Skip to Content

گرنگە ئەزمونی 17ی شوباتی 2011باش لەبەرچاو بگیرێت! … تاهیر حاجی حەسەن

گرنگە ئەزمونی 17ی شوباتی 2011باش لەبەرچاو بگیرێت! … تاهیر حاجی حەسەن

Closed
by September 22, 2016 General

وادیارە کۆمیتەیەک بەناوی بەرگری لەمافەکانی خەڵکی پێکهێنراوە تائەوەی لە 27 /09/2016 خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕابگەیەنێت لە پارێزگاکانی سەربەهەرێمی کوردستاندا. ئاستی ژیان و گوزەرانی چین وتوێژە کرێ وەرگرەکان لەهەرێمدا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو سەختی زیاتر دەڕوات،کەچیتر مایەی تەحەمول کردن نیە بۆیان. حکومەتی هەرێم و دەسەڵاتدارانی باڵادەستی حزبی،هۆکاری ئیفلیج کردنی ژیانی چینوتوێژە زەحمەتکێش و بەرهەمهێنەرەکانن و خودی قەیرانێکی ئابوری کەبەرهەمهێنراوە تەنها بەرهەمی ئەم قۆناخەی ئێستا نیە.بیستوپێنج ساڵی حوکم ڕانی بەرەی درەبەگ بۆرژوازی کورد،بۆخۆی هیچکات ساڵێکی بێ قەیرانی تێپەڕ نەکردوەو هەمیشە ململانێ حزبیەکان و شەڕکڕدنیان لەسەر خۆسەپاندنیان،بوەتەمایەی خراپترکردنی ژیانوگوزەرانی چینوتوێژە هەژارکراوەکان.لەم نێوەیشدا،بەردەوام ئاستی ناڕەزایەتیە پچڕپچڕەکانیش بونی هەبوەو جارناجارە چوەتە قۆناخی ڕژانە سەرشەقامەکانیش.
دروست بونی بزوتنەوەی گۆڕان لە 2009 دا وادەهاتە پێش چاو کەئەو بزوتنەوەیە لەخزمەتی بەرژەوەندیەکانی چینوتوێژە زەحمەتکێشەکانی هەرێمدا بێت،بەڵام دواجار ڕوون بویەوە کەئەویش نوێنەرایەتی لەچینی ناوەند دەکات و هەروەک بزوتنەوە ئیسلامیەکان هەڵگری ئەو چەمک و ئایدۆلۆژیایەن،کەدەیانەوێت ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لەنێو بەرژەوەندیە چینایەتیەکانی خۆیاندا بەکار بهێنن و دواجار ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانیش بەرەو خامۆشی ببەن و خەبات بگوازنەوە بۆنێو هۆڵی پەرلەمان. دواجار بینیمان ئەوان بەئامانجەکانی خۆیان گەیشتن و جەماوەری کرێ وەرگریش ڕۆژ بەڕۆژ ژیانیان بەرەو خراپتر بوون ڕۆیشت.
ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی هەرێم لە 2011 دا،گەرچی لەسەرەتاوە بەشێوەیەکی باش هاتە مەیدان،بەڵام دواجار چونکە ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریانە لەڕوی ڕێکخراو بونی چینایەتی و نەبونی ڕابەرایەتیەکی بەتوانا،بەلاڕێدا براو لەلایەن بزوتنەوەی گۆڕان و ئیسلامیەکانەوە بەرەو تێک شکاندن براو،مەبەست و ئامانجەکانی خۆپیشاندەران ئاراستەکەی گۆڕا بۆ پەلاماردانی بارەگای پارتی و دواجار قۆناخ خوێن ڕشتنی تێ کەوت. یەک دوو ساڵ پێش ئێستایش دیسان ناڕەزایەتیەکان دیسان بەلاڕێدا براو دیسان خوێن ڕشتنی تێکەوت. دیارە حزبە دەرەبەگ و خێڵەکی و بۆرژواکان،هەمیشە چەکی دەستیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان پەلامارەو لەڕێی هێزەوە دەتوانن وەڵام بەداخوازیە ڕەواکانی چینوتوێژە زەحمەتکێشەکان بدەنەوە.
