
شۆڕشی زمانی كوردی … ئاری زێندینی
زمانی كوردی وه‌كی زمانه‌كانی دونیا له كۆن و ئێستادا زمانی كۆمه‌لێك خه‌ڵك قسه‌ی پێكردووه‌وكتێب و نوسراوی پێی نووسیوه‌و بۆ ڕایی كردنی كاروباره‌كان ولێكتێگه‌یشتنی رۆژانه زمانی نوسین و خوێندنه زمانی هه‌زاران نوسراووكتێبی كوردیه له ئه‌ده‌ب و سیاسه‌ت وبواری رۆشنبیری و بواری (میدیا) زمانی میلله‌تێكی زیاتر له (40) ملیۆن كه‌سه كه كوردن به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌كی سیاسی وسه‌ربه‌خۆوده‌وڵه‌ت نه‌توانراوه خزمه‌تی ته‌واوی ئه‌و زمانه بكرێت گه‌شه‌ی پێبدرێت هه‌رچه‌ند زۆرریشی خزمه‌تكراوه‌وزۆریشی بۆ نوسراوه‌وگوتراوه به‌ڵام به‌س نیه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ قۆناغه‌كانی سه‌رده‌م وپێشكه‌وتنه‌كانی پیشه‌سازی وته‌كنه‌لۆجیا خه‌می زمانه‌كه‌مان بێت فه‌رامۆشی نه‌كه‌ین چونكه هه‌موو زمانێك له گه‌شه‌كردندایه گه‌ر گه‌شه‌ی پێبدرێت ! زمانی كوردی سه‌رباری ئه باروودۆخه‌ی به‌سه‌ر كورد داهاتووه ئامانجی هه‌ره له پێشینه‌ی داگیركه‌ران و دوژمنان له ناوبردنی زمانی كوردی وشێواندنییه‌تی له ڕوویی فه‌رهه‌نگ و ڕێزمانه‌وه.
زمانی كوردی زمانێكه (100%) مه‌رج وره‌خساوه‌وگونجاوه‌وبێ كێشه‌وگرفته بۆ زمانێكی (ستاندارد) به‌ڵام بڕیاڕویه‌كده‌نگی ورێكه‌وتنی كوردانه‌ی ده‌وێت,( قورئان) هه‌موو عه‌ره‌بی یه‌كخست و زمانه‌كه‌شی یه‌كخست میلله‌تی كوردیش ده‌توانی به هۆی زمانه‌وه یه‌كبخرێت و زمانه‌كه‌شی یه‌كبخرێت وه‌كو عه‌ره‌ب (میسری, مه‌غریبی,عیراقی , خه‌لیجی) به‌ڵام یه‌ك زمانی یه‌كگرتوویان هه‌یه میلله‌تی كوردیش ده‌توانێت زمانی ئاخاوتن به‌گوێره‌ی ناوچه‌وشێوه‌زاره‌كان وه‌ك له باكوری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان به شێوه‌زاری (كورمانجی بادینی) له رۆژهه‌ڵات و باشوری كوردستان به شێوه‌زاری ( كورمانجی خواروو سۆرانی) به‌ڵام بۆ ستانداركردنی زمانی كوردی هه‌ڵ وهیمه‌ت وئیشی بۆ بكرێت.وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی مێژوویش میلله‌تی كورد تاكو ئێستا له‌به‌ر نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌ك سیاسی سه‌ربه‌خۆو ده‌سه‌ڵاتێكی كوردی خه‌مخۆروسه‌دله‌سه‌د له چوارچێوه‌ی( حكومه‌ت , ده‌وڵه‌ت) هه‌رچه‌ند له‌به‌هاری (1991) قه‌واره‌یه‌كی نیمچه سه‌ربه‌خۆو له (2005) ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی و حكومه‌تداری دانیپێدانراوه له باشوری كوردستان ئیشی باش و زۆری بۆ گۆتراوه‌ونوسراوه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردی و رۆشنبیران به‌ڵام له ئاستی پێویست نه‌بووه باخێكی بێ په‌رژین بووه هه‌وڵه‌كان نه‌ك سه‌ركه‌وتوونه‌بووه به‌ڵكو یه‌كنه‌خراوه‌وفه‌رامۆشكراوه نه‌گه‌یشتۆته ئامانج تووشی جۆرێك له بێ باوه‌ڕی بوونه له ئاست زمانی كوردی به تایبه‌ت له‌لایه‌ن چینی خوێنده‌وارورۆشنبیران كه به زمانێكی به‌هێزو سه‌رده‌میانه‌و زمانی زانستیانه‌ی نازانن! به‌ڵام هۆزانڤان ( قانع ) ده‌بێژێ :
قانع به زمانی كوردی مه‌دحی خوای ئه‌نووسی
تا نه‌ڵێ به‌كوردی نه‌كراوه وه‌سفی وه‌هاب
