نامــــــه.. لویز گلیك*.. و : نه‌ژاد عزیز سورمێ
شه‌و بۆ دواجار
بۆ دوایه‌مین جار
ده‌ستت به‌سه‌ر جه‌سته‌مه‌وه‌یه ..
سبه‌ی پاییزه
پێكه‌وه له بانیژه داده‌نیشین
ته‌ماشای ئه‌و په‌لكانه ده‌كه‌ین وشك بوون و
با به ئاسمانی گوندیدا ده‌یانبا
وه‌ك ئه‌و نامانه‌ی
یه‌ك به دوای یه‌ك
هه‌ر یه‌كمان له ماڵی خۆی ده‌یانسووتێنین ..
ئه‌م شه‌وه چه‌ند ئارامه
ته‌نێ ده‌نگی تۆیه به خۆیدا ده‌ڵێ :
تۆ ته‌ڕ بووی . ئه‌وه‌ت ده‌وێ ..
منداڵه‌كه‌یش له ناوه‌وه نوستووه
ده‌ڵێی هێشتا له‌دایك نه‌بووه ..
سبه‌ی
پاییز
پێكه‌وه له باخچه بچكۆلانه‌كه‌دا
به‌ناو كورسی به‌ردین و دره‌ختاندا ده‌ڕۆین
ته‌م دایپۆشیون
وێنه‌ی كه‌ل و په‌لێك
ڕۆژگارێ بێ
به‌جێ هێشترابن..
سه‌یر كه !
گه‌ڵای داران
چۆن له تاریكی‌دا بڵند ده‌بن
ئه‌وه‌ی له‌سه‌رمان نوسیبوون
سووتاندمانن .
(*) لویز ئێلێزابێس گلیك ساڵی 1943 له نیۆرۆك له‌دایك بووه
1992 خه‌ڵاتی (پۆلیتزه‌ر)ی دراوه‌تێ ، چه‌ندین كۆشیعری بڵاو كردووه‌ته‌وه ، ، دوا كۆشیعری له 2006 دا .
ئه‌م شیعره‌ی له لاپه‌ڕه 22 ی كتێبی ( عجله مشتعله تمر فوقنا ) بڵاوكردنه‌وه‌ی
ده‌زگای (الجمل) 2009 له بێرووت .. كراوه به كوردی .