ئێستا کێشەی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان تەنها کارا کردنەوەی پەرلەمانە.پەرلەمانیش سوێندی لێخوراوەو گەر هەمو خەڵکی کوردستان لەسەری بەکوشت بدرێن،لەلایەن پارتیەوە ڕێگا نادرێت نەکارا بکرێتەوە،وەنەسەرۆکی پەرلەمانیش بچێتەوە سەر کورسیەکەی. بۆخەڵکی زەحمەتکێشی هەرێم و کۆی چین و توێژە کرێ وەرگرەکانی،کارا کردنەوەی پەرڵەمان ئەسڵ نیە،چونکە پەرلەمان لەهەرێم و وڵاتانی چوار دەوریشدا تەنها دەورێکی کارتۆنی دەبنێت و هیچ بەرژەوەندیەکی تێدا نیە بۆ پێشوەچونی بەرژەوەندیە پێویستیەکانی ئەو چینوتوێژانەی کە هەژار کراون. پەرلەمان و پەرلەمانتاران تەنها وەک نوێنەری چینی دەسەڵاتدار بونیان هەیەو مێژووش شاهیدی ئەو ووتەیە. لەو شوێنەیشدا پەرلەمان توانای کاری بەپێزی هەبێت،هەڵبەت دەبێت لەوێشدا چینی کرێکاری هۆشیار و ئامادە لەمەیداندا بونی هەبێت.
گرنگە ئەو خۆپیشاندانەی قەرارە سەرتاسەری بێت و ئەنجام بدرێت گشت چین و توێژە زەحمەتکێشەکانی کۆمەڵگە پشتگیری لێ بکەن،چونکە بەکۆی هاتنە مەیدانی ئەو چینوتوێژانە دەتوانرێت ئەڵقەی ڕێکخراوبونەکە بەهێزبکرێت کەپچڕانی ئاسان نەبێت. ئەگەر ژیان و گوزەرانی چینوتوێژە کرێ وەرگرەکان باش بکرێت و موچەی تەواویان لەکاتی خۆیاندا وەرگرن،ئەوکات دوکاندارەکان و خاوەن پاس و خاوەن تەکسیەکان و دەستگێڕەکانیش تا دەگات بەجوتیارەکانیش سوود مەند دەبن و ڕزگاریان دەبێت لەکزی بازاڕیان و مەسەلەی قەرز و ئێحراج بونە مەعنەویەکانیشیان. هاتنە مەیدانەکان بۆ مامۆستایان گرنگە،هێندەیش بۆ باوک و دایکی مناڵانی خوێندکاریش گرنگە،چونکە گەر مامۆستایان خاوەنی موچەی خۆیان بن ئەوکات دەتوانن ئاستی خوێندن و پەروەرووەیش بەباشی بچێتە پێشەوە. ئەمە بۆ دکتۆرەکانیش و بۆ کرێکارانی گشت کەرتەکانیش هەروایە. بیهێننە پێش چاوتان گەر دوو ڕۆژ کرێکارانی شارەوانی حاویەکان پاک نەکەنەوە،گەڕەک و کۆڵان و شارەکان دەبنە چ زبڵ خانەیەک،کەواتە ئەرکی هەرمرۆڤێکی جوامێرە پشتگیری لەدانی هەقدەستەکانیان بکات و لەخۆپیشاندانەکاندا خەڵکی گەڕەک و گوند و شارەکان بچنە پشتی داواکاریە ڕەواکانی ئەو کرێکارانەوە.
جەنگی دژ بەداعش، تەنها ماڵ وێرانیەکەی بۆسەر ئەو چینوتوێژە زەحمەتکێشانەیە و بۆ دەوڵەتانی ناوچەکەو دەسەڵاتدارانێک کەئێستا جڵەوی حاکمیەتیان بەدەستەوەیە،وەک دیاریەکی خودای وایە،چونکە لەنێو گێژاودا بواری زۆر بۆ دزینی زیاتری قوتی خەڵکی هەیە. ئەگەر داعش خێرێکی بۆ دەسەڵاتدارانی بۆرژوازی نەبوایە ئەوا ئێستا دەمێک بوو لەناویان بردبوو.
بۆیە گرنگە لەکاتی خۆپیشاندانەکاندا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە نەچنە ژێر ڕکێفی خواستی حزبەکان و خەڵکی نەدەنە بەر ڕێژنەی فیشەکەکانیان،ئەو خەڵکانەی دەڕژێنە سەرشەقامەکان هەر لەهەمان ئەو چینەی ئێوەن ئەی چەکدارانی چەک بەدەست.
خاڵی گرنگ و ئەزمون بەخش لێرەدا ئەوەیە کەڕێگا نەدرێت ئەو حزبانەی وەک ئیسلامیەکان و بزوتنەوەی گۆڕان دزە بکەنە نێو خۆپیشاندانەکانەوەو وەک 17/شوباتی لێ بکەن. سەرکەوتنی ئەم جارەی خۆپیشاندان دەکرێت بەجیاکردنەوەی ڕیزەکانی خۆیان بێت و دوور لەبەرژەوەندیەکانی ئەو حزبانە بێت و بەشێوازێکی مەدەنیانە دەتوانن چۆک بەدەسەڵات و حکومەت دابدەن.

تاهیر حاجی حەسەن
19/09/2016

Previous
Next

One commentcomments

  1. کورد چی بکات بۆئەوە ی خاتوو نادیە موراد لە ئە رکە کە یدا سە ر کە وتووبێت ؟!
    ******************************************************************
    دکتۆر مە ولود ئیبراهیم حە سە ن
    ………………………………….
    نادیە موراد قوربانیە کی پاڵەوانی کوردە ، ئازایە تی ئە وکچە لە گێڕانە وە ی ڕۆژانی قوربانیە تیە کە ی ..کردی بە پالە وانێکی بێ وێنە و کە م وێنە !! دیارە قوربانی وئازایە تی ولێهاتوویی خاتوو نادیە ؛ لە ئازایە تی و قوربانی ودڵسۆزی هیچ یە کێک لە قوربانیە کانی تری مییلە تە کە مان کە م ناکاتە وە ؛ بە لام ئە وە ی ئە مڕۆ بۆ نادیە ڕێککە وت بۆ هیچ یە کیک لە قوربانیە کانی تری کورد هه ڵنە کە وتووە !! ئێستا نادیە نوێنە ری خۆی و ماڵباتە قوربانیە کە ی و خە ڵکی گوندی (کۆجۆ )وئیزە دیە کانی شە نگاڵ و هه موو ئیزە دیە کانی ئیزە دخانێ و هه موو خە ڵکی کوردستان و هە موو خە ڵکی ئێراق و دواجار نوێنە ری قوربانیە کانی هە موو جیهانە !
    نادیە ..یە کە مین کوردە دە گاتە ئە م ئە رک و ئە م شوێنە – نە تە وە یە کگرتووە کان -ئە وئیستا ئە رکێکی پیرۆزو جیهانی لە ئە ستۆدایە ..بۆ یە سە رکە وتنی ئە و لە م کارە گرنگ و پیرۆزە یدا سە رکە وتنی هه موو میللە تی کوردە !
    هه ر بۆیێ پیویستە هه موو کورد پشتگیری خاتوو نادیە موراد بکات و سە رە تا بە پشتگیری مە عنە وی و پیشوازی شایستە ..بۆ جیهانی بسە ڵمێنین کە مێللە تی کورد پشتگیری لێهاتووە کانی خۆی دە کات . ؛ پێویستە سە رۆکایە تی هه رێم و سە رۆکایە تی پە رلە مان و سە رۆکایە تی حکومە تی هه رێم و وە زارە تە کان و زانکۆکانی کوردستان و ڕێکخراوە جۆراوجۆرە کان و هه موو نیوە ندە ڕۆشنبیویی و ڕۆژنامە وانیە کانی هه رێمی کوردستانی باشوور ..