Skip to Content

پەنجەرە…(خۆشبەختی) … چالاک ئـاغجەلەری

Closed
by ئه‌یلول 22, 2016 Poems

تۆ دەروازەی ھەناسەیەکی
پاکی
دڵنەوایی دیوارێکی قوڕ بە بەرد
بووی
پاراوگەی حەسرەتی دیداری
جووت دڵداری،
لە قەڵای خوا پێداوا
گەورەی بەئـەندازەی خەونی
ھەژارێ
لە ماڵێکی ڕووتیشدا
بچوک خۆت دەرئـەخەی
حەبیبێ،
تۆرانی تۆ .. لە ڕوحی ژیاندۆستیدا
درۆیەکە و ئـاشت بەرەوە،
کۆشکی گەورە و دڵی بچوک
بە نەفرەت کە
بگەڕێوە عاشقانت بەدوا وێسگەت
سەرمەست کە
ئـا ئـەوەتا لە ناوەندی چواردیواری
بە بەرد بوودا
زارۆکێکی لە ئـامێزە..
بە بێئـاگا
سەرقاڵی خواردنەوەی شیرێکی
منەتباری بە قەرزە،
ھەموو پێکڕا ئـومێدبڕاوی کرانەوەی
دەرگاکانین
تروسکەیەک بەدی دەکەین ، تا کۆتایی
چاوەڕوانین
بگەڕێوە خونچەی بوونمان
بپوشکێنە
ھەتا مەنزەڵ دیلانەی ژیان
بچەرخێنە.

چالاک ئـاغجەلەری
١٩/٩/٢٠١٦ تۆرنتۆ

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish