كاره‌كانی كاریكاتێر له رۆژنامه‌گه‌ری خولاودا- به‌شی 4 و كۆتایی.. هه‌ندرێن خۆشناو
كاری سیاسی
هۆی سه‌ره‌كیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه زایۆنیزمی جیهانی بایه‌خی خسته سه‌ر عه‌ره‌ب له رۆژنامه جیهانیه‌كاندا، و سیمبولێكیان بۆ دروستكردن، ئه‌ویش حوشتر و عه‌گال بوو، كه چوارده‌وره‌ی چه‌فیه سه‌رپۆشه‌كه‌یان ده‌دات، ئه‌و دوو سیمبوله‌یان كرده دروشمی دواكه‌وتن، وه‌ڵامی عه‌ربه‌كانیش به شێوه‌یه‌كی گشتی هێرشه‌كردنه سه‌ر ئیسرائیل بوو له لاپه‌ڕه‌كانی رۆژنامه عه‌ره‌بیه‌كاندا، واته ته‌یاركردنی رای گشتی عه‌ره‌بی بوو دژی ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش هۆی هاوكوف نه‌بوونی یه‌ك بوو، چونكه رای گشتی عه‌ره‌بی هه‌ر پێشوه‌خته ته‌یاربوو دژی ئیسرائیل، بۆیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جه‌ماوه‌ره سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه جه‌ماوه‌ری عه‌ره‌بی نابێت ته‌ماشای ئه‌م كاریكاتێرانه بكات، به‌ڵكو نابێت ته‌نیا بۆ خوێنه‌ری عه‌ره‌بی بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زایۆنیست و لایه‌نگرانیان سیمبولێكیان بۆ عه‌ره‌ب، له مێشكی ڕای گشتی جیهانی دروستكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه حوشتر سیمبولێك نیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وان به‌كاریان ده‌هێنا، به‌ڵكو سیمبولی هێز و دانبه‌خۆداگرتن و سه‌ربه‌رزییه، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا شه‌رمه‌زارییه‌ك نیه وه‌كو سیمبولێك، كاتێك كه زۆربه‌ی گه‌لان سیمبولی ئاژه‌ڵیان بۆخۆیان داناوه، وه‌كو ورچ سیمبولی روسه‌كان، شێر سیمبولی ئینگلیزه‌كان، كه‌ر و فیل سیمبولی هه‌ردوو حزبی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ڵه‌شێر سیمبولی فه‌ره‌نساییه‌كان، چه‌ندینی تر، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی حوشتر بۆ عه‌ره‌ب، مه‌به‌سته‌كه‌ی ئاماژه بوو بۆ گۆشه‌گیربوون له بیابان و دواكه‌وتن، هه‌روا عه‌گالیش به‌كارهات وه‌ك سیمبولێك بۆ مانه‌وه له جلوبه‌رگی چه‌رخه‌كانی ناوه‌ڕاستدا، كه مانای دواكه‌وتوویی ده‌به‌خشێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌به‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی چه‌ك وه‌ڵام بده‌نه‌وه، قایل‌بوون به به‌كارهێنانی بابه‌ته‌كانی شه‌ڕ و ئاشتی، كه ئیسرائیل نكۆڵی لێده‌كات، و به پێچه‌وانه‌وه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاشتی داده‌په‌روه‌رانه، به به‌هێزی ده‌ژمێرێت، كه ئه‌مه روون و ئاشكرایه بۆ ڕای گشتی جیهانی، له شوێنی ئه‌مه‌دا ده‌بوا كاریكاتێریسته عه‌ره‌به‌كان سیمبولێك بۆ ئیسرائیل و زایۆنیزم دروست بكه‌ن، و ئاژه‌ڵێكیان وه‌كو سیمبول بۆ دابنێن كه ببێته هۆی رق لێبوونه‌وه و گاڵته‌جاڕی جیهان، وه‌كو به‌راز بۆ نمونه، و به شێوه‌یه‌كی گشتی سیفه‌ت و خه‌سڵه‌ته ناشیرنه‌كانیان به‌كاربێنن، وه‌كو ره‌زیلی و مه‌رایی و سووخواردن و خۆویستی، و بۆ نمونه فۆكه‌س بخه‌نه سه‌ر له‌خاچدانی پێغه‌مبه‌ر عیسا له‌لایه‌ن جوله‌كه‌كانه‌وه، و شته شه‌رمه‌زاره‌كانی دیكه‌ی هاوشێوه، كاریكاتێر له‌م بواره‌دا ده‌بێت بێبه‌زه‌ییانه بێت، چونكه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا ده‌كات، نه‌ك له‌گه‌ڵ نه‌یارێكی سیاسی‌دا، كاریكاتێر ده‌بێت له‌م بواره‌دا بابه‌تیانه نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت وێنه‌كه بشێوێنێت، نه‌ك ره‌خنه‌ی لێبگرێت، چونكه ره‌خنه لێره‌دا شوێنی نابێته‌وه له چاكسازیدا، ئامانجیش لێره‌دا چاكسازی نیه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه له‌م ململانێیه‌دا، كه شێوه‌ی شه‌ڕی كراوه ده‌بینێت، ئه‌و كاریكاتێرانه‌ش كه ئاڕاسته‌ی رای گشتی عه‌ره‌بی ده‌كرێن، ده‌بێت هێرش بكه‌نه سه‌ر ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه‌ی كه پشتگیری ئیسرائیل ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هه‌ڵوێسته پشتگیریانه‌یان بۆ ئیسرائیل رۆشن نیه بۆ رای گشتی عه‌ره‌بی، لێره‌دا ده‌كرێت ئاماژه به ئه‌زموونی كاریكاتێریستی تیرۆركرا‌و (ناجی ئه‌لعه‌لی) بده‌ین، كه ناسراوبوو به توندی ره‌خنه و گاڵته‌جاڕییه‌كانی، كه بوونه هۆی به‌خشینی سروشتێكی میللیانه به كاره‌كانی، له كۆتاییشدا بوونه هۆی تیرۆركردنی، ناجی ئه‌لعه‌لی له كاره‌كانیدا پێده‌كه‌نی و گاڵته‌جاڕیی و شه‌رمه‌زاریی ده‌كرد، خوێنه‌ری به پێكه‌نین ده‌هێنا، و كاره‌كته‌ره پاڵه‌وانه‌كانی كاریكاتێره‌كانیشی شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌كرد، ئه‌مه‌ش داواكراو و ویستراوه له كاریكاتێری سیاسی‌دا.