ڕۆژگاری نادیده‌یی.. نه‌ژاد عزیز سورمێ
ئه‌و قورساییه گه‌وره‌ی هه‌ڵی ده‌گرین ،
ئه‌و تیشكه‌یه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تردا نایبه‌شینه‌وه.
(یانیس ڕیتسۆس)
• دوو مه‌ڵبه‌ند ئه‌مڕۆ له ئاوێنه‌ی ڕووناكبیریماندا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه ، مه‌ڵبه‌ندێكی تیشكاوێژ كه ڕوناهی به‌ته‌نیا له‌خۆیدا به‌ند ناكا ، به‌ڵكو تاڵ تاڵ و چه‌پك چه‌پك به‌ده‌وروبه‌ردا بڵاوی ده‌كاته‌وه ..
تیشك له‌و مه‌ڵبه‌نده‌دا هه‌میشه نوێیه و بۆنی نان و بارانی لێدێ چونكه نامێنێته‌وه و په‌نگ ناخواته‌وه ، بۆیه ئه‌و مه‌ڵبه‌نده هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی پاكی و میهر و مرۆڤدۆستی و سرووشتپارێزی و ژیانه .. به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م ، كه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه )ڕووناكی) هه‌ڵده‌لووشێ بێ ئه‌وه‌ی ڕۆژێ له ڕۆژان عه‌كسی بكاته‌وه.. ئه‌و مه‌ڵبه‌نده به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ڕوناهییهوه تیایدا بووه به په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌ش بۆی ، وێنه‌ی ده‌می چاڵه زبڵێك وایه هه‌رده‌م ڕوناهی هه‌ڵده‌لووشێ… ته‌نانه‌ت له تیشكی چاوی جگه‌رگۆشه‌ی خۆشییه‌وه..! ئه‌م مه‌ڵبه‌نده زیاتر له برینێكی پیس و ئاودز ده‌چێ له‌وه‌ی له مه‌ڵبه‌ندێكی تیشك هه‌ڵلووش!!
له كاتێكدا مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م وێنه‌ی ئه‌و كانییه ساف و زیوینه‌یه له كه‌ش وهه‌وا و سرووشتێكی دڵئاوێزهوه سه‌رچاوه ده‌گرێ ، بۆیه ده‌بینین به پێچه‌وانه‌ی مه‌ڵبه‌ندی دووه‌م ، مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی هیوا و خه‌وبینینه ، سه‌رچاوه‌ی ژیان…
• ئێمه ، بڕواناكه‌م ڕۆژێ له ڕۆژان به‌ده‌نگ ناهاوسه‌نگیی خۆمانه‌وه چووبین ، ڕه‌نگه هه‌بن بڵێن: ئینجا ئێمه گۆرانی و مۆسیقامان بۆ چییه؟ ناكا بیرت بۆ ئه‌وه چووبێ به‌ئاواز و گۆرانی ده‌گه‌ینه كه‌نارێك؟..
ــ ئاخر ئێمه ناهاوسه‌نگیمان لێره‌دایه.. خه‌ریكه گۆل و جۆگه و ڕووبارهكانیشمان به‌گه‌رای )په‌تا) و )به‌ربڵاوی) كوللهئادهمی ده‌بن به كه‌نار.
ــ ئه‌گه‌ر ده‌وروبه‌رمان هه‌موو بوو به )كه‌نار) چی بكه‌ین؟
ــ ئینجا چ ده‌كه‌ین؟ زیاتر له‌وه‌ی كردوومانه ، مه‌گه‌ر گۆرانی بۆ ئه‌و فرمێسكانهمان بڵێین له ناخماندا گیر بوون ، به‌و ئومێده‌ی هاوسه‌نگییه‌ك بۆ ناهاوسه‌نگیمان بگه‌ڕێنینه‌وه.