کانتۆنە کانی ڕۆژئاڤا و هه موو حزب و ڕێکخراوە سیاسیکانی کوردستان و دە رە وە ی کوردستان پشتگیری و خۆشحاڵی خۆیان بۆ خاتوو نادیە دە ربڕن ، بۆ ئە وە ی نادیە موراد هه ست بە وە بکات ودڵنیابیت تە واوی میللە تی خۆی لە پشتە و جیهانیش لە وە تێبگات کە کورد میللە تێکی هوشیارە دە یە وێ تێکە ڵ کاڕی گە ورە و پیرۆزی جیهانی بیت و لە م نیوە ندە خزمە ت بکات . کە خزمە تی کرد سە ر کە وتووش بێت ! دواجار داوایە کانی خۆم لە م چە ند خاڵە دا کۆدە کە مە وە .
    ١ – پیویستە لە هه ریمی کوردستان لیژنە ی پستگیری بۆ خاتوو نادیە و کارە کانی دابمە زرێت و کار ئاسانی بۆ کارو پرۆژە کانی بکە ن .
    ٢ – ڕاگە یاندنە کان هاوکاری بکە ن و کارو چاڵاکیە کانی بە چە ند زمانە بڵاو بکە نە وە بە دنیادا .
    ٣ – پسپۆرو لیکۆلە رە تایبە تمە ندە کان بە ڵێکۆلینە وە و پڕۆژە ی زانستی یارمە تی بدە ن و دە ستنیشانی پیویستی و کە م و کور تیە کانی بۆ بکە ن .
    ٤ – یارمە تی ئە وە ی بدە ین کە نادە موراد بتوانی بە شێکی گرنگ لە ئیمکاناتی نی تە وە یە کگرتووە کان بخاتە خزمە تی ناوجە زیان لێکە وتووە کان و خە ڵکە قوربانییە کە ی کوردستان .
    ٥ – یارمە تی ئە وە ی نادیە بدە ین کە لە کارە کانی سە رکە توبیت و بتوانی لە نە تە وە یە کگرتووە کان زۆر تر جێ پێێ کادری لیهاتووی کورد بکاتە وە .
    ٦ – پیویستە کار بۆ ئە وە بکە ین کە خاتوو نادیە موراد بە سە رکە وتنی جوان و ناوو ناو بانگێکی باش لە نێو بارە گای نە تە وە یە کگرتووە کان جێ پێی خۆی بکاتە وە و بتوانی لە پاش ئە م دوو ساڵە پۆستی تر وە ر بگرێ و بە رە بە رە بجێتە پێش و ناو بانگێکی جیهانی پە یدابکات و ببێت بە کە سایە تیە کی سە رکە وتووی جیهانی .
    ٧ – واکار بۆ نادیە موراد بکە ین کە کچە کوردێکی هه موو کوردستانە ؛ نە ک بێکە ین بە کچی حزبێک و پارچە یە کی کوردستان وسنووری کارو توانای بچووک بکە ینە وە . ٨ – بە بە رنامە یە کی سە رکە وتوو سود لە هه بوونی نادیە ببێنین بۆ ئە وە ی زیاترو چاکتر کورد لە نیوە ندە کانی بریار نزیک ببێتە وە ودۆستی زۆر تر بۆ کیشە ڕە واکە ی میللە تە کە مان پە ێدابکە ین .
    بە هیوای سە ر کە وتنی خاتوو نادیە موراد و هوشیاریە کی زۆرتر بۆ کورد .
    ٢٠/٩/٢