
زیندوو کوژی مردوو پەرست..خۆمانین.. نەوشیروان ئازاد
سەیرە..هەتا زیندوین سەردانی ناکەین تەنانەت لەسواری پاسیشا کەبینیمان خۆمان لەگێلی دەدەین بۆئەوەی جێگەی بۆ نەکەینەوە یان کرێی پاسەکەی بۆنەدەین ..کەمردیش دەڵێین تازەکەس ناتوانێ جێگەکەی پڕ بکاتەوە …ئەمە فەلسەفەنیە .زانست و زانیاریش نیە جۆرێک یان مۆدێلێکی نوێی ئەخلاقیش نیە .
نەخێر ئەمە جۆرێکە لەداڕمانی خۆشەویستی …مایەپوچ بوونی کەسیەتی ..ئەمە…زەهرێکی کوشندەی کۆمەڵگایەکە هێدی هێدی شیرازەی کۆمەڵ تێک دەدات.. نوسەرێک وتارێکی جوان و ناوازە دەنوسێت، شاعیرێک دوای دنیایەک ئازار و ژان و شەونخونی وبێداری بێکەسی و نامورادی شعرێک دەنوسێ، کەچی کەس نای خوێنێتەوە یان ئەگەر خوێندیشیەوە بەزۆری دەزانێ کۆمێنتێکی ئەرێنی یان نەرێنی لەسەر بنوسێت بۆئەوەی خەڵکانێکی دی بیبینن..کەچی داخەکەم …..
تیكتۆک چیەکانی داماڵراو لەهەموو بەها ئەخلاقیەکان …لەپێناوی کۆکردنەوەی بینەرو فۆلۆو شتی وا…ئەوەی کەمرۆڤی ژیر لەڕوی نایەت بەتەنیا بیڵێت ئەوان لەپێش چاوی هەزاران بینەرو هەواداریان بەیەکدی دەکەن و لایک و،کۆمێنتی پێ کۆدەکەنەوە…
کچەمۆدێلێک بەژێرکراسێک و تۆپەڵە ماکیاژێک و لوتێکی شێواو. دەم ولچێکی هەڵاوساوەوە وێنەیەک بڵاو دەکاتەوە هەزاران لایک و کۆمێنتی بۆ دەچێت، ئەمە چی ناولێ دەنێین جگە لەتێکچونی شیرازەی کۆمەڵگاو ڕیسوابون و هەژاری مەعریفە زیاتر.
ببورن گەلی برادەرینە …هەڵەو کەم کورتی لەخودی خۆمان و کەسایەتی خۆماندایە نەک لەسیستمی حوکمڕانی و عەولەمە و زۆرشتی تر …
نەوشیروان ئازاد