Skip to Content

ژنە لەشفرۆشەکە … سمکۆ ئەحمەد

ژنە لەشفرۆشەکە … سمکۆ ئەحمەد

Closed
by ئایار 10, 2017 General, Poems

ئەی ئەو ژنەی کە خەڵکی گەڕەك
بەردیان تێ دەگرتی
تۆش خورمات بۆ هەڵدەدانەوە
کەس لە حیکمەتی بێ دەنگیەکەت
نەدەگەشت
کەس لە ووشەکانی چاووت
نەدەگەشت
تۆ وەك پەلکی دارخورماکان
لەترسی بەردەکانیان
بەرەو ئاسمان هەڵچووبویت و
ئێمەی مناڵی گەڕەك
لەژێر پێ و ناوگەڵی
ژنان و پیاوانی گەڕەك
سەیرمان دەکرد
بەردی کێ دەتپێكێ؟
دەستی کێ بێ یەکەمجار
کە دەتگاتێ؟
تۆش وەك مۆڵەتی خودات پێ بێ
باکت نەبوو ، دەنگت نەبوو
*****
تۆ مێردت نەبوو
بەس چی پیاوی گەڕەک بوو
مێردتی تۆ بوو
باوکەکانمان بەس لە عاستی تۆیا
خۆیان بوون
لەگەڵ دایکمان ئەهریمەن و
لەگەڵ تۆ شدا
فریشتە بوون
لە گەڵ گیڤەی بەردەکاندا
لەگەڵ ئاوازی بەندەکاندا
نەرم نەرم سەمات دەکرد..!
تۆ مۆڵەتی خودات پێ بوو
باکت نەبوو، باکت نەبوو!
****
ئەی ئەو ژنەی بە تیلەیەك
چی مێرد منداڵ بوو
خستە سەر چۆك..
نازانم بۆ ڕقمان لێت بوو؟
ئەو ڕۆژەشی کە کوشتمانی
لە باتی بەرد
خورمایەك بوو
لە دەستت بوو

سمکۆ ئەحمەد لەندەن
۲٠۱۷

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish