کتێبی – ناسیۆنالیزم له نێوان فکر و سیاسەتدا …. سمکۆ محەمەد
Closed
ناسیۆنالیزم له‌مێژوودا ئه‌و نموونه‌یه نه‌بووه كه ئێستا له‌فۆڕمێكی دیكه‌دا خۆی ده‌نوێنێت، سه‌رباری هه‌موو ئه‌و پێناسانه‌ی كه بۆ نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست ده‌كرێت و ره‌وایه‌تی دراوه به ناسیۆنالیزم و سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌ك له‌ژێر ئه‌و عینوانه‌دا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌ی بكرێت، ئێستا هه‌م چه‌مكه‌كه كه‌وته به‌ر ره‌خنه‌ی فكری و هه‌م به‌كارهێنانی له ئاستی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری و سیاسی و چه‌كداریدا مه‌ترسی تێدایه، دونیاش سڵ له‌و جوڵانه‌وه‌یه ده‌كات كه نه‌ته‌وه بێدهوڵهتهكان خه‌ریكن كاری توندڕه‌وی پێده‌كه‌ن، بۆیه به هه‌موو لایه‌ك خه‌ریكن تێگه‌یشتنی نوێی مۆدێرنی بۆ درووستده‌كه‌ن و ئیستاتیكای سیاسی پێده‌ده‌ن، تاكو كێشه‌ی دیكه له‌په‌نام ئه‌م چه‌مكه‌دا سه‌رهه‌ڵنه‌دات…..