
له بانه‌وه بۆ سه‌رده‌شت و له‌وێشه‌وه بۆ تووژه‌ڵه* … ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وانه‌كانی ژیان
به‌یانی زوو له گه‌ڵ كاك سه‌لاح به‌رپرسی پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی و له پاش قاوه‌ڵتی به پێشمه‌رگه‌یه‌كی وت له گه‌ڵ هاوری تا لای ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌رده‌شت برۆو له پاش چه‌ند خوله‌كێك گه‌یشتینه نه‌قلیات (ترانسپۆرت) و، وه‌ك چۆن لای خۆمان باوه كاكه‌ی شوفێر دریغی نهكردو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پركردو كه‌وتینه‌رێ و له پاش ماوه‌یه‌ك رۆێشتن یه‌كێك له تایه‌كانی پێشه‌وه ته‌قی و له مردن رزگارمان بوو دیسانه‌وه ئۆتۆمبێل كه‌وته‌كارو گه‌یشتینه سه‌رده‌شت.
سه‌رده‌شت شارێكی بچوك و دڵگیره‌و به ده‌ستی برایانی حزبی دیموكراتی كوردستان بوو، پیاسه‌یه‌كم كردوكۆمهڵێك تانك وتۆپم بینی و له یه‌كێكم پرسی كاكه كێ خاوه‌نی ئه‌م تانكانهیه ؟ له وه‌ڵامدا كاكه به لووتبه‌رزی و فیزه‌وه وتی لێره مه‌مێنه‌وه‌و برۆو، لێی دووركه‌وتمه‌وه‌و چهكدارێكم دی وتم كاكه ئه‌و تانكانه هی كێن؟ وتی له كاتی كه‌وتنی شا حزبی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌و، زۆر خۆشحاڵبووم وتم ئه‌مه یه‌كه‌مین كه‌ره‌ته ببین به خاوه‌نی تانك و روومكرده كه‌بابخانه‌یه‌ك و وتم كاكه دوو شیش كه‌باب و گۆشتێك و چووم دانیشتم و نانی گه‌رم و ماستاوی ساردیان هێناو له پاش ماوه‌یه‌ك وه‌ستا به ده‌ستی خۆی خواردنه‌كه‌ی هێناو وتی ناوم عه‌لی یه ئه‌ی تۆ ناوت چییه‌و بۆچی هاتووی بۆ سه‌رده‌شت، پێشمهرگهێت؟ منیش وتم ناوم سیروانه‌و برایه‌كم پێشمه‌رگه‌یه هاتووم سه‌ری لێبده‌م و وه‌ستا چوو له داهاتوو بوو به براده‌رم و براداری هاورێیان و هه‌ركاتی سه‌ردانی سه‌رده‌شتمان بكردایه سه‌ردانی عه‌لی و كه‌بابخانه‌كه‌ی مسۆگه‌ر بوو.
له پاش پشوویه‌كی باش ئۆتۆمبیلێكم دۆزێیهو و بێوران بێورانی بوو، له گه‌ڵی سه‌ركه‌وتم له 15 ــ 20 خۆله‌ك گه‌یشتینه بێوران و، له‌وی زانیم دوو بێوران هه‌یه، سه‌روو خواروو پرسیارم له یه‌كێك كرد‌و وتم كاكه كام رێگا ئه‌چێت بۆ تووژه‌ڵه‌و، وتی ئه‌م رێگایه ئه‌چیت بۆ به‌رده‌پان و كێلێ و قه‌ڵادزێ و، ئاماژه‌ی به رێیه‌كی تری كرد‌و وتی ئه‌مه‌ش ئه‌چێت بۆ بنوخهڵهف و تووژه‌ڵه‌و، منیش ملی رێگام گرته‌به‌رو هه‌ر له‌ناو دێ ده‌رنه‌چووبووم هاورێیان : مه‌حمودی فه‌قی خدری كۆچكردوو سه‌لیم سوور‌و دوو سێ كه‌سی ترم دی و، له پاش چۆنی و چاكی و ماچكردن وتیان ئه‌م رێگایه بگره‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا مه‌كه‌و ئه‌تباته تووژه‌ڵه.