(قانع)ی هه‌ڵبه‌ستڤان بێ متمانه‌یی وباوه‌ڕبه‌خۆنه‌بوون لای تاكی كورد ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌و زمانی كوردی ده‌وڵه‌مه‌نده به فه‌رهه‌نگ وزاراوه‌وژیانه‌وه باوه‌ڕیان به زمانی كوردی هه‌بێت. گه‌ر ته‌ماشایی داگیركه‌ران و دوژمنانی میلله‌تی كورد بكه‌ین ده‌بینین له كۆنه‌وه تاكو ئێستا یه‌كه‌مین هه‌نگاو بۆ له ناوبردنی میلله‌تی كورد له ڕێی زمانی كوردیه‌وه بووه زمانی كوردیان شێواندووه زمانی كوردی به سه‌ربه‌خۆ دانانێن به لقێكی زمانی خۆیان ده‌زانن! نه‌یانهێشتووه داموده‌زگاوچاپه‌مه‌نی و گۆڤاروكتێب به‌ڕێژه‌ی زۆر وه‌شان بكرێت بخرێته به‌رده‌ست و به چاو ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستیان له ناوبردنی كه‌لتووروفه‌رهه‌نگی میلله‌تی كورده,له سه‌رێكیتره‌وه ئێمه‌ش خۆمان تۆزێك ساویلكه‌وساده‌ین ده‌بێت ئێمه‌ش وه‌ك داگیركه‌ران و دوژمنان و ناحه‌زانی میلله‌تی كورد ده‌مارگرژیمان هه‌بێت و توندڕه‌وبین له به‌ر خاتری زمان وكه‌لتوره‌كه‌مان پێویسته بێشه‌رم بین له ئاست زمانانی سه‌رده‌م ودونیا گرێی خۆبه‌كه‌مزانین بكه‌ینه‌وه.
له پێناو زیاتر بڵاوكردنه‌وه‌ی وشیاری زیاتر تاوتوێ كردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی پێویستی كوردوهه‌رێمی كوردستان بۆ زمانێكی ستاندارد با به بیر خۆمانی بهێنینه‌وه‌و بزانین به‌شێك له‌و ده‌ره‌نجامانه ئه‌رێیانه‌وده‌ستكه‌وتانه چین كه وامان لێده‌كه‌ن داوابكه‌ین هه‌رچی زووه په‌له بكرێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه, بیگومان هه‌بوونی زمانێكی ستاندارد له هه‌موو لایه‌نێكی ژیانی تاكی كورد ڕه‌نگ ده‌داته‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی زمان رۆلێكی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه له هه‌موو بوارێكی مرۆڤ به‌تایبه‌ت بواری (خوێندن) له هه‌موو وڵاتێك,بۆیه هه‌بوونی زمانی ستانداردی كوردی تارراده‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ری ڕیكخستنی پڕۆگرامی خوێندن ده‌كات به مه‌ش نه‌وه‌ی داهاتوو هه‌موویان به‌یه‌ك زمان فێرده‌كرێن و كاریگه‌ری ناوچه‌یی له‌سه‌ریان نامێنێت كاتێك له قوتابخانه ده‌خوێنن,هه‌رئه‌وپه‌روه‌رده‌كردنه به زمانی ستاندارد(یه‌كگرتوو) نه‌وه‌یه‌كی هوشیار یه‌ك هه‌ڵوێست دروست ده‌كات ئینتیمایی بۆ گه‌ل و نیشتمان و زمان و خاكی خۆی زۆر پێ گرنگتره له ناوچه‌گه‌ری و عه‌شیره‌تگه‌ری,بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌ی جه‌نجاڵی و ته‌كنۆلۆجیا جیهان پێویستمان به رادیكالیه‌ت و گۆڕانی ڕیشه‌یی, (شۆڕشی زمانی كوردی)به‌رپاكه‌ین چه‌ند چاره‌سه‌روپێشنیار ببنه دروشم و هه‌نگاوی سه‌ره‌تا بۆ زمانی كوردی به‌رامبه‌ر ناحه‌زانی زمانی كوردی و داگیركه‌ران و له ئاست ئه‌و پیشكه‌وتنانه‌ی جیهان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بین, له‌وانه:
1-گرینگی‌دان به شێوه‌زاری( كورمانجی بادینی , خواروو سۆرانی) هه‌موو هه‌وڵێك بۆ نزیكبوونه‌وه‌یان.
2 -وه‌رگێرانی بابه‌تی زانستی بۆ قوتابیانی زانكۆوپه‌یمانگه‌كان.
3- ئاسایه تیكه ڵكردنی وشه‌وزاراوه‌ی بیانی وجیهانی به كارهێنانی له ئاخافتن ونوسین وه‌ك زمانێكی سه‌رده‌م و هاوچه‌رخ خۆی بناسێنێ.
4- (میدیا , راگه‌یاندن) كاریگه‌ری و رۆلی سه‌ره‌كی دبینێت بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زمانی رۆژانه‌ووشه‌وزاراوه‌ی نوێ وسه‌رده‌م, زمانێكی ڕه‌سه‌ن و ستاندارد به گوێی تاكی كورد بچرپێنێت .
5- نه‌هێشتنی دیارده‌ی ناوی بیانی و عه‌ره‌بی به بیانوویی موسلمانیه‌تی و ئیسلامه‌تی و ئه‌و میلله‌ت ووڵاتانه‌ی دراوسێی كوردستانن.
6-بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌وره رۆشنبیران و نوسه‌رانی كورد له ناوه‌وده‌ره‌وه‌ی كوردستان.
7- له‌سه‌رده‌می ئێستادا به هۆی بوونی زۆری مۆبایل وئه‌نته‌رنێته‌وه له (سۆسیال میدیاوماس میدیا) كانه‌وه هه‌وڵبدرێت زمانی تایبه‌ت و زمانی كۆڵان و زمانی هاوڕێیه‌تی (sms،مۆبایل) زمانی ڕه‌سه‌نی كوردی نه‌شێوێنن.
8-پێویسته سیاسه‌تمه‌دارورۆشنیبیران له كۆڕوكۆبوونه‌وه‌كان به باوه‌ه‌ڕبه‌خۆبوونه‌وه به زمانی كوردی قسه بكه‌ن و لێدوان بده‌ن.
9- په‌روه‌رده‌وفێركردن به زمانێكی ڕه‌سه‌ن و ستاندارد په‌یڕه‌وبكرێت واته له قوتابخانه‌وه فێربكرێت.
10- ده‌مارگرژی و خه‌مخۆری وشانازیمان بۆ زمانه‌كه‌مان هه‌بێت وه‌ك میلله‌تانی جیهان.
11- هه‌رچی لافیته‌ونووسینی سه‌ردوكان ودیواره‌كان و ته‌نانه‌ت پیت ووشه‌وزاراوه‌و لۆگۆونیشانه به زمان و ڕێنووسی كوردی بێت.
12- گرنگیدان به پیشه‌سازی و بازرگانی , هه‌روه‌ها له ڕووی هونه‌روسینه‌ماوه زمانه‌كه‌ی خۆمان بناسێنین به جیهان.
13- ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی لادێكان (گوند) گرنگی پێدانیان كه‌چیتر خه‌ڵك ئه‌وه‌نده بۆ شار كۆچ نه‌كات چونكه (لادێ وگوند) بناغه‌ی زمانه‌وِ ڕه‌سه‌نه دواتر له شار گه‌شه ده‌كات.
14- له راگه‌یاندنكاران( میدیاوان) شاره‌زایی باشی زمانی كوردیان هه‌بێت.
15-ئاماده‌كردن وبڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌وفه‌رهه‌نگۆك (قاموس) تایبه‌ت به وشه وزاراوه‌ی ره‌سه‌نی كوردی له شوێنه گشتیه‌كان ودامووده‌زگا رسمی و حكومیه‌كان تا هه‌موو تاكێك ئاشنا‌و مێشكی زاخاو بێت به‌كاریبهێنێت له رۆژانه.
16-داتاشین ودروستكردن و ئاماده‌كردنی وشه و زاراوه‌ی كوردی بۆ ئه‌و كه‌لوپه‌ل و ئامێرانه‌ی كه زانست و ته‌كنۆلۆجیا به‌ر هه‌می ده‌هێنێت.
17- هاندان وهۆشیاركردنه‌وه‌ی (كوردانی تاڕاوگه) بۆ به كارهێنان و له بیر نه‌كردنی زمانی كوردی دایك.
18-هه‌موو هه‌ولێكی (مادی و مه‌عنه‌وی) به‌گه‌ڕبخرێت بۆ بڵاوكرنه‌وه‌ی رۆشنیری وكه‌لتوری كوردی له چوارچێوه‌ی گۆڤارورۆژنامه‌وكتێب و نامیلكه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به زمانی كوردی دایك زمانێكی ستاندارد.
19-(به‌شی كوردی) له زانكۆوپه‌یمانگه‌كان بوارولق و به‌شه‌كان فراوانتربكرێت راسته‌وخۆ له خزمه‌تكردنی زانستی زمانی كوردی بێت.
20-سوود وه‌رگرتن له هه‌موو شێوه‌زارو دیالێكته‌كانی زمانی كوردی.