بەراورد.. پشکۆ ناکام
…..بۆ زیاتر دەرخستنی ئەوەی لە دونیای ئیسلاما بەرامبەر بە دونیای ووڵاتە غەیرە ئیسلامییەکانی پێشکەووتوی بواری تەکنەلۆجیا ئەگوزەرێ ئەم چەن ڕاستیە
ئەخەینە ڕوو :
(کۆمپانیای “سامسۆنگ”ی کۆری و مەرجەعییەتی “قوم”ی شیعی و ” ئەزهەر”ی سوننی)
“””””””””””””””””””””””””
@ لە بەشەکانی بەدواچوون و پەرەپێیان و داهێنانی کۆمپانیای “سامسۆنگ” 70/حەفتا
هەزار ئەندازیار کار ئەکات و لە “قوم” و “ئەزهەر” حەفتا هەزار بانگخواز “داعی” ی
شیعە و سوننە کار ئەکەن و هانی خەڵک ئەیەن ڕقیان لە یەکتر بێ و یەکتر بکەن بە
كافر…!!
@ ئەندازیارەکانی”سامسۆنگ”7300 حەوت هەزار و سێ سەد داهێنانیان لە خزمەت
كردنی هەموو بەشەرییەتا کردوە..،.. بانگخوازەکانی “قوم” و “ئەزهەر” تەنیا لە یەک
ساڵا 650 شەش سەد و پەنجا هەزار جار خوتبەی جومعەیەیان یاوە کە داوای تەفر و
تونا بوون و ئەشکەنجە یانی نەیارەکانی خۆیانیان تیا کردوە لەگەڵ 3360000 سێ ملیۆن و
سێ سەد و شەست هەزار دەرس ووتنەوە بە ڕێژەی هەفتەی دەرسێک دەربارەی” عادەی
مانگانەی ئافرەت” و “بەر تاشین” و “چونە ژوورەوەی حەمام لای ڕاستەوە” ووتراوەتەوە..!!
لە سەر پەیامبەرەکەشیان” دوو ملیار و پێنج سەد و پەنجا و پێنج ملیۆن جار” نوێژیان کردوە
واتا بەڕێژەی100 سەد جار نوێژ کردن لە ڕۆژێکا جگە لە زیکر و حەمد و سەنا و خەتم و پاڕانەوە و لاڵانەوە بە بێ ئەوەی لەم هەموو خزمەت گوزاریانە نە موسكمانێک و نە غەیرە
موسكمانێک یەک زەڕە سوودی لێتان وەرگرتبێ…!!
@ کۆمپانیای”سامسۆنگ” چوار سەد و سی و پێنج مليۆن دۆلاری لە هاوکاری کردنی
بوارەکانی (پەروەردە و تەندروستی) لە دەرەوەی کاری کۆمپانیەکە سەرف کردوە،،،،
“قوم و “ئەزهەر” یش بە مکیاەدەها دۆلاریان سەرف کردوە بۆ داڕشتنی مەنارە و گومەز و دەروازەی مەزارەکان بە “ئاڵتون”!! جگە لە تازە کردنەوەی مزگەوت و تەکێ و مەرقەیەکانی فڵان و فیسار ، خەڵکی ووڵاتی ئیسلامی واش هەیە لەبرسا مردوون و بەدەست خراپی
خزمەت گوزارییە تەندەروستییەکانەوە ئەتلێنەوە…
@ ئەزانم هەیە بەم بەراورد کردنە پێئەکنێ و هەیە توڕە ئەبێ ، هەشە گوێ ی نایاتێ و
پشتگیری ئەکا و هەیشە لایەنگری ناکا..بەڵام ئەوەی باسی لێوە کراوە ڕاستییەکە و
هەڵبەستراو نیە ، ڕاستییەک کە زۆر لە ئێمە دانی پیا نانێ ، تەنانەت نایەوێ بیبیستێ
یان ڕوو بە ڕووی بێتەوە ، بەڵکو وەک ئەو “خوو” وەی بە میراتی لەسەری پەروەردە
بوە لێ ی ڕا ئەکا…!!
ئامان لە نەتەوەکانی لە نەزانین و جەهلا بونەتە مایەی پێکەنینی ئەوانی تر………..
فەرموون ئەوە شمشێر و تیژی کەنەوە و لەسەر ملی یەکتر تاقی کەنەوە ، چونکە ئێوە
هەر لەوەیا داهێنان ئەکەن و با “سامسۆنگ”ی مەزنیش دوا شێواز و دۆزینەوە و داهێنانی
ئەندازیارە “غەیرە موسڵمانە” لێهاتوەکانی لە دونیای تەلەفۆن و حاسیبەکانمان
پێشکەش کەن….
ئەوە کورتەی بەراوردێکی نێوان داهێنانەکانی ئیسلام و کافرەکان بوو ، تەنها وەک بەراورد……………………
“”””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””””
Nadia eilabouni @ لە پەیجی