستان – هه‌ولێر 2014 چاپخانه‌ی ڕۆشنبیری.
جێی باسه كه مامۆستا كه‌مال، هه‌ر له‌و كتێبه و له هه‌مان به‌رگ، چه‌رده‌یه‌ك له باسی پێش په‌یدابوونی ئێستگه‌ی ڕادیۆی هێناوه‌ته‌وه – سه‌رده‌می (فۆنۆگراف) یا وه‌ك مامۆستا كه‌مال (لووله قه‌وان)ی بۆ داناوه و كه له ناو خه‌ڵكی به (قه‌وان) ده‌ناسرێته‌وه پێش ڕادیۆ له كوردستاندا هه‌بووه. ته‌ماشای – لاپه‌ڕه 52ی هه‌مان سه‌رچاوه بكه.
10- كه‌مال ڕه‌ئووف محه‌مه‌د (بابی لالۆ)- مێژووی ڕادیۆی كوردی به‌غدا – به‌رگی یه‌كه‌م – جزمی یه‌كه‌م- هه‌ولێر – 2014، ته‌ماشای لاپه‌ڕه 68 بكه.
11- هه‌رچه‌نده مامۆستا كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌د له كتێبی ئاماژه پێدراودا له‌لاپه‌ڕه 68دا ده‌ڵێ لهئهیلوولی 1942 تا ئه‌یلوولی 1945 به‌رده‌وام بووه.
كه‌چی له‌لاپه‌ڕه 69دا باس له‌ساڵی 1946یش ده‌كا كه به شه‌پۆلی كورتی (SW) 42018 سه‌عات 11:45ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی به په‌خش كردووه (به‌كوردی) و سروودی (كوردستان ، كوردستان نیشتمانی جوان)یشی لێ په‌خش كراوه.
كه‌وابێ، دیاره ئه‌م ڕادیۆیه تا ساڵی 1946 به‌رده‌وام بووه – بڕوانه هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه69.
12- كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌د – هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، لاپه‌ڕه 73.
13- كه‌مال ره‌ئووف محه‌مه‌د – هه‌مان سه‌رچاوه.
14- بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: مسعود بارزانی – بارزانی و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی كورد- به‌رگی سێیه‌م به‌شی دووه‌م 1961 – 1975. چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده – هه‌ولێر 2004.
15- یه‌كێك له‌و ڕێوشوێنانه‌ی گیرایه‌به‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی ئینگلیزی بوو به‌هه‌مان شه‌پۆل، گۆرانییه‌كی به‌ژاوه‌ژاو بوو وشه‌ی (هانی)تێدا دووباره ده‌كرایه‌وه.
ئێستا له قامووسی كوردیدا ئه‌م وشه‌یه له‌به‌رامبه‌ر (تشویش)ی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنرێ و جێی خۆی گرتووه. به‌ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی گوێم لێ بووه، كه‌سێك كه داوا له كه‌سێك بكا ته‌شویش نهخاتهسهر قسه‌كانی، پێی ده‌ڵێ: توخوا (هانی هانی) مه‌خه‌ره سه‌ر قسه‌كانم.
16- به‌نده له‌و ساڵه‌دا یه‌كێك بوو له كارمه‌ندانی ئه‌و ڕادیۆیه وه‌ك نووسه‌ر و وه‌كو (په‌یامنێری جه‌نگ)یش. یه‌كه‌مین په‌یامنێری جه‌نگ ، به‌تایبه‌تی له‌به‌ره‌كانی هێزی باڵه‌ك كه ئه‌وسا هه‌ڵایساوترین به‌ره بوو، هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئازادكراوی كوردستان كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووس عه‌بدوڵڵا عه‌باس سه‌ردانمان ده‌كرد، وه‌كو به‌ره‌كانی هێزی (خه‌بات و ئه‌زمر و زمناكۆ).
17- به‌پێی ئاماری (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕاگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه – به‌شی بانكی زانیاری میدیایه‌كانی كوردستان ، سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – تا ئێستا ئه‌وه‌ی له‌وێ تۆماركراوه – له‌سێ پارێزگا (هه‌ولێر ، سلێمانی، دهۆك) 187 ڕادیۆیه و به‌م شێوه‌یه- هه‌ولێر 84 ڕادیۆ، سلێمانی67 ڕادیۆ و دهۆك 36.
18- بڕوانه: ئینعام كه‌چه‌چی – ته‌له‌فزیۆن له‌به‌غداوه دێته جیهانی عه‌ره‌بی = ڕۆژنامه‌ی (الشرق الاوسگ) ژماره (7695) له 23/12/1999.
19- بۆ زانیاری پتر له‌م باره‌یه‌وه بڕوانه: نه‌ژاد عزیز سورمێ – دره‌ختی بنكۆڵ كرا‌و – په‌نجه‌نمایه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیانه بۆ باری ڕووناكبیری وكولتووری كوردی – 1975 – 1994 – چاپی دووه‌م – 2006 چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده – هه‌ولێر.