له بێوران ده‌رچوم و گه‌رمای ته‌موز ( جولی) بێتاقه‌تی كردم تا گه‌یشتمه ناو رێگایه‌ك هه‌ردوولا چه‌پ و راست پربوو له بۆن و بهرامی گوڵهشهوبۆ به‌ده‌م رێگاوه بۆ ئاو ئه‌گه‌رام تا دوو كچی په‌ریم بینی له سه‌ر جۆگه‌له‌یه‌ك قه‌یسیان ئهشۆردو سڵاوم لێ‌كردن و به گه‌رمی وه‌ڵامیان دایه‌وه‌و وتم ئه‌م ئاوه پاكه لێیبخۆمهوه وتیان به‌ڵێ لای سه‌ره‌وه لێێبخۆرهوه و، له پاش ده‌موچاو شۆردن و ئاوخواردنه‌وه وتم ئه‌توانم له‌و قه‌یسییه بكرم . یه‌كێكیان وتی به‌ڵێ و پر جامێكی كرد‌و وتی شۆراوهو پاكه بخۆ‌و ، منیش نیوه‌ی زیاترم لێیخواردو له گیرفانم پاره‌م ( تومه‌ن) ده‌رهێناو وتم چه‌ند ئه‌كات؟ وتیان هیچ ناكات و بۆ فرۆشتن نییه‌و تازه پێئه‌گات بۆ خۆمانه‌و دهڵقمان پێ نییه‌و هه‌رچه‌ند ئه‌توانیت هه‌ڵگره‌و تا تووژه‌ڵه لێیبخۆو خواحافیزیم كرد‌و وتیان به‌خێرچی و، له رێگا ئه‌وه‌م هاته‌وه‌یاد كچه‌كان وتیان دهڵقمان پێنییه‌و ئه‌بێ ده‌ڵق چی بێت؟ پاشان زانیم ده‌ڵق كیسه‌یه (عه‌لاگه) و، له پاش ماوه‌یه‌ك رێكردن گه‌یشتمه پیاوێكی جوتیارو سه‌لامم لێكرد‌و وتم زۆری ماوه بۆ تووژه‌ڵه؟ وتی ئێره باسكه رێویه‌و تووژه‌ڵه زۆر نزیكه‌و ئه‌و رێگایه بۆ ئه‌وێ ئه‌روات و، منیش به‌رده‌وام بووم تا گه‌یشتمه تووژه‌ڵه.
له یه‌كێكم پرسی كاكه باره‌گای حزبی شیوعی عێراق له كوێیه؟ به ده‌ستی ئاماژه‌ی بۆ خێوه‌تێك كرد‌و وتی شیوعییه‌كان له‌وێن و، چووم هاورێی سه‌ركرده‌و خۆشه‌ویستم **بابی سه‌رباز به‌ره‌ورووم هات و، باوه‌شمان به یه‌كتر كرد‌و به ماچی ئه‌ملاو ئه‌ولا گه‌یشتینه كۆتایی و بردمییه ناو خێوهتهكهو تێكرای هاورییان هاتنه پێشوازی و هه‌ندیكیان هاوری و ناسیاوم بوون و له باره‌گای حزب له سلێمانی پێكه‌وه له كۆمیته‌ی ریكخستن و كۆمیته تایبه‌تمه‌ندییه‌كان كارمان ئه‌كرد.
له گه‌ڵ بابی سه‌رباز دانیشتین و باسی بارودۆخی عێراق و سڵیمانی و خزمانی ده‌ربه‌ندیخان و بانێخیڵان و ژاڵهناوو ناوچه‌ی ***وارماواو هۆرین شیخان وشوێنی ترمان كرد‌و، به براده‌رانی وت جێگای نووستنی بۆ ئاماده بكه‌ن و، هه‌واڵی هاورێیانی سلێمانیم پرسی وتم زۆریان نابینم، بابی سه‌رباز وتی په‌له مه‌كه دوای دو وسێ رۆژ ئه‌تنێرین بۆ لایان و، ئه‌و شه‌وه له به‌ر ماندووبوون و هیلاكی زوو نوستم و، به‌ره‌به‌یان له خێوه‌ته‌كه هاتمه ده‌ره‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مین جار كۆمه‌ڵێك سمورهم دی و له سه‌ر دارگوێزه‌كان بان و خوارو بازبازێن و یارییان ئه‌كردو، نان وچای بیانیمان خوارد‌و له‌گه‌ڵ چوار هاورێ به‌بی ****چه‌ك چووین بۆ *#*ناوزه‌نگ له‌وێ سێ چوار دوكانی بچوكی لێ‌بوو، پاشان گه‌راینه‌وه بۆ باره‌گاو له كاتی نێوه‌رۆ بانگكراین بۆ نانخواردن و، بابی سه‌رباز وتی ئه‌مه یه‌كه‌مین رۆژی پێشمهرگایهتییهو، له‌وێ هاورێیه‌ك به عه‌ره‌بی وتی خزمی ئه‌بو سه‌ربازیت؟ وتم نا به‌ڵام له یه‌ك ناوچه پێكه‌وه بووین و زوربه‌ی براو خزمه‌كانی هاورێ و ناسیاومن و، هاورێكه وتی ببووره پرسیارم لێكردی و زۆر به دیقه‌ت و به وردی بینیتانم باوه‌شتان به یه‌كتر كرد‌و، وتم ئه‌و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌و ئێمه‌ش ده‌رویش و قوتابی و، وتی من لێره ناوم ئه‌بو *#ئه‌حمه‌ده‌و، به بابی سه‌ربازی وتبوو عهربییهكهی زۆر باشه‌و بابی سه‌رباز پێی وتبوو له بهغدابووهو له‌وێ خوێندنی ته‌واو كردووه‌و كاری حزبی به‌رێوه‌بردووه.
