Skip to Content

سودانی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.. جبار عبداللە مهاجر

سودانی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.. جبار عبداللە مهاجر

Closed
by كانونی یه‌كه‌م 8, 2022 General

لەگەڵ دەست بەکاربوونی محمد سودانی وەکو سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدراڵ، هەوڵێک هاتە ئاراوە بۆکێشەکانی هەرێمی کوردستان و عیراق، ئەم هەوڵە سەرەتا لەلاین محمد سودانی سەرچاوەی گرت و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پاڵپشتی و ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆچارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لەنێوانیاندا هەیە، تەنها ئەوەی لێرە ئاماژە پێنەکراوە واتا بەدیاری کراوی پەنجە نەخراوەتە سەر ئەو کێشانەی کە ئیستا لەنێوان ئەو دوو حکومەتەدا هەیە وەکو بوجە و موچەی فەرمانبەران و ناوچە دابڕاوەکان و مەسەلەی سوپاو پێشمەرگە، ئەمانە و دەیان کێشەی تر بونەتە بەربەست لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، بۆ چارسەر کردنی ئەو کێشانە پێویستە هەنگاوی عەمەلیان بۆ بهاوێژرێت تاکو دەتوانن ڕێگا چارەیەک بدۆزنەوە کە لە بەرژەوندی هەردوو لادا تەواو بێت، حکومەتی عیراق پێویستە شەفافتر لە حکومەتی هەرێم ڕۆڵ بگێڕێت چونکە هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە عیراق تەنها وەکو ویلایەتێکی سەربەخۆ خۆڕێبەری دەکات، ئەگەر بەو مەرجانەی کە هەردوولا بەخاڵ ئامادەیان کردووە ئەو هیچ کات ئەو کێشانە چارەسەر نابن و بگرە زیاتریش دەبن لەداهاتوو، ئەوەی کورد دەیەوێت لەعیراق وەربگرێتەوە مافی هاوڵاتیانە بەڵام عیراق بەو مەرجە ڕازی بووە کە حکومەتی هەرێم دەسبەرداری پرۆژەی فرۆشتنی نەوت ببێت لە رێگای بۆڕی سەربەخۆی بۆ بەندەری جیهانی لەلایەکی تر گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە ساڵانێکە لە فرۆشتنی نەوتی دەستی دەکەوێت، قورسی مەرجەکان دەلالەتە لە بەردەوامی کێشەکان لەنێوان هەردوو حکومەتی عیراق و کوردستان، هیچ ئاسۆیەکی گەش نابینرێت لەنیوانیاندا بۆیە هەندێ جار بۆ مسائیلی کۆبونەوەی حزبی و حکومی سەردانی یەکتری دەکەن گوایە بۆ چارەسەری کێشەی نێوانیان دانیشت ئەنجام دەدەن کە دوورە لە ڕاستی، لێرە بەدواوە حکومەتی کوردستان نایەوێت بچێتە ژێرباری حکومەتی عیراقی خۆی دەیەوێت چارەسەری دۆخی نێوخۆی هەرێمی کوردستان بکات و عیراقیش هیچ ئومێدێکی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەماوەو نایەوێت دەرگای دانیشتنەکان بە کراوەی بهێلێتەوە، بۆیه هەندێ جار هەردوو لایەن دەیانەوێت بانگەشە بۆ ئەو چارەسەریانە بکەن و ڕێگای چارەسەریش ناگرنەبەر، بۆ گەلی کورد عەرەب هیچ جیاوازیێکی نیە ئەو لێکدانەوەیەش هەڵەیەکی گەورەی تێدایە چونکە هندێک لەو سەرکردانە بەژدارن لە خۆشی و ناخۆشیەکانی کورد، ئەوەی بۆ کورد زەرەرە لە مەلەفی چارەسەرکردن ئەوەیە کورد دوور دەکەوێتەوە لە مافی سەربەخۆی و بەدەستهنانی ئەو مافە نەتەوەیە، بۆیە کورد لە ئیستادا تەنها ئەوەی پێویستە نێوماڵی خۆی رێکبخاتەوە و ئەو دووبەرەکیەی هەیە بخاتە دەرەوەی ئەو بازنەیەی کە کورد ساڵانێکە هەوڵی بۆ دەدات و دەیەوێت خۆی بناسێنێت بەجیهان پێیان بڵێت کە ئێمە خۆمان دروستکرد نەک ئێوە بێن خۆتان لەسەرمان فەڕز بکەن بڵێن ئێمە ئازادیمان بۆ ئێوە بونیاتنا.

mm

دەنگەکان وەک رۆژنامەیەکی ئەلکترۆنی لەپێناوی فەراهەمکردنی سەکۆیەکی ئازاد بۆ دەنگە جیاوازەکان لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ دەستی بەکارکردن کردووە لە شاری تۆرنتۆ. دەنگەکان بە رۆژنامەی خۆتان بزانن و لەرێی ناردنی بابەتەکانتانەوە بەرەو پێشی بەرن لەپێناوی بنیاتنانی کۆمەڵگەیەکی هۆشیار و ئازاد و یەکساندا.

Previous
Next
Kurdish