بۆچی ژن کوژی لە سنوری خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، بونی نیە؟ ئاخۆ هۆکارەکەی بۆ خودی هێزەکانی پەیەدەو ئەنجومەنە خۆبەڕێوەریەکەی دەگەڕێتەوە لە ڕێکخستنی کۆمەڵگەو هاوسەنگی و پێکەوە ژیانی نێوان ژن و پیاو،لەڕێکخستنیاندا،یان Continue Reading »
زۆرجار وادێتە پێش دیدەمان،کە ئەوەی ژیان هەڵدەسوڕێنێت و ڕێکی دەخات،حکومەت و دەوڵەتەکانن،نەک ئەوانەی ڕۆژانە بەشدارن و کاردەکەن لە بەرهەمهێنانی پێداویستیە ڕۆژانەییەکانی کۆمەڵگەکاندا. هەر ساتەی مرۆڤ بڕێک ورد ببێتەوە لەهەر بستێکی Continue Reading »
کاتێک ئامرازەکانی بەرهەمهێنان کۆمەڵایەتی بکرێنەوەو بەیەکسانی ژیانی نێو تاکەکان ڕێکبخرێت،ئەوکات،کەس هەڵپەی بەدەستەوەگرتنی دەسەڵاتدارێتی ناکات. کەوایە،ئەم ململانێ و کێشمەکێشانەو نایەکسانیە کۆمەڵایەتیەی بونی هەیە،هۆکارەکەی تەنها لەو دزینەدایە،کەخاوەندارێتی گشتی گۆڕاوە بۆ خاوەندارێتی تایبەتی Continue Reading »
ڤایرۆسی ناسراو بەکۆرۆنا،وا کەمتر لەمانگێک بڵاو بوەتەوەو مەیدانی بڵاوە پێکردنەکەیشی شاری وهانی چینە. بڵاو بونەوەی خێرای ڤایرۆسەکە،کارێکی وای ئەنجامداوە،کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەرجەم کایە هەستیارەکانی ژیان داناوە،بەتایبەتیش لەڕوی ئابوریەوە،قۆناخێکی هێناوەتە پێشەوە،پەکەوتنێکی بەرچاوی Continue Reading »
هەلومەرجێک لە عێراق و لوبنان دا،دەگوزەرێت،پێشینەیەکە بۆ کۆتای هێنان بەحکومەتی باوی خۆ دوبارە کردنەوە لەباوکەوە بۆ نەوە،وەلەلایەکیترەوە،کۆتای هێنانە بەدەسەڵاتی میلیشیای و میلیشیای مەزهەبی و دینی و قەومی. بێگومان کۆی ئاڵوگۆڕەکان،پاڵنەرە Continue Reading »
بەگیان،بەخوێن،گیان فیداتین ئەی عێراق،دروشمێکی لێڵی ناسیۆنالیستانەیە و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەکار دەهێنرێت. نیشتیمان کاتێک ڕزگاری دەبێت کەکۆتای هێنرابێت بەدەسەڵاتی چینێکی چەوسێنەری قازانج پەرست. لەکۆی ئەم سەرزەمینەدا،مادام چینێکی چەوسێنەر بونی هەیەو هێزوئیرادەی Continue Reading »
فەرمانبەر هەر ئەندامێکە لەخودی چینی کرێکاران، چونکە،ئەویش بەشێکە لەهێزی کارو ڕۆژانە دەبێت لەڕێی مێشک و جەستەیەوە چەندین کات ژمێر لەژیانی خۆی بدات بەخاوەن کارەکەی،جالەهەر بەشێک و هەر پیشەیەکدا بێت،تائەوەی دواتر Continue Reading »
کوشتنی ژنان لەژێر هەرچ پاساوێکدا بێت،نیشانەی دڕندەی و ناهۆشیاری بکوژو کۆی کۆمەڵگە دەگەیەنێت. لەزۆربەی وڵاتە دواکەوتوەکاندا ئیتر هەر وڵاتەو بەپێی قۆناخێک تێیدا بوە لەڕوی ئاستی شێوە ژیان و شێوازی بەرهەمهێنانەکەیەوە Continue Reading »
کاتێک سامان لەلایەک کۆدەبێتەوە،ئەوا لەبەرانبەریشدا هەژاری بەشێکی کۆمەڵگە زیاد دەبێت.وتەی بەپێزی مارکس. سەرمایەداری تەنها شتێک بەردەوام بەرهەمی دەهێنێتەوە کەڵەکەی سەرمایەو زێدە بەهایە. بۆیە تائەم سیستەمەیش لەسەر پێی خۆی توانای وەستانی Continue Reading »
تاهیر حاجی حەسەن … تاقۆناخی پێش هێرشی ڕەشی داعش بۆسەر کۆبانی،کۆی ئەو ناوچانەی لەژێردەستی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا بون،جۆرێک لەئارامی و خۆڕێکخستن و ژیان بەڕێوەبردنێکی دور لەجەنگی پێوەدیار بو،بەجیاوازی لەکۆی شارو Continue Reading »
جەنگ بەردەرکەی بەخەڵکی عەفرین گرتوە،ئەویش جەنگ و هێرشی دەوڵەتە قەیران گرتوەکەی ئەردۆ داعشی دوای تەواو بونی داعشە. پرسیارێک و گومانێک هەیە لێرەدا:ئاخۆ گەر ئەردۆغان گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکرابێت لەلایەن ئەمریکاوە Continue Reading »
ئایا زلهێزێکی وەک ئەمریکا پێویستی بەپلانێکی وەک پلانی مارشاڵ هەیە لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتدا بۆ دووبارە بنیات نانەوەی دوای کاول کاریەک کەدەستی خۆی تێیدایە؟ پلانی مارشاڵ زۆرمان گوێ بیستی بوین و زۆرجاریش Continue Reading »
ئەوە لەئێران ئەنجام دەدرێت بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتیە،شۆڕشێک کەهیچ دەستێکی دەرەکی لەپشتیەوە نیە،بەڵکو ئەوەی هاندەری سەرەکیە لەو نێوەدا، ئاستی قورسی بژێوی ئەو چینەکۆمەڵایەتیە زۆرینەیە کەڕۆژانە لەمەیدانی بەرهەمهێناندایەو کەچی کۆی ڕەنج و Continue Reading »
مارکس کۆی شرۆڤە سیاسی و ئابوریەکانی تەواو واقعیانە داوەتە بەر لێکۆڵینەوەی زانستیانەو دوور لەیۆتۆپیایەک کەلەخەون و خەیاڵەوە بۆی چوبێت و دایهێنابێت. لەکاتێکدا بۆ سیستەمی سەرمایەداری دەڵێت؛ئەو سیستەمە بەدەستی خۆی گۆڕ Continue Reading »
ئەم پاگەندەیە لەلایەن بەرەی نەوەی نوێی شاسوار عەبدول واحیدەوە بانگەشەی بۆ دەکرێت. بانگەشەیەک کەهیچ نزیکایەتیەکی نیە لەگەڵ واقعی خودی سیستەمی بۆرژوازیەت و خودی پایەکانی دەوڵەت نەتەوەدا. چونکە کۆی دەوڵەتانی گەشە Continue Reading »
هیچ یەک لەدەوڵەتەکانی ناوچەکە دەوڵەت گەلێک نین کەلەخزمەت و بەرژەوەندی چینە بەرهەمێنەرو هەژار کراوەکەدا بن،بەڵکو بەکۆ دەوڵەت گەلێکی تاسەر ئێسقان دیکتاتۆر و چەوسێنەر و کۆنەپارێز و لەدواجاردا وەک وەکیلێکی زلهێزانی Continue Reading »
وێران کردنی سوریا پەڵەیەکی شەرمەزاریە بەنێو چاوانی سیستەمی سەرمایەداریەوە. لەزمانی خودی میدیاکانی بۆرژوازیەتەوە زۆر بێ شەرمانە دەڵێن لەسەدا هەشاوپێنجی خەڵکی سوریا هەژار کەوتون و ئاوەدان کردنەوەی شوێنە وێران بوەکانیش پێویستی Continue Reading »
لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمادا ئەم ڕستەیە داهێنرا کەگشت ڕێگاکان دەچنەوە ڕۆما،بەمانای ئەوەی ئیمپراتۆریەتی ڕۆما خاوەن زلهێزترین هەیمەنەت بووە لەو سەردەمەدا،بەتایبەتیش لەڕوی سەربازی و توانا بێ ڕکابەریەکەی لەداگیرکاریەکانیدا. ئیپراتۆریەتی دەوڵەتی ئەمریکایش لەسەردەمی Continue Reading »
پێش دەسپێک دەکرێت بزانین پەرلەمان بۆ هەیبەتی پەیداکردوەو هەیبەتیان پێداوە لەنێو سیستەمی سەرمایەداریدا. ئاخۆ دەکرا بۆرژوازیەت لەدەرەوەی پەرلەمان بیتوانیایە ئەم شەرعیەتە یاساییەی ئێستا مسۆگەری کردوە،لەدەرەوەی دەزگای پەرلەمانیش بیکردایە؟ ئاخۆ ئەو Continue Reading »
بەرەی ناسیۆنالیزمی کورد لەباشوردا هەرلەسەردەمی شاخیانەوە تا ئەم چرکە ساتەیشی لەگەڵدا بێت،هەرساتەو دەکرێت چاوەڕێی جەنگێکی تری ناوخۆییان لێ چاوەڕوان بکرێت هەروەک ئەو کۆ جەنگەی لەمێژووی ڕابردودا کردویانە لەدژی یەکتری. دەکرێت Continue Reading »
هەموان ئاگادارین نەخۆشی شێرپەنجە یەکێکە لەو نەخۆشیە ترسناکانەی دەرباز بوون لێی بوەتە کارێکی مەحاڵ کاتێک کەسێک بەو نەخۆشیە توش دەبێت.چارەسەریەکانی تائێستا وانیشان دەدرێت کەزانست نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی بتوانێت لەڕێی دەرمانی Continue Reading »
پێدەچێت پرسیارێکی وا بەهەزاران شێواز کرابێت لەلایەن دانیشتوانی هەرێمەوە،ئەوەی هەرکەسێکیش چۆن وەڵامی بەخۆی دابێتەوە،دیسان دواجار وەڵامەکە چەند جێی خۆی گرتبێت لەوەی مایەی ڕەزامەندی خودی کەسی خاوەن پرسیار بێت،نازانرێت. کورسی سەرۆکایەتی Continue Reading »
ڕەنگە ووروژاندنی پرسیارێکی وا،وەک پرسیارێکی شێتانە بێتە بەردیدی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی،لەوەی بۆچی ترامپ تیرۆر بکرێت؟یان گەر کارێکی وا کرا کێ دەستی دەبێت تێیدا؟ ترامپ،هێندەی قەیرانی دارای ساڵی 20088 چۆن گشت جیهانی Continue Reading »
کام ڕێگا چارە گونجاوە بۆ ئەو ڕەوشەی خەڵکی هەرێمی تێ کەوتوە بەهۆکاری ململانێی نێوان پارتە سیاسیەکان؟ یەکەم:دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو لەلایەن پارتەکانی نێو دەسەڵات کە وەک ڕکابەر لەبەرانبەر یەکتردا وەستاونەتەوە،تابێن و Continue Reading »
ئاخۆ ئەو هۆکارو دەرئەنجامە چی بوو کەمرۆڤی کردە سەرداری گشت ئاژەڵەکان؟ ئاخۆ ئاستی ژیریەتەکەی بوو یان ئاستی دڕندایەتی و خۆپەرستیەکەی؟ ئاخۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکان و گەردون بەرهەمی ڕێکەوتێک بوون یان Continue Reading »
ئومێدی ئۆج ئالان کۆتای هێنانە بەچەمکەکانی دەوڵەت نەتەوە،ئاخۆ پێکاکا بەشوێن هەمان ئومێدەوەیە یان دەوڵەت نەتەوە تۆختر دەکاتەوە؟ هەرکەسێک مانیفێستۆی شارستانی دیموکراسیەتی خوێندبێتەوە ئەوا تێدەگات لەوەی ئۆج ئالان بۆچی خۆی هیلاک Continue Reading »
(سێیەمین کۆنگرەی ئابوری ڕۆڵی کەرتی تایبەت لەپەرەپێدانی ئابوریدا).ئەمە ناونیشانی ئەو کۆنفرانسە بوو لەنێو میدیاکانی هەرێمدا دەربارەی ئەو ڕۆڵەی کەرتی تایبەت دەیگێڕێت لەبەرەو پێشچون و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری لەهەرێمدا. قۆناخێکە حکومەتی Continue Reading »
چەپڵە بۆکەس لێ مەدە ئەی ئەو مرۆڤەی سۆڕانی ژیان و وەستاندنی تەنها لەدەستی تۆدایە. کاتێک گرگنەکان گەورە دەکرێن،خەتای ئەو نیە،بەڵکو ئەوە خەتای تۆیە،کەبێ ئەوەی لەخۆت و تواناکانت بنواڕیت،خۆت بەبچوک دەزانیت،بۆیە،ئەو Continue Reading »
وادیارە کۆمیتەیەک بەناوی بەرگری لەمافەکانی خەڵکی پێکهێنراوە تائەوەی لە 27 /09/2016 خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕابگەیەنێت لە پارێزگاکانی سەربەهەرێمی کوردستاندا. ئاستی ژیان و گوزەرانی چین وتوێژە کرێ وەرگرەکان لەهەرێمدا ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو Continue Reading »