له 12 ی ته‌موز بابی سه‌رباز وتی به‌یانی زوو ئاماده به به‌ره‌و هه‌ورامان ئه‌تنێرین و هاورێیانی سلێمانی له بنكه‌ی به‌له بزانن و ئه‌بێ له مه‌ریوان پرسیاری ئه‌و شوێنه بكه‌ێت و هه‌ندێ رۆژنامه‌و به‌یان و راگه‌یاندنه‌كانی حزبم پێچاوه‌ته‌وه‌و بیانبه له دزڵی ئۆتۆمبێله‌كه راگره برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان ـ عیراق له‌وی باره‌گایان هه‌یه و پێچراوه‌كه بده به‌وان.
22/5/2020
په‌راوێزه‌كان :
*تووژه‌ڵه : دۆڵیكی سارده له كوێستانی مامه‌نده به‌ره‌و خواربووهتهوهو كۆمه‌ڵێك له حزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی عێراق و ئێران له دۆڵه‌كه بوون و، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش بوو ناویانه دوڵی حزبه‌كان.
**بابی سه‌رباز : هاوری ئه‌حمه‌د ملا قادر بانێخێڵانی ــ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی عێراق پێش چه‌ند ساڵێك له سوید كۆچی دوایی كرد ، سه‌ربازی كوری پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازابوو به‌شداری داستانی شه‌ری قزله‌ری كرد‌و، له شه‌ری بهكربایهف به ده‌ستی جاشی خۆفرۆش شه‌هید كرا و، خێزانه‌كه‌ی هاورێ ئه‌حمه‌د بانیخێڵانی هاورێ نه‌جمه له دؤڵی نۆكان به لافاو خنكاو شه‌هید بوو.
***وارماوه : ناحیه‌ی گه‌رۆك وله چه‌مرگه بووه‌و له ده‌شتی دزیایش، واته باوه‌خۆشین/ دێوانه و چه‌مه‌رگه، فه‌قیه جنه و كانی سارد‌و ده‌ربه‌ندیخان و بانیخیڵان و، پاشان چووه‌ته قلیجهو و له ئێستادا له هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه‌یه‌و له قه‌زای شاره‌زووره.
****چه‌ك : كاتێك شاڵاوی رژێمی دیكتاتۆری سه‌دام حسیهێن و حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی له سه‌رانسه‌ری عێراق دهستیپێكردو، كاری نه‌گه‌تیڤی دروستكرد‌و، بووه هۆی په‌رته‌وازه‌ی رێكخراوه‌كانی حزب و، هه‌ر یه‌ك له هاورێیان به جۆرێك هاته‌ده‌ره‌و، تاق و ته‌را چه‌كیان هێنابوو، ئێمه بێ چه‌ك بووین واته زۆر بووین و چه‌كمان نه‌بوو، ئۆباڵی ئه‌و كه‌موكورتییه ئه‌كه‌وێته سه‌ر حزب به گشتی و سه‌ركردایه‌تی به تایبه‌تی وحێی ره‌خنه‌ن.
*#*ناوزه‌نگ : دۆڵێكی بچوك ئه‌یكات به دوو به‌ش و ئه‌وه‌ش سنوری عێراه وئێرانهو ناوزه‌نگ باره‌گای سه‌ره‌كی یه‌كێتی نیشتمانی لێ‌بوو، ئێمه‌ش وه‌ك حزبی شیوعی عێراق له سه‌رووی دۆڵه‌كه بنكه‌یه‌كمان هه‌بوو.
*#ئه‌بو ئه‌حمه‌د : ناوی عه‌بدولره‌حمان قه‌سابه خه‌ڵكی موسڵ، یه‌كێك بووه له كوره ئازاكانی موسڵ دژ به پیلان و كوده‌تاكه‌ی عقید عه‌بدولوه‌هاب شه‌واف دژ به حكومه‌تی نیشتمانی عه‌بدولكه‌ریم قاسم و، پاشان له‌لایه‌ن حكومه‌ته دیكتاتۆرییه‌كان سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو به‌رپرسی ئیداره‌بوو.